جاشێک لە بەرگی شۆڕشگێڕیدا

Friday, 07/08/2020, 4:44

6809 بینراوە


سناریوی رەش بۆ پێشمەرگە سەر کەشەکان کە مانەوەیان لە باشووری کوردستان دەبێتە دەرد و نارەحەتی و ناوزراندنیان بە هەر شێوەیەک بێت ڕادەستی داگیرکەرانیان کەنەوە هاوار و دادی نا بۆ ئێعدامیشی بۆ دەکەن و بە هەڵۆ و شێرەکیان لە بندیخانە ناو دەبەن. سناریوی کە بۆ هوشمەند عەلی پوور ئامادە کرا تا لە دەس دادگای کردنی لە باشووری کوردستان لە سەر کردەوەی ترۆریستی کە هیرشیان کردە سەر ئەندامێکی حدک و ویستیان بێکوژن کە تەنیا هۆکاری ئەم هێرشەش دابرانی نادر ئیلامی پێشمەرگەی حدک لە حزبی پاک بوو. ئەمە تەنیا تاوانی هوشمەند پێشمەرگە سەر کەشەی کە لەسەر کەلە شەقی خۆی لم کارانەوە تلاوە زۆر کردەوەی کە وەک تێوەگلان لە ترۆری شەهید رێگە... 

ئەلبەت ئەمە ئەوڵین کردەوەی ترۆریستی پێشمەرگە کانی پاک لەوە ماوە نیە کە تێوی گلابێتن، هەر لەو کات بە پێشمەرگەیەکی دیکەی حدک ئارام نازری لە لایەن پارتی ئازادییە وە رفیندراو کە شکنجەو ئازاری جەستەی و رۆحی ئەو پێشمەرگەیە لە سایت و یوتوبی بخوێنەوە یا بێبین کە جۆن باسی شکنجە دانی دەکات لە زیندانەکانی حسین یەزدان پەنا.
https://www.youtube.com/watch?v=O7EAbqJ_V6w&t=1s

هۆشمەند عەلی پوور و محەممەد وەستا قادر لە لایەن پارتی ئازادییە وە بە ناوی جەولەو کاری تەشکیلاتی رەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کران و و بێ هیچ کردەوەیەک دەس بە سەر کران، و ئەوەی کە پارتی ئازادیی ئەم کەسانەی بە هیرش کردنە سەر بنکەی ئاگاهی ئەو شارە و سوتان و زەرەری چەندین ئۆتۆمبیل و .. لە ئەو بنکەیە دا، هەموو درۆ کردن و خۆڵ کردنە چاو هاولاتیان و فشەی دنیای سوشیاڵمیدیا بو. لیرە گیرم ئەم کارانەیان کردبێت بۆ هۆشمەند بە حوکمی ئیعدام کە ئەویش دادگای پێدا چونەوە لەسەر ئەنجام دەدرێ بە پێی هەواڵیک کە گوایە بە باوکیان کتوە، بۆ زیندانی هەتای دەگوردرێت هاورێکەی محەممەد ڕزگاری دەبێت ودەگەرێتەوە ناو باوشی ئەم ناپاکانە .
لیرە پرسیار و گومان زۆر دروست دەکات ئایا پیش وەخت بەرنامەیەک بۆ هۆشمەند لەلایەن پاکەوە دارێژرابوو کە بم شێوە لە دادگای کردن و چون بۆ مەحکەمە لە باشووری کوردستان و حسین ڕزگاری بێت لە ئم دادگایەشی کە بە قوربانی دانی هۆشمەند وەک چەقۆ کیشی و پێشمەرگە سەرکەشەکی رزگاری بێت، هۆشمەند بە نەمانی پەروەندەکەی دەبەسترێت لە باشووری کوردستان و لە ئێران حوکمی قورسی بە سەردا سەپا بەڵام محەمەد ڕزگاری بو لە کاتیکا هەر دوکیان لەسەر یەک تاوان گیرابون.
ئەوەی کە حسین بە وتەی دایکی شەهیدێکی ناو پارتی ئازادی و دایکی بەرپرسی پەیوەندیەکانی ٤ ساڵ لەوە پێش باس لە پەیوەندی حسین یەزدان پەنای لەگەڵ ئیتلاعات کردوە کە لە ڕۆژنامەی سەفینی ئەو کات چاپ کرا بە دەستی ڕؤژنامە نووس ئەحمەد سەفا و هەر وەها چەنیدن جاری دیکەش بیستوومە کە حسین لە ئیتلاعاتی سەقز دەستی دەروات و پەیوەنیان هەیە و ئایا ئەم کردەوە شک و گومانمان قایمتر ناکات هیچ کەس و خۆشی ناتوانی مونکری تۆبەنامەکی حسین بۆ کۆماری سێدارەو فروشتنی چەند کەس لە پێشمەرگەو چالکوانانی سیاسی بێت لە ساڵەکانی سەرتای دەسبەکار بۆنی ئەم حکۆمەتی کۆماری سێدارە ولێرە باسی خۆشخزمەتیەکانی بۆ بەعس نەکەین بێنەوە سەر باسی کەسایەتی خۆی حسین کە ئەمە ئەولین جار نیە کە کەسانی بکاتە قوربانی بەرژەوەندیەکانی خۆی،
 بنەماڵەی نەقشبەندیەکان ماڵی شێخ مەسعود نەقشبەندی هەم کچ و کورێکیان کردە قوربانی لە سەر تڕۆری شەهید کاک سەعید یەزدان پەنا، ماوەیەکی زۆر بوو کە حسین لە گویچکەی ئەو بنەماڵەی دەخوێند کە کاک سەعید نابێ بێتە ماڵتان و زۆر شتی دیکە ... بەڵم ماڵی شێخ مەسعود گوێان بە قسە کانی نەدا کە کۆسار کوری شێخ مەسعود کە تەمەنێکی لاوی و تازە پێ گەیشتوی بوو هانی دا بۆ ئەوەی کە هەڕشە لە کا سەعید بکات و نەچیتە ماڵیان بەڵام کارەکە بە هەڕشە تەوا نەبوو حسین و رەزا و کۆسار هەرسێکیان پێکەوە دەسیان دا ئەم کارە کۆسار بە هەڕشە و دەمانچەی کە حسین بۆی دەس خستبوو هەرشەکەی کردو و حسین ئەم کارە قیزەوەنی کرد ودەش ئەترسا کە کۆسار بە بنەماڵەکەی بڵێت کە ئەم هەڕشە و دەمانچە ڕاکێشانەی بە دەستی و هاندانی حسین کردوە و ئەوە بۆ کە ترۆری کاک سەعید هەموو شتی دادەپۆشی و حسین هەم دەبوە زاوای ئەو بنەماڵە و هەم سەرکردەو بەرپرسی حزب و حەولەکانی کا سەعید کە سەردانی حزبەکانی دەکرد بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی کە بە پێک هێنانی ئەم بەرەیە لاوازی حزب لەو کات و رێبەرایەتی ئەم بەرە دەکەوتە دەس حزبەکانی کە، کە سەرکردایەتی ئەو بەرەیە بە مەشروفی حسین خۆش نەبوو، کە کاک سەعید کە ڕێگری سەرکەشیەکانی بوو لە سەر رڕێگەی خۆیی لادا بە ترۆر کردنی هەم بوە زاوای ئەو بنەماڵە و هەم سەرکردایەتی حزبی لە ١٩٩١ گرتوەتە دەس. ئەمش کۆتای باسەکەمان نیە، بەشی ناخوشیە ئالوزیەکانی ئەم بنەماڵە لێرەوە دەستی پێکرد کاتی کە زانیان حسین کۆساری دوای گرتنی لەلایەن پێشمەرگەکانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دوای سێ ڕۆژ ئازد کرد و تەنانەت تا ناو ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش خۆی بەڕێی کردوە ئەلبەت ئێستا کۆسار لە ناو ماڵی حسینە دوای ڕووداوی تەقە کردن لە و شەڕی بنەماڵەیە کە لە ٢٠١٩ لە مەریوان ڕووی دا و لەویش قاچاخ بۆ حسین لای خۆی حەشاری داوە.
بنەماڵەی حسین وایانزانی کە حسین بە هێنانی حێزانی یانی هامنوو نەقشبەندی دەیەوێت بە شێوەیک تۆڵەی براکەی کاتەوە بەڵام دیسان هەڵەیان لە سەر زاتە پیسەکەی حسین کرد و ئەو خۆشەویستیە بۆ کە براکەشی بێ ئاگا لم هەوەس بازە بوە قوربانی هەواو هەوەسی حسین. لە ساڵی ٢٠٠٧باوکی حسین داوای لە بنەماڵەکی کرد کە کەس حەقی سەردان و پەیوەندی بە حسینەوە نیە و تا کاتی کۆچی داویشی کرد چاوی بە حسین نەکەوت و لە کاتی کۆچی دوایش گرژی کەوتە ناویان کە وەسیەتی کردبو کە حسین بەشداری بە خاک سپاردنی نەکات و ئزنی نیە. ئەم رووداوەش لە ناوچەی پارتی و بالا دەس بونی حسین لەو ناوچە هەموو شتی گۆری و خۆی کردە ساحب و دەم ڕاستی بەخاک سپاردنی باوکی کە حاشای لە بونی کوری بەناو حسین کردبو.
دایکی ئامینە شارێکەندی و سمکۆی یەزدان پەنای برای چەندین جار دەسێسەی ترۆریان بۆ ڕیژرا لەلایەن حسینەوە کە هیچ کامیان سەرکەوتوو نەبوە ئەمەش حەمووی بەڵگەی حاشا هەلنەگری لەسەرە و ئیستا تەنیا کەسێ کە لەگەڵ حسین لەو بنەماڵەیە پەیوەندی هەیە فریشتە کە زاتی فریشتەی لە وجودیا نیە بۆ ماوەی نۆ ساڵ کە لە ساڵی ٢٠٠٧ ئنشعابی یەکێتی شؤڕشگێڕان کوردستان وەک سیخور بەسەر دایک و باوک و سمکۆی برای کاری بۆ پارتی ئازادی کرد. شوانە کە کۆنە میردەکەی فریشتە بوو چەند جار حەولی ترۆری لەلایەن پارتی ئازادیەوە درا کە ئەویش سەر بە یەکێتی شؤڕشگێڕانی کوردستان بو و ئەم باسەش لە ویدویەک کەیوان ژن برای شەماڵ پیران کوری کاک محەمەدی خەیات دیانی بە ئەوە دا نا کە ئەو تەقەی لە شوانە کردوە و ویستویە بێکوژێت کە تا ئێستاش هەر لای حسینە.
ئایە ئەمانە سەفاتی ئنسانێکی ئازادی خواز و نیشتامن پەروەرە یا تەنانەت ئاژەلیش خۆی لم کارانە بە دوور دەگرێت.
پرسیا ئەوەیە ئایا ڕابردووی ئەم شێوە کارانە لە حزبەکانی کە ڕووی داوە و ئەوەش دەبێتە هۆی بێ دەنگیان بەرانبەر هەموو کردەوەیەکی کە ڕوودەدات لەناو ئەم حزبانە حەموو بۆ یەک پردە پۆشی دەکەن. ئەمانە لە کوێی ئازادی خوازی و شۆڕشگێڕیدا جێگەیان دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە