ئێستا تیگەیشتن بۆ کورد قەد پێشناکەوێت؟

Tuesday, 18/08/2020, 20:16

2856 بینراوە


لە هەموو جیهاندا خەڵکی رۆژ بە رۆژ پیش دەکەون و پەرە بە زانست و زانیاری و پرۆژەی جوان جوان دەکەن بو ووڵاتەکەیان و دانانی یاسا و ڕیسای دادپەروەر بۆ خەڵکی بێ جیاوازی ، بەڵام هەرگیز بێڕیزی ناکەن بە بەها کلتور و نیشتیمان و پیرۆزییەکانی ووڵات وە هەرگیز بۆچونی بەرامبەرەکەیان بەکەم نازانن و ڕێزی دەگرن و ئەگەریش هەڵە بکات بە چاوێکی کەم سەیری ناکەن و هەمیشە یەکگرتوون ، بەڵام ئەگەر سەیرێکی ئەم هەرێمەی خۆمان بکەین خۆزگە دەخوازین بە ڕابردوو لە هەموو جیهاندا خەلکی بەرەو پێش دەڕوات بەڵام لە کوردستانەی خۆمان ساڵ بەساڵ خۆزگە بە ڕابردوو دەخوازین ، ئەگەر وورد ببینەوە پرسیار لەهەر تاکێکی ناو ئەم کۆمەڵگەیە بکەیت هیچ ئیهتیمایەکیان بۆ خاک و کلتور و نیشتیمان نیە ئامادەن بە نرخێکی کەم دەست بەرداری ببن بەڵام نازانن هەر کەسی لەهەر شوێنی بێت بە کلتور و زمانی دەناسریتەوە ،
ئێمە پێویسە نەوەکانمان فێربکەین نیشتیمان بریتی نیە لە پارچه زەوییەک کە هەرکەس هات و بە ئارەزوی خوێ مامەڵەی پێوە بکات وە نەهیڵین هەرکەسێ بێت بە ئارەزوی خۆیان بازرگانی بکات بە ووڵاتەوە دواتر لافی نیشتیمان پەروەری لێبدات بەسەرماندا ، دەبێت تاکی کورد ووشیار بێتەوە ئەم خاکەی هەمانە موڵکی هیچ حیزب و کەسێک نیە هەرکەسێ دلسۆز بوو دەست خۆشی لیبکرێ هەرکەسێکیش گەندەڵ و خراپە کار بوو نەهێڵین و پێشی لێبگیردرێ ، بەداخەوە ئەوەی ئێستا لەم هەرێمە ڕوو دەدات خەریکە لە دەست دەردەچی گەندەڵی خراپەکاری لە ئاستی باڵادایە بۆیە هیچ کەس ئامادە نیە بەرگری لە خاک و ووڵات بکات کلتور و زمانمان بە رەو لەناو چون دەڕوا کەس بڕوای بەهیچ شتێک نەماوە هەرکەسە و ڕاست دەبێتەوە دەبێت بە دەمڕاستی میللەت و لەولاشەوە کاتی دەچێتە سەر کورسی دەسەڵات هەمان گەندەڵی کار دەبێت،
دەتوانم بڵێم لەوەتی کورد هەیە هیچ کات بە ئەندازەی ئەم سەردەمە حکومڕانی خراپی نەکردووە ، بە داخەوە نەوت لە ووڵاتان بووە بە خێر و بیر بەڵام لە ووڵاتی ئێمە بوو بە ماڵوێرانکەر ، لیرە باسی ووڵاتانی ئەوروپی ناکەم کە نەوتیشیان نیە بەڵاملە تاکی ئێمە خوشبەخترن چەند ووڵاتانی عەرەبی بە نمونە دەهینم کە نەوت بۆتە ئەوەی منافسی ووڵاتانی ئەوروپی بە نموونە ووڵاتانی ئیمارات و قەتەر و کوێت کە دەتوانن کام ووڵاتە بچن و سیستمێکی پیشکەوتووی پەروەردەی و تەندروستیان هەیە وە ووڵاتێکی وەک کوێت کە گەرمترین ووڵاتە کە ئاو کارەبا و غاز بە ۲٤سەعاتی هەیە

بۆیە پیشکەوتن ئەوە نیە کە کلتور و زمان و جلەکانت بگۆڕی پیشکەوتن ئەوەیە کە عەقڵییەتت پیشبخەیت لە زانست و زانیاری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە