کورد و کەنیسەی ئەیاسۆفیای ئەستەمبوڵ

Friday, 08.07.2020, 5:41

2112 بینراوە


مەسعود محەمەد لە دیمانەیەکی تەلەفیزۆزدا دەڵێت:" کورد لەدەرەوەی مێژووە " واتە کورد هەرگیز نەی توانیوە ڕۆل لە مێژوودا بگێڕێت ، تەنها وەک سەربازی داشماڵی شەترنج بوە لە مردنی بەکۆمەڵیشدا هیچی نەگۆڕیوە، لەشەڕییشدا ئەگەر بەشداربووبێ بۆ خۆی نەبوە ، چونکە ئامانجێکی نەبوە بۆ شەڕکردن .
ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ قوتابخانەدا بەگەشتێکێکی هەفتەی چوین بۆ ئەستەمبوڵ کە دوا ساڵی ئامادەیی بوو لەو گەشتەماندا تەواوی مۆزەخانە و شوێنە گەشتیارێکان چوین کە لەو شارەدابوو . بە بەلەم و پاس یان بە مێترۆی ناوشار هەر ڕۆژەو بۆ جێگەیەکیان دەبردین ئەرکی ئێمەی قوتابیش ئەو جێگەیەبوو کەدەچوین بۆی زانیاری لەسەر کۆکەینەوە ، لەوێ بەرلەچونمان بۆجێگەکە بەرچاو ڕۆشنیەک بدەینە هاوڕێکانمان ، من و "دراگان" کەهاوڕێم بوو ئەیاسۆفیاو مزگەوتی شینمان بەرکەوت لەو کاتەدا، من و هاوڕێکەم کۆمەڵێ زانیاری باشمان لەسەر ئەو دووجێگەیە کۆکردەوە ، لە ڕۆژی چونمان قسەو باسێکی زۆرمان لەسەر کرد لەبەردەم ئەیاسۆفیا دوایش مزگەوتی شین کەبەرامبەری بوو. لەو گەشتەماندا من شارستانێتی بێزەنتینیەکانم دی کە چسەرنج ڕاکێش بوو. لەیەکێک لەڕۆژەکاندا چوین بۆ جێگەیەک کە لەنزیک قەڵایەک بوو بەدەرگایەکی کۆنتا چوینە خوارەوە لەوێ ئاوی شیرین راکێشرابوو بۆ ژێر خانوە زەبەلاحەکە ، وایان دانابوو گەر هەموو قوستەنتتەن تەنیە بگیرێت لەو جێگەیە کە ئاوی لێبوو هەرەس نەهێنێت و بتوانن بمێنەوە، بیرمە ماریانەی هاوڕێمان باسی ئەو جێگەیەی کرد کە چەند جارێک سوتێنراوە بەڵام بەهۆی بونی ئەو ئاوەی ژێر قەڵاکە شارەکە پارێزراو بوە. دیارە ئەستەمبوڵ لەو کاتەدا تەنها جێگەیەکی بچوک بوە. لەو ژێرزەمینەدا وێنەگرتن مۆڵەت پێنەدراو بوو بەڵام خۆیان وێنەیان دەگرتی بەجلی سوڵتانەوە . ئێمەش وێنەمان گرت وەک یادگاریەک .
ڕۆژێکیش چوین بۆ حەرەم سەرای سوڵتانەکان . لەوێ جگە لە شمشێری دووسەرە ، شوشەیەکیان دانابوو گوایە موی پێفەمەبەر ی تێدابوو خەڵکانێکی زۆر لەسەرەدابوون بۆ بینینی مووکە کە لەشوشەیەکی بچکۆلەدابوو.

ئەیاسۆفیا 

پەرەستگایەکی مێژوویی بێزەنتیەکانبووە لەشاری ئەستەمبول ئەیاسۆفیا لە فەرهەنگی ڕۆمیدا واتا" زانستی پیرۆز" ئەیاسۆفیا بە
نمونەی بیناسازی بێزەنتی دادەنرێت٠
کە لەساڵی ٥٢٣ز بە فەرمانی ئیمپراتۆری بێزەنتی "جەستنیان "وە لەژێر چاودێری ئەودا دروستکراوە ، ماوەی هەزار ساڵی ڕەبەق خزمەتی ئاینی مەسیحی کردووە٠ و کەنیسە بوە . عوسمانیەکان لەساڵی ١٤٥٣ز بەسەرکردایەتی "سوڵتان محمد فاتیح" کە قوستنتنیە داگیر دەکات لەدوای داگیرکرنی ئەستەمبوڵ ئەیاسۆفیای کڵێساکەیان کرد بە مزگەوت٠
مستەفا کەمال ئەتاتورکیش لە ساڵی ١٩٣٥ز دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا ئەیاسۆفیای کردی بە مۆزەخانە، بۆ ماوەی ٨٠ساڵ ئەم کەنیسە یان مزگەوتە مۆزەخانەبوو کەساڵانە ملوێنان گەشتیار سەردانی ئەیاسۆفیایان کردوە . دوبارە بونەوەی مێژوو ساڵی ٢٠١٤ز لەمیانەی سەردانی پاپا" فرانسیس" بۆ ئەیاسۆفیا داوای کرد بکرێتەوە بە کەنیسە ، ساڵی ۲۰۱٤ پرۆتۆکۆڵی پاپا" فرانسێس" بە شێوەیەک بەرێوەچوو کە پاپا فرانسیس لەکاتی واژووکردنی لە کتێبخانەی ئەیاسۆفیا. لەکاتی واژۆکردنی پاپای لەگەڵ بەرپرسانی تورکدا کە نیوەڕۆبوو ، پاپا لەو کاتەدا گوێ لەدەنگی بڵنگۆکان دەبێت کە بانگ دەددن بانگی نیوەڕۆ لەناو ئەیاسۆفیاوە ، ئەوە ئەو پڕوپاگەندە پلاندارێژراوەبوو کە سەرکەوتووانە تورک داینابوو بۆ ئەوەی بڵێن کە ئەیاسۆفیا دەکرێتەوە مزگەوت ..
ماوەیەکی زۆرە مۆزەخانەی ئەیاسۆفیا مشتومڕێکی زۆری لەسەرە کە ئایا بکرێتەوە کڵێسا یان بیکەنەوە بە مزگەوت... ئەگەرچی ڤاتیکان لەگەڵ ئەوەدایە کە ئەیاسۆفیا بکرێتەوە بە کڵێسا، پاپا "پاولی" شەشەم لە ساڵی ١٩٦٧ کە سەردانی ئەیاسۆفیای کرد لە ئیستەنبوڵ، لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت و دوعای کرد، واتە وەکو کڵێسایەک مامەڵەی لەگەڵ کرد.. ئەمەش گەنگەشەیەکی زۆری لەنێوان تورکیا و ڤاتیکان دروست کرد. لەبەرامبەردا تورکیا لەسەردەمی ئەردۆگان دا بریاری دا بیکاتەوە بە مزگەوت، چونکە لەسەردەمی عوسمانیەکان ئەیاسۆفیا وەکو مزگەوت بەکارهاتووە. بۆیە تورکیا پرۆتۆکۆڵەکەی پاپای بەم شێوەیە بەڕێوەبرد کە توانی نمایش بکات وە بە ڤاتیکان بڵێت ئێرە ووڵاتی ئیسلامی یەو ئەیاسۆفیا ماڵی خوایە و مزگەوتی موسڵمانانە، وە دووپاتی کردەوە کە تورکیا سوورە لەسەر ئەوەی مۆزەخانەی ئەیاسۆفیا دەکرێتە مزگەوت نەک کڵێسا ..
ئەستەمبوڵ یەکێکە لەو شارانەی کە هەزاران مزگەوتی تێدایە، کاتێک بانگ دەدرێت لەهەموو جێگەیەک دەنگی بانگ دەبیستی ، گرنگ نییە تۆ لەکوێیت ؟ لەباڕی ، لەدیسکۆی ، لەئوتێلی ، دەتوانی بانگی مزگەوتەکان لەو هەموو بڵندگۆیەوە بژنەوی . مرۆڤ دەڵێت بەپێی ئەم بانگە زۆرەبێت ، نابێ کەس لەکەس بکەوێت و درۆ بکرێت و فڕوفێل و دزیو فەسادی ئاساری بمێنێت ، ڕۆژێک ڕێبەرێکمان لەگەڵ هات بۆ بازاڕێکی کە زیاتر لە هەزاران دوکانی تێدایە ، ڕێبەرەکەمان لەسەرەتای بازاڕەکە دوای خۆناساندنی یەکەمەین ووشە ووتی :ئاگاداری گیرفانتان بن ،ئێرە دزەکان زۆر شارەزان ، دوهەمین جار ووتی گەر شتێکتان کڕی فرۆشیار ووتی : بە١٠٠ لیرە تۆبڵێ بە٣٠لیرە دەمەوێت ، یان هەوڵ بدەن هیچ مەکڕن . ئێستا کە باسی ئایاسۆفیا دەکەم دەڵێم ئەو هەموو بانگە نەک کەسی نەگۆڕیوە ...!؟ ئێوارەیەک ئێمە سەرگەرمی نانخواردنی ئێوارەبووین ، مامۆستاکانمان پێکەکانیان بەرزکردەوە کە هەموو بۆ خۆشیو چێژ وەرگرتی ئەم گەشتەمان ووتمان :"ساڵۆ" پێکمان بەرزکردەوە ، لەو کاتەدا دەنگی بڵاو بونەوەی بانگ ئەستەمبوڵی هەژاند ، قسەی مامۆستاکانمان باش نەبیست چونکە ئێمە لەسەربانی کابارایەکی قەشينگی ئەستەمبوڵدابووین . مکەبەرەی مزگەوتێکمان لەتەنیشت بوو.
مزگەوتی ئەیاسۆفیا لەسەردەمی حوكمڕانی كەمالیستە عەلـمانییە تووندڕەوەكان گۆڕا بۆ مۆزەخانەی شوێنەواری، بەڵام دوای (78) ساڵ بەشێوەیەكی ئاشكرا دەنگی بانگ لەو مزگەوتە بەرز بوویەوەو یەكەم نوێژیش بەئامادەبوونی هەزاران كەس لەوێدا ئەنجامدرا.
لەلایەن خۆیەوە (ساڵح تۆران) سەرۆكی یەكگرتووی گەنجانی ئەنادۆڵ رایگەیاندووە، ئەوان بۆ گێڕانەوەی ئەیاسۆفیا بۆ مزگەوت 15 ملیۆن واژوویان كۆكردۆتەوە.
ئەیاسۆفیا لەمێژووی ئیسلامیدا بەنیشانەی ڕزگاركردنی ئەستانە لەژێر دەستی بێزەنتیەكان ئەژمار دەكرێت و مزگەوتەكەش لەسەردەمی سوڵتان (موحەمەد فاتح) لەسەدەی (15) ی میلادی لەكەنیسەوە كراوە بەمزگەوت ..
دوای ئەوەی (كەمال ئەتاتورك) بەشێوەیەكی فەرمی حوكمی ووڵاتەكەی وەرگرت كەوتە گۆڕینی دروشمەكانی ئیسلامی و تەنانەت بانگیشی كرد بەزمانی توركی و ئەو مزگەوتەشی گۆڕی بۆ شوێنێكی مۆزەخانەو ئێستاش لەسەرتاسەری جیهان كاتێك گەشتیاران سەردانی ئەو شارە دەكەن ئەیاسۆفیا یەکێکە لەو جێگایانەی کە گەشتیار دەچێت ، لەناو ئەیا سۆفیادا هەست بەئەتک کردنی ئەو کەنیسەیەدەکەیت کە چەند منارەیەکیان بۆ زیادکردوە ، بەڵام لەناوەوە مرێم دەبینی بەدیوارەکەوە. لەگەڵ چەندین ئایەت کە بە نوسینی کوفی نەخشێنراوە ، ئێمە کەچوینە ناو کەنیسەکەوە بەپێپلیکانەیەکی کۆندا کە لەکۆڵانێکی تاریک دەچێت بەدیوارەکەدا سەر دەکەوێت تا بچیتە سەرەوە ، بیرمە کچ و کوڕێکی ئەڵمانی یەکتریان لەئامێز گرتبوو ، هاوڕیەکم هاواری لێهەستا ووتی: دەڵێ لەم ئەستەمبوڵە دوابراوەدا جێگە قاتی بووە ؟ دوایی کونێ کە لەدیوارەکەبوو دەیان ووت: پەنجە گەورەت بخەناوی دەستت بادە هەرچی لەدڵتا دانێیت دێتە دی و مرادت بەکەماڵ دەگات . من لەمنداڵیمەوە گاڵتەم بەخورافات هاتووە، بەڵام خەڵکانێکی زۆرم دی کە لەسەرەی ئەو بەنجە کردندابوون بەو دیوارەدا و لەچاوەڕوانیدا وەستابوون و وێنەیان دەگرت ..
دواجار دادگای باڵای تورکیا بڕیاری کۆتایی لە سەر ئەیاسۆفیا دەرکرد ،لەڕۆژی هەینی ١٠ی تەموز٢٠٢٠ فه‌رمانگه‌ی ١٠هەمینی ئه‌نجوومه‌نی شوورا بریاڕی لەبارەی ئه‌و دۆسیه‌یەوە دا کە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی تورکیا ٢٤ی تشرینی دووه‌می ١٩٣٤ دەریکردبوو و تێیدا ئایاسۆفیای لە مزگەوتەوە بۆ مۆزەخانە گۆڕیبوو. لە بڕیارەکەدا بڕیارەکەی ساڵی ١٩٣٤ هەڵوەشێنرایەوە . من باوەڕم وایە کە لەمەو دووا گەر شاری ئەستەمبوڵ هەرشارێکی گەشتیاری بێت ، ئەیاسۆفیاش پڕ دەکەن لە لەچک ، ڕەنگە ڕەنگێکی تربێت ، وەک مزگەوتی شین ، چونکە لەچون بۆمزگەوتی شین گرنگ نی یە هەڵگری کامە باوەڕی کجان و ژنان دەبێت لەچکێکی شین کە بەفەردە دانراوە بدەن بەسەریاندا ، بۆ ئەیاسۆفیاش کچان کاتێک چون بۆ سەردانی دەبێت لەچک بدەن بەسەریاندا ڕەنکە لەچکی ئەیا سۆفیا ڕەنگێکی تربێت شین نەبێت وەک مزگەوتی شین ، لەوێ لەدیمەنی شارستانی بێزەنتینێکان چێژ ببینن و گەشتێک بەمێژووی خوێناویدا بکەن . مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوەکە .
ئایاسۆفیا کە یۆنانییەکان کەنیسەی عەزیزە سۆفیای پێدەڵێن ساڵی ٥٣٢-٥٣٧ی زایینی لەلایەن ئیمپراتۆری ڕۆم جۆستنینەسی یەکەم دروستکراوە. دوای کۆنترۆڵکرانی ئیستەنبووڵ لەلایەن عوسمانییەکانەوە ساڵی١٤٥٣ی زایینی ئایاسۆفیا منارە و گومبەدی بۆ درووستکرا و کرایە مزگەوت کە بە ''مزگەوتی فەتحیە'' ناسێنرا لەو سەردەمەدا ..

کورد و ئەیا سۆفیا 

نازانم کورد بۆ هێندە هەست بەکەم بونی خۆی دەکات ، لەئاستی داگیرکەرو جەلادانی تورک یان فارس و عەرەبدا ؟ لەکاتێکدا کە ئەردۆگان دوای هەرەسی دەوڵەتی تیرۆری داعش بڕیاری دا ، کەدیارە پێشتر پشتیوانی لەداعش دەکرد و سەدان دیکۆمێنت و بەڵگە شاهیدیمان بۆ دەدەن ، هێرش بکاتە سەر کوردانی ڕۆژئاڤا لە ٩٠٠٠٠ مزگەوتەوە فتوایان دا سورەتی "فەتح" بوە سمبوڵی داگیرکاری و تاوان ، کەچی کوردێکی موسڵمان یان مەلایەکی دینی کورد قسەی نەکرد و بێدەنگ بوون ، تاکە مەلایەک کە بەگژ ئەو بەدڕەوشتی ئەردۆگاندا چوەوە مەلاسامان بوو ، کەمەردانە هاتە دەنگ ، بەڵام تەواوی مەلاکانی تر هەر خەریکی نەسیحەت و باسی ڕیش و چیرۆکی خەیاڵاوی بوون بەگوێی نوێژکەراندا دەیان دا. ئێستا کە ئەیاسۆفیا کراوەتە مزگەوت ، وادەزانن قودس ڕزگار کراوە ، موسڵمانی کورد پشگیری لە مۆزەخانەیەک دەکەن کە کراوەتە مزگەوت ، بەڵام هەزاران مزگەوت ، لەکاتێکدا هەرخۆیان دەڵێن هەموو مزگەوتێک ماڵی خوا نی یە. لەنیشتمانی ئێمەدا بەفڕۆکەی تورکە فاشیەکان و بۆمبەکانیان وێران دەکرێت ،کوردەموسڵمانەکان هیچ ناڵێن .پاشان لەدەورو بەری ئەیا سۆفیا سەدان کابارەو ژنی فاحیشە بەسەر جادەکاندا دێن و دەچن خۆیان ووتەنی کاردەکەن و پیاوان خاڵی دەکەنەوە لە گوناح . کەچی عەلی قەرەداخی دەڵێ ڕووبکە ئەستەموڵ تاببێتە پایتەختی ئابوری ئیسلامی .و مەلایەکی پێنجوێنیش دەڵێ ئەردۆگان بەئایفۆنێکەوە دەستی بەدەستنوێژبوو کودەتاکەی ڕاگرت . موسڵمانە کوردەکان بۆ بورمە دەگرین ، بەڵام تورکان هەمووڕۆژێک لەکونەماسی دهۆک قەندیک باتوڤە کەمپی مەخمور کورد و منداڵان دەکوژن ، لەمزگەوتێک دەنگی بوەستە ئەدرۆگانمان نەبیست ، کەچی هەموو مەلاکان چاوەڕوانی کۆتایی کۆرۆنان تا بچن نوێژی سوپاس گوزاری لە ئەیاسۆفیا بکەن و گەر کرا شەویش بیرەیەک لە ئوتێلێک هەڵدەن لەناو گەرم و بوخاری ئەستەمبوڵدا ، چونکە نوێژ لەئەیا سۆفیا هەموو گوناهەکانت دەتەکێنێت .
کاتێک ئەردۆگان قورئانی دەخوێند لە ئەیاسۆفیا ، دەنگی لەزەڕەی نێرەکەر دەچوو، من ئەو ئایەتەم بیرکەوتەوە کەدەڵێت" انە آنکرە ئەسوات آلسوت حەمیر" بەڕاستی دەنگێکی ناجایزی هەبوو نازانم دەستی بەدەزنوێژ بوو یان لەخوێن هەڵکێشرابوو؟




(دەنگدراوە: 8 . زۆرباشە: 3.5/5)