بنەماڵەی بارزانی نەخۆشیی نارسیستیکیان هەیە!

Saturday, 22/08/2020, 13:29

6914 بینراوە


نەخۆشیی نارسیستیک یان NarcissisticPersonality Disorder

ئەو وێنەیەی کە پەیوەندنی دارە بە بابەتەکەوە،وێنەی سەددام نییە، وێنەی شای پێشووی ئێرانیش نییە، وێنەی دەسەڵاتدارانی تاران و بنەماڵەی بەشارئەسەد نییە! .ئەوە وێنەی خاڵی مەسعود بارزانییە کە ئەویش پشتمەرگەیەکی میلیاردێڕە! ئەو کەسە هوشیار زێباریە کە لەکاتی خۆیدا گوێدرێژ نەبووە سواری بێ! ئیستێش بە هێلەکۆپتێڕی تایبەت هاتووچوودەکاوپارەکانی دەگوێزێتەوە بۆ وڵاتانی بیانی!بارودۆخی سیاسیی وکۆمەڵایەتی وهونەریی وبە گشتی ژیان لە باشووری کوردستان بەرەوئاقارێک دەچێ کە مرۆڤ تووشی خەمۆکێ دەکا!
کوردایەتی وەک ژنی هەزارمێردەی بەسەرهاتووە کە هەرتاوێک دەباوەش سەرکردەیەکی چەتە ئاسا خۆی دەپارێزێ.کورد بون کوردایەتی وەها ئامێزیی بۆ داگیرکار کورد کردۆتەوە کە مرۆڤی کورد لە سەر جوگڕافیای بابوباپیرانی بێزیی لەو کورد بون دێ کە بنەماڵەی بارزانی خۆیانیان پێ هەڵکێشاوە.ساڵانی رابوردوو چەمکی ناسیونالیزم وکوردایەتی دەبوونە دەستمایە بۆ شآنازیی پێکردنی کۆمەڵەگاو نەتەوەیەکی بندەستی وەکوکورد،ئێستێ ناسیونالیزم وکوردایەتی هاوتەریبن دەگەڵ دزی وفزی ونۆکەرایەتی وخەیانەت بە گەل ونیشتمان!
ئەوهێلەکۆپتێڕەی کە هوشیارزێباری هاتووچووی پێدەکا،یان بەپارەی خەڵکی خێرنەدیتوو کڕدراوە یان بە پارەی خەڵكی هەژار بە کرێ گیراوە.لە هەردووک حالەتی دائەو کارە کاری ئەو مرۆڤانەیە کە تووشی نەخۆشیی نارسیستیکن.نەخۆشیی خۆبەزلزانی وخۆویستیی.هەرئەو هۆیەش بۆتە خوڵقاندنی ٢٩ ساڵ دەسەڵاتی ئەو دوو بنەماڵەیە.
یەکێک لە ماڵەکانی وشیار زێباری

NPD یان نارسیستیک:

نیوسەدەی رابوردووناوەندە پزیشکیەکانی جێ متمانەی دونیاتوانیوانە بە شێوەیەکی چالاک وبە پشتبەستن بە جیهانی زانستیی لە نەخۆشیە دەروونیەکان بکۆلنەوە.گرفتی دونیای پێشکەوتوودەری خستووە کە ئەوەندیی کە مرۆڤەکان لە ئاسایشدا دەژین دووئەوەندە بە چەنگ نەخۆشیە دەروونییەکاندا دەناڵن.نەخۆشە دەروونیەکان هیچ سنوورێک ناناسن،دەکرێ کەسانی هەژاروکەسانی سامانداریش تووشی نەخۆشیی دەروونی ببنەوە.زۆر جار زۆرینەی مرۆڤەکان نازانن کە دەروونیان ساغە یان نەخۆشە؟چین وتوێژێکی بەرچآو لەوجیهانەدا بەدی دەکرێن کە لە ماوەی تەواوی تەمەنیاندا بۆ یەکجاریش نەچوونە لای دوکتورێکی دەروونناس تا خۆیان تێست بکەن وبزانن ئایا لە بواریی دەروونیەوە تا کام ئاست لە جۆرێک لە نەخۆشیە دەروونیەکان بە دوورن.
من بەراشکاوی دەتوانم بڵێم یەكێک لەو بنەماڵانەی کە نەخۆشیی نارسیستیکیان هەیە پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانین.بە تایبەت شەخسی مەلامستەفای باوکیان بە بێ ئەوەی بۆ خۆی بزانێ تا کاتێک کە زیندووبوو نەخۆشیی نارسیستیک بەرۆکی گرتبوو.هەڵسوکەوتوورەفتاروکرداری ئەو کەسە وکوڕووکوڕەزاکانی لێواولێوە لەو نەخۆشیە.من کارم بە ژنەکانی ئەو بنەماڵەیە نییە کە وەک کۆیلە نین،خودی کۆیلەن.کۆیلایەتی بە بەژن وباڵایان بڕاوە،تەنیا ئاسمان وخۆریی حەوشەی کۆشکوتەلارەکانی خۆیان دەبینن.
ئەو نەخۆشیە بەدەگمەن بە دوکتورودەرمان چارەسەردەکرێ.بەتایبەت بۆ کەسانێک کە رابوردوویەکی پڕ لە پرسیاریی بێ جوابیان لە پشت سەرەولە پڕ بە سەر قۆناغێکی دیکەی ژیاندادەکەون وخۆیان لێ ون دەبێ.هێز وپارەودەسەڵات وخۆبەزل دیتنێکی خێرایان دێتە سەر ڕێگاوناتوانن دەگەڵ بارودۆخی کۆمەڵگا خۆیان بگونجێنن.سرووشتی زۆرینەی دیکتاتۆڕەکان ئەو چارەنووسەیە کە ئەو نەخۆشیە داوێنیان دەگرێ وتامردن دەستیان لێ بەرنادا.

سرنج بدەنە تایبەتمەندیی ئەو کەسانەی کە لە ژیاندا گیرۆدەی ئەو نەخۆشیە دەبنەوە،من لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەم کە راستەوراست دەگەڵ پیاوە دەسەڵاتدارەکانی بنەماڵەی بارزانی هاوتەریبە.مرۆڤ ئەگەر چآو لە ژیاننامەی ئەو بنەماڵەیە بکا بۆی دەردەکەوێ کە نەتەوەی کورد چۆن تووشی بە کەسانێک بووە کە ساڵهایە لە بە کوشتدانی خەڵك ونۆکەریی بۆ بیانی هیچ دیاردەیەکی بۆ کوردو خاکی نیشتمان پێ نەبووە!کەسانی نەخۆش لەو بوارەدا خاوەنیی ئەو تایبەتمەندیەن کە دەینووسمەوە.

یەک:

ئەو جۆرە نەخۆشآنە ئاشقی خۆیانن وشیفتەی خۆیانن.

دوو: 

هەست بە خۆ بەزلزانییەکی بێسنوردەکەن وگرینگیی تایبەت دەدەنە خۆیان.

سێ:

ئەوانە واهەست دەکەن کە خاوەنی کەسایەتیی تایبەتن وهەردەم وادەزانن دەبێ دەگەڵ کەسانی رەدەباڵا دۆستایەتیان هەبێ!

چوار:

ئەو نەخۆشآنە،زۆریان پێخۆشە داییم تاریف بکرێن!

پێنج:

داییمە حەول دەدەن خواستەکانیان وەربگیرێ وخەڵكانی دیکە بە بێ یەک ودوو تەسلیمی خواستەکانی ئەوان ببن!

شەش:

هاودڵی وهاودەردیی دەگەڵ کەس ناکەن!

حەوت:

رەفتاروکردەوەیان پڕە لە ئیفادەو خۆ بە زلزانی!

هەشت:

بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە کانی خۆیان کەڵک لە کەسانی دیکە وەردەگرن!
بێگومان ئەو هەشت خاڵە زۆر بە کورتی ئاماژەی پێکراوە،هەرچی لێی دەڕوانم پڕ بە پێستی کردەوەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانییە،جەلال تاڵەبانی لە دەرەوەی وڵات بە تایبەت بۆ داگیرکاری وڵات وەک نۆکەرێکی کەمبەر بەدەست هەڵسوکەوتی دەکرد کە چی لە ناوخۆی وڵات وێنەی دیکتاتۆڕێک دەئاخفی،ئەو تایبەتمەندیانەش لە ناو پیاوە دەسەڵاتدارەکانی بنەماڵەت بارزانیش بە لێشاوە.بۆ کوشتنی ئازادیخوازەکانی کورد هیچکات سڵیان نەکردوە کاتێکیش دەچنە لای دووژمنی کورد وەک رێوی کلکە سووتەیان لە بەر دەکەن.سەددام بە هێلەکۆپتێری تایبەت بە شیوەی هوشیارزێباری هاتووچووی نەدەکرد.کەچی ئەوانە بە فڕۆکەی تایبەت سەفەر بۆ هەندەران دەکەن.ئەو حیزبە کوردیانەی کە لە مێژووداسەر بە بنەماڵەو میرنشینەکوردیەکان بون زۆرینەی سەرکردەودەوروبەریی سەرکردەکان نەخۆشیی نارسیستیکیان هەبووە.بۆیە نەتەوەی کورد دوای ٢٩ جار سەرهەڵدان نەگەیشتۆتە ئامانج کە چی لەو سەردەمەشدا، بیر لە شەڕێکی دیکەی ناوخۆیی دەکاتەوە!
واژۆی ئەو پارڵمانتارانە بۆ بێ دەنگ کردنی خەڵکی هەژارلەئاست دزسالارەکانی باشووری کوردستان دەریخست کە پارڵمانی باشووری کوردستان وێنەی چەقەخانەیەک دەچی کە شوێنی پارە پەیداکردنە.بێ دەنگ کردنی رقی پیرۆزی ئەو خەڵكە ئەوەمان پێدەڵێ کە تەمەنیی ئەو دەسەڵاتە بەرەوکۆتایی دەچێ.چی ماوە بەسەر خەڵكی نەهێنن؟بە زمان هێنانی دووقسەی زبرویان جنێوێک بەوکوردکوژانە دەبێتە ئەوەی کە لە شەڕی ناوخۆییدا هەزاران کەسی بێتاوان تێداچون؟!خەڵكی ئەنفالکراو وهەڵەبچەی سوتاومافی خۆیەتی لە دادگای گەلدا،دادگاییتان بۆ رێک بخا تائەوگشتە جینایەتەی کە دەرحەق بە کوردستاننتان کردوە بە سزای خۆتان بگەیەنێ.

هەروەها لە ناو بەرسانی دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانی ناوکەمپەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت بنەماڵەی قازی محەممەدیش تووشی نەخۆشیی خۆبەزلزانی یان نارسیستیک بون،ئەوانە بۆ داهاتووی ئەو بەشە لە وڵات لە دەسەڵاتدارانی هەیی لە باشوور مەترسیدارترن. چون زۆر جار گووتوویانە ئەزموونی باشووری کوردستان رادەگوێزین بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان!
نەخۆشیی نارسیستیک خەریکە بەرۆکی دەسەڵاتیی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەگرێتەوە.ئەو بارودۆخەی چەند رۆژی داهاتووداکارەساتێکی گران بە دووی خۆیدا دێنێ.هیچ دوور نیە خەڵکی هەژار بە گشتی دەست بۆ چەک بەرن وشەڕێکی خوێناوی لە نێوان چەکدارەکانی سەربەبنەماڵەو خەڵکی وەزاڵە هاتوو رووبدا.هەر دەسەڵاتێک ئەزموون لە مێژوو وەرنەگرێ،تووشی داڕووخان دەبێ.سروودی دەمی راپەڕینە،دەمی ڕاپەڕێن،بە گوێچکەمان دەکا.ئەو سروودە لە سەردەمیی پێش رووخانی شای ئێڕان وسەددام لە لایان خەڵكەوە بە دەنگیی بڵندهاواردەکرا.ئیستێ هەر ئەو سروودە بۆ دەسەڵاتی خۆماڵی کە رێفڕاندۆمی بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاند ،لە لایان خەڵکی تووڕە لە باشووری کوردستان دەگووترێتەوە.کارەسات لێرەوە دەست پێدەکا. دەبێ چاوەڕوای ئاڵۆگۆڕی مەزن بین
سندوقی کورستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە