بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


مانگی ئاب هه‌موو رۆژێكی ۳۱ـی ئابه‌ !

Monday, 08.31.2020, 0:29

2416 بینراوە


یه‌كه‌م:

٣ى ئابى ٢٠١٤ خیانەتی ڕادەست كردنی شەنگال بوو بە دێوەزمەكانی داعش، ئەم خیانەتەی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ ڕازی دڵی دوژمنی گەورەی كورد (توركیا) بوو، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ لە شەو و رۆژێکدا هەزار و ٢٩٣ ژن و پیاوی کوشت و ٦ هەزار و ٤١٧ کەسى رفاند، تا ئێستا ٣ هەزار و ٥٠٩ کەس رزگار کراون و هێشتا چارەنووسى ٢ هەزار و ٩٠٨ کەس نادیارە.

دووه‌م:

 ۸ـی ئابی ٢٠۲۰ كاتژمێر ۱۰.۲٥ خولەكی پێشنیوەڕۆ، لەناوجەرگەی پایتەختی رۆشنبیریدا، پێنج به‌كرێگیراوی ده‌زگای به‌دناوی پاراستن په‌لاماریان دام ،ئامانجی پارتی له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێمه‌ له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند به‌كرێگیراوێكی پارتییه‌وه‌ ،پاشان هه‌ڵبه‌ستن و هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و بوختان له‌ رێگه‌ی ئه‌كاونتی فه‌یكه‌وه‌ ته‌نها بۆ بێده‌نگبوونی ئێمه‌یه‌ له‌ناو كایه‌ی سیاسی و رۆژنامه‌وانیدا ،ئه‌م كلتوری هێرش و په‌لاماردانه‌ی پارتی یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ هه‌ره‌ قوڵه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای كوردی ،گرفتێكی كوشنده‌یه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ بووه‌ به‌ نه‌ریت له‌ ناو پارتیدا .

سێیه‌م:

۱۳ـی ئابی ۲۰۱٦ رۆژنامه‌نووس وه‌دات حسێن له‌ ئاژانسى ڕۆژنیوز له ‌دهۆك ڕفێندرا‌ و دواى چه‌ند كاتژمێرێك ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌ كه‌ شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه‌دانى پێوه ‌دیار بوو، ئاشكرایه‌ پارتی پلانی تیرۆركردنی وه‌دات حسین داڕشتووه‌و هه‌رخۆیشی پاراستن و حه‌شاردانی تیرۆریسته‌كانی داناوه‌ .

چواره‌م :

۱٦ـی ئابی ۱۹٤٦ له‌دایك بوونی مه‌سعود بارزانی و دروستبوونی پارتی یه‌ ،مه‌سعود بارزانی له‌ناو كایه‌ی سیاسی و دیپلۆماسیدا نه‌یتوانیوه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت ،ده‌ستی بردبیت بۆ هه‌ر پرسیك شكستی هیناوه‌ ،بارزانی ریخ و پشقلی تێكه‌ڵاو كردووه‌و ناوی ناوه‌ بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی ، ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه‌ مه‌سعود به‌رزانی به‌ غروری سیاسی و عه‌به‌سیه‌ته‌وه‌ له‌ پیناو مانه‌وه‌ی خۆیدا ئه‌نجامیدا هیچ كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی له‌گه‌لدا نه‌بوو ،ریفراندۆم هیچ ئینجازێكی بۆ كورد تێدا نه‌بوو هه‌ر زوو مه‌سعود به‌رزانی و حیزبه‌كه‌ی خۆیان له‌ به‌رپرسیاره‌تی شكستی ریفراندۆم دزییه‌وه‌وه‌ %٥۱ خاكی كوردستان راده‌ستی سوپای عێراق كرد .
بە چاوخشاندنەوەیەکی خێرا بەمێژوو دروستبوونی پارتی دەبیننین، هیچ حزبێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە هێندەی پارتی خیانەتی لە گەلەکەی خۆی کردبێت و کەواسوری بەر لەشکری دوژمن بێت بۆ سەر نیشتیمانەکەی خۆی ، خیانەت لەناو ئەم حزبەدا بووەتە فەلسەفەیەک بۆ ژیان و مانەوەی پارتی لە قۆناغە جیاوازەکاندا، لەهەموو سەردەمەکاندا لەژێر ناوی کوردایەتی پارستنی نیشتیمان پارتی خیانەتی مێژووی تێدا کردووه‌ ،بۆ نموونە ،شەهید کردنی (دوکتۆر شڤان و سەعید ئاڵچی لە باکوری کوردستان ) دواتر لە زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژ بەپەکەکە بەشدار بووه‌ ،شەهید کردنی (مەلا ئاوارە و سلێمانی موعینی ) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،دوای دروستبوونی شۆڕشی گەلانی سوریا كوردانی ڕۆژئاوا پێویستی بە هاوکاری و پشتگیری هه‌بوو ،به‌ڵام پارتی هێزی چەکداری دروست دەکرد بۆ لێدانی كوردانی ڕۆژئاوا و هه‌ڵكه‌ندنی خەندەق دژبە کوردانی رۆژئاوا ،شەهید کردنی سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتیەکانی ناوچەی بادینان و برادۆست،خیانەتی ۲٠۱۷ ی پلانگێڕی ڕیفراندۆم کە پارتی ئەنجامدەری بوو .

پێنجه‌م: 

خیانه‌تی ریفراندۆم خیانەتی ۳۱ی ئابی لە بیربردینەوە، له‌بری ریفراندۆم كورد پیویستی به‌ چاكسازی راسته‌قینه‌ و شه‌فافیه‌تی ئابوری هه‌بوو ،كورد پێویستی به‌ دامه‌زراوه‌یكردن و به‌ نیشتیمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانیه‌تی كه‌ ئیستا له‌ ده‌ستی حیزب و حوكمی بنه‌ماڵه‌ سیاسییه‌كاندایه‌‌،كورد پێویستی به‌ سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسیه‌ت بوو نه‌ك ڕێفراندۆم‌ ، عه‌به‌سیه‌ت و عینادی مه‌سعود به‌رزانی له‌ ریفراندۆم دا چاره‌نوسی كوردی وه‌كو باشوری سۆدان لێده‌كرد، ریفراندۆم دوباره‌ بونه‌وه‌ی هه‌مان مێژوی ئاشبه‌تاله‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بوو كه‌ ۱۲۰ هه‌ژار پێشمه‌رگه‌ چه‌که‌کانیان دانا و چاره‌نووسی خۆیان و گه‌له‌که‌یان به‌ نادیار سپارد ،ئاشبه‌تاڵی مه‌لا مسته‌فا ئاشبه‌تاڵی شۆڕشێك بوو به‌ڵام شكستی ریفراندۆم قوماركردن بوو به‌ چاره‌نوسی گه‌لێك!

شه‌شه‌م:

كۆتایی مانگی ئاب و ٣١ی ئاب خیانەتی گەورەی دەستی پارتی و بارزانی بووبۆ خه‌ڵكی كوردستان ،خیانه‌تی ۳۱ـی ئاب نەك تەنھا نەھامەتی ھێنا بەڵكو گەورەترین یاسای نێودەوڵەتی پێشێل كرد،۳۱ ئاب شتێکی نامۆ نەبوو کە پارتی ئەنجامی دا، هه‌ر ئه‌و هێزو ده‌بابانه‌ی رۆژگارێك ۱۸۲٠٠٠ کوردیان زیندە بەچاڵ کردو ٥٠٠٠ مرۆڤی بێتاوانی لەهەڵەبجەدا شەهید کرد ، پارتی فه‌رشی سوری بۆ راخستن ،له‌ ۳۱ـی ئابدا پارتی شەرعیەتی لە لولەی دەبابەکانی حوکمەتی بەعسەوە وەرگرت ، ئێستا ده‌بێ له‌بری پیرۆزبایی یادی له‌ دایكبونی مه‌سعود بارزانی و دامه‌زراندنی پارتی له‌ مانگی ئابدا كادیر و سەرکردەكانی پارتی لە خۆیان پرسیبایە له‌ سایەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی دەبێت کورد خۆی بۆ دەیان ۳۱ ی ئاب وشەنگالی تر ئامادە بکات.