هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان وئامانجەکانی

Monday, 06/07/2020, 1:45

5913 بینراوە


پێویستە هیچ تاکێکی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردوستان، کۆمەڵکوژی و ژینوساید و ئەنفال و لەسێدارەدان و دابەشبوون وپەیماننامەی سایکسپیکۆ و هەت، چاوپۆشی نەکات و باش بزانێت دوژمنی نەتەوی کورد و کوردوستان کێن و چ هەڵوێستێکیان بەرانبەر بە مافەکانی کورد هەیە
دیارە لە مێژە کورد بە شیوەیەکی دیپلوماسی هەوڵ دەدات ولاتانی داگیرکەری بە ناوو دراوسێ بێنێتە سەر ئەو باوەڕەی کە مافی کورد بپارێزن و ڕیز بۆ نەتەوەیەکی خاوەن مێژو و فەرهەنگی دەگمەن وهەڵکەوتو لە بەینی چوار ولاتی دیکتاتور و زلهێزدا کە پێکهاتەی حەشیمەتی زیاتر لە ٤٥،٠٠٠،٠٠٠ ملیونه و دابەشی چوار ولات کراوە و بە هیچ شێوەیەک ئاوڕیان لێ نادرێتەوە و لە هەوڵی لەنێوبردنی ولاواز کردنی فەرهەنگو کولتوری ئەم نەتەوەدان
وڵاتانی دیکتاتور: تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادەن دەوڵەتێکی کوردی بە ناوی کوردوستان پێک بێت
ولاتانی دیکتاور بە باشی لەوە تێگەشتوون کە خاکی کوردوستان لە هەموو بوارێکدا دەوڵەمەنەو دەتوانێ ولاتێکی زلهێز و بە توانای لێ بکەوێتەەوە و هەر چوار وڵاتی دیکتاتۆر لەیەک داببڕیت و بە شیوەیەکی بەرچاوو بواری جوگرافیان تەسک بکاتەوەو ئابوریەکی بەهێز دامەزرێنێت و فکری دیکتاتوری لە نێو ئەم جوار وڵاتەدا لاواز بکات و بواری یاسای دیکتاتوری و مەزهەبی لە سیاسەت دور بخاتەوەو سیستەمێکی دیموکراسی جێگیر بکات و ببێت بە هۆکاری وشیار بونەوەی خەڵک وبواری دەسەڵاتی دیکتاتوری لاواز بکات
ئامانجی هەر چوار ولاتی داگیرکەر لەنێو بردنی نەتەوەی کوردە لە هەموو بوارێکدا هەوڵ دەدەن حەشیمەت و پانتایی خاکی کوردوستان کەم بکەنەوە
شێوەی هێرشو پەلامارەکانیان: هێرشی هەوایی و زەمینی تورکیا و جێگیر کردنی چەن پێگەی نیزامی و ئامانجی گەڕانەوەی بەشێکی باشوری کوردوستان بۆ سەر خاکی تورکیا و نەهێشتینی دەسەڵاتی هەرێمی کوردوستان و گەڕانەوەی بۆ ژێر دەسەڵاتی کۆماری نوێی عێراق و پێکهێنانی دەسەڵاتێکی نۆێی دیکتاتۆری لە عێراقدا بۆ لەنێو بردنی کورد لەو ولاتەدا و هێرش کردنە سەر (پ ک ک) وهەر چەشنە ڕێخراوێکی کوردی و سڕێنەوەی ناسنامەی زیاتر لە٢٣،٠٠٠،٠٠٠ ملیون کورد لەو وڵاتەدا، نیگەرانی تورکیا دەگەڕیتەوە بۆ بواری حەشیمەتو لەدەستدانی پانتای جوگرافی ئەو وڵاتە، هەر بۆیەش باش دەزانێ دەوڵەتی کوردی پێک دیت، تاکو لە توانایدا هەبێت بەرگری دەکات بۆ دواخستنی پێکهاتەی دەولەتی کوردی
کۆماری سێدارە (کۆماری ئیسلامی ئێران) دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی هەرێمی کوردوستان بە هؤی ڕێگاپێدانی لە لایەن کۆمەڵێ کاربەدەستانی حیزبێی سیاسی لە باشوری کوردوستان جێگیر بوونی بە سشێوەیەکی بیزینیسی کڕینی چەندەها هیکتارلە خاکی کوردوستان سەر بە پارێزگای سلێمانی و بە تەواوی دەسەڵاتی بە سەر حیزبی ناوبراودا گرتوەو بڕیاردەری سەرەکیە لە بواری سیاسی لەو حیزبەد
سوریا وەک ولاتێکی عەربی ناسیونالیزم ناسنامەی کوردی لەو وڵاتەدا لە نێو برد و بە هیچ شێوەیەک ناسنامەی عەربیشی پێ نەدان کە وەک هاوڵاتیەک بژین بەردەوام لە ژێر چەوسانەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئەو وڵاتەدا وەک ڕەگەزێکی بێ ماف چاویان لێ دەکرا
جیی وەبرهێنانەوەیە کە ولاتانی زلهێزی وەک ئینگلیس، فەرانسە، ئاڵمان و ڕوسیا و چەن وڵاتی دیکە لە ئاستی مافی کورددا لە بەر بەرژەوەندی خۆیان بیدەنگیان هەڵبژارد و بوون بە هۆی گەشەی سیاسی وڵاتانی دیکتاتور وبەرتەسک بوونەوەی هەوڵەکانی کورد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی
پێویستە نەتەوەی کورد لە ئەمڕۆدا هەوڵ بدات بۆ یەکدەنگی و یەکڕیزی سیاسەتی هەموو حیزبەکانی هەر چوارپارچەی کوردوستان و سیاسەتێکی مۆدێرن و شیاو ڕچاوو بکات و بە شێوەیەکی ڕەسمی کاری پێ بکات، دیارە وڵاتانی دیکتاتۆر هەوڵیان داوە ڕخنە بکەنە نێو زۆربەی حیزبەکان و بیر و بۆچونی جیاوازیان تێدا دروست ببێت و دەسەڵاتی گشتی کورد کەم بکاتەوە، هیوادارم کورد بە مێژووی دەیان سەدەی خۆیدا بچیتەوەو ڕێگا نەدات ببن بە ئامانجی داگیرکەران

ڕێکەوتی
٢٠٢٠/٠٧/٠٥
عەنایەت دەشتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە