مانگی ته‌ماته‌ تا به‌ رهه می نیشتیمانی به‌ فیڕۆ نه‌ ڕوات

Tuesday, 07.07.2020, 19:54

1187 بینراوە


هه موو سالیک له‌ وه‌رزی جیا جیا ئه‌م وینانه‌ ئه‌ بینین که چۆن به‌روبوومه‌ کشتوکاڵیه‌کان به‌ فیرۆ ئه‌چن به هۆی نه بو‌ونی سیاسه‌ تی ئابووری نیشتیمانی گوونجاو ، نه‌بوونی زانستی به‌ بازارخستن وه‌ هه لگرتن وبه پیشه‌ سازی کردنی که‌رتی کشتوکاڵ,له‌ به‌ر ئه‌ وه‌ ئه‌بینین ئێستا باشترین جۆری ته‌ماته‌ وخیاربه‌ فیڕۆ ئه‌ چێت وه‌ ماوه‌یه‌کی تر به‌ روبوومه‌ بێستانیه‌کان وه‌ک کاڵه‌ک..هتد. بۆ کاتی ئێستا تا به‌ رهه مه‌ می نیشتیمانی ته‌ماته‌ به‌ فیرۆۆ نه‌روات ,با بۆماوه‌ی۱ مانگ که‌ کاتی زۆرترین به‌رهه می ته‌ماته‌یه‌ ،له‌ شاره‌کان وه له‌ گونده‌کانیش ئه‌ وانه‌ی که‌ به‌رهه‌م هێنه‌ ر نین هه رخیزانه‌ی ڕۆژانه‌ لانی که‌م ٥ کیلۆ ته‌ماته‌ بکڕێ،ئه‌وه‌ی له‌ پیوستی ڕۆژانه‌ زۆڕتربوو وشک بکرێ وه‌ وه‌ یان زیاده‌ی چه‌ند ڕۆژێک کۆ بکرێته‌ وه‌وبکرێته‌ رووب /دۆشاوی ته‌ماته‌ به‌ شێوازی کوردی . به‌مه‌ هه م هاوکاری به‌رهه م هێنه‌ رانی ناوخۆ ئه‌کرێ تا ره‌نجیان به‌ فیڕۆ نه‌ڕوات وه‌ خۆشیان ئه‌بنه خاوه‌نی که‌ره‌سه‌ی خۆراکی خۆماڵی که له‌هه موو روویه‌که‌ وه‌ ته‌ندروست تره‌ له‌ به‌رهه می هاورده‌ ,ئه‌ مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌ رکێکی نیشتیمانی وه‌ مڕۆیش ئه‌نجام ئه‌ ده‌ن که‌ هان ده‌ربن بۆ بره‌ وی ئابووری نیشتیمانی تا به‌ رهه م هێنه‌ ران توشی زیان نه‌بن .ئیتربۆهه ربه‌ روبومێکی تروه‌ک ته‌ماته‌ ئه‌ توانری هه موو ساڵیک مانگیکی بۆ ته‌رخان بکری بۆ نمونه‌ مانگی کاڵه‌ک یا باینجان ..هتد.
هه ڵبه‌ته‌ ئه‌بی به‌رپرسانی په‌یوه‌نداریش هه وڵ به‌ن له‌ ڕیگه‌ی سیاسه‌تی گومرگه‌وه ڕێگه‌ نه‌ده‌ن کاڵایه‌ک بێته‌ ناوخۆ ببێته‌ رکه‌به‌ری به‌رهه‌می نیشتیمانی به‌ م جۆره‌ی ئێستا ئه‌ی بینین که‌ بووته‌ ماڵ وێرانی بۆ به‌ رهه م هێنه‌ رانی ناو‌خۆ.



(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 3/5)