نامەی گەنجێکی بێ ئومێدی گەرمیانی بۆ کوردستان پۆست

Tuesday, 28/07/2020, 19:49

4949 بینراوە


ئێمەی گەرمیانی زۆرترین کەسمان بەدەستی جاش و موستەشارەکان ئەنفالکرا، ئەوەندە بێ غیرەت بووین ناماتوانی یەک دوانیان وەک سەگ بتۆپێین، بۆیە ئیدی ئەمە سەڵمێنرا ئێمەی گەرمیانی چەند بێ غیرەتین هەموو حزب و مافایەک پێمان دەوێرێت.
لەدوای راپەرینەوە، کۆمەڵێک بەرپرسی یەکێتی هەرچی زەوی و موڵک و شوێنی باشیان وەک ئاغا لەناوخۆیاندا بە گوریس بەشکرد. ئێمە هەر هیچمان نەوت،
یەکێتی بە بەرچاوی هەموومانەوە بۆ چاو شکاندن و ترساندنی دەنگی ڕاستی،هاتن کاوەیان لە باوەشی دایکیا تیرۆرکرد، هیچمان نەکرد.
بکوژەکەی لە کەلار خەریکی دزیی و تاڵانیە، مەرزی پەروێزخان و داهاتی نەوتی گەرمیان هەیە یەکێتی و کۆمەڵێک بەرپرس بەبەرچاومانەوە دەیبەن، کەچی بۆ ئەمەش هەر بێدەنگین.
کاکم کەلاری کردوەتە ئۆردگا و سەربازگە هەر بێدەنگین.
دەسەڵات نەخوێندەوار و جاهیلێکی وەک سەلاح کوێخا کردۆتە کاربەدەستمان وەک دیوەخانێک حوکمی کەلار دەکات، کەسێک نیە پێی بڵێت ئەرێ گەرمیان لە تۆ ئاقڵتری تێدا نیە بچێتە ئەو شوێنە؟
دواجار کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چڵکاوخۆر لە دەوری ئەم دزانە کۆبوونەتەوە، ناهێڵن دەنگە حەقیقیەکە دەنگ و ڕەنگی هەبێت.
خەڵکی ئەم شارە کاتی دەنگدان هەموو دەنگیان بۆ ئەو دز و مافیانە ئەدەن، بۆیە دەڵێم ئەمەیە، کەوا  ئێمە چاک پێمان فێربوون لەوەش زیاترمان پێدەکرێت چاوەڕێ بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە