کوردناسی مێژوو ، کلتور، جوگرافیا (بەشی یەکەم)

Tuesday, 04/08/2020, 23:58

9414 بینراوە


کورد لە بناغەوە هیچ نیە ، ئەوەی کردوویەتی بە کورد "دوژمنەکانیەتی یا نەیارەکانیەتی " کە کردویانە بە ناوێکی دیار تا ببینرێت و بڵێن کورد ، ئەگین گەر بێت و لێکۆڵینەوەی وورد و درشت لەسەر کورد بکرێت ئەوکات دەردەکەوێت لە ناوێکی گەورەکراوی بێ بنەما هیچی تر نیە ، ئەمەی دەیڵێم ڕق لێبوونەوە نیە لە خوود و لە هەمانکاتیش ناتوانم ناسیۆنالیستانە بدوێم ، کورد بە هەموو پێوەرە جیهانیەکان نە نەتەوەیە ، نە ئاینە نە ئایدیایە بە هۆکاری ئەوەی
(* نەخۆمان بە دنیا ناساندووە وەک کورد نە دنیاش ئێمە دەناسێت وەک کورد )!
ئەوەی ئێمەی پێ ناسراوین وەک گلادیاتۆرەکانی ناو مەیدانەکانی زۆرانبازی کۆیلایەتی ڕۆمای کۆن شەڕکەرێکی باشین ، و بەرهەڵستکارانە دەمانەوێت (لە کۆیلەوە بپەڕینەوە بۆ جەنگاوەر و لە جەنگاوەرەوە بۆ ژەنەڕاڵ و لە ژەنەڕاڵەوە بۆ دەسەڵات ) لە کۆتایدا کۆیلەی پەڕاوە بۆ دەسەڵات دەمانگێڕێتەوە خاڵی سفری کۆیلایەتی بەوەی جنابی دەسەڵاتتدار خۆی بەکرؿگیراو درووستکراوە پاوانخوازی ناوخۆ و بچووککەرەوەی سنووری دەرەوەیەتی .
ئێمە داواکەرین و داواکراو نین ، ئێمە بەکارهێنراوین و بەکارهێنەر نین ، ئێمە شەڕکەرین جەنگاوەرنین .

جوگرافیا :

ئێمە جوگرافیایەکی دیاریکراومان نیە و دژی ئەو ووتەیەشم کە گوایە جوگرافیاکان درووستکراون ، گەر درووستکراویش بێت لە ئەرزی واقیع دەبێت تۆش بەشێک بۆ خۆت بپچڕیت لەو جوگرافیا درووستکراوە ، بەڵام ئێمە نە لە جوگرافیاکەی ئەرزی واقیع و نە لە جوگرافیا ئەفسوناویەکەشدا بوونمان نیە ..
ئەوەی لەسەر زمان و ژێر زمانماندایە چوارپارچەییە بێ ئاگا لەوەی کە نازانین سنوورەکانمان چەندە و هەرکاتیش ویستبێتمان جیابینەوە ئەو پرسیارە بێ وەڵامەمان ئاراستەکراوە سنوورتان لەکوێ بۆ کوێ یە و سنوورتان چەند کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و هاوسنوور و هاوتەریبن لەگەڵ کام خێل و نەتەوە و ووڵاتی تر و چەند شاخ و چەند لادێ و چەند شار و چەند دۆڵ و گرد و گردۆڵکەو کانی و کارێز و چەمتان هەیە و چەندی گەرمیان و چەندی کوێستان و خاکی بەپیت و بێ پیت و چێندراو و نەچیندراو و کانزای بەنرخ و بێ نرخ و بەردەڵان و دەشتای و ئەشکەوت و تولە ڕێگا و ڕێگای سەرەکیمان هەیە .

ئێمە کلتورمان نیە !

کلتور پێکهاتەی (ئاین ، جلو بەرگ ، ڕەنگ ، ئاڵا ، میوزیک ، سەما ، هونەر بەهەموو بەشەکانیەوە ، زمان ، ئەفسانە ، فەلسەفە ، زانست ، زانیاری هتد ..)
ووتەیەکی یۆنانی هەیە دەڵێت کلتوری هەر نەتەوەیەک ڕەنگدانەوەی مرۆڤەکانی ناویەتی !!
گەر کلتوری ئێمە پارچە پەڕۆیەکی داپۆشەری لاشەمان و پێخەفی سەرماو سۆڵەمان بێت ئەوا زۆر هەڵەین ، بە بڕوای من ئێمە تەنها کلتورمان دزیوە ، دزیمان لێ نەکراوە و سەرباری ئەوەی کلتورەکەشمان دزیوە نەمانپاراستووە و نەشمان توانیوە بڵێین دزیومانە تا مۆرکی خۆمانی لێ بەین
بۆنەکان ، جل و بەرگ ، هەڵسوکەوت ، ئاخاوتن ، کەلەپوور هەموو ئەمانە دزراون هیچ سەرچاوەیەکی مێژووی بە خوود و دژەکانیەوە نیە کە بیسەلمێنێت ئەو جلەی پێی دەڵێن جلی کوردی تایبەت بە کورد بێت ، یاخوود بۆنەکان بە نەتەوەی و ئاینی
ڕەمەزان ، قوربان ، نەورۆز ، زەردەشتیان ، شەنگالیان ، کاکەی ، کوردی بێت .
تەنانەت ئێمە سەرچاوەیەکی درووستیشمان نیە چ لۆکاڵی و چ دەرەکی و چ لە خۆمان و چ لە نەیارەکانمان بۆ ئەفسانەکانی وەک ( کاوە و زوحاک ، لیل و مجنون ، شیرین و فەرهاد ، خەج و سیامەند ) هەر یەکێک لەم ئەفسانانە لە ناو خێڵ و نەتەوەکانی تر بە هەمان داڕشتن و گێڕانەوە بوونیان هەیە بە ناوی جیاوازەوە ، تەنانەت ئێمە مێژووی بەکارهێنانی دەستەواژەی کورد نازانین بۆ چی دەگەڕێتەوە و هەر نووسەر و لێکۆڵەرەوەیەک بە دیدی خۆی پێناسەی بۆ کردووە و دایڕشتووە ..
زمان : ئێمە زمانێکی یەکگرتوومان نیە و تەنانەت بە گومانم لەوەی کە سۆرانی کوردی بێت یا بادینی یا کرمانجی یا زازاکی یا هەورامی کوردی بن ئەمانە دەستەواژەی ناوچەیین کە لە کەسایەتیەکەوە کە بە زەبر هاتبێتە ناوچەیەک و دانیشتوانی ئەو شوێنەی بە کورد ناساندبێت ، کە ئەکرێت بڵێم ئەو کەسایەتیانە نەیانزانیوە کورد چییە !
نەشمان توانیوە لە خۆمان تێبگەین چ جای ئەوەی کۆمەڵێک سەرچاوەی درووستکراو و داڕێژراوی هزرمانی بەسەردا بسەپێنین .
کۆتای بەشی یەکەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە