عەشیرەتگەری مۆدێرن

Wednesday, 05/08/2020, 0:07

5056 بینراوە


عەشیرەت وەک یەکەیەکی پاشماوەی سیستەمە کۆمەڵایەتیە کۆنەکانە، کە ڕۆڵی گرنگی لەکاتی خۆیدا گێڕاوە. پایەی سەرەک عەشیرەتیش هەمیشە لە ناو عەشێرەت و عەشیرەتەکانی تریش، بە هەند وەردەگیرا. سەرەک عەشیرەتیش بۆ پاراستنی پاوەن ، زەوی، موڵکی عەشرەتەکە لەکاردابوو. جگە لە سەرەک عەشیرەت هیچ کەس لە خێزان و کەسەکانی خاوەنی پلە و پایەیەکی گرنگ نەبوون وەک تاکی ئاسایی خەریکی کاری خۆیان بوون. لەو کۆمەڵگایانەی تائێستا بنەماکانی سیستەمی سەرمایەداری بە تەواوی جێگیر نەبووە شوێنەواری عەشیرەتگەری بەشێوەیەکی بەرچاو دیارە. هەرچەندە ڕێکخراوە مۆدێرنە سیاسیەکانی ئەمڕۆ بە ئاشکرا دژایەتی بیری عەشیرەتگەری ئەکەن. لەهەمان کاتیشدا لەژێرەوە هەوڵی سود وەرگرتن لەڕؤڵی سەرۆک عەشیرەتەکان بۆ مسۆگەرکردنی پشتیوانیان وەک تاکتیکێکی ئاسایی بەردەوامە.
دیارە چەقی کاری ڕێکخراوەیی لە سەر بنەما دیموکراتی وەستاو هەمیشە لە دژایەتی دایە لەگەڵ بیری عەشیرەتگەری کەتەنها کەسێک بڕیاردەرە(هەندێ جار سەرەک تیرەو هۆزەکانی هەمان عەشیرەت بۆ سەرەکەکەیان ڕؤڵی ڕاوێژکار دەگێڕن) و هیچ تاکێک بۆی نیە دژی بوەستێتەوە. بەپێچەوانەوە لە کاری ڕێکخراوەیدا پرینسیپی زۆرینەو کەمینە ڕەچاو دەکرێت و ڕای تاکیش هەمیشە بەڕێزەوە سەیردەکرێت.
ئەوەی جێگای سەرسۆڕمانە پارتە سیاسیەکانی ئەمڕۆی لای خۆمان ، لەسەر بنەمای عەشیرەتگەری بەڵام بە خواروخێچی بەڕێوەدەچن. ئەوەتا ڕابەرەکان( سەرەک عەشرەتە مۆدێرنەکان) تەنها لەبیری دەوڵەمەند کردنی خۆیان، منداڵەکانیان وە نەوکانیانن ئیتر عەشرەت هەموی برسیە، نەخۆشە، بێ لانەیە بۆیان گرنگ نیە . ئاسایی لە ناو بنەماڵەی زۆر لە سەرکردەکان چەند تاکی ژێر تەمەنی ٣٠ ساڵی خاوەنی جەند ملێۆن دؤلار ببینین، ئەمە جگە لە پشکی کۆمپانیای ناوەوە و دەرەوە، تەلاری شاهانە لە بڕیڤلیهیلس لە ئەمەریکا و بوونی دەیان دەڵاڵی وەک هەڤاڵ دۆسکی و ئەوانی تر کە ساڵانە مامەڵەی سەدان ملێؤن دولاریان لە ڕێگای کۆمپانیای درۆی وەک ئێس جی سی ئای بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانیان. گەرچی هەریەک لەو گەنجە ملیۆنێرانە،ئەگەر لە ڕۆژی لەدایکبوونیانەوە یەکی مانگی ١٠٠٠ دولاریان وەک دەستمایە بۆ هەژماربکرێت هەرگیز سەرمایەکەیان بە ئەوەندەی ئەمڕۆ نەدەگەیشت.

جیاوازیەکی تری نیوان سیستەمی عەشیرەتگەری مۆدێرن لەگەڵ کۆندا ئەم مۆدێرنانە ڕێز نە لە گفت و بڕیارەکانی خۆیان نەلە بڕیار و پێگەی بەرامبەرەکانیشیان دەگرن .
سەرک عەشیرەتە سیاسیەکان ، سەرەکه هۆزو تیرەکان سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان ، بەرگری لە کوردستان بوونی کەرکوک و ناوچەکانی ت رزۆریان ووت. کە چێ لە سایەی ئەمانەوە سەبەخۆیمان چوە تونی بابا، ژیان لە سەر خاک و ئاوی کوردستان لە خەڵکی خۆی قەدەغەکرا، کەرامەتی تاکی کورد لەلایەن حەشدی شەعبی، پاسدار، و ژەندرمەی تورکی پێماڵ کرا. کەچی سەرۆک عەشیرەتە سیاسیەکانمان لە هیچ باکیان نیە.
جیاوازی پۆستەکانی ناوعەشیرەتگەریە مۆدیرنەکە لە بەرامبەر بەوی عشیرەتگەری کۆن ڕێزنەگەرتنە لە یەکتر و بەزاندنی سنوری دەستەڵاتەکانە. بەلام لەبەر ئەوەی پێویستیان بەیەکە هەمولای خۆیانەوە ئەودیاردانە فەرامۆش دەکەن، و لە ژێر ڕۆشنایی بنەمای خزمەتم بکە خزمەتت دەکەم کارەکانیان بەڕێوە دەبەن گوێ نادەن بەو کارانە چونکە گرنگ پەرژەوەندیەکانە بە باشی بڕوات.
چەند ساڵێک بەر لە ئێستا ووتاری ئاگرینمان لە سەرک هۆزێکی سەربە عەشیرەتی سیاسی ئەمبەر دژ بە مەکتەبی سیاسی عەشیرەتەکەیمان بیستو سەرەڕای خۆ گیف کردنەوەی هەندێکیش هیچ ڕوی نەدا . چەند ڕۆژێکیش پێش ئێستا سەرەک هۆزێکی تر لە عەشیرەتی سیاسی ئەوبەر لە چاوپێکەوتنێکی تێڤیدا وەک وەڵام بۆ پرسیاری پێشکەشکاری تێڤی لە ئەگەری ڕاپەڕینی جەماوەردا چی دەکەن ووتی: هەردولا٠مەبەستی هەردو عەشیرەتە) چەکمان هەیە خۆ بەئاسانی گۆڕەپان چۆڵ ناکەین.
ئەی عەشیرەتە سیاسیە مۆدێرنەکان دیموکراتی و سۆسیال دیموکراتیتان باش!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە