خاڵی چواری نامەیەک!

Sunday, 12/07/2020, 2:03

4687 بینراوە


مێژوودرۆزنە؟یان خەڵک تووشی گێژاوەبووە؟یان خوڵقهێنەریی ئەو دەست خەتە نوێنەرایەتی گەلێک دەکا؟خاڵی چوارەمی نامەیەکە کە بە هزریی کەسێک هاتۆتە سەر رووپەرێکی سپی کە داوای رزگاریی بۆ گەلێکی بن دەست دەکرد!تۆ بڵێی لە هوشیاریدا ئەو پیتانە بوونە وشەوپاشآن بوونە رستە بۆ کەسانێک کە چەکی ئازادیخوازیان دەشآن کردوە تا دیرۆکی نەتەوەیەکی تۆمار بکەن کە هەم زمانی بریندارەو هەمیش خاکی دزراوە.
دووبرایان دووخوشک لە بنەماڵەیەکداپێکەوە دەژین.یەکیان چەکداریی رێکخراوەیەکە کا ناوی خۆی ناوە دێمۆکڕات!ئەوی دیش چەکداریی سازمانێکی دیکەی دژبەریی ئەوی دیکەیە بە رواڵەت بۆ رزگاریی رەنجدەرەکانی وڵات تیدەکۆشێ وناوی خۆی ناوە کۆمەڵە!ئەو دوو رێکڕاوەیە ناویان کۆمەڵەو دێمۆکڕاتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.خاڵی چوارەمی ئەو نامەیە ٢برا یان ٢ خوشک هان دەدا تاتفەنگ بەڕووی یەکتردا ڕابکێشن چون سەرکردەکانیان ئەوەیان دەوێ!
لە سەر ڕووپەڕیی کوردستانپۆست نامەی دەست خەتیی قاسملووم بینی / هیوادارم جێگای بەهەشت بێ /ئەو نامەیە باس لە سەر چؤنیەتی شەڕدەگەڵ کۆمەڵە دەکا! لە کۆتاییدا بۆ لە ناوبردنی کۆمەڵە قاسملوو چەند خاڵێکی دیاری کردوە،من تەنیا باس لە خاڵی چوارەمەی ئەو نامەیە دەکەم وبە خۆم دەڵێـم:
خۆ ئەو نامەیە من نەمنووسیوە،تۆ نەت نووسیوە،ئەو نامەیە زاخاوی مێشکی کەسێکە کە خاوەن بڕوانامەی خوێندنی باڵایە ولە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندودەرەبەگ مەزن بووە وجگە لە زمانی دایکی شآرەزایی لە چەند زمانێکی دیکەش دا هەبووە.خاڵی چوارەمی ئەو نامەیە لە ١٨ وشە پێکهاتووە کە هەر وشەیەکیان باس لە نەهامەتیی گەلێک دەکا کەبۆتە ئامرازیی سیاسەتیی دووژمن!چۆن دەبێ برا دژی براهان بدرێ بۆ ئەوەی شەڕی رزگاریی نەتەوەیەک لە بیر بکەن وسنگی یەکتر لە سەر داخوازیی سەرکردەکانیان بکەنە ئامانجی فیشەکی تفەنگ، تفەنگێك کە دەبوایە ڕووی لە نەیاری کورد بایە.خوێندەوارێکی کوردبە نووسینی نامەیەک بۆ هاوڕێیانی خۆی دەهۆڵی شەڕێکی خوێناوی بۆ نەتەوەیەکی ژێردەست لێدەدا!گەلۆ رازورەمزیی ئەو دیرۆکە چی لێ شین دەبێ؟هەڵقرچاندنی جەرگی دایکوباوکی کورد بە تفەنگی رۆلەی کورد بە فەرمانی سەرکردەیەکی کورد کام مژدە بۆ ئاواتەکانی نەتەوەی کورد لە سەرەبەهاری ئازادیدا بە دیاری دێنێ؟
قاسملوو،لە خاڵی ٤ی نامەکەیدا ئاوای بۆ هاوڕێیانی نووسیوە:

لە شەڕدەگەڵ کۆمەڵە دەبێ سەبروحەوسەلەمان هەبێ! چوونکە شەڕەکە، شەڕێکی ڕەوایە ! نابێت پەلە بکەین یان دەستەپاچە
بین وخۆمان بدۆڕێنین!
هەر چی بیر لەو شێوە خەباتە بۆ وەرگرتنی خودموختاریی دەکەمەوە،زیاتر رقم لە خودموختاری وئەو ڕوانگەیە هەیە کە لە سەر حیسابی ڕشتنی خوێنی ڕۆلەی کوردبە دەستی کورد دەدرێ بەکورد.وەرگرتنی ئەو جۆرە خودموختاریە بۆ زبڵدانی مێژووباشە.کەسایەتێەک کە ساڵها لە هەندەران ژیابێ وزانکۆی لە هەندەران خوێندبێ ومامۆستایی لە زانکۆکانی کردبێ، بۆ دەبێ سیاسەتێك بمەشێنێ کە بە دڵی داگیرکاریی کوردستانە؟
وەرگریی دوکتورای ئابوری ومامۆستای زانکۆوخەباتکاریی کورد، عەبدولڕەحمان قاسملوو بەوشێوەیە دەیخواست رکەبەرەکانی خۆی لە مەیدان دەربکا.دادوەریی کردن لە سەر ئەو رێبازە دەکەوێتە ئەستۆی ئەویندارانی خاکی پیرۆزیی کوردستان.منیش وەک تاکێکی کورد نە رێبەریی هیچ حیزبێک بوم ونە خاوەنیی دوکتوڕآم،لە سەر خاڵی ٤ی ئەو نامەیە ئاوا بیر دەکەمەوەو بەو جۆرە بۆ هاوڕێیەکانم دەنووسم:

... هاوڕێیان لە شەڕ دەگەڵ داگیرکاریی کوردستان،دەبێ سەبرو حەوسەلەمان هەبێت نابێت پەلە بکەین یان دەستەپاچە بین وخۆمان بدۆڕێنین.چون ئەو شەڕە شەڕێکی رەوایە.
هەروەک گووتم ئەو نامەیە لە سەر رووپەڕی کوردستانپۆست بڵاو بۆتەوە.من تەنیا لە ٦ خاڵی ئەو نامەیەئاماژەم لەو بابەتە لە سەر خاڵی ٤ی ئەو نامەیە کردۆتەوە.بە داخەوە سەرجەم نامەکە تژییە لە نەهامەتیی بۆ گەلەکەمان.تەنیا دەسەڵاتدارانی تاران وداگیرکارانی کوردستان پێی شاد دەبن. خۆزگە هیچکات قاسملوو نامەیەکی ئاوای لە دوای خۆی بە جێ نەدەهێشت.من لەو نامەیەدا هیچ ئەوینێک وخۆشەویستیەک بۆ کوردوکوردستان بە دی ناکەم.مخابن.

وتووێژێکی کورتی فردریک تیسوو:

رابطه قاسملو و صدام از زبان فردریک تیسو (کلیک)


پەیوەندیی قاسملوو وسەددام لە زمانی فردریک تیسوو:

فردریک تیسوو ئەندامی پزیشکەکانی بێ سنوری وڵاتی فەرآنسە وسەرکونسولی فەرآنسە لە هەرێمی باشووری کوردستان لە وتووێژێکداهەرچەند زۆر زیرەکانە جوابی هیندێک پرس دەداتەوە بەڵام دیسانیش مەجبور دەمێنێ کە دان بە سەر راستیەکاندا بنێ لە ئاست پەیوەندیی نێوان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان / بەڕیبەرایەتی قاسملوو/ وسەددام وحیزبی بەعس. سەددامێک کە شاری هەڵەبچەی کیمیاباران کرد وئەنفالی بە سەر کورددا جێ بە جێ کرد!
فردریک تیسوودەڵێ:بۆ گەڕانەوەم بۆ وڵاتی فەرآنسە لە رێکارێک ورێگایەکی پێویست دەگەڕآم بە ڵام سەرکەوتوونەدەبووم!تا ئەوکاتەی قاسملوو لە ڕێگای بەغداوە بۆ پاریس ئەو هەلەی بۆ رەخساندم. بۆ ماوەی حەوتوویەک لە بەغدا لە هۆتێلێک مامەوە.
پرسیار: ئایا تۆ دەگەڵ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان / بەڕێبەرایەتی قاسملوو / دۆست بووی؟ ئایا لە رێگای بەغداوە هاتووچووت دەکرد؟عێڕاق بە کام شیوە هاوکاریی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕانی دەکرد؟
فردریک تیسوو: من بە ڕوونی نازانم،بەڵام بۆ ئێمەشتێکی سەیربوو کە لە نێوان حیزبی د،ک،ا،وحیزبی بەعس وسەددام پەیوەندیی هەبێ!
پرسیار: مەبەستت سەددام وقاسملوویە؟
فردریک تیسوو: بەڵێ،دوکتورقاسملوو بۆی روون کردمەوە کە ئەو ناچارە پشتیوانی بۆ لای خۆی راکێشێ تا بتوانێ بۆ دەرەوەی وڵات سەفەر بکا،هەروەها بۆ وەرگرتنی چەک وپارە وئەنجامدانی هیندێک کاری دیکە.!

سندووقی کوردستانپۆست.
جەعفەر کەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە