ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

ئەو کەسانەی قاسملوویان تیرۆر کرد دۆستی بارزانی و تاڵەبانین!

Wednesday, 07.22.2020, 3:40

2402 بینراوە


پێناسەیەکی سەر پێیی:

رەحمەتیی قاسملوو سیاسەتمەدارێکی پڕاگماتیست نەبوو.دوای کۆنگرەی دووی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کە لە کەشوهەوای دوای رووخانی کۆماری مهاباد ولە سێدارەدانی بەرپرسانی ئەو کۆمارە پێکهات،دەتوانین بڵێن قاسملوولە فکری بەرێوەبردنی ئەو حیزبەدابووکە وەک کەسیی یەکەم هەڵبژێردرێ.بە وتەی بەرێز حەسەن رستگارلەو کۆنگرەیەداقاسملوو رێگای پێنەدرا خۆی بپالێوێ بۆ وەستۆگرتنی بەرپرسایەتی.لە ئاخافتنەکانیدا ئاماژە بە ئەحمەدتۆفیق دەکاو دەڵێ: بۆ چی بە هەمووتان دەرەقەتی ئەحمەد تۆفیق ناین؟کاک حەسەن رستگاریش لە جوابیدا دەڵێ: فەرموو تۆ دەرەقەتی وەرە،دەنا دەست دە جانتاکەت وبچۆوە لای دۆستە توودییەکانت!
قاسملوو بەو قسانە لە مەیدان دەرناچێ،تا لە کۆنگرەی سێدا وەک دەبیریی یەکەمی ئەو حیزبە هەڵدەبژێردرێ.پێڤاژۆی دەست بەسەرداگرتن بە سەر ئەوحیزبە دوای قازی محەممەد لەوێوە دەست پێدەکا.بۆیە ئەگەر مرۆڤ چاولە کارنامەی دەساڵ رێبەرایەتیی قاسملوو بکا بۆی دەردەکەوێ کە خاوەنیی کەسایەتیەکی پڕاگماتیست نەبووە.
بارزانی پێشوازی لەسەحرارودی دەکات
 قاسملوو هیچکات نەیخواست بەرژەوەندیی وتواناکانی حیزبیی وەپێش هزروڕامانیی خۆی بخا.بۆ گەیشتن بە ئامانجە شەخسیەکانی خۆی بۆ مانەوە لە سەر دەسەڵات مێژوویەکی دەساڵەی خراپی لە دوای خۆی بە جێ هێشت!هیچکات بە خاتری بەرژەوەندیەکانی نەتەوەیی ودۆزی کورد نەرمیی لە خۆی نیشان نەدا.شەڕدەگەڵ کۆمەڵەورێکخراوەکانی دیکە لە نووسینی نامەیەکی شەش خاڵی بۆ هاندانی شەڕی ناوخۆیی زۆر بابەتمان بۆ روون دەکاتەوە.

دۆستەکانی بارزانی و تاڵەبانی کێن؟

تاڵەبانی بۆ ئەوەی داگیرکاریی کوردستان بۆ لای خۆی رابکێشی سەرەتە یارمەتیی ئەو حیزبەی دەداکە دەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورک وفارس شەڕی چەکداریی دەکرد.ناردنی هیزی پشتیوان بۆ یارمەتی کردنی قاسملوووحیزبی دێمۆکڕات تا ئەوڕۆش هەر باسی لێوە دەکرێ!لە راستیدا ئەو رێبازە قڕێژە هیچکات تا سەربەردەوام نەدەبوو،تەنیا پەیامێک بووە بۆ تاران کە دەبێ حیساب بۆ من بکەن / مەبەست تاڵەبانییە / تا بتوانین پێكەوە بگەینە مەبەستەکانمان!نزیکایەتی بارزانی وتاڵەبانی لە کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکان بۆ گەیاندنی قازانج نەبووە لە ئاست دۆزی کورد،بۆ خۆ سەپاندن بووە بە دووژمن بۆ کاتو رۆژی دیاریکراو.
بەڵگەش نێوئاخنکردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەقوزڕگوێزەڵەیە.
سەحرارودی سەردانی تالەبانی دەکات و خیانەتی تالەبانی دۆستاتی و پەیوەندیییەکانی سەردەمی کۆنی لێرەوە دەردەکەون
 بەواتایەکی دیکە بۆ مانەوەی ئەو دووبنەماڵەیە کە سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردە فیدای خۆیان بۆ دەوڵەمەندکردن ودزی وفزیی خۆیان.پیشەی بنەماڵەی بارزانیش ٧٣ ساڵە سۆخۆریی بۆ بیانی ودۆستایەتیکردنی داگیرکار بۆ مانەوەی خۆیان!
لە ساڵوەگەریی ترۆڕی قاسملوودائەوساڵ لە تۆڕي کۆمەڵایەتیەکاندابیرهێنانەوەی بۆ کرا.زۆرینەی ئەو کەسانەی بە دانانی وێنەی قاسملوو ونووسینی کۆمێنت لە سەر ئەوتڕۆرە شارەزاییەکی ئەوتۆیان لە سیاسەتەکانی حیزبی دێمۆکڕات ورێبەرایەتیی دەساڵەی ئەو حیزبە لە لایان قاسملوووە نەبوو،ئەوەی گووتراتەنیا هەستوسۆزێکی ناسیاسیی وبێ بنەمابوو،تاکی کورد هەر فێڕە خۆی لە راستیەکان بشآرێتەوە،چوون گووتنی راستیەکان لە کۆمەڵگای ئێمەداتا رادەیەک گران وزەحمەتە. لە کوێی دونیادا بینراوە لایەنێکی بەرپرسی کوردوداگیرکاریی کورددژبە بەشیک لە خواستەکانی کورد،دەگەڵ لایەنێکی دیکەی کورد لە لە بەشیکی دیکەی کوردستان وتووێژێکی چارەنووسسازدەست پێ بکا، بۆئەوەی بگاتە ئامانج؟
بێ گومان قاسملوووحیزبەکەی گەیشتبوونە ئەو پەڕی لاوازیی وبێ چارەیی،ئەوەی کە تامەزرۆ بوو دەسەڵاتدارانی تاران حیسابی تایبەتیی بۆ بکەنەوە جەلال تاڵەبانی بوو،بۆئەوەی بتوانێ دەسەڵاتێک لە بەشیک لە باشووری کوردستان بۆ خۆی پێک بێنی ،دیتمان هەرئاواش دەرچوو،قاسملووترؤرکرا حیزبەکەشی بەرەو کەمپەکان هان دراوجەلال تاڵەبانی وبنەماڵەکەشی گەیشتنە دەسەڵات!بەڵام ئەو دەسەڵاتەی کە ئەو دووبنەماڵەیە بەدەستیان هێناوە دوای ٢٩ ساڵ ئەوەش حاڵورۆژگاریی خەڵكی هەژارە لە باشووری دابەشکراو!
سەحرارودی بکوژی قاسملۆ و هاوڕێی سەرانی کورد

سینارێوی وتووێژ:

سیاسەتمەداریی پڕاگماتیست بۆ ئەوەی رێکاریی چارە سەریی بۆ دۆزی بدۆزێتەوە پەنا ناباتە کەسایەتیەکی وەک جەلال تاڵەبانی ومەسعود بارزانی.مرۆڤ ئەگەر رابوردووی ئەو دوو کەسە بێنێتە بەرچاوبۆی دەردەکەوێ ئەوانە کێن.وەکی گووتم قاسملووهیچ جارەیەکی نەمابووودەیزانی بەرەو ئاشبەتالێکی مەزن هەنگاو دەنێ.
کورتەیەک لە سناریوی بە ناو تووێژی نوێنەرانیی بە رواڵەت سیاسیی کۆماری ئیسلامی لە کاسێتێکی ٤٥ خولەکەی دەردەکەوێ کە ئەو دانیشتنە بۆ چارەسەریی نەبووە / ئەوکاسێتە کاتی خۆی لە کوردستانپۆست بڵاوبۆتەوە /.بەڵكوم پیلانێکی داڕێژراوبوو بۆ راخستنی داوی ترۆڕ! دیتمان هەرئاواش دەرچوو.
بە پێی بەڵگەکانی ئەو کاسێتە کاتێک نۆرە دەگاتە قاسملووکە بۆچوونی خۆی لە ئاست خودموخاری وکێشەی کوردورێبازیی چارەسەریی بێنێتە سەرزمان،جەعفەرسەحراروودی / بکوژی قاسملووو دۆستی بارزانی وتاڵەبانی / لە جیاتی ئەوەی گوێ بۆ قسەکانی قاسملوو ڕادێرێ،خۆی سەرقاڵی کێشانەوەی رەسم ونەققاشی کردوە بە پێنووسێک ورووپەڕێک لە کاغەزێکی سپی!قاسملووزمان زان وخۆ بە زیرەک زان ودەبیریی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕات دەبوایە زۆر بە هاسانی زانیبایەی کە ئەو هەڵسوکەوتەی سەحراروودی بەوواتایە دێ کە بە ڕاشکاوی بە قاسملوو دەڵێ: ئەو قسانەی تۆ بۆ من هیچ گرینگیەکی ئەوتۆی نییە ومن نەهاتووم باسی خودموختاریت دەگەڵ بکەم،خەریکم رێگایەک دەدۆزمەوە بۆ ئەوەی کە بتکوژم.!جەلال تاڵەبانیشم بۆیە هێناوە تا بۆ داهاتووی مێژوو دەربکەوێ کە یەکەم داوی ئەو تەڵەیە بە دەستی سەرکردەیەکی کورد تەنراوە!دیتمان هەرئاواش دەرچوو بەداخەوە.
نێچیر و سەحرارودی
 قاسملوولە کاتیکدا خەریکی وتوووێژ بووکە لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو شەڕی خوێناوی بەڕێوە دەبرد.شەڕدەگەڵ کۆمەڵەو شەڕدەگەڵ بەشی جوێ بۆوەی حیزبی نادێمۆکڕات لە سەر ناوی رێبەرایەتی شۆرشگێڕ/ ناشۆڕشگێڕ /!کام سەرکردەی واقیعگەرالەوەهابارودۆخێکی ئەستەمدا دەچێ دەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران باسی چارەسەریی کێشەی کورد دەکا؟بەداخەوە قاسملووبۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی ومانەوە لە سەر کورسیی دەسەڵات،بە خاتری بەرژەوەندیی گشتیی ورێکاریی چارەسەریی نەرمی لە خۆی نیشآن نەدا!هەر بۆیە بەو شێوەیە تووشی ئەو تڕاژیدیایە بوو. قاسملوو ئەوەی کە بەزار دەیگووت لە کردەوەدا ئەنجامی نەدەدا.هیوادارم جێگای بەهەشت بێ.
د. یوسفیش فریای بەشێک لە خیانەت کەوت
 ئەوانەی قاسملوویان ترؤرکرد،دۆستی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بون.ئەوکەسانەی کە دەیاخواست مەکی ئامێدی ترؤڕ بکەن تڕۆریستەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی بون،بەتایبەت سەرگەورەی تڕۆریستەکان مەسعود بارزانی کە ئەو کارە قڕێژەی لە مەلامستەفای باوکی بۆی بە ئیرس ماوەتەوە.
بەڕآستی مایکڵ روبین قسەیەکی زۆر راست وجوانی هەیە دەڵێ: ئەوەی دووژمنی کوردە، دۆستی پاڕتی و بارزانییە!
سەحرارودی‌ و د.بەرهەم ساڵح

سندوقی کوردستانپۆست
جەعفەرکەریمی




(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 5/5)