ڤیرۆسی کرۆنا لە نێوان سەرمایەداری و سوسیالیستیدا

Monday, 13/07/2020, 0:21

3905 بینراوە


١٩ دیسامبەری ٢٠١٩ سەرجەم مەدیاکانی جیهان لە هەواڵەکانیاندا بڵاویان کردەوە، کە ڤیرۆسێکی ترسناک لە شاری "وهانی" چینی بڵاو بۆتەوە، ڤیرۆسێکی نوێیە و ترسناکە، لە ماوەیەکی کورتیشدا بە هەموو جیهاندا بڵاو بوویەوە.
لە چین تووشبووانی ئەم ڤیرۆسە گەیشتە ٨٢ هەزار کەس، بەڵام لەماوەیەکی کورتدا نزیکەی ٧٥ هەزار کەسیان چاکبوونەوە، دوای چین، دانیشتوانی ئێران،ئیسپانیاو و فەڕانساو ئەڵمانیا بە خەستی تووشی ئەم ڤیرۆسە بوون، ئێستا ئەمەریکای باکور و بەرازیل و ڕوسیا بە خەستی ئەم ڤیرۆسەیان تێدا بڵاو دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیەکانی تا دێت بەرەو ژوور هەڵدەکشێت ئێستا بە پێی دوا ئامار ١١٤١٩٥٢٩ کەس بە ڤیرۆسی کرۆنا "کۆڤید١٩" تووشبووە، زیاتر لە نیوەشیان چاکبوونەتەوە.
لەسەر ئەم ڤیرۆسە زۆرگووتراوەو زیاتریش دەگووترێت، هەر جارەو یەکێک یان لایەن ووڵاتێک دەبێتە ئامانج، سەرەتا باس لەوە دەکرا کە لە ٣٠ ساڵی رابردوودا باس لەم ڤیرۆسە کراوە، کە ئەمەریکا دروستی کردووەو سروشتی نیە، تەنانەت وەزیری تەندروستی فیلاندیش بەدەنگ ڕەنگی خۆیەوە هاوار دەکات کە ئەمەریکا دەیەوێت نیوە جیهان بکوژێت، لەبەرانبەریشدا ئەمەریکاو جیهانی سەرمایەداری چین و ئێران دواجاریش ئەڵین کە بیل گەیت دەستی لە دروستکردنیدا هەیە. (کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە.)

(ئایا ڤایرۆسی کرۆنا چەکە و دەستکردی مرۆڤە)

لە ڕاستیشدا هێشتا سەراپای نهێنیەو ڕاستی و دروستی ئەم پەتایە ئاشکرا نیە، چوونکە سەراپای مەدیاکان درۆ لەگەڵ گەلانی جیهان دەکەن، چوونکە ووتیان تەنها بەسالاچووەکان دەگرێتەوە، کەچی بینیمان خانمێکی ١٠٣ ساڵی پاش تووشبوون بەنەخۆشیە چاک بوویەوە، هەروەها لە دەیان هەواڵدا بینمان کە گەنج و تەنانەت یاریزانەکانیش کە لەشولاری پتەوە بەرگری لەشی بە هێزیان هەیە، دەیان جاریش بینمان لەهەوالەکاندا کە تەنانەت شیرەخۆڕەش بەم نەخۆشیە تووشبووە، بۆیە هەتا ئێستا هۆکار و شێوازی خۆپارستینش هەر نهێنیە، دەبینن لە سوید هیچ کەس دەمامک ناکات، هەتا ئەم نزیکانەش ئیسپرتۆو دەسکێش و دەمامک دەستنەدەکەووت.
با بڵێێن ئەوانە تەنها بۆچوون و ڕقکینەی دوو سیستێمە جیاوازەکەی سۆسیالیشتی وسەرمایەداریە، لەگەڵ ئەوەشدا لێرەدا ژمارە و بەڵگە دەدوێت.
سەرەتا وەک زۆربەی هەموو بزوتنەوە و شۆڕشێک، کۆمەڵێک بەسەر شۆڕشەوە دەلەوەڕن، کۆمەڵێکیش دەبنە قوربانی و شەهید دەبن، هەموو بینیمان کە بنەماڵەی بارزانی دوای ڕاپەڕینیش بەتەمای گەڕانەوە نەبوون، جگەوەلەش جەلال تاڵەبانی پاش ٤٠ ساڵ لەبەکوشتدانی لاوانی کورد، کلیکی نیشتیمانی ڕادەستی بنەماڵەی بارزانیکرد، ئەمەش لەکاتێکدایە کە جەلال لەهەمو کەس باشتر بنەماڵەی بارزانی دەناسی، جەلال ئاگاداربوو، کەبنەماڵەی بارزانی ئەو خێرو سەدەقەی کە چەپەکانی ئەوروپا بەهاوکاری کۆمەڵێک هونەرمەندە چەپەکان١٢٠ ملێۆن دۆلاریان کۆکردەوە و ناردیان بۆ ئاوارەکانی سەرچیاسەختەکان بۆ خەڵکە هەڵاتووەکەی کەلەژێر بەزەیی بەفر وباراندابوون، بنەماڵەی بارزانی ئەو پارەیان دزی و ڕێگەیان نەدا کەهاوکاری ئاوارەکانی پێبکرێت. بنەماڵەی بارزانی و تالەبانیش هەرگیز بەردێکیان لەپێناو نەخسۆتە سەرشان، کەچی دەبینن بەرهەم و ماندووبوون و شەهیدبوون و قارەمانەکان، ئەو چووت بنەڵە دەیخۆن و خۆیانی پێوە با دەدەن.
(کلیکی ئەم وێنەیەی خوارەوە بکە.)
ئەفسووس قوربانیەکانی کرۆناش هەمیشە چینە ڕەنجدەرەکەن، ئەوانەن کە تێکەڵ بە کۆمەڵگا دەبن و لەیەکتریەوە تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، کە سەرجەمیان کرێکارن، ئەگەر کارمەندێکی مامۆستاش بێت، یان شۆفێری پاس یان شەمەنەفەر بێت، قوربانیەکان ئەو کەسانەن بە هێزی بازوویان ووڵاتیان بنیاد ناوە، سەرمایەدارێک پێویستی بەوەنیە، لەم کاتەدا خۆی تێکەڵ بەخەڵک بکات، ئەسەڵەن سەرمایەداری باوەڕی بەخەڵک نیە و خەڵک تەنها بۆ بەکارهێنانی مەبەستی خۆیان بەکار دەهێنن، یان وەک کەرەستە دەڕواننە گەلانی جیهان، بە سۆشیالدیموکراتەکانیشەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە سۆشیال دیموکراتەکان ئاستی ووشیاریان بەرزترە لە کۆنەپەرستەکان، سۆشیال دیموکراتەکان گەیشتون بەو ئاستەی ئەگەر چینی کارێکار بەتەواوی پەکبخەن ئەوا ژیانی ئەوانیش بەڕێوە ناچیت، بۆیە مافی ژیانیان داوە بە چینی کرێکار نەک وەک باوەڕبوونیان بە جینی کرێکار. هەر بۆیەش دەبینن لەم کاتە ترسناکەدا قوڕمساغێکی وەک تارمپە بەرەڵا دەیەوێت ئەو بەرنامەی بەناوی چارەسەر بۆ هەمووان کە "بەڕاک ئۆباما" واژۆی لەسەرکرد ساڵی ٢٠١٢ ترامپ دەیەوێت ئەوەش لابەرێت.
کلیکی وێنەی بکە

وەک ووتمان ئەمەش لەم کاتەدا بۆ نموونە کەلە یەک ڕۆژدا٥٠ هەزارکەس تووشی ڤیرۆسی کرۆنا بووە.
https://www.facebook.com/TahaHalladny/posts/2476499759120234
ئەمەش خۆی لەخۆیدا بەڵگەیە کە سەرمایەدار و سۆشیال دیموکراتەکان هەرگیز باوەڕیان بەگەلان نەبووە.
بۆیە با واز لەسیستێمی سەرمەیاداری بهێنن، چوونکە خۆیان سەلماندیان کەدژی گەلانن، بۆیە باشترە سەرنج بدەینە ووڵاتێکی وەک سوید، کەنموونەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بە ڕواڵەت دادپەروەریە.
لەسوید هەتا چەند هەفتەی پێشوو بەهیچ شیوەیەک ئیسپرتۆ، دەمامک، دەستکێش دەستنەدەکەوت، دەیان جاریش لەکاتی ٣ بەرپرسە باڵاکەی پاراستنی ئاسایشی دەتندروستی سوید، "تیگنێل، یوهانسۆن، تەها ئەلکساندەر"،لەکاتی بەستنی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیان، لەلای خۆمەوە بۆم دەنووسین کە بۆ وایە، هەرگیز وەڵامیان نەبوو، هەتا ئێستەش دەمامک نەکرا بە یاسا تا ژمارەی تووشبوان کەم بکرێتەوە. جگەلەوەش بەفەرمی نامە نێردراوە بۆ سەرجەم خەستەخانەکان کە چارەسەری پێوسیت بۆ کەسانە نەکرێت کەلە سەرووی٦٠ساڵانەوەن و نەخۆشی دیەکەیان هەیە، یان لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکرایەوە، کە کوڕێک لە دوا چرکەدا فریای باوکی کەوت کە خەریکبوو بیکوژن، هەروەها کۆمەڵیک دوکتۆر و پەرستار لە چاوپێکەووتنی نهێنیدا دانیان بەوەدا ناوە کە بە زانینەوە تووشبووی بە کرۆنایان کوشتووە، دوکتۆرو پەرستاران بەوەشەوە نەوەستان سستەرێکی فینلاندی کەلە نەخۆشخانەکانی شاری ستۆکهۆڵم کاری دەکرد، بۆ تەلەفزێۆنی فنیلاندی دواو ئەڵێ کە بە چاوی خۆمان دیم کە تووشبوویان بە ڤیرۆسی کرۆنا بە "مرۆفین" کوشتووە، منیش ویژدانم ڕێگەی پێنەدام کە درێژە بەکارەکەم بدەم، بۆیە وازم لەکەرەکەم هێناو گەڕامەوە بۆ فینلاند.
https://www.facebook.com/photo.php
سەرجەم مەدیاکان لەگەڵ خەڵک درۆ دەکەن، کەچی چین تاوانبار دەکەن بە چەواشەکاری، ئەگەر بتەوێت ئامارێکی دروستت دەستبکەیت بەسەدان شێوە چەواشەکاری دەکەن، بۆ نمونە سەرژمێری لە هەزاراندا، یان ستاتستیکی سەرلێشیواندن پیشان دەدەن، بەکورتی وات لێدەکەن کە بێزار بێت و وازی لێبهێنێت، هەربۆیە ڕۆژنامەی سویدی" گۆتەنبۆرگ پۆست" ی ڕۆژی ٦ی٧ی٢٠١٠ لەزمانی ڕۆژنامەوان "پاولینە نێودینگ" دەنوسێت، کە وەزیری دەرەوەی سوید چەواشەکاری دەکات لەبارەی ژمارەی تووشبوان و قوربانیەکانی ڤیرۆسی کورۆنا بۆ ڕۆژنامەی "دێ دەبلیوو"ی ئەڵمانی، ئەم چەواشەکاری درۆکردنەوەی وەزیری دەرەوەی سویدی "ئەنە لیند" وامان لێدەکات کە زیاتر و زیاتر باوەڕ بە پیلاگێری ڤیرۆسی کرۆنا بهێنن.
ئەگەر نهێنیەک لە ڕووداوەکەدا نیە، چ پێویست دەکات وەزیری دەرەوەی سوید درۆ بکات، یان ئەو هەموو بەڵگانە کەبەفەرمی بۆ خەستەخانەکان نێردراوە و لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراەیەوە، کە کەسانی تووشبوو لەسەرووی ٦٠ ساڵیەوەبوو، ئەگەر نەخۆشی دیکەی هەبوو، ئەوا جارەسەری خەستی بۆ ناکرێت.
کلیکی وێنەکە بکە

ژمارەی دانیشتوانی ووڵاتی سوید ١٠،٢ ملێۆن کەسە، ژمارەی چینیش نزیکەی١،٤ ملیارد کەسە، واتا ژمارەی دانیشتوانی چین نزیکەی١٤٠ جار لە سوید گەورەترە، ئەگەر بهاتایەو ئەو سیستێمە سیاسیەی ئەمڕۆی سوید لە چین فەرمان ڕەوابوایە، ئەوا ئێستا بە ملیاردەها کەس بەنەخۆشی کورۆنا گیانیان لەدەستدەدا، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر ئەو سیستێمە سیاسەی کەلە چینن فەرمان ڕەوای دەکات لە سوید فەرمان ڕەوابوایە، ئەوا بەدڵنیای هەرگیز ژمارەی گیان لەدەستداوەکانی کە ئەمڕۆ گەیشتە ٥٥٤٩ کەس بەم ژمارە نەدەگەیشت.
لە ڕاستیشدا چینیەکان سەلماندیان کە ڕاسگۆن،
یەکەم بەهاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سەرجەم شەقام و کۆڵانەکانیان خستە ژێر چاودێری ووردەوەوە و هەرکەسێک سەرپێچی بکردایە سسزای دەدرا.
دووەم دەستبەجێ بەستنی دەمامک و دەستکێش کرایە بڕیاری یاسای.
سێهەم هەموو دانیشتوانی چین ئاگادار دەکرا کەلەو باڵاخانەی تێدا دەژی بە ڕێگای مۆبایل کە کێ لەو نزیکانە تووشبووە، تا خۆیبپارێزێت لە تووشبوون، پاشان بەردەوام کوچە و کۆڵانەکان دەرمان ڕێژدەرکرا، هەروەها ڕێگای تووندگرایەبەر دەرگای چوونە ژوورەوەی سەرجەم شارەکان داخرا، ئەگەر کەسێکیش تووشبوایە دەستبەجێ چارەسەری بۆوەردەگیراو ئەنجامەکەشیمان بە دیدی خۆمان بینی و ئاگاداریشین کەلەماوەی چەند ڕۆژێکدا خەستەخانەیەکی١٠ هەزار کەسیان دروستکرد، کەچی نموونەیمان لەهێج ووڵاتێکی سۆشیالدیموکراتدا نەدی،لە چین ٨٤٥٣ کەس تووشی نەخۆشی کورنا بوو، لەناویاندا ٧٨٤٧٩ کەسیان چاکبوونەوە، هەروەها ٤٦٣٤ کەسیان گیانیان لەدەستدا، تائەم چرکەساتە لەسوید ٧٤٤٥٧ کەس تووشی بەڵای کرورنابووە، ٥٥٣٢کەسیش گیانیان لەدەستداوە، واتا لێرەدا جیاوازی نێوان سیستێمی سۆسیالیستی و سەرمایەداری و سۆسیالدیموکراتە ساختەچیەکەی سوید و ئەوروپامان پیشان دەدەن.
کاتێکیش چینیەکان ووتیان کە سوید خۆی تەسلیمی ڤیرۆسی کرۆنا کردووە، یەکسەر سۆسیادیموکراتەکانی سوید لەجیاتی ئەوەی کە بڵێن ئەزموونی خۆتنمان پیشان بدەن تا کەمتر قوربانی بدەین، کەچی ڕۆژنامەکانی نوسیان کە چین خوینسردانە پەلاماری سوید دەدات!
کلیکی وێنەکە بکە

لەخوارەوە کۆمەڵێک لینک هەیە بەزمانی سویدی و زمانی دیکە کە سەرجەم ئەوە دەسەلمێنن کە چین بەرپرسیارانە ڕووبەڕووی ڤیرۆسی کرۆنابویەوە، ووڵاتانی سەرمایەداری بە سۆشیالدیموکراتەکانی سوید و جیهانیشەوە، بۆ ئەوەی خەرجی نەخۆشەکان نەدەن بەسەدان شێوە، خەڵكیان کوشت، چینیش ووتی لە پێش هەموو بەرژەوەندیەکەوە خەڵکەکەمانە، هەر بۆیەش بەهەر هەموویان پەلاماری چینیاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە