عارف تیفور هێرشی کردە سەر مەسرور بارزانی پێی وت: (براگەورەی چی.. برا گەمژە!!)

Thursday, 09/07/2020, 17:29

18692 بینراوە


عارف تیفور بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ھەڵەبجە و سلێمانی، لە پێوەندیەکدا لەگەڵ بەرپرسێک، کە رای لەسەر کەسێتی مەسرور بارزانی دەربڕیوە، بۆیە یەکسەر لە توڕەییدا و لە وەڵامدا پێی دەڵێت: ئەگەر مەسرور بارزانی گەمژە نەبێیت چییە.
ئەم هێرشە و قسە پێوتنەی عارف تەیفور، لەوە هاتووە، کە کردار و هەڵویستەکانی مەسرور توڕەی کردووە بە تایبەتی لە ھەل و مەرجێکی وادا، کە چەند مانگە موچە نەدراوە، بەتایبەتیی موچەی کادرە حیزبییەکانیش کەم دەکرێتەوە، ئەمەی بە گەمژەیی لە قەڵەمداوە.
 شایانی باسە دوای ئەوەی مەسرور کرا بە سەرۆکی حکومەت، ئیتر قەڵەمفرۆش و پیاوەبچوکەکانی ناو حکومەت و ناو پارتی دیموکرات، تەنانەت پیاوەکانی ناو گۆڕانیش، ئەو ناوە نوێیەیان بە سەر مەسروردا هەڵدا و بە برا گەورە بانگیان دەکرد، هەروەها لە نووسینەکانیاندا  براگەورەیان بەسەردا دابڕیبوو.
 ئیستا ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا مەسرور کراوە بە برا گەمژە و عارف تەیفوریش ئەو قسەیەی وەرگرتووە و بە برا گەمژە پێناسەی دەکات.
عارف تەیفور ئەوەشی درکاندووە، کە نەک موچە، تەنانەت میزانیەشی کەم کردۆتەوە بە نمونە باسی لقی٤ی کردوە بە لقێکی گەورەی پارتی وەسف کردوە، میزانیەی ٢٥ وەرەقەیە پێشتر دەڵێت لەسەردەمی شێخ ئەدھەم دوو دەفتەر بووە، دیسان باسی ناوچەکانی کردووە، کە تەنھا یەک وەرەقە میزانیەیان ھەیە و باسی شێرزادی دارایی کردووە دەڵێت پارتی عقڵی خۆی داوەتە دەست ئەم دوودەبەنگە  و خەریکی سەخەفاتە لە گەڵ ئەندامانی مەکتب سیاسی ڕەمزی شعبان و ئازاد بەرواری. وتوویەتی ئەم دوانە چۆنیان دەوێیت ئاوا پارە سەرف دەکەن و جیاوازی لە نێوان لقەکانی سۆران و بادیناندا دەکەن،  پارە بۆ ئەوان کراوەیە.
ھەروەھا عارف تەیفور گوتویەتی: کە خۆی وەک مۆم بۆ پارتی لە سلێمانی تواندۆتەوە.
لە کۆتایی قسەکانییدا عارف تیفور کە بە تەلەفون قسەی بۆ ئەو بەرپرسەی تری پارتیی کردووە، وتویەتی: پارتی بەتەمای ھەڵبژاردن نییە، جارێکی تر با بارزانی دڵنیابێت کە لە ٨٠ بۆ ٩٠ ھەزار موچەخۆری پارتی لە سلێمانی تەنیا ٨ھەزار کەسێک دەنگ نادات ،
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست کە ئەو زانیارییەی پێداین، دەڵێت دەنگی عارف تیفور تۆمار کراوە و بەم نزیکانە لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە.
پەیامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە