فەرهاد ئینجۆ : کاتێک ئەسپەکانتان لە مەغۆلستان دەلەوەڕی ئێمە لەسەرخاکی خۆمان ژیانمان دەکرد

Thursday, 16/07/2020, 21:11

7915 بینراوە


فەرهاد ئینجۆ : لەناو پەرلەمانی تورکیادا ، لەماوەی شەش دەقیقەدا ، سوپای تورکو دارو دەستەی تورکی کردە پەڕۆی بێنوێژ ، بەقسەکانی کەسادەبوون مێژووی گێڕایەوە و بەتورکانی ووت :"ئێوە هیچ نین ،ئێوە ترسنۆکن ، ئێوە بەکۆمەڵ هێرش دەکەن، من تەنهام ، ئێوەکەتەنها دەبن دەپاڕێنەوە ، دەکڕوزێنەوە، سەرۆکی پەرلەمان ووتی: پێنج ساڵ نەدەساڵ زیندان دەکرێیت ، ووتی: وەرم بمکوژن ، بەڵام ڕۆژێک زۆر نزیکە ئێمە نیشتمانی خۆمان دروست دەکەینەوە، شارەکان خاپورکەن ئێمە دروستی دەکەینەوە ، بمان کوژن ، بەڵام ناتوانن قڕمان کەن ، ئێمە گەلێکین بەخاکەکەمانەوە گرێ دراوین ، ئێوە خاکی ئێمە وئەرمەنێکان و یۆنانێکانتان دزیوە، ئێوە دزن ، هەر دەبێت، ماڵی دزراو بگەڕێنەوەو ڕسواتان کەین .
ئەمە جاری یەکەم نی یە کە پەرلەمانتارە کوردەکان لەناو پەرلەمانی "شەنکایە "دا لەپایتەختی خوێن وسوڵتان دەچنەوە بەگژ سەدان تورکی سەر تەنەکەدا و بەتاڵدا ، تورکان لە خێڵی گورگ دەچن ، تەنها بەڕەوە هێرش دەکەن ، پەرلەمانتارە کوردەکانمان بە چەند دەقیقەیەک لەووتنی ڕاستی عەرزی سوڵتان دەوروژێنن . ئەوانیش چاریان نامێنێت بەسوپا چنگ بەخوێنەکەیان هێرش دەکەنە سەریان و دەیانخەنە ناو زیندانەوە . فەرهاد بێئەوەی خۆی بنوێنێت ، بێئەوەی خۆی نمایش کات بەکۆمەڵێک قسە لە عەرزی هەموو داگیرکەرانی تورکی برد ، فەرهاد بەبێ دادگای کردن بەبێ بڕیاری دادگا لەماڵەکەی خۆیدا دەگیرێت ، ئەو مرۆڤە مەردە لە بەردەرگای ماڵەکەی جارێکی تر تورکەکانی ڕسواکرد بەقسەکانی کە پڕبوون لەڕاستی ...
ئاخر ماوەی چەندین ساڵە تورکە فاشێکان ، لەهەرێمە قەشمەرەکەی باشوردا هەواریان هەڵداوە، پەرلەمانتارەکانی ئێمە بەتایبەتی پەرلەمانی هەولێر تائێستاکە "مێش میوانی نی یە " بەیەک ووشە چییە باسی داگرکاری تورکی نەکردوە، ماوەیەی چەند ساڵێکە تورک لێرەو لەوێ بەفڕۆکەو دەزگای میت و خۆراکی بەسەر چوو دزینی نەوت و هەزاران بەڵای تر لەنمونەی درامای تورکی ستایلی سۆزانێکانی تورک و کەڵچەری تورکی و مزگەوت و قوتابخانەی فاسید کردنی خەڵک لەهێرشدایە .
جارێک بەپەرلەمانتارێکی کورم ووت " گەر دەتەوێت مێژوویەک لەکەرامەت بچنیتەوە ، کەگەڕایتەوە ناو پەرلەمان ، پێشنیاری دەرکردنی سوپای تورک بکە لە هەرێم . پەرلەمانتارەکە تۆزێک وەستا ، ئینجا وەڵامی دامەوە ووتی: " گەر کارێکی وابکەم هەر لەناو پەرلەماندا وونم دەکەن ، من پیاوی ئەوە نیم " ..داوای لێبوردن دەکەم سەریخۆم نایەشێنم کورد هی ئەوەنی یە خۆتی بۆ پیاو خراپکەیت ، سەردەمی ئێوە جیابوو ، ئێستا جیایە خەڵک دەیەوێت بژی .
پەرلەمانتارەکانی کورد لەبەغدادی تاوان و سەرەک کۆمارو وەزیرو گزیرەکان ، بۆ تاکە جارێک چییە ، کەیسی تورکو ئەو هەموو بێحورمەتیەی تورکیان نەکردۆتە بابەت ، لەپەرلەمانی عێراقدا کە لە مزگەوت دەچێت هەمووی" لەچکو ڕیشە" قسەیەکیان نەکردوە ، بەڵکو پەستا پەستا سەفەری تورکیا دەکەن . ئاخر کەسەیری کەسایەتیەکی وەک" فەرهاد ئینجۆ" دەکەیت هەست بەمرۆڤ بوون و کوردبوون دەکەیت ، بەڵام کەسەیری "بەرهەم سالح ، فواد حسێن ، بەشیری دووڕەگ و ئەو پەرلەمانتارانەی تر دەکەیت ، شەرم لەکوردبوونی خۆت دەکەیت ، دەڵێیت: بەڕاستی ئەمانە خوێنی چ زێرابێکی ئەستەمبوڵ و بەغدادو تاران و دیمەشق بەلەشی داماویاندا هاتووچۆدەکات ؟ مرۆڤ یەک جار دەمرت ، یەکجاریش شانسی ژیان هەیە، کە خۆتی تیانمایش کەیت و مێژووی ئازایەتی یان خوێڕێتی تێدا بنوسیتەوە . ئەوانەی هەرێم بەزیندوێتیش لەمردوو دەچن ، پەرلەمانتارانی کورد لەباکور لەپڵنگ دەچن هەموو گیان و جەستەیان سام و شەهامەتە ، پڕن لەئومێد ، پڕن لە شادمانی ، پڕن لە پیاوەتی و جەوامێری . ئەو قەشمەرانەی هەرێم لەبەغداد پڕ پڕن لەبێقیمەتی ، لەسوکی ، لەداماوی ، لەترسنۆکی ، لە خۆفرۆشی و کۆیلەی و بێدەنگی . بۆیە فەرهاد ئینجۆکان بشمرن بەمردوویش لەیادو بیرەوەری کەسماندا ناسڕێتەوە، ئەو قەشمەرانەی هەرێمیش سەدان ساڵ بژین هەر لەمردوودەچن . من قێز لەبونیان دەکەمەوە، ئاخر ئەوانە هیچیان نی یە چێگەی شانازی بێت ،نەک بۆ گەلەکەمان بۆ خۆشیان .
چینێکان دەڵێن :"بناغەی دونیا دەولەتە ، بناغەی دەوڵەتیش خێزانە، بناغەی خێزانیش تاکەکانە " تاکەکان لەباکورو ڕۆژئاڤادا پێمان دەڵێن دەوڵەت شایەنی کوردە، تاکە کانی هەرێمیش یان باشوریش پێمان دەڵێن : شایەنی ئەو هەموو ستەمەین کەبەسەرماندا دێت . لێرە مەبەستمان لەو سیاسیە پوچانەیە کە بونەتە نمایندەی گەلێک کە خاوەنی ئەنفال و هەڵەبجەیە ، کەچی ئەکڕوزێتەوە بۆ موچەو بەرات . چ شەرمەزاریەکە کوردبوون لەسەردەمی ئەم قەشمەرە سیاسیانەدا... ؟ کە ئابڕویان بۆ کەس نەهێشتوە ، تەنانەت بۆ خۆشیان. بە ڵام بە کەسانی وەک "فەرهاد ئنجۆ " وەڵامی نائومێدێکان دەدرێتەوە و پێمان دەڵێن کوردبوون واتای گەورەی مرۆڤی ئازاد .... سڵاو لەو خێزانەی کە فەرهادەکان بەرهەم دەهێنێت بۆ گەلێکی ستەم دیدەی وەک کورد ... دواجار ئێمە لەباشور دەبێت هەستینەوە، شەرمە ئاوا گوزەر بکەین .


 هەستانەوە: ئەو ڕێخراوەیە کە لەباشور کە مرۆڤی وەک "فەرهاد ئینجۆ " بەرهەم دەهێنێت ، کە پڕبن لە جەوامێری و فەرهاد ووتەنی نەترسان لەزیندان و مردن ، بۆئەوەی کەرامەت بۆ تاک بەتاکی کورد بگەڕێنەوە. فەرهات پەیامێکی داینێ کە شەڕبکەین لەپێناو ژیاندا . بەک بکڕوزێنەوە بۆ ئەوەی موچەمان بەنێ و بەدیار درامای تورکێوە ژیان بکەین ....
رزگاررانگور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە