هەتا شەقام بێدەنگ بێت، دالیا موسلیمەکان دەبنە قوربانی

Tuesday, 28/07/2020, 19:59

6660 بینراوە


ئەوکاتەی کە شارەوانی "ئامەد" کەوتە دەست کورد، شارەوانی ئامەد ٨٧٣ ترلێۆن لیرەی تورکی قەرزار بوو، بەڕێز "فەرەیدوون چەلیک" کە بووە بەرپرسی یەکەمی شارەوانی ئامەدە، لەماوەی کەمتر لە ١،٥ توانی سەراپا قەرزەکەی شارەوانیەکەیان بداتەوە، "ڕۆژنامەی حوڕیەتی تورکی٢١ی١ی٢٠٠١"، ئەمەش پێچەوانەی بەرنامە و خواستی فاشیەتی تورکە، چوونکە ئەوان دەیانەوێت بۆ جیهانی بسەلمێنن کە کورد ناتوانێت نەک دەوڵەت بەڵکوو گووندێکیش بەڕێوەبەرێت، تورک ئەو بەرنامەی لە باشووردا بۆ چووە سەر. بۆیە خێڵی مەلا مستەفای بارزانی دەیان وسەدان بەکرێگیراوی بەرداوەتە کوردی شۆڕشگێر.
سەرکەوتنەکانی ڕۆژئاواش بەدوایدا و تێکشکاندنی وەحشەکانی داعش، هێندەی دیکە فاشیەتی تورکی شێت و هار کرد، چوونکە داعش بەهەر فرت و فێلێک بووە، لەماوەیەکی کەمدا خۆی سەپاند بەسەر دەڤەرەێکی بەرفروان کە سەدان جار لە قەوارەی خۆی گەورەتربوو.
هەروەها خەونی هەرە گەورەی فاشیەکانی تورک تێکدانی ئەو گۆڕانکاریە دیموگرافیەی پاش ڕوخاندنی سەدام هاتە ئاراوە، هەموو سووکایەتیەکی قوبڵکرد کە تەنها "عەفرین" داببڕێت لە کانتۆکەنی دیکە، هەموو هەوڵیان دابڕانی کانتۆنەکان بوو لەیەکتری، ئەوەبوو بەو هەموو سوکایەتیە ڕازیبوو کە "ترامپە شیت" پێی بڵێ ئەحمەق مەبە.
ڕۆژنامەنوس نووسەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ خاتوو "ئەسلان ئەردۆغان" ئەڵی لە تورکیا لە منداڵیەوە تورک فێری ڕق لێبوونەوە و سووکایەتی کردن کراوە بە گەلی کورد، هەربۆیە زیندانی کرا.پاشانیش تورکیای بەجێهێلا و ئێستا لەتاواروگە دەژی.


ڕووداوەکان و کارەساتەکانی هاوشێوەی کارەساتی " دالیا مەحمود سەلیم" کە دەیان سینارێۆیان بە قەڵەمی قەلەم فرۆشیان و کەسە ئاست نزمەکان دروستکراوون، هەر دوێنێ "شێخ محمەد کەسنەزان" مرد، ئەو کەسایەتیە لەوەتەی هەیە نۆکەری بۆ دوژمن کردووە و یەکێک بووە لە کورد کوژەکان، دەستیان هەیە لە خوێنی هەزاران کوردا، فەوجی خەفیەی هەبووە و لەسەر خوێنی هەژارانی گەلەکەمان بۆتە خاوەن دەیان ملێۆن دۆلار، لە جیاتی ئەوەی سسزابدرێت، جەلال تاڵەبانی گەورەترین پاری شاری سلێمانی پێشکەش کردووە.
ساڵی ١٩٩١ کەلە ژێر "خێمەی سەفوان" ئەمەریکاو عێراق ڕێک کەووتن لەسەر ئاگربەستی شەڕی ئازادکردنی کوەیت، عێراق ئاڵای سپی بەرزکردەوە بەهەموو داخوازیەکانی ئەمریکا ڕازی بوو، سەدام تەنها مەرجێکی هەبوو، ئەویش دەست واڵاکردنی سەدام بوو بۆ لێدانی نەیارانی، ئەمەریکا ڕێگەی پێدا، بەڵام ئەمەریکا دەستێکی باشیشی وەشاند لە سوپای عێراق "کۆمەڵ کوژی دەبابەکان" کەلوێدا بەڵای کەمەوە وەک باس دەکەن ١٢٠ هەزار عێراقی تێدا کوژرا، بەڵام لەکۆتایی سەدام دەستی واڵابوو بۆ کوشتنی عێراقیەکان.

هەرپاش ئەوەی کە ئاگر بەست ڕاگەیەندرا شەوی ٢٦ی٢ی ١٩٩١، هەر ئەوکاتە"جۆرج بۆش" فەرمانیدا کەلە سوپاکەی عێراق بدەن، ئەوەی شایەداحاڵەکان باسی لێوە دەکەن، چۆلەکەش لەو پەلامارەدا ڕزگاری نەبووە، بەڵام یەکێک لەبەندی ڕێکەووتنەکە دەست والاکردنی سەدام بۆ لێدانی نەیارانی سەدام،( ڕێک وەک نامەردیەکەی خێڵی مەلا مستەفای بارزانی، کە سوپاسی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی هەڕەشەی گەڕانەوەی سوپاسی عێراق دەکات بۆ کوردستان کەچی ئەوان ۆیلانی تیرۆرکردنی چالاکوان کاک مەکی ئامێدین).
سوپاسی عێراق بەو سەرشۆڕیشەوە پەلاماری نەیارانیدا لە ناوچەکانی باشوور وناوەڕاستی عێراق گۆمی خوێنیان هەڵسان، کوردستانەکەی خۆشمان بەشی شێری بەرکەووت، لێرەدا بێئەخلاقی سەدام و سیستێمی سەرمایەداری بەئاشکرا بەدیدەکرێت، کە هەمیشە گەلەکانیان کرۆتە قوربانی، گەلەکەمان ناچارکرا پەنا بەرێتە بەر چیاکان، ئەفسووس چیاکانیش نەیانی پاراست، چوونکە چیاکانمان سەراپا بەفر گرتبووی، هیچ لایەنێکیش لای لێنەکردنەوە سەرەتا، تا ئەوەبوو، کە چەپەکان کۆمەنیسەتەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا لەوانە ستیوارد ڕۆد، مەردۆنا، تینە تینۆر....هتد هەستان بەگێرانی کۆنسەرتێک و لە وکۆەنسێرتەدا ١٢٠ ملێۆن دۆلاریان کۆکردەوە بەو هیوایەی کە هاوکارێک بێت. بەداخەوە ئەو پارەش لە نێوان مەسعودی کوڕی مەلا مچە و ئەندام پەرلەمان و نووسەری ناوداری بەریتانی "جێفری ئارچەر"دا گووم بوو، دەسەڵاتدارانی بەریتانی سسزای ١٠ ساڵ زیندانیان بڕیەوە بۆ جێفری ئارچەر، کەچی خێڵی مەلا مستەفای بارزانی جێفری ئارچەریان بانگکرد بۆ کوردستان کۆڵان بە کۆڵان دەیان گێڕاو لە تێڤیەکاندا بەدۆستی هەرە نزیکی گەلەکەمان ناویان دەهێنا، ئەمە ئەوکاتەبوو کە تازە ١٢٠ملێۆن دۆلاریان پێکەوە سندان کرد.
لێرەدا بەئاشکرا دیارە کە سیمای بۆگەنی کەسێکی وەک جێفری ئارچەر چۆن ئارایشتکرد، بەهەمان شیوە هەرکات ویستیان ئەوا سیمای کەسانی دلسۆز و شۆڕشگیڕی وەک " دوکتۆر عبدوستار، سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسممان، کاوە گەرمیانی" دالیا مەحمود سەلیم" بە ویستی خۆیان وەک فلیمەکانی "هۆڵیود" وێنا دەکەن.
لینکی سەردانی "جێفری ئارچەر وپیشاندانی لە لایەن خێڵی مەلا مستەدای بارزانیەوە کە قارەمان و دۆستی گەلەکەمانە.
لینکی سزدانی جێفری ئارچەر کە ١٢٠ ملێۆن دۆلارەکەی کە کۆکرایەوە بۆ ئاوارەکانی کۆڕە گەورەکە.
کلیکی ئێرە بکە
هەروەها ببینە کە جێفری ئارچەر چ جۆرە جانەوەرێکە بە بەهای ٣٢٠ ملێۆن کتێبی فرۆشتووە، بە پێی ئەم لینکەی خوارەوەش هەرکتێبێکی بە ٢٤ دۆلار، واتا ٢٤ جار ٣٢٠ ملێۆن دۆلار، کەچی ئەو جانەوەرە لەمەسعودی مەلا مچە جانەوەرتر، چاویان بڕیە ئەو خێر و سەدەقەی کە چەپەکان و شیوعیەکانی
ئەوروپا وئەمەریکا کۆیان کردەوە لە کۆنسەرتەدا، (کلیک لەسەر ئەو وێنەیەی خوارەوە بکە)

مەسعودی مەلا مچەش لەو کەمتر نیە، چوونکە ئەو بنەمالە بۆگەنەش لەساڵی ١٩٤٦ وە کورد دەکوژن و کوردو کوردستان دەدۆشن.
بۆ سەلماندنی ساختەچێتی دیگماگۆیەتی فاشتەی تورکیش، بەڕەشکە بەڵگەمان هەیە، بۆ نموونە ئەکاتەی کە خوودی تورکیا ناو و وێنەی کۆمەڵێک مافیای و جەردە و پیاو کوژدەدات پۆلیسی ئەنتەرپوڵ بۆ ئەوەی دەستگیر بکرین لەدەرەوەی ووڵات، بۆئەوەی شکو گوومان لەسەر دەسەلات دووربخەنەوە، ئەو کەسانە کەناو وێنەیانی داوەتە پۆلیسی ئەنتەرپوڵ، لە ڕووداوێکی ترومبێلدا لەگەڵ وەزیری دادی تورکی هەروەها بەناوبانگترین قەحبە بریندار دەبن، ئەو ڕووداوە ناونرا "ڕووداوی سۆسورلوک".
لینکی سکەنداڵی سوسورلوک تورکی و ئینگلیزی.
کلیک لەسەر وێنەکە بکە

https://en.wikipedia.org/wiki/Susurluk_scandal
مێژووی خیانەت و چەتەیی بنەماڵە لەژمارە نایەت، وەک ژمارە بێکۆتاییەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا کورتە مێژوویەکی بنەماڵەی ال بارزان، ئەو کاتەی کە بنەماڵەی بارزانی "ئەحەی سالەی خلە"یان بە زیندووی سووتاند، هێشتا بەعسیەکان فێری کوشتن و بڕین نەبووبوون، هەر ئەو کاتەی کە بنەماڵەی ناوبراو "سڵێمانی موعینی" بەزیندووی ڕادەستی شای ئێران کرد، کورد لەگەرمەی تێکۆشاندابوو، هێشتا ئاشنای پەیدا نەکردبوو بە خیانەت، ئەوکاتەش کەبە پیلانی بنەماڵە "ئەحمەد تۆفیق" وەک گۆشتی قوربانی پارچە پارچە کرا، کورد لەبەرزترین ئاستی وورەبەرزیدا دەژیا،کورد لەگەرمەی بەرخۆداندابوو کە مەلا مستەفابە داخوازی شا ئاشبەتاڵی کرد بە شۆڕشێکی ١٢٠ هەزار کەسی گیان لەسەردەست، هەرچەند دەریایەک بەڵگەمان لەبەردەستدایە کە وەک "ڕیفڕاندۆم"ەکەی مەسعودی مەلا مچە دنیا هاتە زمان دوایان لە مەسعود کرد کە کات کاتی ڕیفڕاندۆم نیە، ئەوکاتەش دۆستانی کورد تکایەکی زۆریان لە مەلا مچەی بارزان کرد کە شەڕ نەکات، مەلا مستەفا بەگوێی کەسی نەکرد، ئەوەبوو پاش١١ مانگ ئاشبەتاڵی ڕاگەیاند، هەر لەو کاتەشدا دیسان دۆستانی کورد لە مەلا مچە پاڕانەوە کە ئاشبەتاڵ نەکات، دیسان بەگوێی کەسی نەکرد وئاشبەتاڵی ڕاگەیاند!
چەند با ئازار و بەسۆو شەرمازارییە کاتێک تێکۆشەرێکی وەک "مەلا ئەوڕەحیمی وەرتێ" کادری باڵای "حدکا" کە دەستگیر دەکرێت لەلایەن چەکدارەکانی بارزانییەوە، بە دروستی لەلایەن "فازڵ موتنی و فازڵ میرانیەوە" مەلا ئەولڕەحیم دەپاڕێتەوە لە چەتەکانی بنەماڵە کە خۆیان بیکوژن تەرکەی بەساواکیەکانی شای ئێران بفرۆشن.
چەتەکانی مەلا مچە گەواد، دەپرسن بۆ خۆمان بتکوژین و تەرمەکەت بە ساواکی شای ئێران بفرۆشین؟
مەلا ئەولڕەحیمی وەرتێ ئەڵێ: کوڕە جوانەکانم من تەمەنم زۆرە لە ٧٠ ساڵ تێپەڕیووم، خەڵکێکی و کادرو دۆستەکانی حدکا زۆر دەناسم، بەگریانەوە مەلا ئەولڕەحیم گووتوویە ئەترسم بەرگەی ئەشکەنجە نەگرم وناویان ئاشکرا بکەم، ئیتر ئەوسا ئەم دنیا و ئەو دنیاشم لەکیس دەچیت، ئیتر پیاوەکانی مەلا مچەی بارزانی سۆزیان دەجوڵێت و لەوێدا بە گوولە شەهیدی دەکەن، لە تەوێڵە، ئێستا تەرمەکەی لە مامەیارەیە.
بە دڵنیای هەتا شەقام وەک ئەمڕۆ بێدەنگ بێت، فرۆشتنی خاتوونی کورد وەک "دالیا مەحمود موسلیم"بەفاشستی تورک دواهەمین کەس نابێت، ئەو خێڵە سڵیان لەوە نەکردەوە کە خۆبەشی بەلجیکی و ئیسپانی و ئەڵمانی دەسگیربکات بە فاشستی تورکیان ببەخشێت، نموونەکان کۆتاییان نایەت، چوونکە هێندە زۆرە بە لاپەڕە و دو لاپەڕە و هەزارانیش کۆتاییان نایەت، بۆیە باشترە کە بیرەوەریەکانی ڕەوانشاد "کەریمی حسامی" مامۆستا "کەریمی مەڕەسنە، مامۆستا "بەهادین نوری".... هتد بخوێنینەوە.
بۆ ئەم کەرساتانەیان بەسەر گەلەکەماندا هێنا؟
ڕەوانشاد "کەرمی ئەنقۆس" کە خاڵۆی دایکی منداڵەکانمە، یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی کوردی "جۆرجیا" ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ماڵئاوای لێکردین، نامەیەکی ٥ لاپەڕەیی دامێ کە یەکێک لە هاوڕێکانی سەرمی گەنجێکی خۆی بۆی نووسیووە، ئەگەر هەڵە نەبم مامۆستا "جەلیل جەلیلی" کە بەڕێزیشیان یەکێکە لە نووسەر و مێژوونووس ناودارەکانی کوردی ئەرمینیا، کاتی خۆشی دەقی نامەکانم لە کوردستانپۆستدا بڵاوکردەوە کەبە ڕێنووسی لاتینی نوسراوە، تیدا باس لەوە دەکات، کە مەلا مستەفا لەهەموو قسەیەکیدا چەندین جار دەستەواژەی "قوندە" ی (قوندەر) بەکار هێناوە، لە درێژەی نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە و لەیەکتریان پرسیوە، هەر بەڕاست ئەمە ئاستی سەرۆک بێت، ئایا کۆتایی ترژیدیا نابێت؟
بەهادین نوری باس لەوە دەکات، کە کاتێک فەیلەیەکانی شاری بەغداد هوتافیان کێشاوە و بە باڵای بارزانیا، مەلایان بە سەرۆک ناوبردووە، مەلا مسەتەفا گووتوویە من سەرۆک نیم، عەبدوکەریم سەرۆکە من قەیتانی قۆندەرەکانی قاسمم.
هەمووشمان ئاگادارین و خوێندومانەتەوە کە بە مەلا مستەفایان گووتووە مامۆستا، توڕبووەو گووتوویە من قەحبە نیم بلەی ئەحەڕەش مامۆستایە.
هەرهەمووشمان ئاگادارین ئەوکاتەی کە مەلا مستەفا چەتەکانی دەنێرێت بۆ کوشتنی دایکی نوری شاوەیس و فیشەک دەنێن بەرانیەوە، تەنها بریندار دەبێت، مەلا مستەفا توڕە دەبێت و ئەڵێ من ووتم فیشەک بنێنن کوونی.......
بلەی ئەحەڕەش ئەڵی هەتا مەلا مستەفام تێگەیاند کە ئۆتۆنۆمی مانایی چی، خەریک بوو خۆم لەبیرم بچێتەوە.
"مام ئەسکەندەر" قادری حاجی کاکە ئەوڵا، کەیەکێک لە ڕاسگۆترینی کەسایەتیەکانی دەڤەرەی قەرەداخ، ووتی: کە چوین بۆلای مەلا مستەفا دوای دووڕۆژ هاتەوە، چوونکە لە ڕاوە قومقومۆکەبوو.
شای گۆڕبەگۆڕ زۆر بێزار دەبێت، لە کۆمەنیستەکان و دیموکرات خوازەکانی ئێران کەلە عێراق چالاکبوون، چوونکە دووجار شا بریندار کرا، یەکێکیان مارکسی بوو، ئەویتریان ماویستیبوو، "بڕوانە بیرەوەریەکانی فەرەح هاوسەری شا"عیسە پژمان" سیخوڕی ساواکی لەهەستی شا تێدەگات و بە شا ئەڵی: قوربان ئەگەر ئیزن بفەرموویت، من دەتوانم چارەسەری عەبدولکەریم قاسم بکەم، شا دەپرسێت چۆن؟
پژمان ئەڵێ بە ڕێگای مەلا مستەفا.
شا باوەڕ ناکات و ئەڵێ: ئێمە دوێنێ "قازی محمەمەد"مان لە سێدارەدا ئێستا چۆن مەلا مستەفا ئەو کارە دەکات؟
عیسە پژمان لە وەڵامدا ئەڵێ: قوربان من مەلا مستەفا باش دەناسم، بەس جەنابتان مۆڵەتم بدەن، ئەو ١٠ هەزار بڕنەوەیە کە لەئەمبارەکاندا کەووتوون، هەروەها کەمێک پارەش، هەرواش بوو عیسە پژمان مەلا مستەفا هەڵدەخەڵەتێنێت، لە "ڕۆژنامەی تاخی"دا دەست دەکات بە پڕوپاگەندە و نێوان شەهیدعەبدوکەریم قاسم و مستەفا بارزانی تێک دەدات بەهاوکاری ئاغاکانی مەرگە و قەڵادزێ و دەبێتە شەڕ پاشان ناویانا شۆڕش.
لە ڕاستیدا مەلا مستەفا سەرەواوێک لە سیاسەت تێنەگەیشتووە، جگەلەوەش ئەخلاق و وێژدانیشی نەبووە، دەکرێت مرۆڤ نەخوێندەوار بێت، بەڵام هەزاران نەخوێندەوار هەن، ئەخلاق و وێژدانیان هەیە و ناتوانن کە باز بدەن بەسەر خیانەتدا.
تەنها مەلا مستەفا نەبوو کە کەسێکی ئاست نزم و کەسایەتیەکی خوێڕی بوو، بەڵکوو دەووروبەرەکەشی لە خۆی خوێڕیتر و شەلاتیتر بوون، یادی بەخێر حەمەی مەلا قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکراتی عێراق، لە گفتووگۆەیکدا توڕە دەبێت و ئەڵێ چۆن حزبەکەی ئێمە دیموکراتی نیە، ئەی مەگەر حزبەکەمان ناوی حزبی دیموکرات نیە؟!
"سامی عەبدول ڕەحمان" ئەندامی سەرکردایەتی حدک، کەلە حدک جیابویەوە وحزبی نوێی دامەزراند، بەڵام کە پلە و پایەیان دایە، گەڕایەوە ناو کۆمپانیەکەی خێڵی مەلا مستەفای بارزانی، ئیتر کوردایەتی تەنها ئامڕازاێک بوو بۆی، نوسەرێکی ئەڵمانی کتێبێکی نووسی بەناوی "نەوەکانی سەلاحەدینی ئەیووبی" نووسەر لەکتێبەکەیدا دەنووسێت کە سامی جاسووسی سێ سەرەبووە، واتا لەیەک کاتدا سیخوڕی بۆ ٣ وولات کردوەو ساڵی ١٩٦٩، ٢ ملێۆن مارکی لە سەفیری ئیسرائیل وەرگرتووە، درێژە لەسەر ئەم بابەتە وبەڵگەکانی لەو لینکەی خوارەوەدا بخوێنەوە.
قارەمانێکی دیکەی شۆڕشی گوڵان سیخوڕی سێ سەرە دەرچوو
مامۆستا کەریمی مەڕەسنە کەباسی " حەسەن میرخان" دەکات، مامۆستا ئەڵێ زمانی زۆر پیسبووە، هەروەها خودی حەسەن میرخان بەگرتنی دەدات، بەڵام جوانمێرێکی وەک "فاخیر مێرگە سووری" هاوشێوەکانی هەرگیز جێگای قبوڵی مەلا مستەفا نەبووە، چوونکە کەسێکی قارەمان و دلێربووە، هەر بۆیە بەشێوەیەک شەهیدیان کرد، کە مەگەر لە زیندانەکانی تورک و شاو بەعسدا ئەشکەنجەی بەو شیوە دڕەندا درابێت، جەلادەکانی مەلا مچە هەنگوین دەسوون لە گیانی شەهید فاخیر مێرگەسووری، مێش مەگەز و زەردەواڵە و هەنگ ووردە ووردە گۆشتی گیانی دەجنن، پاشان شەهیدی دەکەن.
ئەوسا ڕۆشنبیری وەک سامی عەبدوڕەحمان قسەکەریان بوو، ئێستا "هێمن هەورامی" و "ئومێد خۆشناو" "سەرۆ قادر" کە لە مەنهۆڵ بۆگەنترن، واتا ئەم خێڵە ئەوساو ئێستاش هەرکەس لە خۆیان بۆگەنتر نەبێت، ناتوانێت لەناویاندا هەڵبکات.
نموونەمان هێندە لەبەردەستدایە کەلە ژمارە نایەن، هەرد دوێنێ ٤٠٠ ملیارد دۆلاریان دزی و خەڵکیان بەبرسی بەجێهڵا بۆ چارەنووسی نادیار.
دروستکردنی سینارێۆ و هاوشێوە چەند ساڵێک پێش ئێستا"شەمدین ساقیق"یان فرۆشت بە فاشیەتی تورک خۆیان لێبێبەری کرد.
جگە لەوانەش هەر هەمووی سیخوڕەکەی تورک "بروسک یەڵدرم" کە خۆم چاوپێکەوتنم لەگەڵدا کردووە، ١٨ بەشی لە یوتووبدا هەیە، زۆر نهێنی دەدرکێنێت کەلە باوەڕی هیچ کەسێکدا نەبووە، هەرچەند ئەم سیخوڕە بەزۆری لەسەر سنوورەکان ئازاری خەڵکی داوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر کاتێک کە ئەم سیخوڕەی تورک ئاماژەی بۆ هەر جێگایەک کربێت، بۆ نموونە ئاماژەی بۆ جێگایەک کردووە کە تەرمی ١٠ کەسی تێدایە، دەستبەجێ جێگاکەیان هەڵکۆڵیەوە ١٠ تەرمیان دەرهێناوە. 
 کلیک لەسەر ئەو دوو لینکەی خواریشەوە بکە بۆ درێژە پێدان لە گوێگرتن لە قسەکانی سندوقە رەشەکەی میتی تورک
https://www.facebook.com/TahaHalladny/videos/1142022455901311
https://www.facebook.com/TahaHalladny/videos/1142022245901332
هەر ئەم سیخوڕە ئەڵێت کە کەسانیان گرتووە بەمەبەستی پارە لێستان لەباوک و کەسکاری دەوڵەمەندەکان، سیخوڕ ئەڵی بە دڵنیای زانیومانە کە ئەو کەسەی دەیگرین هەرگیز پەیوەندی بە سیاستەوە نەبووە، بەڵام ئەشکەنجەمان داوە، ئەشکەنجەکەش بە خاولی هەردوو جووتە گونیمان گوشیوە، ئیتر هەرچی کە خۆمان نوسیومانە ئیمزای کردووە.
وەبیر هێنانەوەی ئەم سیخورە بۆئەوەیە کە سەدان هەزاران سینارێۆی هاوشێوەی فڕاندنی "دالیا مەحمود سەلیمی تیدایە، هیچ بەدووری مەزانن کە باوکی دالییان تۆقاندبێت کە ئەگەر بەپێی خواستی ئەوان لێدوان نەدات ئەوا ئاوا دەکەین کە خۆمان دەیکەن.
نزیکەی ٥ ساڵ پێش هاوڕێیەکم ویستی لەسەر گرتنی کەسێک لە کوردستان گیرا بنووسێت، خزم و کەسە نزیەکەکانی دەسگیراوەکە تکای زۆریان لە هاوڕێکەم کرد کە وازلێبهێنن، ئەوان خەریکە بە ڕیگای عەشایەری چارەسەری دەکەن.
جگەلەوەش بەسەدان شێوە کەسانی قەڵەم فرۆش و خۆفرۆشیان بەرداوە گیانی خەڵکە بەشمەینەتەکە، بەمەبەستی سەرلێشیوان و چەواشەکاری، ئەمەش هەموو بوارەکانی گرتۆتەوە، هەربۆ نموونە لە دیبەتێکی کە هەزاران هەزار بینەری هەبووە، پرسیاری پزیشکی لە بەناو دوکتۆر" عبدواحید" دەکەن، دەمی دەبێت بە تەڵەی تەقیو و نازانێت وەڵام بداتەوە، ئەمەش بەڵگەیە کە هەزاران کەسانی ساختەچی لومپنیان بەرداوەتە گیانی خەڵکی لێی بێدەنگن لەئاست ئەو ساختەچیانە.

بەڵەگەی بەڵگە نەویست کە بڕوانامەکەی دکتۆر عەبدول واحید تەزویرە


بەڵەگەی بەڵگە نەویست،  کە بڕوانامەکەی دکتۆر عەبدول واحید تەزویرە، ئاخر ئەم کابرا دکتۆرە ساختەچییە نازانێت وەلامی پرسیاری زانست و پزیشکی بە تەواویی بداتەوە، هەر لە خۆیەوە قسە ئەبڕزکێنێت و موسوڵمانە نوێژکەرەکانیش گوێی لێدەگرن و سەری بۆ دەلەقێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە