گلەیی بنەماڵەی پێشمەرگە و زیندانی سیاسی کورد (هۆشمەندعەلی پوور ) لە پارت و رێكخراوە سیاسیەكانی كوردستان

Sunday, 19/07/2020, 21:04

5056 بینراوە


زۆر جێگەی داخە هەموو حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان بە حیزبە رۆژهەڵاتییەكانیشەوە , بێدەنگیان نوواندووە لە ئاست كەیسی ئیعدامی هۆشمەندی عەلیپور، کە ٢ ساڵ تێپەر بووە بەسەر دەستگیرکردنیدا , بێدەنگیەکی تەواویان کردووە لەکاتێکدا ناوبراو ڕوبەرووی حوکمی یٔیعدام بۆتەوە؟
کێ بەرپرسایەتی هەیە وە دەیخاتە سەر یٔەستۆی خۆی؟ هۆشمەند لەیٔیران گیراووە لەکاتێک دا تا دوا چركەكان لەسەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕ لەگەل داعش بەشدار بووە . هیوادارم کەسانێک کە خۆ بە بەرپرس بزانن لێی بپرسنەوە لەسەر کەیسی هۆشمەند بۆ یٔازادی هۆشمەند بخەنە دەستوری كاریانەوە. یٔومێدوارم یٔەو پەیامەم بگات بە دەستی هەمو خەلک بەتایبەت کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان!!
تا یٔیستا هیچ حیزبیکی کوردی، هیچ رێکخراوێکی سیاسی و مافی مرۆڤ لە کوردستان نەهاتووە بەدەنگی یٔەو پێشمەرگەیەی کە لە شەری دەستەو یەخە لەگەل داعش دا لە بەرەکانی پێشەوەی مەیدانی جەنگدا بووە , کە یٔەو تێرۆریستانە كە ببوونە هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر کەرکوک و هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان تێکۆشان و قارەمانێتی هۆشمەند ناکرێت لەیادو پشتگۆێ بخرێت و ڕێگا،بدرێت کە لەسێدارە بدرێت .
داواکارین .هەرچی زۆترە لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ خۆیان بەرپرس بزانن بۆ نەجاتی گیانی #هۆشمەندعەلیپوور و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ناعادلانەی یٔیعدامی هۆشمەند بکەن.
یٔیمە وەک بنەماڵەی هۆشمەند 2 ساڵە کەمپەینێکمان بۆ ئازادی ئەو و هاورێكەی مەحەمەد وەستا قادر کە بەیەکەوە بەدیل گیرابوون رێکخستووە, كە خۆشبەختانە محەمەد ئازاد كرا دواتر, بەڵام هۆشمەند هەروا لە چاوەڕوانی رۆژە ناخۆشەكانی داهاتووە .
هۆكاری حوکمی یٔیعدامی هۆشمەند شەڕكردنی دژی داعش و چالاکی سیاسی بنەماڵەکەیەتی !!.
ئێمە لە چاوەڕوانی پشتیوانی هەموو لایەكین لە دۆسیەی هۆشمەند.
هەرکەسێک ویستی یٔەتوانی لەرێی یٔەم یٔیمەیلەوە پەیوەندی بکات بۆ قسەو باس لەسەر کەیسی هۆشمەندی برام.
هیوادارین بەتەنهای جێمان نەهێڵن لەگەڵمان بن بۆتیکۆشانی یٔازادبوونی هۆشمەند علی پوور.
ڵەگەل ڕێزم وە سوپاس بۆ هاوپشتیتان!

هەژار عەلیپوور
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە