بە کۆیلەکردنی سیستمی بانقی و داڕوخانی ووڵاتان

Tuesday, 25/08/2020, 7:47

3072 بینراوە


لە ئێستادا زوربەی ووڵاتان توشی قەرزێکی زور بونەتەوە و بەتایبەتیش ئەو ووڵاتانەی پشت بە نەوت دەبەستن کە لە ئیستادا نەوت بەردەوام ناجێگیرە و کورتهینانی بودجەشی بەدوادا دێت خەڵیش بەردەوام ناڕازین لە سیستمی ووڵات و گەندەڵی و نادادپەروەری تەنگی بە ووڵات چنیوە لەو لاشەوە بەردەوام قەرزە کان زیاد دەکات شەڕ و خراپەو تیرور و خوپیشاندانی بەدواوە دێنی ووڵات خەریکە لە لێواری هەرەسایدایە 
لێرەدا قسەکە ئەوەیە کێ لەپشت ئەم سیستمە بانقیانەوەن و چۆن و بە چ میکانزمێک کار دەکەن ئەو قەرزە بۆ چ مەبەستیێکە و بە چ ووڵاتێکی دەدەن و بە چ ووڵاتێکی نادەن ؟
ئەو کەسانەن کە هەموو جیهان بەڕێوە دەبەن و دەست وەردەدەنە هەموو کایەکانی ووڵات چیان بیەوێت و چی یان نەوێت دەتوانن بکەن کۆنتڕۆڵی بازاڕ و تەنانەت خەڵکیش دەکەن لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە ئەم کەسانە هەر چەند ساڵێک بە سیناریۆیەک دێن ووڵاتان داگیر دەکەن جا بە شەڕ بێت یان بەناوی یارمەتی و کۆمەک
بۆ نموونە ئەگەر هاتوو ووڵاتەکەت نەهاتە ژێر خواست و وویستیان ئەوا بەناوی تیرۆ ر و توقان دێتە ووڵاتەکەت وویران دەکات دواتر کۆمپانیاکانیان دێنێتە ووڵاتەکەت لەو لاشەوە پارەی هەموو ئەو گولانەت لیدەستێنێتەوەکە سەرفی کردوە لەو سیناریۆی جەنگییەی دروستی کردووە دواتر ئابوریت دەڕوخێنی و پارەی بانقە ناوخۆییەکانت پێ بەتاڵ دەکات بۆ ئەوەی قەرز بکەیت لەم بانقانەی ئەوان و دواتر بە سویەکی زۆر لێت وەربگرێتەوە
دواتریش لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیانەوە میکیاجێکی جوان بۆ ئەم داگیرکاریانەیان دەکەن و مێشکی خەڵکی دەشۆنەوە ،
لە ئیستاشدا عیراقیش کە هەموو ئەم سیناریۆیانەیان تێدا تاقیکردۆتەوە نایانەوێت دەست هەڵبگرن لەم خیر و بێرە بۆیە بە سینارێویکی تازە دەیانەوێت بینەوە مەیدان لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا بینیمان کە سەرۆک وەزیرانی عێراقیان بانگیشت کردوو بە گڕوتینێکی بەهێز پێشوازیان لیکردوو سەرۆک وەزیرانیش دڵنیای دایە خواست و وویستەکانی جارێکی تر ملی دایەوە وویستکانی ئەوان ، بەڵام لە بەڵاو موسیبەت زیاتر هیچیتر نابێت بۆ ووڵات چۆن لە ڕابردووداش ئەم هەرێمەی ئێمەش کەوتە داوی ئەم فێڵەوە هەتاوەکو ٥۰ ساڵی تریش ئەبێت قەرزی ئەم بانقانە بدەینەوە دڵنیاش بن هەتا ماوە ئەبێت ئاوات بخوازین بڵێن هەریمێکمان هەبوو نەک کوردستانێکی سەربەخۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە