دوا نەفەسی ڕژێمەكەی ڕوسیای سپی

Friday, 14/08/2020, 8:36

4154 بینراوە


لە پاش جیابونەوەی ڕوسیای سپی لە یەكێتی سۆڤیەت، ماوەی ٢٦ ساڵە لۆكا شینكۆ سەرۆكی ووڵاتە جگە لە قەیرانی ئابوری و نەداری لەوووڵاتەدا، ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری سەركوتكراوە.
ڕۆژی یەكشەمەی ڕابردوو ٩/٨/٢٠٢٠ لە ووڵاتی بیلا ڕوس و یاخود ڕوسیای سپی ھەڵبژاردن ئەنجامدرا، ئەلێكسادەر لۆكاشینكۆ وەك ھەرجار بە بەدەستھێنانی نزیكەی ٪‏٩٠ ی دەنگەكان بە براوەی ھەڵبژاردنەكان ڕاگەیەندرا و ئەوەش جەماوەری توڕەی ھێنایە سەرشەقام،ھەزاران ھاوڵاتی و لایەنگرانی ئۆپۆزسێۆن ناڕازی ڕژانە سەر شەقامەكان و دروشمیان دژ بە دەسەڵاتەكەی ئەلێكساندەر گوتەوە، بەھۆیەوەگرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەكاندا ھاتە ئاراوە، سەدان خۆپیشاندەر دەستگیر كراون لە بەرامبەریشدا دەیانئەندامی ھیزە ئەمنیەكان دەستبەرداری ئەركەكانیان بون و چونە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە، ناڕەزایەتیەكان لە سەرتاسەری ئەو ووڵاتەدابەردەوامە.
لە ووڵاتانی ئەوروپاشدا چالاكوانان و ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ڕوسیای سپی دەسیان داوەتە چالاكی جۆراوجۆر،یەكێتی ئەوروپا و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤیش سەركۆنەی دەسەڵاتی بیلاڕوسیان كرد لە بەرامبەر ئەوكردەوانەی ھێزە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتەدژ بە خۆپیشاندەران، لە بەیاننامەیەكدا یەكێتی ئەوروپا ئاماژە بە وە دەكات بەھۆی ڕژێمە تۆتالیتارەكەی ڕوسیای سپیەوە قەیرانی ئۆكرانیاھاتە ئاراوە و بۆیە پێویستە مافی مرۆڤ و مافی ئازادی ڕادەربڕین ڕەچاو بكرێت و گۆڕانكاری لە دەسەڵاتی ئەو ووڵاتەدا بێتە ئاراوە بۆچەسپاندنی دیموكراسی .
چاودێرانی سیاسیش لەو ووڵاتە پێیانوایە كە ئەمجارە خۆپیشاندان لەووڵاتەكەیان گۆڕانكاری بەرچاو دێنێتە ئاراوە بەھۆی ئەوەی ھێزەئۆپۆزسێۆنەكان تەواوی شەقامیان لەگەڵدایە و ئەو بێدەنگیەی ساڵان دەشكێنن، لە ڕوسیای سپی ھەڵبژاردنەكان دوور لە بەشداری ڕێكخراوەنیودەوڵەتییەكان ئەنجامدەدرێت، ھەر بۆیە دان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكاندا نانرێت لەلایەن ووڵاتان و ڕێكخراوەكانەوە .
ساڵی ٢٠١٠ لە گەرمەی پرۆسەی ھەڵبژاردنەكاندا ناڕەزایی شەقام ھاتە ئاراوەو ھەزاران خۆپیشاندەری ئەوووڵاتە خرانە زیندانەكانەوە،میكۆلا ستاتكیفیتش سەرۆكی ھێزە ئۆپۆزسێۆنەكان بە تۆمەتی مەترسی بۆسەر ئەلێكساندەر بە ٥ ساڵ زیندانیكردن و لێسەندنەوەی مافیخۆ كاندیدكردنی بۆ سەرۆكی ووڵات سزا درا، سەرەڕای پشتیوانی شەقام لە ناوبراو .
ڕوسیای سپی تاكە ووڵاتە لە ناوچەكەدا كە سزای لە سێدارەدانی تیادا جێبەجێ دەكرێت، زۆربەی میدیا سەربەخۆو ئۆپۆزسێۆنەكان لە وڵاتیپۆڵۆنیاوە پەخشەكانیان بۆ ناوخۆی وڵات دەكەن، بەھۆی دەسەڵاتی دوا دیكتاتۆر لە ناوچەكەدا لۆكا شینكۆ.
لە جیھاندا ڕژێمە تۆتالیتار و سەركوتكارەكان تەمەنیان بە خۆسەپاندن و ھێنانە كایەی قەیرانەوە درێژ كردۆتەوە بەڵام لە كۆتاییدا ھاوشێوەینزیكترین ئەزمون وەك تونس و میسر و لیبیا فریای ھەڵھاتنیش نەكەوتن و نەك تەنھا خۆیان بەڵكو كەسانی نزیك لە خۆشیان بوونە قوربانی .
بەھۆی تێكۆشانی شەقامی ناڕازی كە ژنان پێشەنگی دەكەن و بەردەوامی ناڕەزایەتیەكان لە ووڵاتی ڕوسیای سپی سەرەڕای بڵاوە پێكردنی ھێزی چەكاداری چاوەڕوان دەكرێت لە چەند مانگی داھاتوودا كۆتاییبە ڕژێمەكەی لۆكاشینكۆ بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە