گەڕانەوە بۆ ساڵی نەوەتەکان

Wednesday, 15/07/2020, 9:37

2686 بینراوە


لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی 2009 لە کۆمیتە گەرمەی کۆبونەوەکان بوو ، ئەندامان و لێپرسراوای کۆمیتە هەموی لە ژێر زەمینی کۆمیتە کۆ ببونەوە ،زیاد لە چل نەفەر دەبو، لێپرسراوی کۆمیتە دەستی کرد بەقسەکردن چۆن بتوانین یەکێتی دەنگ زیاد بکات ؟ باشترین ڕێگاکان چین ؟ چۆن بچینە ماڵەگۆڕانەکان پەشیمانیان بکەینەوە ؟
لێپسراوی کۆمیتە مەلا ..... قسەکانی تەواو بوو گەیشتە کارگێڕی کۆمیتە ، هەر لەسەرەتای قسەکانی دەستی دا بە سوکایەتی کردن بە ئەوانەی چونەتە ناو بزوتنەوەی گۆڕان ، ئەوانە زۆڵن، ئەوانە دزن ، ئەوانە جاشن ، لەهێرشکردنە بوتنەوەی گۆڕان تەواو بو چوە سەر باسی یەکگرتوی ئیسلامی کە کاتی شەڕی ناوخۆ چی کارێکی قێزەونیان کردوە سوکایەتیان بە پێشمەرگەو نیشتیمانیان کردوە ، تەنەکە ڕۆنیان هێناوە tntیا تایا داناوە بۆ تەقینەوە بکەن خەڵکی مەدەنی بکوژن .
دواتر هاتە سەر هاوپەیمانەیەکەیان پارتی پێکەوە دەسەڵاتەکەیان فراوان بکەن خۆش گوزەرانی بۆ کوردستان دابین بکەن !
کۆتا قسەی هاوڕێیان کێ پێشنیاری هەیە چۆن بتوانین یەکێتی دەنگ زیاتر کۆ بکاتەوە سەرکەوتوبێت لە هەڵبژاردندا ؟
ئەندامان یەک یەک هەستان بۆ پێشنیار کردن هەریەکەو قسەیەکی بێ مانیان یەکێ دەی وت با بچینە ماڵە شەهیدەکان بەسەر بکەینەوە، یەکێ دەی وت با شەوان بچینە ماڵی خەڵک وکەسایەتیە ناسراوەکان ، دکتۆرکی تیابوو لەهەموان خوێندەوار تر بوو من تاکە کەس بوم کە وازم لەخوێندن هێنابێت لەناو ئەو کۆمەڵەدا وتیان فەرموو ودکتۆر لە دڵی خۆمدا وتم ئەمە دکتۆرە و ئیستا پێشنیاری زۆر باش ئەخاتە ڕوو دڵنیام یەکێتی سەر دەخات.
دکتۆر هەستا وتی هەڤاڵان بەرێزان لێپرسراوی کۆمیتەو ئەندامی مەڵبەند مامۆستا.... پێشنیار دەکەم ئەم مانگە ئەندامانی حیزب بچنە ناو دائیرەکان بەتایبەت تاپۆی سلێمانی و زەڕیبە لێوە بتوان کاری هاوڵاتیان زوو ڕایی بکەین چونکە خەڵک بێزارە لەو شوێنانە کارەکانیان بەزووی بەڕێ ناکرێت ، زۆر سەرم سوڕما کە گوێم لەو قسانە بو دکتۆترێک خاوەن شاهادە بەو شێوازە قسە دەکات ، خۆم پێ نەگیرا دەستم بەرز کردەوە وتم هەڤاڵان سەرم سوڕ دەمێنێ لەم قسانەی ئەم هۆڵ دەکرێت ، ئێمە ئەگەر هەژدە ساڵە خەمەتی خەڵکمان پێ نەکراوە بە مانگێکیش پێمان ناکرێت ئێمە ئەگەر ئەو هەژدە ساڵە بەجوانی خزمەتی میلەتمان بکردایە پێویستی نەدەکرد بچینە ماڵان بگەڕێین بۆ دەنگ کۆ کردنەوە ، سەرم سوڕ دەمێنێ جەنابی دکتۆر دەڵێ حیزب بچێتە ناو دائیرەکانی حکومەت واستەکاری بۆ خەڵک بکەین ، ئەی دوای هەڵبژاردن خەڵک چی بکات ؟ کەواتە ئێمە پێویستمان بە چاکسازیەکی گەورە هەیە لە ڕیشەوە ، قسەکانیان پێ بڕیم وتیان تۆ با ئەمری کێ هاتوی بۆ کۆمیتە ؟ تۆ گۆڕانی ههههه ، سەرتان نەیەشێنم بو بەهەرا دکتۆریش دژم بۆیەوە لێپرسراوی کۆمیتە ، هەر ڕۆژی دوای لیژنەیەکیان دروست کرد چەندین بەڵگەم دا بە لێپرسراوی مەڵبەند کۆمیتەش سفر بدەستەوە بەجەنابی دکتۆرەکەشەوە .
ئیستا لاهور شێخ جەنگیش هەمان ئاقڵێتی ئەو دکتۆرەی هەیە ، بەخۆ نمایش کردنی لە ڕێگای دەسەڵاتی سەربازی و حیزبیەوە ،دەیەوێ وا نیشان بدات حیزب باشترە لە حکومەت خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان دابین دەکات ، ئاقڵێتی سەرکردەیەک وا بیر بکاتەوە ،کە پێشتر لە ئەوروپا ژیاوە بەتایبەت بەریتانیا ، کە هەموو حیزەکان پێشبڕکێ دەکەن چۆن لەحکومەتدا خزمەتی هاوڵاتیانی خۆیان بکەن ، سەرتاسەری ئەوروپا بگەرێ نابینی لەمیدیایەکدا ، بڵێ سەرۆکی حیزبی فڵان چو پڕۆژەی نەخۆشخانەی کردەوە یان پزیشکەکانی بەسەر کردەوە .
ئەو ئاقڵێتە بەتاڵانەی کە ئێوە پەیڕەوی دەکەن کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ ساڵەکانی براکوژی ، گەڕانەوەی دیوەخان و دانانی ئاغا و کوێخا لە هەر گەڕەکێکدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە