تورکیا دەمێکە وازی بە ئاگر دەکات

Friday, 10/07/2020, 23:19

3944 بینراوە


ڤایرۆسی فاشستی [کوڕونا] دنیای داگیرکردووە و خەڵکی تووشی کارەساتی مردن و برسێتی کردووە .
سایکۆڵۆژی بەشەریەتی تێکشکاندووە ، ئەو هەموو مردنە کارەساتە بۆ مرۆڤایەتی .
هیندە باوەڕم بە مرۆڤە ،ئەمڕۆ یان سبەی بەسەر ئەو ڤایرۆسەش سەردەکەوێت .
تورکیای هەنووکە کە رەجەب تەیب ئوردوگان
[رجب طيب أردوغان 26 فبراير 1954] سەرۆکایەتی دەکات ، هیندە بە شەرمەوە دەستێوەردانی لەشکری دەست پێکردووە، گوایە لە ئیرهاب دەدات و بەشەریەت رزگار دەکات ، کەچی داعشی سوریا وعێراق لە ڕێگای تورکیا لە ئەوڕوپا و تونس و مەغریب و سۆماڵ وئەفغانستان و کۆمارەکانی لای ئاسیای پێشووی یەکێتی سۆڤیەت گەیشتنە ناوچەکەو شەڕێکی ماڵوێرانیان کرد و بەدەست وپەنجەی کوردەکان و لەشکری عێراقی تێکشکێندران و سەرشۆڕی بۆ تورکیای رەجەب مایەوە .
(28 أبريل 1937[17]
– 30 ديسمبر 2006)[18
ئەو تێڕۆڕەڕەی تورکیا دەیکات و خاکی عێراق دەبەزێنێت زۆر لەو لەشکرەی لە سوریا و یەمەن و لیبیا دەکرێت خراپترە ، گەلۆ دیارە رەجەب تەیب هیچ ئەزمونێکی لە سەدام حسین [صدام حسين المجيد التكريتي 28/4/1937 ـــــ 30/12/2006] وەرنەگرتووە ، سەدام کوێتی داگیرکرد بووە [پەڕۆکی سەر گوفەکی سیاسەت و مێژوو] کەس حیسابی بۆ نەکرد وهەتا لە کونە جورجێک دەریان هێنا وپاشان ملیان پەڕاند .
ئەو تورکیایە دەبێت بەدەستی ئوردوگان تێکبدرێت و ببیتە چەند پارچەیەک ئەگەربێتوو لەناوەخۆ لەبەینی نەبەن و تورکیا ببێتەوە فروجەکی گوێڕایەڵی دەولەتان .
ئێستاکە لەشکری ڕەوانەی لیبیا دەکات وبە جاشەکانی شەڕی لیبیا دەکات و خۆی کردۆتە ڕابەڕی ئیسلامییەکان و سەرۆکایەتی ئیخوانەکان بە پارەی قەتەر دەکات ، بەڵام موسڵمانی عارەبی و ئەفریقایی گاڵتەی بە ڕابەڕایەتی رەجەب دێت .
کوردەکانی ئەستەمبۆڵ دیارە سڕکراون وبەنجیان لێدراوە گەلۆ بۆ گلۆپەکانی شەقامەکان ناشکێنن و ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە و ئەنتاڵیا و ئەزمیر ناکەنە تاریکستان ، دەبێت ئەو هێزە بۆ بەنجکراوبێت هەر دەبێت لە زیندانەوە چرای سەوزی بۆ بێت .
لە قەندیلەوە رەجەب تەیب و دارودەستەکەی ناروخێت.
حەز لە شەڕناکەم بەڵام حەز دەکەم تورکیاش ببیتە سوریا و لیبیا و یەمەن و میسر و عێراق و تونس و سۆماڵ .
تێکۆشەرانی رۆژئاوا لەبەرچاوانی جیهانی نووستوو بەرەنگاری لەشکری فاشی تورکیا بوونەوە و لەسەر سوریا و لیبیا هەنووکەش داگیرکەرانی ئەمریکا و روسیا و ئەوڕوپا و تورکیا بە خوێنی شەهیدانی ناوچەکە وازی دەکەن .
ئیتر دەنگەکان دەبێت یەکگرتووبێت بۆ ئەوەی کورد زیاتر خوێنی لەبەرنەڕوا .
فەهد گردەوانی 2020/7/9سوندبیباری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە