گۆڕانکاری ڕیشەی لە پەیوەندی ئەوروپا و ئەمرکیا لە سەر تیرۆر، بە تایبەت پ.ک.ک

Thursday, 20/08/2020, 22:00

4967 بینراوە


سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئەوروپا گۆڕانکاری ڕیشەی بەسەردا هاتووە لە ڕووی بابەتێکی سەرەکی کە زیاتر لە سەدەیەکە بەردەوامی هەیە ئەویش دەستەواژەیەک بوو کە دەوڵەتە زلهێزەکان و تەنانەت لەلای پۆلیس و ئاسایش و میدیا و فیلم و زنجیرەکان دووبارە دەکرایەوە (ئێمە لەگەڵ تیرۆرستاندا گفتوگۆ ناکەین ) ئێستا ئەو سیاسەتە بە شێوازێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە کە دەکرێت بڵێین حکومەتی داهاتووی دەوڵەتە بچووکەکان بەڕێوە ببرێت لەلایەن گروپە تیرۆرستەکان.
پێناسەی تیرۆر یاخوود تیرۆرست لەلای ئەوروپا و ئەمریکا : تیرۆرست هەموو ئەو گروپ و هێز و ووڵاتانە دەگرؿتەوە کە سیاسەتیان لەگەڵ سیاسەتەکانی ووڵاتانی زلهێز نیە ، هەر بەو هۆکارە کورد و بە تایبەت گروپی پ.ک.ک بە دوور نەبووە لەو نازناوی تیرۆرە کە ووڵاتان بەسەریاندا هێناوە بە هۆکاری ئەوەی لە ڕووی ئایدۆلۆژیا و کارکردنەوە پ.ک.ک یەکانگیر نیە لەگەڵ سیاسەتی ووڵاتان و ئەوان گرووپ گەلێکیان دەوێت کە خزمەتکار و بە دیهێنەری ئامانجەکانی خۆیان بێت ، هەندێک کاتیش نازناوی تیرۆر و تیرۆرست دراوە بەسەر ئەو گرووپانەی کە خوودی ووڵاتانی زلهێز دەستیان هەبووە لە درووستکردنیاندا و دواتر یاخی بوون لەو سیاسەتە چەپەڵە ، ئەمەش وای کردووە کە ئەمروپ و هؿزانە بخرێنە لیستی تیرۆرەوە ، بەڵام ئەوەی کە دەبینرێت و هەستی پێدەکرێت وولاتان ئەم سیاسەتەیان گۆڕیوە:
چەند نموونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە..

١- پ.ک.ک لە لیستی تیرۆری ئەمریکی و ئەوروپی بەڵام ئەوەتا ئەمساڵ ئەمریکا نەوتی لە تیرۆرستەکانی پ.ک.ک کڕی و لەهەمان کات ئەوروپا سەرکردەکانی پ.ک.ک بانگهێشت ئەکەن بۆ کۆشکی سەرۆکایەتیەکانیان و گفتوگۆی بەردەوامیان هەیە.
٢- ئەوروپا پ.ک.ک ی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا و ناوی لە گروپێکی تیرۆرستیەوە گۆڕی بە چالاکەوان و بە ئاشکرا سویدیش داوای لێبوردنی لە پ.ک.ک کرد بۆ ئەو تاوانەی کە دابویە پاڵ پ.ک.ک بۆ کوشتنی سەرۆک وەزیرانی سوید ئۆلۆف پاڵما لەساڵی لە ساڵی ١٩٨٦ و چەندین ساڵ لایەنگران و چالاکەوانانی پ.ک.ک ی پێ ئازار ئەدا.
٣_ گروپی تیرۆرستی قاعیدە و بۆکۆ حەرام : ساڵانێکە ئەمریکا ئەم دوو گروپەی خستۆتە لیستی تیرۆرەوە بەڵام ئەمساڵ ئەمریکا دانیشتنی لەگەڵ قاعیدە کرد و زیندانیەکانی گوانتانامۆی ئازاد کرد و قاعیدەی وەک هێزێکی سیاسی لە ئەفغانستان ناساند.
٤- گروپی تیرۆرستی ڕێکخراوی ئازادی فەڵەستین : ساڵانێکی زۆرە لە لیستی تیرۆردایە ، بەڵام چەند ساڵێکە ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەورپا لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئەو گروپە و تەنانەت ئیسرائیل ووتی لەمەودوا سیاسەتەکانمان دەگۆڕین لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە و سیاسیانە مامەڵە دەکەین .
٥-ساڵانێکی زۆرە ئەوروپا و ئەمریکا و ڕووسیا لە ململانێی زۆردان لەسەر ئەوەی ڕووسیا و چەپ بەلای ئەوروپاوە دوژمن و تیرۆرست بوون ، بەڵام هەر ئەمساڵ سەرکردەکانی ئەوروپا کەوتنە گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا و وا سیاسەتی دوژمنکاری چەند ساڵە دەشکێنن و ئەو بەستەڵەکەی ئەوروپی و ڕووسی بەرەو توانەوە دەچێت.
ئەمانە و چەندین نموونەی تر ، بۆیە ئەکرێت دان بەو ڕاستیەدا بنێین کە گۆڕانکاری گەورە بە ڕێوەیە و ئەکرێت لە داهاتوودا کورد بەشێک بێت لەو گۆڕانکاریانە ، گەر کورد هەڵە یەک لە دوایەکەکانی سەد ساڵی ڕابردوو دوبارە نەکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە