تیۆرەكانی شانۆ: نمایشی ڕەخنەیی و مێژوویی لە گریكەوە تا كاتی ئێستا

Monday, 06/07/2020, 1:58

4662 بینراوە


(ئەڵمانیا – هیگڵ)
نووسینی: مارڤن كارڵسۆن
ئامادەكردنی   : ڕێباز محەمەد جەزا
 ئەو كاتەی  كە گۆتهۆد لیسنگ ( 1729 – 1781) هات ، ئەڵمانیا لە قۆناغی (معانات –گیرۆدەی ) سیاسی و ئاینی و (تبعیە – پاشكۆیەتی ) رۆشنبیری نەتەوەكانی تر دەرنەچوو بوو ، بۆدروستكردنی كەلەپوور ی تایبەت بەئەدەب و ڕەخنە ، لەگەڵ ئەوەشدا لیسینگ بەشداری دەكات لە دووبواری داهێنەرانەدا. ئەوەی شانۆگەریەكانی ئەڵمانیا جیادەكاتەوە و تایبەتمەندی دەداتێ‌  ئەو بنەڕەتە تیۆریە درامیانەی ئەڵمانیایە هەروەها  ئەوەش  دەبێتە پێشینەی زۆرێك  لە بوارەكان .
+ مارتین ئۆپیتر ( 1579 – 1639 ) پێشەوای ڕێنسانسی  ئەڵمانیا و شوێنكەوتەیەكی ڕاستگۆی ئەرستۆو هۆراس و سكالیگرە ، لەكتێبەكەیدا ساڵی 1624 بەناوی : "Buch von der deutschen poetry ":  هەوڵیدا هاوشێوەی  چەمكە ڕەخنەییەكانی ئەو ڕەخنەگرانە ، بەهەمان تێگەیشتنی ڕەنێو بهێنێت ،  لەئەدەبی ئەڵمانیدا . بەكورتی كتێبەكەی ( ئۆپیتەر) لە 50 لاپەڕە  زیاتر نابن . لەگەڵ ئەوەشدا چاپدەكرێت  و دەخوێندنرێتەوە . كە تا زەمەنی لیسینگ تیۆریەكی سەرەكی  بوو لە ئەدەبی  ئەڵمانیدا ، وەكو چارەسەری بەشی پێنجەم لەكۆمیدیاو تراژیدیادا ناسرابوون . بەشێوەیەكی بنەڕەتی هەر وەكو ئەوەی لای كلاسیكییە تازەكانی فەرەنسا هەبوون ، پێویستە تراژیدیا لەپەراوێزی  كەسەكان و لەچینەكانی دوونیاو ڕووداوە ئاساییەكان و بەكارهێنانی زمانی بەرزبن  ، دەربارەی بابەتەكانی وەكو كوشتن (بەتایبەت لای مناڵان و باوكان و دایكان ) و جەنگەكان ، بەڵام كۆمیدیا تصوری خەڵكە لەچینەكانی  دونیا لە هەڵویستە ئاساییەكاندا و بەكارهێنانی زمانێكی  خاكەڕاییە دەربارەی بابەتەكانی  وەكو (جشع – چڵێسی ) و فیڵ و ( نزف – پژان ) ی گەنجانەو بەخیلی و زویرەكان . 
لەپێشەكی وەرگێڕانی شانۆنامەكەی (سنیكا)دا  : " ژنانی گروادە – 1625" مناقەشەی وەزیفەی تراژیدیا دەكات و بەوە وەسفی دەكات كە : " جگەلە ئاوێنە ، نیەتی كەسی و تصوری ئەوانەی بینای كردارەكان و سلبیاتەكانیان دەكات ، لەسەر بنەمای بەخت و"دەمان خەنە ناو    ( محنە – چەرمەسەری ) دیاردەی ئەوكەسانەی نەزیفیان هەیەو  خوێنیان  گەرمە و فێری خۆبواردن ودانایی مان دەكات  لەژیانماندا ، هەروەها خۆڕا گری لەبەرامبەر گیرۆدەیی بە پێستی گەورەو كەمێك ترس .
چەشەكردنی تیۆرەكانی (ئۆبیتز ) زۆرتر لە شانۆنامەكان و پێشەكیەكانی ( ئەندریۆس گریفیۆس – 1616 – 1664 ) دابوو كە نووسەرێكی درامی ئەڵمانی  (رژد –جددی ) و گرنگ بووە ، لەسەدەی حەڤدەدا وەكو (ئۆبیتز) گریفیۆس وا دەڕوانێت كەوەزیفەی تراژیدیا ئەوەیە فێرمان دەكات ملكەچ  ) ،  (الرزین – سەنگین ) ی كارەكانی  چارەنووس بین .  لە پێشەكی شانۆنامەی (leo Armenis - 1646 ) دادەڵێت : " لەو تراژیدیایە و لەو شوێنكەوتنەی  هەوڵمداوە وێنای ( هشاشە – بەختیار) ی هەمووكارە مرۆڤایەتیەكان بكەم . هەروەها  ئاماژەی بۆ ئەو كارەكردووە كە تەواو پابەندی ڕێساكان بووە لەزەمەنی هەلاتن تا خۆرئاوابوونی رۆژی دواتر . 
ئەوتیۆرە كلاسیكیە نوێیە بەتایبەتی لای "سكالیگارو هینسیوس " ، نمایشگەی دوای مردنی ئۆپیتز ، جۆرج فیلیپ هارسدۆفر (1607 – 1658) ، وردتر لەوەی ئۆپیتز بەكتێبەكەیدا  ساڵی 1648  Poetischter trichter"   " كەتێكەڵەیەكە لەبیرە كلاسیكیە نامۆو تازەكان و ئازادكردنیان كەدەڕوانێتە شانۆنامەكانی چاخی ڕینسانسی ئینگلتەرا و ئیسپانیاو ڕەتكردنەوەی هارسدوفر و ڕوونكردنەوەی ئۆپیتزی ڕەواقی بۆ تراژیدیاكەو فێربوونی چاكسازی ئەخلاقیە و زۆرتر ڕێكدەكەون ، بەوەی لەبیری كلاسیكی نوێی هاوچەرخ لەفەرەنساو ئینگلتەرادا لەبواری تراژیدیادا واناسراوە بەوەی وێنای ڕژدی چیرۆكی خەمباریە لەناوبابەتێكی گرنگدا ، پێشكەش دەكرێت بۆبینەران و لەپێناو (دهشە- واق وڕمان  ) و (شفقە – بەزەیی ) نا بەتەنها بەڵكو لەڕێی وشەكانەوە بەڵام  هەروەها لەخیلالی تصویری واقعی بۆ (محنە- چەرمەسەری ) بەوەرگرتنی سروش لە وشەی واق وڕمان  بەوشەی سەرسامی كۆرنێل ، یان رەخنەگرە هۆڵەندیەكان ، جگەلە هارسدوفر كەدەیزانی  دروستكردنی حەقیقەت لەو ڕوەوە گەشەسەندنی (ترس) ە ئەم ترسەش دوجۆرە : 
یەكیان ئەوەیە كە(بینەران دەتۆقێنێت ) ،  لەكاتی نمایشدا وەكو "ئازاردانی تۆقێنەرو كارە توندوتیژییە ترسناكەكان "،  ئەوەی تریان ( كاریگەری ترس ) بەپێشكەشكردنی  نمایش لەڕێی كەسێكی مەزن لەو منحنەت و وەكو نۆیتزو گریفیۆس ، لە فێركاری ڕەنج  و هەڵگرتنی بۆپاكژبوونەوە سۆزە تراژیدیەكانەوە لەو سۆزە و هۆكاری دەستەبەركردنی ئەو دادپەروەرییە هونەریە كە پاڵەوانەكەی تراژیدیە ، نمونەی هەریەكە لەو چالاكانە " گیرۆدەی ئەو گەشە سەندنە" ی شانۆیە  بەڵام لەباتی ئەوە لەكۆتاییدا بەچێژێكی گەورەو ڕوانینمان بۆ كەسێتی جیاواز لەوەی سەرەتا بەتەواوەتی  كەپێویستە وێنای تراژیدیا بكەین بەوەی  "پاكەو ستەملێكراوە " و شەڕیش سەركەوتووە ، هەر گۆرانكاریەكیش لە كۆتایییدا بریتینیە لە وەی ئامانجی تراژیدیا  ملكەچییە ، بەڵكو دووبارە دامەزراندنەوەی دادپەروەرییە لەجیهانی شانۆنامەدا و بۆ رۆحی بینەران و هەر هۆكارێك  بەشدارە لەو توێًژینەوەیەدا ، بەتایبەتی لای ( هارسدوفر) ، ڕێگە پێدراوە لەو تێكڵكردنە كۆمیدیەدا بە تراژیدیا و ڕتكردنەوەی تەواوی یەكەكان و پێچەوانەكردنەوەی شانۆییە تراژیدییە مێژووییەكانی (دانیاڵ  كاسپەرفۆن لۆنچتین ) و ژمارەیەك لەبیركردنەوەكانی ( هارسدوفر) بەڵام بە جۆرێك ئازادكردن بێت لە پەیوەندییە كلاسیكیەكان كەپێشتر جەختیان لێدەكردەوە ،  بۆ كۆتایی پێهێنان لە  (  Hauete – und staatsaklionen ) و ( ئەوشانۆییانەی  دەوڵەتی و گرنگن ) و بەناوبانگ   لەو فەترەیەدا و كۆیدەكەمەوە  لەو نمایشە خۆوێژییانەی بۆ سنورێك لەنێوان ڕووداوەكانی كەلە شوێنە ڕاقی و نامۆكانن . (هانسفیرسیت ) شەكەرۆكی باوو گشتگیر لەتێكەڵكردنی  هۆكارەكان و ئازادكردنی لەشێوەداو بەسنورێكی دوور لەوەی گوێبیستی ببیت لەگەڵ مەزنە تیۆرسێنەكاندا. 
--------------------------------------
ئەم بابەتە لەم سەرچاوەیەوە ئامادەكراوە : 
* نظريات المسرح " عرض نقدي وتأريخي من الاغريق الي الوقت الحاضر ، الجز‌و الثاني ، العدد 1665 ، تأليف : مارفن كارلَا سؤن ، وةرطيَرِاني : وجدي زيد الطبعة الاولي 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە