مووچە

Tuesday, 08.18.2020, 20:14

263 بینراوە


ووتیان مووچە هات بە نیوە چڵی
ووتم زووخاوی کردووە بە دڵم

ووتیان ئارامبە تا نۆرەی تۆ دێ
ووتم تۆ بڵێ ی بچێتە باخەڵم

ووتیان ئەو مووچە هینی بەهارە
ووتم هاوینە نابێ بە هەڵم

ووتیان دڵنیا بە کە مافت ناخورێ
ووتم ماچ ئەکەم دەست و پێ ی زوڵم

ووتیان وڵاتمان وا لە قەیرانە
ووتم ئەزانم نوری چاو گوڵم

دەردی حوکمەتتان هەر لەمن کەوێ
فیدای وڵات بێ ماڵ و مناڵم

بۆ دزو جەردە شامی شەریفە
بۆ منیش دەبێ هەر تیای بناڵم




(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 5/5)