ڕێوی و کلکی

Sunday, 08.09.2020, 23:32

321 بینراوە


پەندێكی دێرینەی کوردی هەیە ڕەنگە زۆرمان بیستبێتمان ئەوێش ئەوەیە ئەڵێن (ڕێوی کێ شایەتە ؟ ئەڵێ کلکم) . ئەمە لە دەسەڵاتی کوردی ڕویداوە کە کەوتۆتە دەستی کۆمەڵێک مافیاوە لە هەمو حیزبەکان بەبێ جیاوازی ، ئەوا نزیک ئەبینەوە لە سی ساڵ دەسەڵاتی کوردی ، واتە سی ساڵ نەهامەتیو خراپ بەکار هێنانی دەسەڵات ، ئەو دەسەڵاتە بە هیچ پێوانەیەکی ستانداردی جیهانی ناچێتە خانەی دەوڵەتداریەوە ، بەڵکو ڕەنگە دواکەوتوییەکەی لە ئاستی کۆمەڵگای کشتوکاڵیش دواکەوتو تر بێت ، وە یاساکەی لە یاسای دارستان وێرانتر بێت ، ئەوەی ئەمانەوێت لە بارەیەوە بدوێین ئەوەیە لەماوەی ڕابوردودا ئەم بەناو دەسەڵاتو حوکمەتانەوە کە قۆنتەراتی بنەماڵەی ئاشبەتاڵو خیانەتە ، هەندێجاریش وەک بەردەستو کرێکار بەشداریان بە بنەماڵەی تاڵەبانی کردبێت لەم دواییانەشدا بنەماڵەی نەوشیروان، یا هەندێ حیزبۆکەی کە لە دوکانێکی سیاسی بەدور نین ڕەنگە بە هەزاران گەندەڵیو دزیو قاچاخچێتی و تاڵانکاریو خیانەتو خاک فرۆشیو خوێنڕشتن، برا کوژیو جاشایەتیان ئەنجام دابێت ، ڕەنگە بە هەزاران تۆن دۆکۆمێنت بونی هەبێت دەربارەی تاوانەکانی ئەم حیزبو دەسەڵاتە کە وەک ڕٶژی ڕوناک دیارن شاهیدیان ناوێت ، ئەمە جگە لەوەی باشترین ڕاستگۆ ترین شاهید خەلکی کوردو هەرێمەکەیە ، لەم ڕۆژانەدا لیژنەیەک دروست کرا بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیان لەدەستدانی کۆمەڵێک نەخۆش لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر بە هۆی نەمانی ئۆکسجینەوە ، ئەم کارەساتە قەتماغەی زۆرێک لە برینەکانی کولاندەوە ، زۆرێک لە تاوانەکانی دەسەڵاتی وەبیر هێناینەوە کە ئەشێ بپرسین تاکەی بە پێکهێنانی لیژنە پەردەپۆشی تاونەکانتان ئەکەن ، ئایا ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیەی بۆ کەیسی سەردەشت عوسمان پێکهێنرا ،ڕاپۆرتێکی پیشەییو بێلایەن بوو یا پەردەپۆشی تاوانێکی بنەماڵەی ئاشبەتاڵ بوو ، خۆ ئەگەر بپرسین بەهەزاران لیژنە بۆ کەیسی تاونەکانتان هەیە ، کۆا کەیسی کاوە گەرمیانی ؟ کوا کەیسی سۆرانی مامە حەمە ؟ کو کەیسی عەبولستار تاهیر شەریف؟ کوا کەیسی ڕێژوان ؟ ئێوە بەخۆرێک تاوانو تاڵانی بەرچاوی گرتون هەرگیز بە خەێاڵتانا نایەت کە ڕۆژێک دێت گەڵ دادگاییتان ئەکاتو لیژنەشی ناوێت ، ئێوەی گەمژە وا ئەزانن خەڵک بە لیژنەو درۆکانتان بڕوا ئەکەنو ئە خەڵەتێن ، وەک ئەوەی کە ئەچن کۆمپانیای دیلۆت ئەهێنن وردبینیتان بۆ بکات لە دزیو تاڵانی نەوتی کوردستنان ئێوە لەسەرو دزیەکانی خۆتانەوە ئەتانەوێ بە دزیەکی تر پەردەپۆشی خیانەتاکانتان بکەن ، ئێوە پارە ئەدەن بە کۆمپانیایەکی وردبینی کە ئەگەر ڕۆژێ کوردستان بەر بۆمبی ئەتۆمیش بکەوێت ، ئەو لەلای گرنگ نیە بەڵکو گرنگ ئەوەیە ئەو پارە وەر بگرێت ، جا سەیرەکە لەوەدایە ئیوەی تاڵانچی ئەو ئەکەن بە شاهید ، لێرەدا پەندەکە پڕ بە پێستی خیانەتەکانتانە ، ئێوە کە مێژوەکەتان پڕە لە خیانەتو هەڵهاتنو خۆبەدەستەوەدانو جاشایەتی ئێستا کۆمپانیایەک ئەکەن بەشاهید کە خۆتان پارەی ئەدەنێ ،خۆتان لیژنە بۆ تاوانەکانی خۆتان پێک ئەهێنن ،کەواتە دروستە ئێوە ڕیویەکەبنو لیژنەکانیش کلکتان وەک کلکی جاشایەتیتان ، ئەگەر ڕۆژێک لەم وڵاتەدا لیژنە ڕۆڵی هەبێت ئەبێت لە سەر ئێوەی پڕ لە خیانەتو تاڵانی لیژنە پێک بێت ئەبێت مەلای ئاشبەتاڵ چی لیژنە لەسەر مێژوی پڕ خیانەتی پێک بێت لەوە ڕۆژەوە کە فیراری کرد لە کۆماری مهاباد بۆ ڕوسیا ، یا ئەو شەکرەی لە ڕۆژنامەی کەیهاندا شکاندی کە وتی ( کاری من تمامست ) ، ئەبێت لیژنە لەسەر تاڵەبانی بگیرێت کەوتی من پەشیمانم کە لە ساڵی ١٩٦٤ دا لە پارتی جیابومەوە ، تا لیژنەکە بپرسێت ئەی ئەم هەمو گەنجەی ولاتەکەت بۆ فریوداو بە کوشتت دان ئەبێت لیژنە لە سەر سیویەکی ئاب پێک بێت ، لیژنە لەسەر تاڵانیەکانی نێچیربەرزانیو ئاشتی هەورامیو چراخانی خێزانی بگیریت ،ئەبێت لیژنە لەسەر کۆمپانیاکانی نۆکانو قەیوانو ئاسیا سێڵو کۆمپانیای کارو کۆمپانیای ستێرو کۆمپانیای کۆرەکو کۆمپانیای جیهان بگیرێت کە کوردستانیان تاڵان کردو داری سواڵیان دایە دەست نیوەی کۆمەڵگا، ئەبێت لیژنە لەسەر ئەو بیرە نەوتانە پێکبێت کە داهاتەکانی تایبەتن بە مەسعودی سەردەستەی دزانو مەسروری کوڕی ، یا ئەوانەی گەرمیان کە بۆ مافیاکانی ( ی.ن.ک) بە سەرپەرشتی خولە ژەنگاوی بەڵام باش بزانن ڕۆژێک دێت ، ئەم میەلەتە تۆڵەی ئەم خیانەتو تاڵانیو جەردەییەتان لێئەکاتەوە ، ئەوە باش بزانن نەوەکانیشتان دەربازنابن، ئەبێت ڕٶژێ بێت سامانی دزراوی ئەم میلەتە لە کونە لوتتان دەر بێتەوە ، ئیتر پێویست ناکات ئێوەی ڕێوی کلکتان بکەن بە شاهید
شەماڵ کانێسکانی



(دەنگدراوە: 1)