ژینۆساید

Friday, 07/08/2020, 6:01

3080 بینراوە


جوانترین گوزارشت کە کرابێت لەسەر دۆخی کورد، کچە دەرهێنەری ئێرانی: سەمیرە ماکمالباخ کردویەتی، لە فلیمی (تەختەی ڕەش) دا، کاتێک منداڵە کوردەکان دەیانەوێت لە سنوری ئەم کوردستانەوە بپەڕنەوە بۆ ئەو دیوی تری کوردستان. سەریان دائەنوێننو خۆیان دەشارنەوە لەناو مەڕەکاندا، هەر کە یەکێک لەو مندالانە سە بەرز دەکاتەوە و لە مەڕەکان جیا دەبێتەوە، لە دورەوە ئەسکەرەکان نیشانەیان لێ دەگرنو دەیان کوژن. ئەوە جوانترین گوزارشتە لە دۆخی کورد .
من دوای چەندەها ساڵ ژیانم لەئەوروپا هەندێک جار بیریشم دەچێتەوە کە کوردم و باسی کوردبونی خۆشم ناکەمو کوردایەتیش بەشیک نیە لە ژیانی ڕۆژانەم، بەلام کاتێک دەبینم کچێکی کورد بە دەساڵ حوکم ئەدرێت لەبەر ئەوەی کە تەنها ویستویەتی زمانی دایکی فێری مندالان بکات، ئارەزوی ئەوە دەکەم کە بچمە ناوەڕاستی شەقامەکانو پر بەدەم هاوار بکەم کە من کوردمو نیشتمانەکەم کوردستانە . هەر ئەمەشە کە وای لە پەرلەمانتاری کورد کردوە کە بە وتارێکی دورودرێژ لەبەردەم پەرلەمانی تورکیادا بلێت : ئێوەی تورک کاتێک لە وڵاتی خۆتاندا هێسترتان بە خێو دەکرد، ئێمە لەسەر ئەم خاکە خاوەنی شارستانیەتی خۆمان بوین، بۆیە ئێوە ناتوانن شوناسی ئێمە بسڕنەوە، من کوردمو خاکەکەم ناوی کوردستانە......تاد. کاتێکیش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە عوسمان بایدەمیر دەپرسێت ؛ ئەو کوردستانەی کە تۆ باسی دەکەیت لە کوێیە ؟ عوسمان بایدەمیر لەوەلامدا دەستی دەکێشیت بە سەر سنگیا و دەڵێت : لەدڵمدایە، تۆ ناتوانیت لێمی بسێنیتەوە.
زۆر لە جولەکەکانی ئەوروپا ، بەتایبەتی ئەنتەلەکتوێلەکانیان، دەلێن کە ئەوان هەرگیز باسی شوناسی جولکەیی خۆیان نەدەکرد پێش شۆوا، پێش شەڕی جیهانی دووەم کە نازیەکان دەستیان کەرد بە ژینۆسایدکردنیان. لەبەر ئەوەی کە ئەوان بەهۆی بونیان وەک جولەکە لەناوبراون بۆیە ئەوان ئێستاکە بونیان وەک جولەکە لەبیرنابەنەوە . بێ شک ژیناۆسایدی جولەکە گەورەترین ژینۆسایدە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا وەک کۆمەڵگەیەکی دینی: بۆ یەکەمین جار لەناوبردنی کۆمەڵگەیەک بەجۆرێک ڕێکخرابو کە شکڵی کۆمپانیای وەرگرتبو، هەرچەندە لە پرۆسەی ژینۆسایدا ژمارە گرنگ نیە بەڵکو مەبەستی تاوانەکە گرنگە، بەڵام هەرگیز لە مێژودا ژمارەیەکی هێندە زۆری ژنومندالو خێزان تێکڕا بە نهێنی لەناونەبراون . هەتا ئەمڕۆش ئەوان وەک جولەکە لە ئەوروپا لەبەردەم هێرشی فاشیستەکاندان، فاشیست بەهەمو شکڵێکیەوە، ئەمڕۆ فاشیست شکڵی ڕیشداری داعشی وەرگرتوە، بۆیە لە خۆپیشاندانەکانی ژیلێی ژۆنی فەرەنسادا فەیلەسوفێکی مرۆڤ دۆستی ڕەوشت بەرز Alain Finkielkraut : ، لە دەوری خۆپیشاندانەکاندا دەسورایەوە و پشتگیری لێ دەکردن، کاتێک گوێمان لە ڕیشدارێکی داعش بو لەدورەوە هاواری کرد : فەرەنسا ولاتی تۆی جولەکە نیە، فەرەنسا هی ئێمەیە، بڕۆرەوە بۆ وڵاتی خۆت. لە کاتێکدا ئەم داعشە بە پارەی سۆشیال ڕیشی دەتاشیت، ئەم وتەیە هەڵایەکی زۆری نایەوە لەفەرنسا و لەسەر تەلەفزوێن دیبەتی لەسەرکرا، بەڵام کابرای فەیلەسوف بەمەبەست شکاتی لێ نەکرد. بێگومان حکومەت لێکۆڵینەوەی لەسەرکرد و ناوی لە لیستایە بۆ ڕۆژی خۆی. هەر ئەم ڕیشدارانەشن کە چەند سالێک لەمەوبەر ژنو منداڵی ئێزیدیەکانیان جینۆساید کرد، بە شێوەیەکی ئاشکرا وەک مافێکی ڕەوای خۆیان .

پێناسەی ژینۆساید :  

تاوانێکی بە مەبستە، کە بریتیە لە ناوبردنی جەسەدی بەشیک یان هەمو کۆمەڵگەکە، ئێتنیک یان دینی یان نەتەوەی جیاواز وەک ئەوەی کە بونی هەیە، ژیناۆساید بە چەندەها جۆر دەکرێت، زۆرترین جۆریان کوشتنی راستەوخۆ و یان ناراستەوخۆی کۆمەڵگەیە.
ئەوەی تێبینی دەکەین ئەوەیە کە لەگەل ئەوەشدا کە ئەمڕۆ میژو شایەتی چەندەها ژینۆساید ئەدات، بەلام هەرگیز نەیان توانیوە ڕێگری لە ژینۆساید بگرن، کاتێک روداوەکە بەسەر دەچێتت ئەوسا دێنو تاوانەکە وەک ژینۆساید دەناسێنن، ئەمەش هۆکاری ئەو قانونەیە کە هیچ ولاتێک ناتوانێت دەستێوەردان بکات لە کاروباری ولاتێکی تردا، خۆ UN مافی هەیە بێتە دەنگ، کەچی بێ دەنگە لەتەک ئەم ڕوداوانەدا و زۆر دەوری شەرمنانەیە، UN کە ژەنەراڵ دگۆل بۆ گاڵتە پێکردن پێی، پێی دەوت : شتەکە، دەبوایە راستەوخۆ ڕێگری لەو تاوانانە بکات لەهەرشوێنێک بێت ، لەبەر ئەوەی کە حوکومدانی کەسێک بە دەساڵ لەبەر ئەوەی کە تەنها ویستویەتی زمانی دایکی فێری مندالان بکات، جۆرێکە لە ژینۆسایدی ناراستەخۆ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە