کوردستانپۆست نهێنی هێرشکردنە سەر پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوەدەکاتەوە

Sunday, 26/07/2020, 20:11

8581 بینراوە


سەرچاوەیەکی تایبەت بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند، کە بەڕێوەبارایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئیستا بۆتە شوێنی گەندەڵی بەرپرسە باڵاکانی یەکێتیی، پێشتر جەلال شێخ کەریم بریکاری وەزیری ناخۆ سەر بە باڵی کۆسرەت ڕەسوڵ بوو، ئەم باڵەی کۆسرەت لە ڕێگای مامۆستا جەلال پارەیەکی زۆریان لە مروری سلێمانی دەست دەکەوت.
دوای خانەنشینبوونی جەلال شێخ کەریم لە بریکاری وەزیری ناوخۆ،  لیوا چەتۆ کە کەسێکی نزیک بوو لە لاهور تاڵەبانی، ئەو چووە شوێنەکەی و  بوو بە بریکاری وەزیری ناوخۆ.
باڵی لاهور تاڵەبانی لە ڕێگای لیوا چەتۆ ساڵەح گەندەڵیەکانیان لەباڵی کۆسرەت وەرگرتوەتەوە، خۆیان بوونەتە پیسخۆر پارە و دەستکەوتەکان بۆ خۆیان دەیبەن،
شایانی باسە وەکو سەرچاوەکە دەڵێت، کە فریدون عمر  احمد بەڕێوبەری گشتی مروری سلێمانی کە سەر بە لیستی گۆڕانە لەو پیسخۆریانەدا شەریکبووە.
سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە ، کە ئیستا باڵی کۆسرەت ڕەسوڵ لە ڕێگای پیاوەکانیی  و پەیوەندەکانیانەی لە کۆنەوە هەیان بووە لە بەڕێوەبەرایتی هاتوچۆی سلێمانی،  ئەیانەوێت بەناوی بێ موچەیەوە، تەگەرە بخەنە بەردەم کارەکانی جەماعەتەکەی سەر بە لاهور، بۆیە ئەمڕۆ هەڵیان کوتایە سەر مرورەکان و لێیان فەلاقەیان کردن لەلایەن لیوای پاراستنی سلێمانی کە هێزێکی مودەڕیبە و نزیکە لە ماڵی تاڵەبانی.
سەرچاوەکە گوتی: ئەوەی ئەمڕۆ لە مروری سلێمانی ڕویوداوە شەڕی باڵەکانی یەکێتی بوو، بۆ پارەی مرور، بەشێوەی گەندەڵی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە