پەیامێک بۆ (بێگەرد دلشاد شوکڕولڵا) وەزیری مەزرەعەکان

Tuesday, 08.11.2020, 22:48

2070 بینراوە


خوشکی بەڕێزم (بێگەرد دلشاد شوکڕوڵڵا )خان وەزیری زراعە و ئاودێری کوردزستان! دوای وەفاتی سەرۆک مام جەلال هەموو زاتێک لایق نیە بە تاڵەبانی بانگ بکرێت کە تاڵە بانی بوون شکۆ و گەورەییە کە باوکی دایکم بە تەزکەرەی مەلە کی تاڵەبانیە و فەخرە کەواتە نیمچە خزمایەتیکشمان هەیە جگە لە حزبایەتیەکەش! بەڵام ئێمە بۆ مێژوو و بۆ ڕەسەنایەتی ئەم خوێنە دەپارێزین و شاردومانەتەوە و بۆ کورسی و دەسەڵات بەکاری ناهێنین ! هەموو خەڵکی کوردستانیش دەزانن تا فەخامەتی مام جەلال مابووخودا عەفوی بکات کەس جورئەتی نە دەکرد لەقەبی (تاڵەبانی) بەکار بهێنێت و تخونی تخوبی حزب و کورسی بێت!بەڕێزتان وەک دەڵێن کەوا کەسێکی ڕۆشنبیری، بەڵام دڵنیام پیوازو سیر لێک جیاناکەنەوە لە بازنەی زانستی کشتوکاڵ و ڤێرتینەری! ستافی کشتوکاڵ کە لە زوو و لە م ئاخرانە کە سەردانی پۆڵۆنیاو ئۆکرانیاو ڕووسیایان کردبوو مەلەفەکان بە سوپاسی دەزگا تایبەتەکانی ئەم ووڵاتانە پارێزراوە باش بە ووردی و درشتی ئاشناین پێی هه مووشمان لايه به دوكومينت بؤ رؤژى رووناك له م تاريكستانى گه نده ليه تان! تؤ باش ده زانيت کە چ کاولکاری و موسیبەتێکی بە دواوەیە تەنهابازرگانی و دۆشینی ئەو میللەتەیە کە ئه م ميلله ته بەشێکی زۆری کادرانی خۆمانن و دەنگیان پێداویت! زۆر شت هەن بەڵام نە حزب حزبی مامە ئەگینا تۆ و کاک قوباد تاڵەبانی دەبوایە زۆر زوو وەک وەفایەک بۆ مام جەلال ئیستقالەتان بکردایە ! خوشکی من بڕوابکە لە دڵسۆزیە پەستبوومە تۆ سەیری دەوروبەری خۆت بكه بزانە چ فەوەزایەکە مدیر عامەکان دروستی دەکەن و بەڕێزتان بۆ سەرئاویش پرسیاریان پێدەکەن !وەزیراتی ئەوهانیە خوشکی من!زۆر بڕیارەکان کە دەرکراون بۆ بەرژەوەندی بازڕگانە مافیاکانی حزبە كانه ! برياره کان ستاندارت نین سەیری پێوەری دونیا بکەکوردستانێکی بێ مووچە و بێ کارەباو بێ ئاو بێ مزگەوت و هەموو شتێک ئنجا دەزانیت هە موو بریارەکان نا زانستی و نا ئابووری و نایاسایین !کێڵگەکان خانوە پلاستیکیەکان بیستانەکان هی حزب و مافیاکانن کوا جووتیارو لادێ و کرمانج ی گوند کاکە تورکمانە هەولێریەکان کە ی زانیویانە فەلاحەتی چیە هەموویان داگیرکردوە بە دەستی چەند مەسئوولێک لە من باشتر دەزانیت ! مدیر عام هەیە بۆ بەرژەوەندی چەند بازرگانێکی مافیای سێبەری حزب یاسای وای دەرکردوە کە کاڵای پێگران دەبێت نەک هەرزان زانستیش نیە ١٠٠٪ لە هەموو دونیابوە هێلکە و مریشکی بەستراو کە لە کارگە دروست دەکرێت تا بە سنوور دەگات ١ڕۆژی بەسەر تاریخ انتاج ی تێدەپەڕێت تۆ هاتوویت پەتاتە ممنوع دەکەیت کە هاوردە نەکرێت ناڵێم ئەویش باشە بەڵام بە بەرنامە تۆ ئەم تاوانە ڕابگرە کە لە مریشک و هێلکە دەکرێت! تۆ کورتانمان بۆ مەکڕە کە کەرمان لە کێڵگەکان نیە تێمدەگەیت مەخسەدم چیە!کوا کەسابەتی ؟! کوا دوکاندار و فەلاحەتی هەرچی ئەرزی زراعیە بۆتە ڤێللاو مەزرەعە و مەدرەسەو جامعە نەخۆشانەی ئەهلی و باڕو مەلهاوئەوەی خوا پێيناخۆشە! ئامارێکم بۆ بهێنە گەر تۆ وەزیری کشتوکاڵ یت بزانە لە ١٠٠ چەندی فەلاح ئەمڕۆ فەلاحە ئەسڵیەکەی باب و باپیرانمانە؟! بڕوابکە بەنگلادیشتان کردۆتە جووتیار و جووت دەکات ئەمە کارەساتە کارەسات ! فەلاح و نەوەکانی بوونەتە پێشمەرگە و تەقاعدو حەرەس ...هتد و تەمبەڵتان کردوون جادووتان لە هەموو شتێکی ئەم نیشتمانە کردووەجادوو! هە موو شتێکتان لە قاڵبی خۆی دەرهێناوە و هیچتان نە هێشت !یان ئیستقالە بدە یان ڕیفرۆم بکە گوێ بە حزبەکان مەدەتۆ وەزیری وەزیر دوکاندارنیت!



(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 3/5)