سی ساڵ حكومه‌تداری و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ناوی ده‌نێن چی؟ ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌دایك بوی پاش ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991بێت بێجگه له نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و كوشتار و ئاواره‌یی و بێ كاری و نه‌بونی و له‌شكركێشی و بۆردومانی نه‌یاران چی‌تریان له ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردی بینیوه؟!
خۆزگه ده‌مانزانی ئێوه تا چه‌ند له ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی خۆتان ڕازین و به‌نیازن تاكه‌ی به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بن؟
ئایا ده‌زانن ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی نامه‌كه‌ی كاوه حه‌ز و خواستی زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه ئێوه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن؟ چونكه ئومێدیان به هیچ كه‌س و لایه‌ن و پڕۆژه و به‌ڵێنێك نه‌ماوه.