جیاوازی نێوان دەروێشی تەریقەت و کۆیلەی جەماعەت

Sunday, 07.12.2020, 18:47

3400 بینراوە


لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، یەکێک لە شێخەکانی تەریقەتی قادریی ـ کەسنەزانیی، لە وڵاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد، و پاشان تەرمەکەی گەیشتەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە ناو ئاپۆڕای خەڵک و دەروێش کانی دا بە خاک ئەسپێردرا.
تەنیا ڕۆژێک پاش بیستنی هەواڵی کۆچی شێخەکەیان، خەڵیفە و دەروێش و دێوانە و مورید؛ لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە کەوتنە شین و ماتەم و بوورانەوە بۆی.
زیاتر لە هەزار دەروێش و سۆفی، لە کوردستانی ئێرانەوە کە زیاتر خەڵکی شارەکانی سنە، مەریوان، بانە و کرماشان بوون، سنووری نێوان کوردستانی ئێران و عێڕاقیان بە بێ هەبوونی پاسپۆرت و یان پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کڕۆنا، بەزاندوو و دوای چەند کیلۆمەتر ڕێپێوان، خۆیان گەیاندە شارۆچکەی پێنجوێن و دواتریش تەکیەکەی شێخ محەمەد لە شاری سلێمانی.
ئەگەرچی لە سنووری ئێران، دەروێشەکان لە لایەن ڕێژیمی ئاخوندیی ئێرانەوە تەقەیان لێکراو و سێ بۆ چوار کەسیان لێ بریندار بوو، بەڵام کۆڵیان نەدا و دواتریش لە لایەن ئاسایش و پۆلیسی حکومەتی خۆجێیی بنەماڵەی تاڵەبانی لە سنووری باشماخ، هیچ جۆرە ڕێگرییەکیان لێ نەکرا و دواتر لە بە چەند ماشێن و پاسی تایبەت کە لایەن شێخ نەهرۆ محەمەد کەسنەزانیەوە بۆیان حازر کرابوو، گەیشتنە خانەقای قادریی لە سلێمانی.
میدیای فاسید و بێ پڕانسیپ و دوور لە هەر جۆرە ئەخلاقێکی کۆمەڵایەتی و تەنانەت ڕۆژنامەگەریش، هاوکات بە بڵاوکردنەوەی دەیان ڤیدیۆ کلیپ و هەروەها پەخشی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی ڕووداو و کوردستان ٢٤ و ئێن ئار تی، ڕووماڵی چۆنیەتی گەیشتنەوەی جەنازەی شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی یان دەکرد.
کەم نەبوون خەڵکانی حیزبی، معاش خۆری جووت بنەماڵە و بن دیواری بێ ئیش و هەروەها مەدخەلیە ئیسلامیەکانیش، کە بە نووسینی دەیان جۆرە کامێنتی پڕ لە جنێو و قسەی نەشیاو بەپیری کاک شێخەوە دەچوون.

لێردە دا نامهەوێت بچەمە ناو ناوەرۆکی فکریەتی تەریقەت و تەسەوف لە کوردستان و هەڵسەنگاندنی لە ڕووی قورئان و شەریعەتەوە، هەروەها خۆشم وەک باوەڕدارێک دوورم لە سۆفیگەریی و تەریقەت و هەروەها لە ئێستاشدا سپاس بۆ خودا، سەر بە هیچ جەماعەت و حیزب و گرووپێک نیم.
بۆیە ئەوەی پێویستە باسی بکرێت، چۆنیەتی هاتنی ئەم دەروێشانەیە بەو پەڕی پەرێشانی و هەژارییەوە لە کوردستانی ئێرانەوە، کە عاقیبەت خۆیان گەیاندە سلێمانی. ئەمان بۆ وەرگرتنی هیچ جۆرە مووچە و معاشێک نەهاتبوون و زیاتر لەو دوو سێ ژەمە خواردنەی بەوپەڕی تفت و تاڵیەوە لەم مەڕاسیمەدا نەسیبیان بوو، بن دیواری تەریقەت نەبوون.!
دەروێشەکان سەرەڕای هەر جۆرە عەقڵیەتێک و بیرکردنەوەیەک کە هەیانە، توانیان ئەگەر بە ئاسانکاری ڕێژیمی ئێران و ڕەزامەندی بنەماڵەی تاڵەبانیش بووبێت، سنووری دەستکرد ببەزێنن و بڵێن خەڵکی کوردستانی ئێران و عێڕاق پێویستیان بە پاسپۆرت نیە.!
دەروێشەکان بە خواستی خۆیان کەوتوونە شوێن شێخ و تەریقەت و معاش خۆر نین و ڕەنگە هەر ئیش و کاری سیاسیش نەزانن و خۆی لێ نەدەن. ئەمانە بە پێچەوانەی کۆیلەی یەکێتی و پارتی و حیزبەکانی تر، خۆیان بە موفلیسی فلس و دینار نازانن و پێیانوایە کاکە شێخ، نوێنەری ڕاستەوخۆی خودایە و بە دەف و تەپڵیش زیکری بۆ دەکەن و قژی بۆ شۆڕدەکەنەوە و بە قەمە و شمشێر تەنیا لە خۆیان دەدەن و زەڕیان بۆ کەس نیە.!

سەگێکی بنەمالەی بارزانی
کەس نیە نەزانێت، کە زۆربەی دەروێشەکان بە تەواوی مانا دەروێش و هەژار و بێ داهاتن و لەوپەڕی هەژاری دا دەژین. کەچی نەیانتوانی لەمەڕ کێشەگەلی وەک نەبوونی پارەی پاسپۆرت و باجی سنوور، بیانوو بدۆزنەوە و خۆیان نەگەیێننە سلێمانی و پێشوازی لە تەرمی شێخەکەیان نەکەن.
بەڵام، مووچەخۆر و بن دیواری حیزبەکان حازرن بۆ وەرگرتنی پارە، خۆیان بکەن بە سەگ و کەر و ئەگەریش پارەیان نەدەنێ، یەکسەر دەڵێن ئێمە سەر بە بەغدا و دەوڵەتی عێڕاقین، و ماچکردنی دەستی شێخ و گۆڕەکەی لە لایەن دەروێشەوە بە قەبیح و خراپ دەزانن.!
تەنانەت کەسانی بەناو ڕۆشنبیر و لە ڕاستیدا قەڵەم فرۆش و مەڕایی، ئەوەی لە دەستیان هات، نیسبەت بە شێخ و تەریقەت و سۆفییەکان نووسیان و دەروێشەکانیان کردە پیاوی ئێران و داعش و دواکەوتوو و بێ عەقڵ.
پێویستە لە پێش دا، دەرزیەک لە خۆیان بدەن ئینجا سووژنێک بوەشێنە دەروێش و لە خۆیان بپرسن، ئەگەر دەروێشێک پاش گەیشتنەوەی بە ئێران کێشەی بۆ درووست بێت و یانیش بکەوێتە زیندان چونکە سنووری بە شێوەی نایاسایی بەزاندووە، ئەی هەر ئێوەی بەناو سیاسی و فشەکەر، لە دەیان سایت و کەمپەین دا، ناڵێن ئەمانە ئەندامی ئێمە بوون و لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان پارە وەرناگرن بە قوڕبەسەری دەروێشەکانەوە؟!
لە کاتێک دا لە کوردستانی عێڕاق، عەقڵی عەشاییری و دیوەخانی سەروەرە و هیچ یاسا و ڕێساێەک بوونی نیە و ئەگەریش تا ڕادەیەک هەبێت، ئەسلەن حیسابی بۆ ناکرێت، کەوابوو ئێوە گلەیی و گازندە لەچی دەکەن؟!
لە دەست ماچکردن و تێخ خواردن و گلۆپ خواردن یان لە پارەی خەڵک خواردن، و خەڵکی ناڕازیی بۆ حیزب و دەسەڵاتدار کوشتن؟!

دوو سەگ و کەرێکی تالەبانی و لاهور و بنەماڵەی بارزانی، داوای دەوڵەتی سەربەخۆش دەکەین
هیچ دەروێشک لە لایەن شێخەکەیەوە بە بێ ڕەزامەندیی خۆی پارەی لێوەرناگیرێت، شێخەکەشی زیندانی تایبەت و مرۆڤ بکوژی نیە. ئەوان هەر خۆیان بە شێوەیەکی دڵخواز دەبنە مورید و دێوانەی شێخی تەریقەت. کەچی ئێوە لە لایەن پارتی و یەکێتی و حیزبەکانتانەوە، ڕۆژانە دەیان باج و سەرانەتان بە زۆری شەق لێ وەردەگرن، چەندەها سووکایەتیتان پێ دەکرێت و هیچ جۆرێک لە خزمەتگوزارییەکیش نابینن و قەبووڵیشی دەکەن و خۆشتان پێ سەربەست و عاقڵە.!
لەناو ڕەخنەگرەکان دا لە شێخ و قەبر ماچکردن، جیا لە کۆیلەی حیزبی، کەم نەبوون ئەندامانی سەلەفی ـ مەدخەلی سەر بە عەبدولەتیفی ژن دز، کە دەروێشەکانیان تەکفیر دەکرد و دەیانگوت ئەمانە موشریکن.
مەدخەلیەکان ڕەخنەیان لە سەر و قژی دەروێش دەگرت، کەچی خۆیان سەر و مل و ڕیشان بەو پەڕیی پانییەوە، بۆ دەسەڵاتی سکۆلار عەشاییری کورد شۆڕ کردووە و دەسەڵاتداری مافیا بە وەلی ئەمری شەرعیی خۆیان دەزانن.!
ئێوە شەڕی کێ دەکەن؟! دەروێشێک کە خۆی دەڵێت؛ ئێمە بەم تەور و شمشێرە، تەنیا بۆ ئەوەی بە خەڵکی بسەلمێنین کە دەچینە حاڵەتی خلووس و خەلسە، لە خۆمان دەدەین و جەستەی خۆمان بریندار دەکەین.!
دەی سەرەڕای قێزەوەنی ئەم کردەوەیەش، هێشتا کردەی ئەوان لە عەقڵ و کرداری چەکداری بێ مووچەی حیزبێک باشترە، کە شەو و ڕۆژ لە تی ڤی دەکڕووزێتەوە و دەگری کە چەند مانگە معاشی پێنەدراوە، کەچی بە چەکی دەستی و بە فەرمانی بەرپرسێکی سمێڵ بابڕی حیزبێک، زۆر ئاسان حازر دەبێت ڕۆژنامەنووسێک یان خود ڕەخنەگرێکی دەسەڵات بکوژێت.!
خەڵکی کوردستان باش بزانن، دوو تەریقەتی قادریی و نەقشبەندیی، هەریەکیان لە لایەن بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانیەوە، پشتیوانیان لێ دەکرێت و دەروێشی سەرەکی شێخ و تەریقەت مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی بوون و ئێستاش کوڕە و نەوەکانیانن.
خۆتان بە چاوی خۆتان بینیتان، کە خەڵکی هەژاری کوردستانی عێڕاق بە بیانووی ڤایرۆسی کڕۆناوە، کراونەتە ماڵ و لەوپەڕیی هەژاری و بێ داهاتی دا دەژین. دەگەڵ ئەوەش بە وردیی پشکنین بۆ هەرکەسێک دەکرێت کە، لە دەرەوەی سنوورەکانی کوردستانی عێڕاق بێتە ناو هەولێر و سلێمانی. کەچی دەروێشەکان بە تەور و شمشێر و هو الله، توانیان ئەم یاسا فۆرمالیتەی حکومەتی عەشاییری کورد، سووک و ڕیسوا بکەن.!
باشە یانی لە هەموو کوردستانی عێڕاق دا، بە لایەنگرانی سکۆلاریزم و سەلەفی مەدخەلی و حیزبیە ئیسلامیەکانیشەوە، بەقەدەر توانایی و شەهامەتی دەروێشەکانیان لە وجوودا نیە، کە بە چەکەوە بێنە سەرجادە و شەقام و حکومەتی ئەم مافیا و چەتانە تڕۆ بکەن و کۆتایان پێ بهێنن؟!
خۆ شێخ نەهرۆی کوڕی شێخ محەمەد، هەر خۆی لە کاتی هێنانەوەی تەرمی باوکیدا لەبەرانبەر هەموو کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان دا، سپاسی بەرپرسانی کوردی کرد و گوتی ئاسانکارییان بۆیان کردووە و هەردەم هاوکاریان بوون. کەوابوو ئیتر جنێو و قسەی هەلەق مەلەقی ئێوە سەبارەت بە دەروێش یانی چی و دەتانهەوێت چی بۆ خەڵک ڕوون بکەنەوە؟!
ئەوە ئیتر کاکە شێخ محەمەدی کەسنەزانیش، هەر ڕێک وەک جەلال تاڵەبانی و نۆشیروان مستەفا، گردێکی دیکەی لە شاری ڕۆشنبیری داگیرکرد و ئێوش‌ بۆخۆتان هەر سیر بخۆن و زۆڕنا لێدەن.!
لە کۆتاییدا، پێویستە بگوترێت کە دەروێش و دێوانە و مورید، بە هەر عەقڵیەتێکەوە کە هەیانە و باوەڕیان بە هەر دار و بەردێک هەیە؛ سەلماندیان نە یاسای عەشاییری شایانی ڕێزگرتنە و نە لە کوردستانی عێڕاقیش هیچ جۆرە یاسایەکی ئەوتۆ بوونی هەیە.
باشترە لە خۆتان بپرسن، چوونی ئێوەی کۆیلەی حیزب و دەسەڵات بۆ دەڤەری بلە و بارزان و ماچکردنی گۆڕی مەلا مستەفا و یان لە سلێمانی قەبری جەلال تاڵەبانی و لە گردەکەش گۆڕی نۆشیروان عەیب و عار نیه، کەچی ماچ کردنی پەڕەوی قەبرەکەی شێخ محەمەد لە لایەن موریدەکانیەوە بە کارەساتی عەقڵ دەزانن؟!
کێشەی سەرەکی ڕێک لێرەدایە کە، ئەوانەی دەروێش و دێوانەکانی شێخ محەمەد کەسنەزانی و سۆفیەکان، بە ماڵوێران و کۆیلە دەزانن، ڕێک هەر بەم پێوانەیەی خۆیان و بێ ئەوەی هەستی پێ بکەن یان بیانهەوێت لێی تێبگەن، خۆیان جۆرێکی قێزەوەنتری کۆیلەن و هیچی تر.




(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 5/5)