کرین و فرۆشتن لە نیو حزبی شیوعیدا

Wednesday, 12/08/2020, 14:50

6451 بینراوە


حزبی شیوعی بە بێ بوونی هیچ ئەندامێکی پەرلەمان لە خولی یەکەمدا بە وەزیرێک بەشداری کابینەی یەکەمی کرد و ئەو بەشداریە بەو شێوەیە بەردەوام بوو. لە چوار کابینە یەکەم دا هەر کەمال شاکر وەزیر بوو. ئەگەر چی کەمال شاکر وەک وەزیرێکی شیوعی لە کابینەکاندا بەشدار بوو، بەلام هەم بە رەفتار هەم بە هەڵویست هیچ جیاوازێکی نەبوو لەگەل وەزیرەکانی پارتی و یەکیتی. زۆریش بێ کێشەبوو لەگەل لایەنی دەسەلات چونکە ئەوان چونیان دەویست ئەویش وا کارەکانی رایی دەکرد.
 لە کابینەی پێنجەمەوە حەیدەر فەیلی کرایە وەزیر. لەگەل ئەوەی حەیدەر کەسێکی نەخویندەوار بوو زمانی کوردیشی نەدەزانی، بەلام زۆر زیرەکانە خۆی لەگەل دەسەلات گونجاندبوو، وەزارەتەکەی خستبووە خزمەت حزبی دەسەلات و بنەمالەکەیان . هەر ئەویش بوو بە پارەیەکی رەمزی هێلی تەلەفوناتی هەموو کوردستانی فرۆشتە بنەمالە. ئەمانە هەمووی لە پێناو زامینکردنی بەرژەوەندیەکانی خۆییدا بوون. 
پاش کوتایی هاتنی کابینەی پێنجەم. حەیدەر فەیلی و دەسەلاتی زوونی زەرد دەیانویسیت جارێکی تریش حەیدەر فەیلی ببێتەوە بە وەزیر و هەمان وەزارەتی بدەنەوە. بەلام لە کومیتەی ناوەندی ئەوکاتی حزبی شیوعی هەندیک دەنگ بەرزبۆوە، کە بۆچی هەر حەیدەر فەیلی!؟ ئایا کەسێکی تر نیە لەو حزبە ببێتە وەزیر. حەیدەریش بۆ مسۆگەرکردنی دەنگی پێویست لە کومیتەی ناوەندی بە یارمەتی دەسەلاتی هەولێر پیلانێکی باشی دارشت. پیلانەکە ئەوە بو، کە (زیرەک کەمال) و (شەپول فەتحی) و (دکتور مەحیەدین) و (دلیر حمەشەریف)  بانگی وەزارەتیان بکات و بەلێینان پێبدات، کە ئەگەر دەنگ بەو بدەنەوە بۆ بوون بە وەزیر ئەوە هەر یەکەیان پارچە زەویەکی باشیان لە هەولێر بۆ وەردەگرێت. ئەوانیش رازی بوون بەو بەلێنەی حەیدر و لە کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی بۆ دەستنیشان کردنی وەزیر دەنگیان بە حەیدەر داوە. هەر چەند ئەوانە هەر چواریان پێشتر سوود مەند ببوون لە وەرگرتنی ئەرزە لە هەولێر ئەوەیان بۆ جاری دووەم بوو. 
بە واتایەکی تر پارتی لە رێگای بەخشینی ئەرزە بە گەندەلی بۆ چوار ئەندامی کومیتەی ناوەندی حزبی شیوعی توانی ئەو کەسە بکاتە وەزیر بە ناوی حزبی شیوعی، کە خۆی ئارەزوویەتی! دەسەلات بەو شێوەیە توانی حزب لە ناوەوە تێک بدات و بیکاتە کاڵایەک کە خۆی چۆنی دەوێت ئەوا بیسوڕێنیت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە