مێژووی قەڵب لە کورد قالب مەکەن

Sunday, 16/08/2020, 2:26

3748 بینراوە


شەوی ١٤/٨/٢٠٢٠ لە سەرشاشەی ستێرک تیڤی کۆتایی بەرنامەیەکم دیت کە بەڕێز حەسە قازی بەڕێوەی دەبرد.لەئاخیری بەرنامەکەدە باسی لە کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد/ ژ، ک / کرد کە گۆیا حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە سەردەمی کۆماری مهاباددادرێژە پێدەریی ژێ،کافە!دەبێ ئەو ٣ساڵەی ژێ کافیش بخرێتە سەر حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان!عەجەبادرۆ بەوئاشکرایە؟ ئەویش لە ستێرک تیڤی کە ئەو دەزگایە بە خوێنی ڕۆڵەی کورد دامەزراوە.هەرکەس بەوجۆرە قسەی کردبایە نەدەبووکاحەسەن قازی بەوشێوەیە مێژوو قەڵب کاتەوەودەرخواردی منداڵی بێتاوانی کوردی بدا!من لە سەر باوەڕەم کە مێژووی کۆماروژێ کاف وئەوەندی کە دووژمن خەساندوویەتی دووئەوەندەش رووناکبیرونووسەرو لێکۆلەریی کورد بە لارێیدابردوە.هەرکەس هەستا دەستدەکا بە نووسینی بیرەوەریەکانی پڕ لە خۆهەڵکێشان ودرۆ!ناویشی دەنێ دیرۆکی تێکۆشآنی خۆی یان بیرەوەریەکانی خۆی لە ناو ئەو حیزبەدا.لە ساڵانی رابوروودا ئەو دیاردەیە بە فراوانی دەبینرێ.

لە سەر مێژوو پێویستە بە بەڵگە قسە بکردرێ:

من بۆ بەرپرچدانەوەی ئەوەی کەکۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ، ک / تەواو جیاوازە دەگەڵ سەردەمی دروستکردنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان پەنا بۆ کتێبی دیرۆکیی ،مێژووی مهاباد دەبەم لە نووسینی رێزدار محەممەد سەمەدی کە ئێستا بە خۆشیەوە لە ژیاندایەو لە شاری مهاباد دەژی.لەوکتێبەداباسی چۆنیەتی پێکهێنانی ژێ،کاف،لە شآری مهاباد کراوە.هەر ئاماژەیەکی راستەوراست بە ئامانج وبەرنامەو ئەساسنامەی کۆمەڵەی ژێ،کاف،کراوە.ئەو حەڕەکەتە لەچین وتوێژی مامناوەندی وکەسانی رووناکبیروخاوەن هزرپێکهاتوە کە جیاوازیەکی تەواوی هەیە دەگەڵ ئەندامانی پێکهاتووی کابینەی کۆماروقازی محەممەدکە لە کەسانی دەرەبەگ وئاغاوزەویداروشێخ وموڵكدارپێکهاتوە.بەواتایەکی دیکە دوو چین وتوێژی جودا لەیەک لە ئاست بیرکردنەوە بۆ چارەسەریی کێشەی کورد.
ساڵرۆژی دامەزراندنی ژێ،کاف،رۆژی ٢٥ گەلاوێژی ساڵی ١٣٢١ هەتاویە وهیچ پەیوەندیەکی بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان نییە.کەچی ئەو حیزبە لە راگەیاندنەکانی خۆیدا رۆژی ٢٥ گەلاوێژی وەک ساڵرۆژی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕات دەست نیشآن دەکا!بۆیە سەردەمی دامەزراندنی دێمۆکڕاتەکان دەگەڕێطەوە بۆ٢٦ سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٤ ی هەتاوی.یانی ئەو دوورێککەوتە لە یەک دوورن.هەرلەورۆژەشدا بووە کە قازی محەممەد رەسمەن حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی راگەیاندوە ولۆگۆی تازەی لە سەر بانی دادگای مهاباد بە جێگای ئاڵای ئێڕان چەقاندوە./ کتێبی مێژووی مهاباد لە نووسینی محەممەد سەمەدی لاپەڕەی ١١٨ /.
بەرنامەو ئەساسنامەی ژێ،کاف ،باس لە دروست بونی کوردستانێکی سەربەخۆ دەکاوپێی وایە کە کورد نابێ گیرۆدەی سیاسەتەکانی زلهێزەکان ببێتەوە ودەبێ سەربەخۆیانە سەیاسەت بمەشێنێ.بەواتایەکی دەتوانین بڵێن هێڵی سێهەمی وەک سیاسەت بۆ خۆی دیاری کردوە.داوای لە هیچ زلهێزێک وئەڕتەشی هیچ زلهێزێک نەکردوە کە دەوڵەتی ناوەندیی ئێڕانی بۆ بڕووخێنێ ودەوڵەتی کوردیی بۆ دامەزرێنێ.کە چی قازی محەممەد داوای لە باقرئۆف وئەڕتەشی سوور دەکرد کە دەىی یارمەتی بداتا دەوڵەتی کوردیی بۆ دابمەزرێنێ!
سەفەرەکانی قازی محەممەدوهاوڕێیانی بۆ ئازەربایجانی سۆڤیەت وشاری باکو سەلمێنەریی ئەوەیە کە لە کەسایەتی قازی محەممەددا هەستی ئاوابوونی کوردستانێکی سەربەخۆکە لەلایان ژێ،کافەوە، داوادەکرا،مراند!باقرئۆف دەبیریی یەکەمی حیزبی کومونەستیی سۆفیەت بە ڕاشکاوی بە قازی محەممەدی گووت: دەست لە ژێ،کاف ،هەڵگرن ودەوڵەتی بە ئێمە جێ بە چێ نابێ،بڕۆن وەدووی خودموختاری بکەون لە چوار چێوەی ئیڕانێکی یەکگرتوودا!ئێمە تازە لە دەست شەڕی دووهەمی جیهانی رزگارمان بووە وتفەنگەکانمان هێشتا خاوێن نەکردۆتەوە ناتوانین دەوڵەت بۆ ئێوە دابمەزرێنین.قازی محەمەدیش هەر زۆر زووئەو رێکارەی قەبوڵ کردوبە پێشنیاری باقرئۆف ناوی کۆمەڵەی ژێ،کاف، بوو بە حیزبی دێمۆکڕات!

قازی مەحەممەدیش لە گەرآنەوەی بۆ شاری مهاباد خەڵکی کۆکردوەو گووتی: هەرچەند گووتنی ئەو قسانە بۆ من گرانە،بەڵام هیچ دەوڵەتێک رازی بەوە نییە کە ئێمە داوای دەوڵەت بکەین،بۆیە دەبێ ناوی ژێ،کاف، بگۆڕێن وبیکەینە حیزبی دێمۆکڕات وداوای خودموختاری لە دەسەڵاتی ناوەندیی بکەین،خەڵکی بێ تاوانیش لە جوابی قسەکانی قازی محەممەدیشداگووتیان: هەر چی تۆ بیڵێی ئێمەش قەبوڵی دەکەین.
بنەچەکەورەگەزیی بنەماڵەی قازی محەممەد کورد نین وخەڵكی گورجستانن،کاتێک هاتوونە رۆژهەڵاتی کوردستان ولە شآری مهاباد گیرساونەوە فێری ئەوە بون کە زمانی پاراوی کوردیی فێڕ بن ولەو شارەدا بۆ خۆیان ببنە خاوەنی کەسایەتی وجێگای متمانەی خەڵکی مهابادو دەوروبەریی.قازی محەممەد لە شآری مهابادلە ماڵی عەبدولرەحمان رەسوڵی وەک ئەندام لە ژێ،کافدا،سوێندی خوارد،،بەڵام مافی ئەندامەتیی قازی محەممەد هیچکات لە ناوەندیی کۆمەڵەی ،ژێ،کاف، وەرنەگیرا.ناوی نەهێنی قازی لە ناو کۆمەڵەدا / بینایی / بووە.
ئێستا زۆر سەیرە کەسایەتیەکی وەک بەڕێز حەسەن قازی لە سەر شاشەی ستێرکی تیڤی بە خەڵکی دەڵێ: کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردوحیزبی دێمۆکڕات دەبێ خاوەنی یەک مێژووبن ،ئەو سێ ساڵەی کە ژێ،کاف،چالاکی نواندوە دەبێ تێهەڵکێشی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بکرێ / دێمۆکڕاتەکان / .ئەو جۆرە ئاخاوتنە نەتەنیا عەیبە بەڵکوم درۆیەکی شآخداریشە کە دەرخواردی منداڵی بێ تاوانی کوردو ڕای گشتی دەدرێ.ستێک تیڤی نابێ رێگا بدا بەوشێوە بۆچوونانە کە لە راستی بدوورن.کاتیکیش باس لە حیزی دێمۆکڕات دەکرێ وباس لە مێژووی ئەوحیزبە دەکرێ بە خەڵک ناڵێنلەسەر چی ئەو حیزبە وەک جەستەیەکی نەخۆش هەرچەندساڵ جارێک تووشی لێکترازان ودووبەرەکی دەبێتەوە؟رەنگە خووخدەی دێمۆکڕاتیک بونی ئەو حیزبەیە کە ئاوای لێهاتووە ولەوسەردەمەدا لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق زەمینگیرکراوە!
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ،ک، / لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان لە شاری مهاباد دامەزراوە وحیزبێکی کوردستانییە،بەڵام حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە هەدووک باڵیەوە بە پێشنیاریی کەسێکی وەک باقرئۆف دامەزراوەوریشەی لە سەر خاکی کوردستان نەچەقێندراوە.ئەو دوو رێکخراوەیە دوو رێباز ودوورێکخراوەی جودان.کاتیك ژێ،کاف، دامەزراهیچ ئاسەوارێک و ناوێک لە حیزبی دێمۆکڕات نەبووە. مێژووی سێ ساڵەی ژێ،کاف،مێژوویەکی جودایە لە حیزبی دێمۆکڕات دێمۆکڕات.دیرۆک بە جووڵاندنی هەستوسۆزیی خەڵكی ساویلکە داناڕێژرێ،مێژوورابوردوویەکە تەژی لە حەقیقەت،بۆیە حەقیقەت ناشآردرێتەوە.
بۆئەوەی کە ئیسپاتی بکەین کە کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد پێش حیزبی دێمۆکڕات دامەزراوەورێکخراوەیەکی جوداوسەربەخۆ بووە لێرە ئاماژە بە کتێبی مێژووی مهاباد لە نووسینی بەرێز محەممەد سەمەدی دەکەم کە لە لاپەڕەی ١٠٩ دا بەوجۆرە باس لە پێکهاتنی ژێ.کاف ،دەکاودەڵێ:
رۆژی دووهەم لە باغێک بەناوی باغێ /خیز / لە مهاباد کۆبووینەوە.دوای دوورۆژ وتووێژ گەیشتینە ئەو باوەڕە کە دەبێ حیزبێکی سەربەخۆ دروست بکەین ودەگەڵ هەواڵان ئەو بابەتەمان باس کرد.دوای لێکدانەوەومتاڵای زیاد وهەمە لایەنە حیزبێکمان بە ناوی /کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد راگەیاند.بۆ لۆگۆی ئەو حیزبەش وێنەی خۆرێک کە لە ناوەڕآستی ئەو خۆرە دوو پیتی/ ژێ وکاف /مان بەشێوەی لاتینیی بە نووسراوە دانا.بۆ دیاری کردنی ئاڵاش رەنگی سەروو رەنگی سووروناوەڕاست سپی ولای خوارووش سەوزمان دیاری کرد.لە ناوەڕاستی رەنگی سپیش دوو پیتی / ژ،ک / دیاری کرا.هەروەها گۆڤاری نیشتمانیش بوو بە گۆڤارێکی رەسمیی ژێ،کاف .
سەرچاوە: کتێبی مێژووی مهاباد لە نووسینی ڕێزدار،محەممەد سەمەدی.
لاپەڕەی: ١١٠

سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە