سیمای ١٦ ئاب

Tuesday, 18/08/2020, 20:25

4662 بینراوە


لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو پێشمەرگەو هاونیشتیمانیەکی پاك و کوردپەروەر...
هەر کە سیمای شانزەی ئاب ئەبینم
سیمای حەوتی نیسانم دێتەوە یاد
وەك دووانەیەك لەبەر چاوم لەیەك ئەچن
لە دامێنی دوو ئافرەتی بەد ڕەوشت و
وەچەی نامەردو زاڵم و گەواد
یەکیان بە دشداشەیەکی کورت و
دوو قاچی ڕووت و پێخواس
لە ژێر دروشمی ئەنفال و جیهاد
ئەوەی تریشیان بە ڕانك و چۆغەو
کورتەك و شەرواڵ
خۆ فرۆش و بەکرێ گیراو بێ سەواد
هەردووکیشیان بە دوو توخم و
دوو ناسنامەی جیاوازەوە
بەسەر میللەتی کوردو هەژاران
بوونەتە جەلاد

بەڵێن ڕواندزی
2019-8-16

٧نیسان
ڕۆژی لە دایك بوونی حزبی بەعسی فاشستە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە