بیسوتێنن

Tuesday, 25/08/2020, 15:10

3227 بینراوە


کاتێک خۆپیشاندانەکانی ژیلێی ژۆن رویاندا لەفەرەسا، هەندێک لە شەقامەکانی پاریس وەک ئەوە وابو کە بە فرۆکە بۆردومان کرابێت، هەر ئەمەش بوکە ماکرۆنی ناچار کرد خێرا هەندێک ڕێفۆرم بکاتو داوای لێبوردنیش بکات. ئەوەی بەچەندەھا سالی مانگرتنو خۆپیشاندانی سەندیکا نەتوانرا بەدەستی بھێنن، ئەوان بە یەک رۆژی سوتاندنی شەقامەکانی پاریس بەدەستیان ھێنا. پاشان وەک باوە، لەم لاو لەولا دەنگ بەرزبویەوە کە گوایە ئەم جیلەی ئەمڕۆ کەسانی ئەگرێسیڤنو لەرابوردودا خەڵکی بەو جۆرە داوای مافەکانی خۆیان نەکردوە، بۆیە ڕۆژنامەکانی فەرەنسا هەندێک نمونەی مێژوییان وەبیر خەڵکی هێنایەوە هەتاوەکو تێیانبگەیەنن کە لەرابوردوشدا هەر وەها بوە : هیچ گۆڕانکاریەک بە خۆنمایش کردن لەسەر جادەکاندا رویان نەداوە.

ئەوانەشی دەڵێن کە دەبێت ئاگاداری قەوارەی هەرێم بین، زۆر هەڵەن، لەبەر ئەوەی کە شتێک نەماوە بەناوی قەوارەی هەرێم جگە لە گروپێکی بازرگانو مافیای وڵات فرۆش نەبێت، هەروەها ئەو سیاستەی کەگوایە دوژمن پێمان پێدەکەنێتو نابێت دڵی دوژمنمان پێ خوشبێت، سیاسەتی هەمو دیکتاتۆرو سوڵتەکانە بۆ پاراستنی قەوارەی خۆیان، هەمیشە هێزێکی دەرەکیان کردوە بە بیانو، دوژمنانیان دەستنیشان کردوە وەک هێزێک لەدەرەوەی ئەوان و هەر تەنگژیەک لەناوەوە رویدابێت بەو سیاسەتە سەرکوتیان کردوە، ئەم سیاسەتەش هەر لەسەرەتای دورستبونی هەرێمی کوردوستانەوە پەیڕەوەی کراوە. ئێستاکە خەڵکی تێگەشتونو گێل نین، وەک چۆن لە ڕابوردودا لە وڵاتانی عارەبیدا بۆشاردنەوەی کەمو کوڕیەکانی ناوخۆ جارە جارە خۆپیشاندانیان دژی ئیسرائیل دەکرد کە گوایە ئیسرائیل هۆکاری بەدبەختی ئەوانە، بەلام ئێستاکە دەیبینین لە وڵاتانی عارەبیشدا خەڵکی چاویان کراوەتەوە و ڕاستەوخۆ دژی سیتەمەکەیان خۆپیشاندان دەکەن .

جا بۆیە دەڵێم : هەرچێکتان هاتە بەردەم بیسوتێنن، جگە لە ماڵ و ژیانی هاوڵاتیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە