د بورهان یاسین و سەمای گورگە بۆرەکان

Tuesday, 25/08/2020, 10:05

6930 بینراوە


د بورهان یاسین ئەکادیمیانە لەگەڵ گورگە بۆرەکان سەما دەکات

سەرەتا: 

"هانس دوبە" کەسێکی نازی ئەڵمانیبوو، لەم دوایدا بەنەخۆشی سەرەتانی گەدە ماڵئاوایی لێکردین، هانیش وەک گورگە بۆرەکانی تورکیا دژی گەلەکەمان بوو، دواجار کە دەچێتە کتێبخانەیەکی ئەڵمانیاوە، بۆ پەیداکردنی زانیاری زیاتر، دەبینێت کە کەسێکی بەساڵاچوو، ئەو کتێبەی بەدەستەوەیە، ئەو کتێبەی کە ئەو بەدوایدا دەگەڕا، بەکورتی دەکەونە قسە و باس ، لالەی بەساڵاچوو هانس تێدەگەیەنێت. کە ئەم گەلە لە سەرەڕیی وونبووندان و دەتوێنەوە، ئەم هەواڵ دەبێتە خاڵی وەرچەرخانی بیربۆچوون و بەزەیی هاتنەوە بە چەوساندنەوەی گەلەکەمان، بەڵام نە تازە نازیەکان و گورگەبۆرەکانی تورکیا ئاگادار ناکات کە ڕق وکینەی گۆڕیوە بۆ سۆزو خۆشەویستی گەلی کورد، هەربۆیەش گورگە بۆرەکانی تورکیا پەیوەندی بۆ دروست دەکەن کە بگاتە "سلێمان دیمیرێل و تانسۆ چیلەر".
 "هانس" دەکوێتە کۆکردنەوەی دەنگ و کەلەپووری کوردی باکوری نیشتیمان، ئیتر هەرلە دەنگی تۆمارکردن لەسەر کاسێتە کۆنەکان، هەتا دەستەجلی کوردی و بلوێر...هتد، کە گەڕاشەوە لە مالمۆی باشووری سوید نیشتەجێ بوو، لێرەش کۆمەڵەیەکی دانا، هەرچی کۆکردەوە لەبەڵگە، کەلەپوری کوردی سەرای دایە دەست "کتێبخانەی سارا" لەستۆکهۆڵم بە کاک "گۆران چاندی" لەگەڵ دەیان وێنەی دەگمەن کە هەرە گرنگترینیان "کارەساتەکەی هەکاری"ه کە لە وێنەکە کۆپتەری سوری، عێراقی، تورکی، ئێرانی، لەگەڵ سەدان چەکداری خێڵی بارزانیەکان، چاوەڕێی لێدانی ئەو هێزە یەکێتی دەکەن، تا بە هەموویان پەلاماری بدەن، ئەو وێنەم دایە دەست کاک" نزار مستەفا چاوجوان" بەداخەوە وێنەکە لەلافاوەکەی شاری مالمۆ  گوومبوو.
پەکەکە لە ڕۆژگارەدا دروست کە کورد لە توانەوە لەناو تورکدا ڕزگار بکات، ڕزگاریشی کرد و نەیهێڵا کەبە دەردی دەسیان شاری تەعریب و تەتکری وب وفارسبوو بچیت، هەروەها دوا بەرهەمیشیان داستانی کوباةییە، تەنها بۆ بیرهێنانەوەش ئەو کاتەی کە شارەوانی ئامەد کەوتە دەست کورد ٨٧٩ ملیارد لیرە قەرزاربوو، بەڵام جوانمێرانە بە ماوەی ١،٥ هەموو قەرزەکان دەدەنەوە و دەیان ئامێر و پێداویستی بۆ شارەوانیەکان دەکڕن.
بەڵام بورهان یاسین وەک لە ڤیدێۆکەدا دیارە سەرسەختانە دژایەتی پەکەکە دەکات، هەروەها لە ٢٠ ساڵی ڕابردوشدا بەهەمان شێوە بەهاوکاری لایەنێکی نادیار شارە و شار ووڵاتەو وولات کۆمەڵێکیان دەگەڕان بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەی کورد، سەراپای ووتەکانیان وەک فاشستی تورک پەکەکەیان بە جانەوەر وێناکرد، تکا دەکەم نوێنەکەی ٢٠١٣ بخوێنەوە تا بە سانایی لە نیەتی د بورهان یاسین تێبەگەیت.
-----------------------------------
بەعسیەکان دەیان گووت هەموو کرێکارێک بەعسین، هەرچەندە بە فەرمیش ئەندام نەبن.
منیش هەمیشە ئاواتم ئەوە بووە، کە دەمی هیچ کەسێک دانەخەرێت و ڕەخنەش بەهەموو شێوازەکانی ئازاد بێت، هەروەک مام ئالان کە دەستی بەهەمو کوونێکدا کردووە بۆ چۆلەکە گرتن، ئیتر ڕەنگە جارێک مارێک پێوەمان بدات، یان ڕەنگە گەوهەرێک لە کوونە تاریکەکاندا بۆ گەلەکەمان بدۆزینەوە.
بەدڵنیای مەبەستی ئەم نووسینەم ئەوە نییە کە بلێم د بورهان یاسین بە فەرمانی میتی تورک هەڵسوکەوت دەکات. بەڵکو مەبەستمە بڵێم زۆر جار دەبینن کە لە ناو کۆڕ و کۆمەڵدا، کەسانێک هەن، بەبێ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو باسە بن، کەچی لەپڕ خۆی تێهەڵدەقورتێنێت و وای پێشاندەدات، ئەویش بەشێکە لەو باسە و پسپۆڕە و لە نزیکیشەوە ئاگادارە.
هەروەها زۆرجار گوێمان لێدەبێت لەبەرنامە راستەوخۆ کانی تێڤیەکاندا، کە کەسەکان تەلەفۆن دەکەن بۆ بەرنامەکان، دەپرسن تەوەرەکەتان چییە، یان پرسیارەکەتان چیە، نازانیت باسکە چیە، کەچی خۆی تێهەڵدەقورتێنێت، لە خۆیەوە دەست دەکات بە قسەکردن و رادەربڕین! کەسیش لێی ناپرسێ، باشە کە تۆ نازانیت چییە، بۆ تەلەفون دەکەیت و بۆ قسەی تێدا دەکەیت؟ ! ئەم نمونەیە لە ڕووی دۆزینەوەکانی کانتەوە پڕاو پڕ دروستە، کە دەیەوێت وا پیشانی بدات، کەوا "من هەم" (ئەها منیش شتێک دەزانم) هەربۆیەش دواتر ووتوویانە "بۆ ئەوەی باش لێت تێبگەم گوێم بۆ بگرە، کە گوێت گرت سەرنجی من بۆ خۆت باشتر ڕادەکێشیت و پلەی ڕێزگرتینیشت بەرزتر دەبێتەوە".
 بەداخەوە زۆرجاریش کەسە ووشیارەکانیش دەبنە قوربانی ئەم نەرێت و خووە ناشرینە،  ساویلکانە  دەستبەرداری سەلماندنەکەی خۆیان نابن و درێژەی پێدەدەن، هەروەک کوردەواری ئەڵی لەکەلی شەیتان نایەتەخوارەوە، ئەمیان جۆریکە لە سەرکێشیانە، کەهەندێک مرۆڤ ناتوانن ئەنجامی نەدەن، زۆرجاریش سەرکێشيیەکان دەبێتە هۆکاری لەناوچوونیشیان، کەچی باکیان نییە.
جەلال تاڵەبانی هاتە پێش تێڤیەکان و ووتی ئەگەر بمرین مەگەر شارەوانی بمان نێژێت، چونکە پارەمان نییە. ئەمەش لەو کاتەدابوو، کە "پۆل برێمەر" سەرۆکی کاتی عێراق بانگک را بۆ کۆنگرێس لەسەر نەمانی ٤ ملیار دۆلار، بەڵام پۆل برێمەر، یەکسەر بەڵگەکانی پێشاندا، کە دوو ملیارد دۆلار بە جەلال و دوو ملێۆنیتردیشی داوەتە دەست مەسعود. جگە لەم باسەی پۆڵ برێمەر، ئێستا وورد و درشتمان دەزانین کە نزیکەی١٠٠ ملیارد دۆلاری سامانی نیشتیمانی گەلەکەمان لە نێوان مەسعود و جەلالدا دیارنەماوە، بۆیە پێویستی بەو لێدوانەی جەلال تاڵەبانی نەدەکرد. بگەڕێینەوە بۆ تیورییەکەی کانت، لەوێوە دەڵێین جەلال تالەبانیش بەدەستی خۆی نییە، نەریتی وایە و ناتوانێت  درۆ نەکات.
 دیسان مەبەستمە بڵیم باسکەم ئەوە نییە کە لێرەدا راستەوخۆ (د بورهان یاسین) تاوانبار بکەم بە میتی تورک، نەخیر، بەڵام ئەمانە ڕوویانداوە. مەسعود مستەفا بارزانی هەمیشە باسی ئازادیی و نیشتیمانپەروەری و ڕێکخستنی ماڵی کورد دەکات، کەچی ڕێگەی ئامۆزا بیۆلۆجیکەی"ئەیووب شێخ بابۆ" خۆی نەدا کە بەشداری پرسەی هاوسەری خۆی بکات، کە هاوسەری کاک ئەیووب شێخ بابۆ خوشکی خودی مەسعود مستەفا بارزانیە، هەروەها سەروگوێلاکی "عەبدولمسەوریان" شکاند، چوونکە ئەو دوو ناوبراوە هەرگیز پاڵپشتی چەتەی و ماڵوێرانیەکانی خێڵەکەی مستەفا بارزانی نەبوون، تەنانەت ئەو بارزانیەنەی کە بەعس ئەنفالی کردن، سەرتاپایان لە "فاخیر مێرگەسووریەوە نزیکبوون و دژی بنەماڵەی مستەفا بارزانیبوون، ئەنفالکردنیشیان بە داخوازی خودی مەسعود بارزانی بوو، چونکە هەمیشە وەک مەترسی بۆ سەر دەسەلاتەکەی خۆی وێنای کردوون. 
لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت بزانین کە لەبەر دەوڵەمەندی خاکەکەمان بوینەتە نێچیرێکی چەور بۆ دوژمنەکانمان کە وای کردوە وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکە لە هەر ڕووگەیەکەوە هەنگاو بنێین ئەوا بەربەستمان بۆ دروستکراوە و هەزاران تەڵەی نەتەقیومان لەسەڕیدا بۆ داندراوە.
بۆ نموونە نزیکەی٤٥ ساڵە ناوی"کاکە حەمەی حاجی مەحموودی گوڵەخانە" بەرگوێ کەووتووە هەمیشە وتوویانە کە کەسێکی عەشایەرە هەر ئەوەندەی لێدەزانێت، بەڵام کەسێکی بێگەردی کوردایەتیە و پێشمەرگەیەکەی بە جەرگ و قارەمانە، کەچی دەبینن هەر ئەو کاکە حەمەیە دۆستێکی خۆشەویستی گەکەلەمان" لیسی شمیتی" تیرۆر دەکات بۆ بەعس بە تەنها ٣٥ هەزار دۆلار.
حەفتا و چوارساڵیشە بنەماڵەی مستەفا بارزانی هەزاران جار خیانەتیان لەگەلەکەی خۆیان کردووە، هێشتا هەر خۆیان سەرۆکن وهەرخۆیان نیشتیمانپەروەرن، بنەماڵەی جەلال تاڵەبانیش کە بەرپرسن لە تێکشکاندنی چەپ و هێزپێشکەوتوخوازەکانی کوردستان سەرجەم ناوچەکە هیچیان کەمتر نیە، لە بنەماڵەی مستەفا بارزانی لە خیانەت و ماڵوێرانکردنی بوون و نەبوونی گەلەکەمان، کەچی هێشتا هەرخۆیانن قەڵغانی پاراستنی گەلەکەمان، ئیتر لێرەوە بزانە کە دوژمن تا چ ئەندازەیەک خۆی خزانۆتە ناو جوومگە هەستیارەکانی بوونمان.
نموونیەکی کە ڕەنگە زۆر کەس بەهەندی وەرنەگرێت، بۆ نموونە تەماشایەکی سەرپێی بەرنامەکانی کەناڵی"کوردماکس شۆ" بکە، ئەوسا دەزانیت کە چ جۆرە ژەهرێکی کوشندە بڵاو دەکەنەوە، یان کەناڵی ڕووداو، ئەوەیان کە زمانی حاڵی "میتی تورکە" سەرجەم کارمەندەکەنیشیان ڕاستەوخۆ بەرنامەکانیان لەمیتی تورکەوە وەردەگرن و پەخش دەکەن.

گەوهەری باسەکە

هەر لەوکاتەوە کە بەڵگەکانی " اسناد لانە جاسوسی امریکا" م دەست کەوت و خوێندمەوە، باوەڕی تەواوم لەلا دروست بوو، کە کۆمپانیای "پ د ک" هەروەها "ی ن ک" کە یەکەمیان خاوەنەکەی بنەمالەی مستەفا بارزانیە، هەروەها دووەمیان کە خاوەنەکەی بنەمالەی بلەی ئەحەڕەش و تالەبانییە، ئەم دوانە لەبەرژەوەندی گەلەکەمان دروست نەبوون، بەڵکوو ڕێک پێچەوانە بۆ دژایەتی ئاواتی گەلەکەمان دروستکراون.
کتێبەکەی ابن خەلدونم "المقدمة" بە فارسی خوێندەوە، کە لە سەرەتای بەرگی یەکەمدا هێرشی تووند دەکاتە سەر عەرەب بە وەحشی دەیان جوێنێت و تێیدا ئەڵێ : عەرەب وەحشین، جێژیش لە وەحشیگەریدا دەبینن، یان ئەڵی هەرکە عەرەب دەستی بگاتە هەر شوێنێکی وێرانی دەکات، ناسیاوێکم هەردووبەرگەکەی ابن خەلدوینی بە عەرەبی بۆ نارادم، دەبینم هیچ لە باسانەی تێدا نەبوو کە لە فارسیکەیدا هەبوو، اسناد لانە جاسوسی امریکاش هەر لایەنە و بە خواستی خۆی دەستکاری تێدا کردووە، لەو بەڵگەنەدا هاتووە ئەوەی کە چریکەهای خلق بۆ یەکەم جار بڵاوی کردووە، ئەڵی نامەی "CIA" بەدەستی گۆرانیبێژ مەزهەری خالقی گەیشتۆتە دەستی جەلال تاڵەبانی، کە جەلال دەبێت بەزووترین کات بگەڕێتەوە کوردستان چونکە ترسی چەپ و کۆمەنیست لە کوردستان و ئێران بەگشتی زۆربەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە ئاستێکی ترسناک، هەروەها لەبەڵگەکاندا ئاشکرابووە کە مەسعود و ئیدریس بارزانی لەیەک کاتدا سیخوڕیان بۆ موساد و سی ئای ئەی کردووە، هەر بۆیەش خومەینی فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ هەردوو برای ناوبراو دەرکرد، بەڵام تاڵقانی یان بەهەشتی"ببورن باش بیرم نایە، کە کامیان بوون" خۆیان دەگەیەننە لای خومەینێ و ناهێڵن کەل ئەو دوو برایە لە سێدارە بدات، چوونکە خومەینیان قانع کرد کە سبەینێ هەر تووشی شەڕ دەبن لەگەڵ کورددا، ئەم خێڵەش دەیان ساڵە جاشێتیان بۆ دوژمن کردووە، لەکاتی شا و سەدام و شەهید عەبدوکەریم قاسمیشەوە.
هەر لەدوای خوێندنەوەی ئەم بەڵگانە ئەو بیرۆکەم لەلا دروست بوو کە ئەم دوو بنەماڵەیە لەلایەن دوژمنەوە بەخێو دەکرێن و دەپارێزرێن، هەربۆیە بەدرێژی ٣٠ ساڵ زیاتر هەوڵم داوە ئەوەی کە باوەیڕ پێیەتی لە ڕادێۆکان و کۆڕ و کۆمەلەکاندا ئەم باوەڕەی خۆمم هێناوەتە زمان، کە ئەمانە بەرنامەکانی دوژمنەکانی گەلەکەممان جێبەجێ دەکەن.
ئەمڕۆ ١٧ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کەووتنی پەیەکەرەی فەردۆسیدا، واتا ڕژێمەکەی سەدامیان لە ڕیشەوە دەرهێنا و کورد لە جەور و ستەمی بەعس ڕزگاری بوو، دەبوو پێش هەموو شتێک تاونبارەکان، جاشەکان، سەرۆک جاشەکان، بدرانایە دادگا، کەچی یەکە یەکە تاوانبارەکان گەڕانەوە پلە و پایەی خۆیان، سەدان تاوانبار کە دەستیان سوورە بە خوێنی شەهیدان، نەک هەر نەشگیران، بەڵکو کرانە بەرپرس دەیانی وەک قاسمە کوێر و قالە فەرەج و تەحسین شاوەیس و حەمەخانی حاجی دارا و شێخ محەمەدی کەسنەزان، لەهەموشیان ترسانکتر ئازادکردنی" تاریق ڕەمەزان" کە هەڵەبجەی شەهیدی کیمیا بارانکرد.

هەروەها دوای ١٧ ساڵ کوا گەڕانەوەی کەرکووک، قوڕمان بەسەر کەرکوک، نەک هەر نەگەڕاوەتەوە، بەڵکو لەسەداپەنجای خاکیشمان لە دەستدا، لەوەش ترسناکتر خاکمان سوتماکراوە و بەربوومی کشتوکاڵمان بەگشتی وێران کراوە و ووڵات پڕکراوە لەبەرهەمی ژەهراوی تورکی و ئێرانی، بە بەرچاوی خۆشمانەوە جووتیارەکان بەرهەمەکانیان لە شەقامەکان فڕێدەدەن تا خەڵک بیان بینێت.
ئێستا هەموو دەزانینن کە ڕێژەی نەزۆکی خانمان گەیشتۆتە ئاستێکی ئێجگار ترسناک، ژمارەی قەیەرە تا بێت زیاد دەکات، کچی قەیرە کە ئەمڕۆ لە نیشتیماندا هەیە، لە هیچ جێگایەکی دیکەی ئەم جیهانە بوونی نییە، ئەنجامی ئەم جۆرەکارەساتە دواتر ئەنجامەکانی دەردەکەوێت، هەموومان ئەو راستیە دەزاینین، کە ماڵ نیە توەرکەیەک داو و دەرمانی ساختەی لەماڵدا نەبێت، هەموومان بینیمان، کە بە دەرمانی ساختە 40 کەس کوێربوون، کارگەیشتە ئەو ئاستەی ئیتر هاوڵاتی لەناچاریدا دەست ببات بۆ خۆکوژی، چونکە مووچە لە بەغدادەوە دێت، بەڵام جووت مافیای تاڵەبانی و بارزانی بۆخۆیان گل دەدەنەوە.
ترسنکترینیان بەبەر چاوی هەموومانەوە خێڵێ بارزانیەکان هاوکاری داعشیان کرد و 7000 کوردی شەنگلیان بێسەر و شوێنکرد، تاکە تروساکاییەک، کە  ڕووی کردە ڕۆژئاوای نیشتیمان، جوت خێڵ بەهەموو توانیان هەوڵیاندا ئەو تورسکاییە بکوژێننەوە وخامۆشی بکەن.
بە کورتی عێراقی ڕوخاویان دروست کردەوە، ئەو کاتەی ووشیار زێباری وەزیر بوو، عێراقی لە بەندی ژمارە ٧ دەرهێنا، واتە ئیتر عێراق دەتوانێت کە هەمو جۆرە پێداویستی جەنگ بە دەست بخات و ترسی کۆمەڵکوژی لەسەر نەماوە، یەکەم کەس ئەوە وشیار زێباری بوو کە ووتی موسڵ کوردستان نییە، ئەوە بارزانیەکان بوون کە یەکەمجار ووتیان کەرکوک کوردستانی نییە و هی هەمووانە.

ئەی د. بورهان یاسین لە کوێی ئەوێدا وەستاوە؟!

د بورهان یاسین دەبوو بڕوانامە و زانست و شارەزایی و ویژدانی خۆی  لەم بوارەدا بخساتەگەڕ، بەوەی کە ئەم دوو جوت بنەمالەیە مەترسی هەرەگەورەی سەر خەڵک و خاکن. بەتایبەتی هەموو ئاگادارین کە سەدام حسین هاتە سەر تێڤی و پەیمانی ڕێکەووتنی نێوان جەزائیری خۆی و شای هەڵوەشاندەوە، کە عێراق" توب سوغراو توون کوبرا، ئەم موسای لەگەڵ ٢٠ کم لەسنووری خستە ژێر فەرمانڕەوای ئێران بەو مەرجەی کە پشت لە شۆڕشی کورد بکەن.
نەک هەر ئەمە بەڵکوو هەزاران ڕێکەووتن تێکچوون، بۆ بۆ د یاسین گرنگ نیە کەلەسەدا ٥٠ خاکمان لەدەستدا، بەڵام تاکیتیکی پەکەکەی لەلا بۆتە مێردە زمە؟
هەر ئەو دەستەواژەی، کە د بورهان یاسین بەکاری دەهێنێت: "عەبدوڵا ئۆجەلان لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانەوە، بۆ دژە دەوڵەت"، چاوی خۆی دەنووقێنێت، کە ساڵەهایە بنەماڵەی بارزانی کردویەتی بە بنێشتەخۆشيی دەمی ساویلەکەکانیان.
ئەم کارەی د بورهان یاسین سەرەتاو دەستپێک نییە، بەڵکوو، ساڵی ٢٠٠٠ بەسەردانی ماڵی خەزوورم خاڵوانی منداڵەکانم کۆچکردوو "نووسەرو ڕۆژنامەوانی یەریڤان ڕەوانشاد کەرمی ئەنقۆس" بەماڵ ومنداڵەوە چووین بۆ "جۆرجیا" لە جۆرجیا هاوڕێیەکی نزیکەکانم بەتایبەتی کاک "کڵاشنیکۆف" پێی ووتم کە کۆنگرەی نەتەوەی دەبەسترێت لە"تبلیس" دەبێت بچین، ئەو چرکە و ساتە سەرگەرمی ئۆکەی کردنی بلیتی گەرانەوەبووم بۆ سوید،  کاک کڵشینکۆف کێشەی ئۆکەی کردنی بیلیتی فڕۆکەکەمان جێبەجێ کرد، پێش ئەوەی کە بچین بۆ بەشداری کۆنگرەکە تەلەفۆنم بۆ ڕەنشاد "کەرمی ئەنقۆس" کرد، کە پێکەوە بچین،  ووتی خۆت هیلاک مەکە.
بەکورتیەکەی مێژووی ئەم نوسینەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣، واتا ٧ ساڵ پێش ئەمڕۆ، هەروەها خودی بەستنی بەناو کۆنگرەی نەتەوەیەکە لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠دا بوو، هەر پاش گەڕانەوەم لە جۆرجیا ڕەوانشاد ئەکەرەمی مام عەلی تەلەفۆنی بۆکردم کە کۆنگرەی نەتەوەی دەبەسترێت، دواتر زانیم کە هەمان کۆڕوکۆمەڵ گەیشتونەتە "لوند"ی باشووری سوید، ئەوەشمان بینی کە کۆپی هەمان کۆنگرەکەی جۆرجیابوو،پاشتریش ئاگادارکرام کە هەمان بەزمو بالۆرە گەیشتۆتە "ئۆکرانیا" پاشان "مۆسکۆ" دواتریش لە هاوڕێی بەڕیزم کاک "بابان سەقزی"م بیست کە هاتوونەتە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، پاشان ستۆکهۆڵم و ئۆسلۆ و هیلسنکی، بەڵام خۆشبەختانە لەهەموو جێگایەک ڕیسواکراون.
ئەو لینەکەی سەرەوە گەواهی زۆر دەدات، کە مێژووی ٧ ساڵی ڕابردووە، کەواتە ئەکادیمیاکەی د بورهان یاسین نەک موویەک بەڵکوو گورسێکی تێدایە، هەرگیز ناڵیم ماڵت وێران بێت "سوکرات" کە ئەکادیمیات دامەزراند، بەڵکوو ئەڵێم با بگەڕێننەوە بەڕاستی لەواتای ئەکادیمی تێبگەین وئەکادیمی نەکەین بەداهۆڵ بۆ فاشیەتی تورک.
بۆ د بورهان یاسین بەلایەوە گرنگ نیە کە ١٣ گەریلا گیانی هەزاران شەنگالیان ڕزگار کرد، یان د بورهان یاسین توڕەیە کە ١٣ گەریلا هەزاران کوردی شەنگالی ڕزگار کرد.
"تەرمی کوردیان لەباکور بەڕێکرد بۆ گۆڕستان، ئەوە پەکەکە بوو ووتی ڕاوەستن هێشتا نوزەی تێدا" ماوە،ساڵی ٢٠١٤ بەڕێکەووتم بۆ شاری "ئامەد، دیاربەکر" هەر لێرەوە لەسوید جێگای مانەوەی خۆمم ئامادە کردبوو بۆ مانگێک واتا خانووم دیاری کردبوو کەبەکرێی بگرم، بەڵام لە ئیسلامیەکی دیاربەکری، ژمارە تەلەفۆنی ناسیاو دۆستانیشم لەلابوو، ئەو کەسە کە براکەی لێرە لە سوید دەژی ٧٠٠ دۆلاری لێستاندم بۆ تەنها دووهەفتە، لەپێشیشدا پێم ووت کەمن تونای دارایم لاوازە جێگای گرانم ناوێت، بەکورتی کاتێک تەلەفۆنم بۆ دۆستەکانم کرد، بە زۆری زۆرداری کەلوپەلەکەمیان پێچایەوە پێیان ووتم بۆ ئێمە شەرمە هاتویەتە ئامەد لەخانووی کرێدا بنوێت.
لەکاتێکدا هەموو ئاگادارین کە لە پێش پەکەکەوە چ قودەرتێک دەیتوانی بە ئامەدا تێپەڕێت و ڕووتی نەکەنەوە!
شاری ئامەد کەلەژێر دەسەڵاتی ئاکەپەدابوو، شارەکە٨٧٣ ترلێۆن لیرەی قەرزاربوو، بەڵام کە کەووتە دەست کورد، بە ماوەی ١،٥ ساڵ سەرجەم قەرەزەکانیان دایەوە و سەدان ئامێر و پێداویستیان بۆ شارەکە کڕی.
هەتا شەقام بێدەنگ بێت، دالیا موسلیمەکان دەبنە قوربانی

هەتا شەقام بێدەنگ بێت، دالیا موسلیمەکان دەبنە قوربانی

هەردوێنێش ڕۆژاوامان بینی کە بەردی بەسەر بەردەوە نەما، بەڵام بەماوەیەکی کوردت هەرهەموویان بنیاد نایەوە، بۆ ئەکادیمیاکەی د بورهان لەم ڕووداوە گرنگە نادوێت و ئەکادیمیای تێدا بەکارناهێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە