ڕائید ئومێد و ڕائید ئەکرەم دزییان لە دزەکەی پاڕەزان کرد

Saturday, 01/08/2020, 20:46

8830 بینراوە


پیاوێک هەندێک پارە دەدزێت بۆ چارەسەری مناڵەکەی دوو بەڕێوەبەری پۆلیس پارەکەی لێ دەدزن
بەڕێزان پاڕەزان گوندێکی شاڕباژێرە بۆئەو خوێنەرە بەڕێزانەی کە نەیانبیستووە
ڕووداوەکە بەم شێوەیەبوو ....زانیاری دەگاتە پۆلیس کە دزێک لەو گوندەیە دەست بەجێ مەفرەزەیەک حازر دەکرێت ودەچنە گوندەکە به سەرپەرشتی ئەمیر الموئمنین ڕائید ئومێدی حەمە نەوتە ئەو پیاوەی وا دەچێتە کتێبی گێنزەوە لەجۆراوجۆری تاوانەکانی، هەر بە گەیشتنیان بۆ گوندەکە پۆلیسەکان دەدەن بەسەر شوێنەکەداوتاوانبارەکە دەگرن ودەیپشکنن دەبینن سەفتەیەک دۆلاری پێی وەکو ئسوڵی مەفرەزەکان وڕۆتینی کارکردنی پۆلیس پارەکە دەدەنە دەست ئامر مەفرەزە کاکە ئومێدی هەمین.پۆلیسەکان کە ناویان لای ماڵپەڕی مافیا پارێزراوە دزەکە دەخەنە سەیارە فۆردەکەوە بەرەو سلێمانی دەکەونە ڕێ
کابرا چونکە دزیەکەی لەبەر نەشتەرگەری مناڵەکەی کردووە. لە سەیارەکەدا دەڵێت پارەکەمتان چی لێ کرد ؟
پۆلیسەکانیش ئەڵێن لای گەورەمانە، تومێدیش زۆر بە پۆزەوە دەڵێت پارەی چی؟ کوا پارەت پێ بوو؟ کابرا ئەڵێت بابە چۆن پێم بوو بەپۆلیسەکان دەڵێت ئەی ئێوە لەگیرفانتان دەرنەهێنام؟؟
لە پۆلیسەکان وایە ڕائیدئومێدی حمە نەوتی گاڵتەیان لەگەڵ دەکات ، تا دەگەنە دائیرە و مەوزوع ئەکرێتەوە جارێکی تر ئیترئومێد خۆی توڕە دەکات لە پۆلیسەکان و تەلەفون بۆشەریکە دزەکەی دەکات ڕائید ئەکرەم قادرحەسەن..
بەڵام پێشتر لەگەڵ ئەکرەم ڕێکەوتنی کردووە لەسەر بەشکردنی پارەکە ، بۆیە هەر دەگاتە دائیرە خۆی توڕەدەکات وئەڵێت چۆن ئێو گومان لە ڕائید ئومێد دەکەن دۆلاری پێ نەبووە ئەوتۆزە تمەنەی پێ بووە دەی سجنیان بکەن هەرئێستا.واڵڵە پۆلیسە دەست پاکە بەڕێزەکان دەگیرێن .دزەکەش هاوار دەکات 79 گەڵام پێ بوو بە79 قورعان

لە دوایدا پۆلیسە داماوەکان ئەڵێن بابە تمەن بوو و تەواوئێمە هەڵە بووین.ئیتر وازیان لەپۆلیسەکان هێنا
پارەی نەشتەرگەری مناڵەکەیان دزی.پاش هاتنی عەمید ئاسۆو پێش ئەوەی بیکەن بەسەرۆکی باندەکەی خۆیان لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ کەشف کردنی گەندەڵی مەرکەزی شورتەکان
ئیتر ئومێدی حەمە نەوتە دەست دەکات بە پاڕانەوە لە پۆلیسەکان ودووجار سەردانی کابرا دەکات لە سجنی تەسفیرات بۆئەوەی بڵێت تمەن بووە و لەگەڵ کابرا ڕێکەوتبووکە خۆی و ئەکرەم هاوکاری دەکەن لە دۆسێکەیدا
دوای لیژنەکە پۆلیسەکانیان بانگ کرد وسوێندی درۆیان پێخواردن لەژێر فشاردا لەبەردەم دکتۆر کامەرانی یاسا لە مودیریەت.
چونکە ئەو پیاوە باش دوای بابەتەکە کەوتبوو بەڵام لە پێنج پۆلیس دووانیان وویستیان ڕاستیەکان بڵێن بەڵام سێدانەکەی تر وویژدانیان فرۆشتبوو بۆ پارچە گۆشتێک کە وەکو سەگ ڕائید ئومێد و ڕائید ئەکرەمی داوێن پیس بۆیان بخاتە بەردەمیان..
ئاوا پۆلیسی موکافەحە سەر و ماڵی هاوڵاتیان دەپارێزێت. داخی گەورەی دڵسۆزانی وەکو ئێمە ئەوەیەلەژێر وێنەکەی مامی گەورەدا شارێک ئەتک ئەکرێت..ئەرێ دادوەری گشتی خەوتووە؟ ئەرێ ئەم ووڵاتە یاسای تێدایە ؟ ئەگەر جەنگەڵستان نەبێت دەبێت ئەکرەمەکان و ئومێدەکان هەڵبواسرێن... وە ئێمەتادوا نەفەس بەدوایەنەوەین تابەدلە سوورەکەیان لەبەردەکەین.
بۆ بینین کەناڵی یوتوبەکەش لە ژێر وێنەکە کلیک بکە لەسەر یوتوب ڤیدیۆکە دەبینیت یان لە خوارەوە کلیک بکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە