مێزەریی شێخ وقوونی مریشک!

Sunday, 12/07/2020, 19:00

5514 بینراوە


مریدیی شێخێک خاوەنی مریشکێک بوو، ئەو مریشکە جار جار هێلکەی بۆ دەکرد.جارێکی لە بێبەختی مرید، هێلکە لە قوونی مریشکەکەی نەدەهاتە دەرێ وادیار بوو هێلکەکە گەورە بوو!.هەرچی حەولی بۆ دا هیچ سوودێکی نەبوو.لە بەرەخۆیەوە گووتی:
-  باشترە مریشکەکەم ببەمە لای شێخ، تا چارەیەکم بۆ وەدۆزێ ومریشکەکەم لە هێلکەکردن نەکەوێ.
کاتێک چوو بۆ لای شێخ داستانەکەی بۆ گێڕاوە، جەنابی شێخ زۆر بەهاسانی مێزەرەکەی خۆی لە سەر سەریی خۆی هەڵگرت و نایە سەرسەری مریشکەکە، بۆ چما هێلکە زۆر بەهاسانی لە قوونی نەکەوتە خوارێ و کابرای خاوەن مریشکیش زۆر خۆشحال بووو، گوتی:
- قوربان ئەو کارەت چۆن ئەنجام دا؟ من زۆر خەریک بوم ئەو هێلکەیە چون زۆر گەورە بوو لە قوونی مریشکەکەم نەدەهاتە دەرێ!
جەنابی شێخیش لە جوابی مریدەکەی خۆیدا گووتی:
- تایبەتمەندیی ئەو مێزەرە ئاوایە کە لە سەری هەر کەسی بنێی قوونی / گووشاد / دەبێتەوە.
مەبەستیی شێخ لە قوون گوشادیی ئەوە بوو، کە مەلا و شێخ قەت کار ناکەن و تەمبەڵن وقوونیان گووشادە، تەنیا کاریان دانیشتن وخواردن ومفتەخۆریە، لە سای مریدەکانیان هیچ زەحمەتیی لە ژیاندا نابینن.
لە ناوچەی موکریان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە پیاوی تەمبەڵ و شێخ  و مەلادەڵێن: قوون گووشاد!
******************
مەبەست لە هێنانەوی ئەو داستانەی سەروو بێڕێزیی بەکەس نییە، هەرکەسیش وابیردەکاتەوە کەیفی خۆیەتی. ئەو ڕۆژانە شێخ محەممەدی کەسنەزان کۆچی دوایی کرد. مریدەکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان سنووریان بەزاند و بە بێ پاسپۆڕت خۆیان گەیاندە مراسیمی ناشتنی شێخ محەممەد. من ناخوازم زۆر لە سەر ئەو بابەتە بڕۆم مەبەستیی سەرەکیی ئەو وتارە ڕووی لە دەروێشەکانی حیزبییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان.

دەروێشەکانی حیزبیی

مریدی شێخ و مریدیی تەریقەت خاوەنی چەکی ساردن، شمشێر و خەنجەر و زەرگ و... کە لەکاتی خۆیدا جەزمیان گرتوگ ەرم داهاتن لە خۆیانی دەدەن، هەرکاتێکیش کەسانێکیش ئینکاریی وجودی شێخ بکەن و مریدەکانیان بخەنە ژێرپرسیار بە پێی یاسای شێخایەتی ومریدایەتی بۆیان هەیە خەنجەریان شمشێر بۆ بەرانبەرەکەیان بوەشێنن.پاشان چی روودەدا دیار نییە!
بەڵام مەترسیدارتر لە مرید و رێبازیی شێخایەتی ئەو دەرووێشانەن کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە و چەکیان بۆ دەسەڵاتێک دەشان کردوە، کە ٢٩ ساڵی رەبەقە خاکی باشوری کوردستانیان بە ژێرخان و سەرخانی ئەو وڵاتە رادەستیی داگیرکارکردوە!لەوەش بترازێ چاوی خۆیان لە ئاست کوشتن وزیندانی کردنی خەڵكی ئازادیخواز نووقاندوە و متتەقیان لێ نایە! لەسەر رێبازیی شێخایەتیدا باسێک لە نیشتمان پەروەریی و رزگاریخوازی نابینین، بەڵام دەروێشەکانیی چەکداری بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە سەر ئەو باوەڕەن کە دەبێ نیشتمان ئازاد بکرێ و ئاڵای نەتەوەیی هەڵدرێ!
دەروێشی ڕێبازیی تەریقەت و شێخایەتی چەکی ساردی پێیە و رێگای نیشتمان پەروەریی و ئامانجەکانی نەتەوەی کوردیی بەو شێوەیە ون کردوە و وەدووی تاسکلاوی خوارکەوتووە!. دەروێشی ڕێگای حیزبایەتی و ڕێبازیی بنەماڵەیە چەکی گەرمی بە دەستەوەیە بەڵام ئەویش لە سەر ناوی پێشمەرگە پشتی لە نیشتمان و ڕێبازیی شەهیدان کردوە! ئەوەی خاڵی هاوبەشیی تەریقەت و رێکاریی پاراستنی بنەماڵەی حیزبیی بە تایبەت بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی!

وردەخۆریی حیزبی ودەروێشی وردەخۆر

ئەو دوو چین وتوێژە لە یەک بابەتدا هاوبەشن.هەردووکلا کۆیلەی بێ ئەملاوئەولان.هیچکامیان خاوەن کەسایەتیی راستەقینەی خۆیان نین. بە باوەڕی من وردەخۆریی حیزبی لە دەروێشی وردەخۆر مەترسیدارترە. لە ناوجەرگەی وردەخۆریی حیزبیدا، رووناکبیر و شاعیر و نووسەریی قەڵەمفرۆش بە لێشاو خەریکی داتاشێنی دیکتاتۆڕی خۆماڵین بۆ ئەوەی مانگانە وردە جیرەی تایبەت نێوئاخنی گیرفانیان بکەن. ئەوانە لە راستیەکان تیدەگەن بەڵام خۆیان لە گێژیی دەدەن.بەڵام زۆرینەی دەروێشی وردەخۆر لەوپەڕی داماویدا وەدووی رێبازێک کەوتوون کە رێگوزەریی ژیانیان لێواولێولە تڕاویلکەیە.
خاڵی هاوبەشیی ئەو دوو چێن وتوێژە لەوەدایە کاتێک وردەخۆریی حیزبیی دەبینێ سەرۆک وبەرۆکی حیزبیی بە بێ پرسیار لە دەنگی کۆمەڵگادوای خۆی کوڕووکوڕەزادەبێتە جێگروەیە متتەقی لێ نایە،بۆ دەروێشی وردەخۆریش بە هەمان شیوەیە،شێخ دەمرێ،کوڕەکەی جێگای دەگرێتەوە!
درنگ یان زوودەرمانێک بۆ لە ناو بردنی کڕۆنادەدۆزرێتەوە،چون مەترسیی هەری مەزنی کڕۆنا بۆ سەر دونیای سەرمایەداریە،کڕۆنا تەنیا گیانی مرۆڤەکان دەستێنێ وسنووریش ناناسێ،بەڵام وردەخۆریی حیزبی ودەروێشی وردەخۆر لە کڕۆنا مەترسیدارترن،وشکاندنی ئەو دووچین وتوێژە بەوزوانە دەست پێ ناکا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە