کۆچکردن لە باشووری کوردستان دەستی پێکردۆتەوە!

Friday, 07/08/2020, 5:13

5470 بینراوە


بیست ونۆ ساڵ چین وتوێژەکانی ئەو بەشە لەخاکی نیشتمان چاوەڕوانی دەراوێکی ڕوونن کە بە سەر ژیاندا تێپەڕێ.رۆژ لە رۆژ بارودۆخی ژیان بەرەو خراپی دەروا! تاقمێک چەتەی بە ناو سیاسیی لە قالبی دووبنەماڵەی بێویژدانداهیچ رەحمێکیان بەو خەڵکەدانایە! هەرچی پێانخۆش بووە کردوویانە.هاتنەوەیان بۆ ناوخۆی وڵات مزگێنی شەڕناوخۆیی بووکە بەیەکتریان دابوو،!پاش ویش دەبەشکردنی خاک وسەروەتووسامانی ئەو خەڵکە لێقەوماوە بووکە ئەویشیان کرد،رێکاریی سێهەمیش نۆکەرایەتی بووبۆ داگیرکاری وڵات،ئەویشیان زۆر وەستایانە جێ بەجێ کردوە.ئەوەی کەماوە بۆ خەڵکی بێدەسەڵات وچین وتوێژێکی خەمۆکیی لێدراو کۆچە، کۆچێک کە خۆی لە ئامێزیی دایکی نیشتمان دەکاتەوەو روولە ژیانێکی نادیار دەکا!ئەوڕێگایەی کە خەڵکی داماو بە ناچاریی هەڵیدەبژێرن،رێگای هات ونەهاتە.ئیدی ژیان بێ بایخ دەبێ،هەرچی دەبێ با ببێ دەبێتە مان ونەمانی ئەو گەنجانەی کە بە نابەدڵی زێدی خۆیان جێ دێڵن!بەشیک لە توووێژی منە دەگەڵ کەسێک بە ناوی / ش،ع / کە زانیاریی تەواوی لە سەر کۆچی بە کۆمەڵی گەنجەکان هەیە لە باشووری کوردستان.

کۆچی بە لێشاو:

بەداخەوە کۆچی بە لێشاوی گەنجەکان دەستی پێکردۆتەوە ولە سایەی سەری بازرگانانی کوردایەتی،ئەو کۆچە وێنەی ساڵانی نەوەدەکان کە پۆل پۆل لە باشووری کوردستان لە بەر ناهۆمێدی وسەرگەردانی روویان لە هەندەران دەکرد!
سڵاو،ش،ع:
هەمیسان گەنجەکان لە باشووری کوردستان روولە هەندەران دەکەن؟ ئەوە راستە؟
ش،ع:سڵاو،لە هەمووشآرەکان دەستی پێکردوە بە تایبەت لە شآری ڕانییە کە هۆیەکەشی بێکاری وبێ پارەییە بە داخەوە!
… بەرەوکوێ دەچن؟
بەرەو شاری ورمێ / لەرۆژهەڵاتی کوردستان / لە وێشەوە بە قاچاخ بۆ شاری / وان / ولەوێشەوە بۆ شاری ئیستامبوڵ، چوونکی عێڕاق مەرزەکانی تورکیای داخستووە.
...بڵێی ئێڕان نەیانکاتە چەکدار؟
ش،ع:نازانم،هەموویان دەچنە وان وەک ساڵانی ئەوەدەکان،ئەفغانی وپاکستانیشن بە هەمان شێوە دێنە شآری سەلماس وخۆی.
...تۆ بڵیی کام وڵاتی ئورووپی وەریان بگرێ؟ ئەگەر وەرنەگیران چۆن دەبێ؟
ش،ع:نا،ناگەڕێنەوە زۆربەیان بۆ بریتانیا دەرؤن،ئەو کۆچە هەر هەبووە بەڵام خەڵک بە فڕؤکە ئەهاتە ئیستامبوڵ.
… ئەو گەنجانە پارەی ڕۆیشتن لە کوێ دێنن؟ چەندیان پێویستە؟ ئایا کام بەرپرس دەستی لەم کارەدا هەیە؟
ش،ع:شت دەفرۆشن بە هەرزان،خانوو،زەوی،تەنانەت گورچیلەی خۆیان دەفرۆشن! زۆرن لە هەژمار نایەن، بە دەستوری بەرپرسەکان بە هاسانی ویزای شێنگێن ئەفرۆشن بەڵام بە پارەیەکی زۆر،دەڵاڵیان هەیە بۆ ئەوان هاسانە وەرگرتنی فیزای شێنگێن، بە تایبەت دوکتوربەرهەم ساڵح / سەرککۆماری عێڕاق / مەکتوب سیاسییەکان،مەکتەب سەرۆک،بەڵام ئەوە بۆ دەوڵەمەندەکانە،فەقیر ناتوانێ ١٦٠،٠٠٠ بە فیزا بدا بە قاچاخ دەڕوا! من برایەکم لە بەر ئەوەی دۆستی پ،ک،ک، بوو نەی ئەوێرا بێتە تورکیا، فیزای شینگێنی لە خزمێکی نووری مالیکی کڕی بە ١٥٠ وەرەقە بۆ وڵاتی ئیسپانیا.
...بە ڕێگای قاچاخ مەترسی نییە؟ لەو رۆژانەدا چەند گەنج لە فەقیرودەوڵەمەند ڕۆیشتوون؟
ش،ع:زۆریش بە دەریای ئیجەدا رۆیشتوون کە مەترسی هەیە،دووگەنج لەو حەفتەیەدا لە رێگای یونان مردوون!
...ئەو گەنجانە کچ یان ژنیان تێدایە؟
ش،ع: بەڵێ، بە کامڵ خانەوادەن،زۆریشن کە دەڕؤن، بەڵام بە تایبەت گەنجەکانی ١٦ ساڵ تا ٢٣ ساڵن!
...ئەو دووگەنجەی کە خنکاون هی کام شارن؟
ش،ع : بەڵێ، یەکیان هی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەوی دیکەش هی شآری رانییەیە،هەروەها لە ئێڕانیش بە هەمان شیوە کۆچ دەستی پێکردوە!
… زۆر سپاس بەرێزش،ع
ش،ع : خۆشەویستی.
… ئەگەر پێویست بێ دەتوانم پەیوەندیت پێوە بگرم؟
ش، ع : لە خزمەت دام.
… زۆر سپاس.
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە