لە تەلەفریکەکەی سیروان بارزانی خێزانێکی دیکەش گیانیان لەدەست دا

Wednesday, 15/07/2020, 10:46

12974 بینراوە


تەلەفریک، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەیبینیت، بە کوردی تا رادەیەک بە مانای (سەیارەی کابلی ئاسمانی) یان (سندوقی ئاسمانی) دێت، ئەم تەلەفریکە، سیروان بارزانی لە رێگای کۆمپانیایەکی تورکیەوە هێناویەتە کوردستان، لە چیای کۆرەک خستوویەتە کار، بۆ رووتاندنەوەی خەڵکی کوردستان و بردنی پارەی گیرفانی هاوڵاتیان بۆ تورکیا و بۆ ناو گیرفانی بنەماڵەی بارزانی. ئەم دەرگای بازرگانییەی تریان خستۆتە گەڕ.
ئەوان نیشتیمانیان لە خەڵکەکە سەندۆتەوە و داگیریان کردووە، بۆیە باکیان نییە  ژیانی خەڵکیش بکەوێتە مەترسییەوە.
ئەم تەلەفریکەش هیچ سێکورەتیەکی نییە بۆ ژیانی ئەوانەی کە دەچنە ناو ئەو سندوقە ئاسمانییەوە، تا ئیستا چەند روداوێکی دڵتەزێک لە چەندین خێزان روویان داوە لە ئاسمانەوە کەوتوونەتە خوارێ، لەبری ئەوەی وەکو وڵاتانی تر، چارەسەری کەموکوری و کێشەکانی بۆ بکرێت، یان رێگا بدەن راگەیاندنەکان ئەو رووداوانە بگوازنەوە، یەکسەر پەردەپۆش کراوە، بەشێکی لەگەڵ قوربانییەکان بە رێکەوتنی عەشایری چارەسەریان کردووە،، بەشێکی بە هەڕەشە و ترساندن خێزانی کۆستکەوتووەکانیان بێدەنگ کردووە. لە نوێترین رووداودا خێزانێکی دهۆکی کە بریتیی بووە لە ژن و مێرد و مندالێک، پێش یەک دوو هەفتە لە تەلەفریکی کۆرەک کەوتونەتە خوارێ و مردوون، بۆ ئەم رووداوە سیروان بارزانی مەلا شینی ناردۆتە ماڵی خزمانیان بۆ رێکەوتن، لە هەمان کاتدا ھەموو ھەولێکیان داوە، کە کەسوکارەکانیان ئەو بابەتە بشارنەوە و باسی نەکەن، ئەویش بە بیانووی ئەوەی لەبەر سومعەی چیای کۆرەک کە بە تەلەفریک خەلک سەردانی چیاکە دەکات، گوایە پرۆژەی گەشتیارییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە