مۆسیقا و دەنگی تفەنگ!

Tuesday, 04/08/2020, 23:01

4714 بینراوە


مۆسیقا هەوێنی بووژانەوەی ژیانە، ژیان بە بێ مۆسیقا نامەشێ

مەسعود بارزانی لە وتووێژێکدا دەڵێ: تەقەی تفەنگم پێ لە مۆسیقا خۆشترە! ئاخر گێژی ماڵوێرانەکەریی نا کورد لە کوێی دونیادا بیستراوە کە تەقەی تفەنگ لە مۆسیقا خۆشتربێ؟ تۆ هیچ لە موسیقا دەزانێ گزیر؟ هیچ لە فەلسەفەی ژیان و چەمکی مرۆڤ بون تێگەیشتووی؟ کەسێک نەتانناسێ وا دەزانێ تا ئەوڕۆ هەر باب وک وڕ و کوڕەزای بنەماڵەی بارزانی بون کە لە شەڕی دەستەویەخەی دووژمندا کوژراون! ئێووە قاڵاوی سەرجەستەی ئەو نیشتمانەن کە بەرماوی خۆراکی دووژمن دەخۆن و خۆتانی پێ پەروار دەکەن. تۆ و دەنگیی مۆسیقا؟ تۆ و دەنگیی تەقەی تفەنگ؟
زۆر راستە زۆرتان تفەنگ تەقاندۆتەوە،زۆرتان فیشەک هاویشتووە،زۆرتان شەڕ کردوە،بەڵام بۆ مانەوەی خۆتان بووە نەک رزگاریی نیشتمان.بۆچی پێتوایە خەڵک قیادەمووەتتان لە بیر دەکا؟ئەوە لاپەڕەیەکە لە دیرۆکی پڕلە نەهامەتیی بۆ کورد.ئێوە بۆ رزگار کردنی وڵاتی کورد هیچتان نەکردوە،ئەوە نییە تورکەکان خەریکن ئەو بستە خاکەشمان کە بە خوێنی ڕۆڵەی کورد ئاودێرکراوە،لێ بستیننەوە!بێ ویژدان ئەگەرئەوەندە ئاش`ی تەقەی تفەنگیی بۆوەک رێوی خۆت مات کردوە ودەنگت لێ نایە.زۆریی نەماوە کە بەغداوتاران وئانکارارێک کەون وئەوەی هەشمانە بە یەکجاریی لە دەست بچێ.من دەزانم بۆ کام چین وتوێژی کۆمەڵگا بەوشێوەیەدەقەوچێنێ.
بۆ ئەو کەسانی کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگەی نیشتمانی کورد،بەڵام زۆرینەیان وەک کوێلەوبەکرێگیراوبۆ بژیوی رۆژانە چەکی داماویان بۆ بنەماڵەکەت دەشآن کردوە.بۆ ئەو نووسەروزانکۆکارو رووناکبیرانە دەئاخفی کە لە ترسی بڕینی مووچەی مانگانەیان چەنە بۆ قسە قۆڕەکانت لێ دەدەن!موسیقا بە بێ ژیان ناژی،ژیان بە بێ مووسیقا هیچ نرخێکی نییە.تۆ چۆن جەستەی لە خوێن خەڵتاوی مرۆفت پێ لە مووسیقا خۆشترە؟ئیللا ئەوە نەبێ کە تۆ مرۆڤێکی وەحشیی.
ئەوکەسانەی تەقەی تفەنگ وکوشتنی مرۆڤەکانیان پێ لە مۆسیقا خۆشترە کەسانێکن وەک:بنەلادەن وبەغدادی وتالیبان و... بەڵام تۆ لەوکەسانە بێ حورمەت تری.هەر سەرکردەیەکی وڵاتێکی دیکەی پێشکەوتوو بەوشێوەیە بۆ ڕای گشتی دوابایە زۆر زووبەرۆکیان دەگرت تا دەست لە کار بکێشێتەوە.نیوەی زیاتری خەڵكی لە باشووری کوردستان تووشی خەمۆکێ بون لە چەنگ سیاسەتە گڵاوەکانی ئیووە!لە ناو کۆشکوتەلارەکاندا دانیشتووی ئادرێسی قوون وزارت لێ تیكچووە.دەبێ شەرم بتگرێ بۆ ئەو قسەیەی کە کردووتە.ئەگەر حەیات هەبێ کە نیتە داوای لێبوردن لە دونیای مۆسیقاوخەڵكی بەش مەینەتیی کورد دەکەی.

ئاوایە ڕێگای پاراستنی وڵات:

لە دورووبەریی ئەو ماڵەی کە من تێیدا دەژیم دارستانە.لە ناو ئەو دارستانە شوێنی وەرزش وسپۆریش دانراوەجار ناجاریش خەڵكانێک لە لایان شارەوانی ئەو شآرە بە ناو دارستانەکاندا دەگەڕێن تا پاک وخاوێنی ناو دارستان پەرە پێ بدەن. لە زۆر جێگەدابە مەودایەکی کورت دانەوێڵە بۆ خواردن وخانووچکەی زۆر جوان بۆ باڵندەکان لە قەدی دارەکان هەڵاوەسراوە تا کاتی پێویست باڵندەکان تێیدا وەحەسێن وزاووزێ بکەن. / وێنەی بابەتەکە سەیر بکەن/ هیچ کەس ئەو مافەی نییە سمۆرە یا کۆتر یان باڵندەکانی دیکە ئازار بدا ویان بە قۆچقانی بیانکوژێ.خەڵک قۆناغی دەنگی تفەنگ وقرمەی فیشەکی تێپەڕآندوە یان باسی ناکا.کە چی کا... بێسوود بارزانی دەڵێ من دەنگی تفەنگم پێ لە مۆسیقا خۆشترە!

بەرۆژی رووناک درۆ دەگەڵ خەڵک دەکەی چون لێت بۆتە عادەت.ئەگەر دەنگی تفەنگت پێ لە مۆسیقا خۆشتربوایە،٣١ ئابت نەدەخوڵقاند!شەنگالت رادەستی داعش نەدەکرد،کەرکووکت دەپاراست.پێگەوبارەگای تورکت نەدەهێنایە سەرخاکی نیشتمان.خەڵکی پێشکەوتوو جگە لە پاراستنی وڵات هەرچی زیندەوەری ئەو خاکەشە دەپارێزێ.پاراستنی مرۆڤ،خاک،دارستان،پەلەوەرئەرکی دەسەڵات ودامودەزگای تایبەتیی ئەو دەسەڵاتەیە.بە پێچەوانەی ٢٨ ساڵ دەسەڵاتی دزسالاری ئیوە کە بۆ مانەوەی خۆتان ئەوخاکەتان سووتاندوە.وڵات بەپاراستن وگەشەکردن بەرەو پێش دەچێ،نەک بە دەنگیی فیشەک.لەووڵاتانەی دێمۆکڕاسی زمانی دەسەڵاتە هێلانەوجێی حاوانە بۆ باڵندەوئاژەڵەکانیش هەیە.کەچی ئێوە ئەوەی کە هەشبووە خەریکن وێرانی دەکەن.لە تەواوی دونیاداڕاپرسیی وڕیفڕآندۆم بۆ سەربەخۆیی وئازادی نەتەوەی ژێر دەست بە رێوە دەچێ،تۆی نەفام رێفڕاندۆمێکت کرد کە وڵات بەرەو داڕمانیی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی هەنگاو دەنێ!ئیستیش دەڵیی:تەقەی تفەنگم پێ لە مۆسیقا خۆشترە!؟

سندوقی کوردستانپۆست.
جەعفەرکەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە