هەرێمی کوردستان: ئەزموونێکی شکست خواردوو...

Tuesday, 11/08/2020, 23:38

3086 بینراوە


بەرێوەبەریی جیهانی:میدێل ئیست ئای،دەنووسێ:هەرێمی کوردستانی عێڕاق نەیتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆی بگا بۆ دەستگەیشتن وژیانێکی خۆشگوزەران. بۆیە بۆ پێشگرتن لە رووخانی ئەو هەرێمە چاک سازیی خێڕا پێویستە.
بە پێی گوزاریشی کوردپرێس،گۆڤاری میدل ئیست ئای لە شڕۆڤەیەکدا لە بارەی بارودۆخیی هەیی لە هەرێمی باشووری کوردستان دەنووسێ: کوردەکانی عێڕاق پێش راگەیاندنی رێفڕاندۆمی سەربەخۆیی لەو هەرێمەدا لە مانگی سپتامبڕی ساڵی ٢٠١٧ کە بەڕێوەچوو،خودموختاریەکی زیاتریان هەبووە.ئەو گۆفارە لە سەر ئەو باوەڕیە کە هەرچەند حیزبە کوردیەکان بۆ سەربەخۆیی حەولیان دەدا بەڵام هەرێمی کوردستانی عێڕاق هیچ کار رێگای گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستانی عێڕاقیان نەپێوا!
هەرچەند ئەو ناوچەیە لە ساڵی ٢٠١٣ توانی سەربەخۆ نەوتی خاوی بفرۆشێ بەڵام لە پێکهێنانی قەوارەیەکی پێویست بە گەیشتن بەسەربەخۆیی ئابووری وبێ نیاز بون لە دەوڵەتی ناوەندییی عێڕاق ووڵاتانی دیکە سەرکەوتونەبون.

ئەوگۆڤارە بە ئاماژە بەوەی کە هەرێمی کوردستانی عێڕاق کە لە حاڵی حازردا بیست وحەوت میلیون دەڵار قەرزدارە!ئەو گرفتەش سەرچاوە لە خراپ بەکار هێنانی بەرهەمیی نەفت وفرۆشی نەفت وگەندەڵی ماڵیی لەو ناوچەیە. نەبوونی شەفافیەت وناڕوونی لە دەخڵو خەرجی فرۆشی نەفت و... بۆتە هۆی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی بەغدا بەشە بودجەی ئەو هەرێمە لە عێڕاق لە بەشە بودجەی گشتی داببڕن.
بە ئاماژە پێکردن بە سەرنەکەوتن ولاوازیی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان گووتراوە کە ئەو ناوچەیە خاوەنی نزیکەی ٦ ملیون کەسە بە هەبونی یەک میلیون و٢٠٠،٠٠٠ فەرمانبەر! بۆیە هەرێم نەیتوانیوە مووچەی مانگانەی ئەو فەرمانبەرانە دابین بکا! ئەو گرفتە بۆتە هۆی ئەوەی کە هیندێک لە فەرمانبەران دەخوازن مانگانەیان بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە لایان دەوڵەتی ناوەندیی عێڕاق بەدەست بگا.ئەوەش بە واتای نارەزایەتی کوردەکانە لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.
بە پێی نووسراوەی میدل ئیست ئای، نارەزایەتیەکان لە سیاسەت وکردەوەکانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بەرادەیەکە کە تاقمێک خوازیاریی دەست بە سەر داگرتنی نەفت وخاڵە نسووریەکان وباڵەفڕخانەکانی هەرێمی کوردستانن. لە لایان دەوڵەتی ناوەندیی بەغداوە.ئەو پرسەش دەبێتە هۆی داڕمان ورووخانی دەسەڵات لەو هەرێمە.پێویستە ئاماژە بەو خاڵەش بکرێ کە دووحیزبیی دەسەڵاتدار لە سەرەتای دروست بونی هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتیان قۆرخ کردوە وجارێکیش بونە هۆی دروست بونی شەڕی ناوخۆیی!هەروەها داییم لە سەر کورسیی دەسەڵاتێکی زیاتر پێکەوە لە کێ بڕکێدابون. بەرهەمی ئەو سیاسەتەش بۆتە هۆی دواکەوتوویی هەرێمی کوردستان وخراپتربونی بارودۆخ لە ناوچەکەدا بە تایبەت دوای سەرهەڵدانی کڕۆنا ودابەزینی قیمەتی نەفتی خاو.
ئەو گۆڤارە، بە ئەژمارکردنی گرفتەکانی هەیی وئاماژە پێکردن بە هەڵبژاردنی پێش وەختیی عێڕاق لە لایان مستەفا کازمییەوە، بە بەڕێوە چوونی وەها هەڵبژاردنێک لە هەرێمی کوردستان بۆ دەرباز بون لەو قەیرانانە بە کارێکی باش وەسف دەکا.
گۆڤاری میدل ئیستا ئای،پێشنیازیی کردوە کە دەوڵەت وپارڵمانی ئێستای هەرێمی کوردستان لە بەر یەک هەڵوەشێ وبە دروست بونی دەوڵەتێکی تێکنۆکڕات،رێگا بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ پێکهێنانی پارڵمان لەو ناوچەیە بە چاوەدێریی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەنجام بدرێ.ئەوکارە دەبێطە هۆی ئەوەی کە هەرێمی کوردستانی عێڕاق بەرەو رێگایەکی دێمۆکڕاتیکی راستەقینە هەنگاو بنێ وئەو ناوچەیە لە ژێر نیروئاموری سیستمێکی لاوازو زەعیفی دەسەڵاتداریەتی رزگاریی بی.
نوسەری شڕۆڤەگەرلە سەر ئەو باوەڕيە کە تێك چونی چوارچێوەوقەوارەی هەرێمی کوردستان رێکارێکی ئاڵۆزوحەوجێی بەچاک سازیی هەیە لە یاسای بنەڕەتیی عێڕاق وبەڕێوەبردنی رێفڕاندۆمێکی دیکە، بەڵام بەشێک لە کوردەکان بە هۆی لاوازیی ئێستای هەرێمی کوردستان ونەبونی ژیانێکی خۆش بۆ خەڵك،لە حاڵی حازردا بەغدایان لە هەولێر پێ باشترە.

تێبینیەکی سەرپێیی:

بنەماڵەی نیگریسیی بارزانی هیچکات خاوەنی مێژوونەبون وهیچکاتیش بۆ رزگاریی کورد تێ نەکۆشآون.لەوەتی هەن جگە لە نەهامەتیی وماڵوێرانی ،دیاردەیەکی دیکەیان بۆ کورد نەبووە.هەزاران مرۆجی کوردیان لە پێناو مانەوەی خۆیان بە کوشتداوە!ئەوەی لێرەدا جێگای سرنجە کەسانێکن بە ناوی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئەو بنەماڵەیە خۆیان بە کوشت دەدەن!لەوانیش مەترسیدارتر تاقمێک لە چین وتوێژی کۆمەڵگایە کە بە ناوی رووناکبیرونووسەروزانکۆکارن کە وەک گیرۆدەیەک دەچن کە لە دەوری ئەو بنەماڵەیە کۆبوونەوە وبۆ نانی رۆژانەیان بوونەتە زووڕناژەنیی پیاوەکانی سەر بە مەلامستەفای بارزانی!پاش ساڵانێکی دوورودرێژ لە بێبەختیی کورد لە باشووری کوردستان،ئەوە دەبینین چۆن لەو بەشە لەوڵات تووشی قەیران وبێبەختیی بۆتەوە.هۆیەکەش تەنیا دزەکانی بنەماڵەی بارزانین کە ئەو رۆژگارەیان بۆ کورد دروست کردوە!گەرآنەوە بۆ سەرخاڵی سیفر!؟

کورتەیەک لە سەر گۆڤاری میدل ئیست ئای:

گۆڤاری میدل ئیست ئای،بەواتای چاوی رۆژهەڵاتی ناوەراستە،دەرگایەکی هەواڵگەریی کراوەیە کە کار لە سەر رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکا. لە بواری ماڵیشەوە سەربەخۆیە.ناوی سەردەبیر یان کەسی یەکەمی ئەو گۆڤارە / دیوید هێرێست / ە.ئەو کەسە یەکێکە لە نووسەرەکانی باڵای پێشووی رۆژنامەی گاردیەن کە ناوەندەکەی لە شآری لەندەنە.
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردیی: جەعفەر کەریمی.
سندوقی کورستانپۆست.
جەعفەر کریمی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە