داواكاری بە پەلە

Thursday, 27/08/2020, 12:50

1560 بینراوە


بۆ سەرۆكی حكومەتی
بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت
بۆ وەزیری ناوخۆ
بۆ گشت دەزگاكانی راگەیاندن
داواكاری بە پەلە


ئێمە كۆمەلێك كارمەندین لە چەند بنكەیەكی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە ئەرك دەبینین تاكو ئەمرۆ بێ پشوودان و بێ مووچە كارەكانمان زۆر بە باشی ئەنجامداوە و هیچ كەمتەر خەمیەكمان ئەنجام نەداوە بەلام ئەو نا دادپەروەریە و نا یەكسانەی لە سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ دەبینین بریارمان داوە هیچی تر بێ گەرانەوە بۆ بەرێوەبەرەكەمان و ئەفسەرەكانمان دەنگی نارەزای خۆمان بگەینین بە تاكە تاكەی هاولاتیانی كوردستان خەلكی بە شەرەفی كوردستان خوشكان برایان ئەوەی لە شاری كۆیە دەگوزەرێ لە هیچ شوێنەكی ولات ناگوزەرێ تاكە كێشەش تەنها لە بەر ئەوەی سنوری یەكێتیە بۆیە بە هەموو لایەك ئیهمالیان كردووە هیچ شتێكی بۆ ناكرێت وەرن سەیر بكەن بزانن كۆیە تاكو ئێستا ئەڵی لادێیە وە ئێمە زیاتر و بە تایبەتتر بەرێوەبەرایەتیەكەی ئێمە بەرگری شارستانی كۆیە لەوەتەی كرایتەوە یەك ئۆتۆمبێلی ئاگر كوژێنەوەی بۆ دابین نەكراوە خەلكی بە شەرەف ئێوە وەرن ببن بە دادوەر ئێوە ببن بە شاهێد بزانن لە كامە بنكەی سنوری پارتی دوو تا سێ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی ئاگر كوژێنەوە هەیە كە چی لە سنوری ئێمە چەندین بنكە بێ ئۆتۆمبێلە لە كاركەوتیەو بۆمان چاكیش ناكەن لە گەل ئەوەش هەمووی مۆدێل كۆنی هی زەمانی بەعسە !!!! لە چ شوێنێكی دونیا هەبووە ئۆتۆمبێلی پاكژكردنەوەی زێراب ( پیسایی ) بكرێت بە حریق جگە لەوەی هیچ كەل و پەلێكمان بۆ دابین ناكەن مردووین بە دەست ئاگر بكوژێنینەوە كە چی لە سنوری پارتی بە ئەلی كۆپەر دەكوژێنەوە ! ئینجا پێشیان كۆنترۆل ناكرێت ئاگرەكان خۆ بە چاوی خۆتان رۆژانە ئەبینن ، بەسە تاكو كەی ئەم نا عەدالەتیە قبول بكەین ئۆتۆمبێلی ئاخیر مۆدێل بۆ پۆلیسی هەولێر بكرێت كە چی هی ئێمە هەر بلێن پارە نیە ئەی بۆ بەرێوەبەرایەتیەكانی هەولێر كێشەیان نیە ئەگەر ئێمە زیادین فەرموو دایخەن ئەگەر هۆكار یەكێتیاتیە فەرموو وەرن فۆرم بهێنن پری ئەكەینەوە ئەبینە پارتی .
وەزیری ناوخۆ خۆت زیاتر بێ دەنگ بكە لە ئاست ئەم كەمتەر خەمیەت و نا دادپەروەریەت یان لێژنەك پێك بهێنە بە سەرۆكایەتی نا دكتۆر سامی دز هەموومان فصل بكە . با بێت سەیر بكات ئەگەر هەموو كەل و پەلی بەرێوەبەرایەتیمان و بنكەكانمان هەندی ژووری دكتۆر سامی پارەی كرد بەلێن بێت هیچمان بۆ مەكەن نەكا ژووری دكتۆر سامی هەندی بنكەیەكی سنوری پارتی .
وەزیری دارایی تۆ دوژمنت یەكێتیە و دۆست پارتیە پارە بۆ ئێمە سەرف مەكە .
لە كۆتاییدا داوا هەموو دەزگاكانی راگەیاندن دەكەین تكایە ئەوە پالپشت و پارێزەرمان بن لە هەر كێشەیەك روو بە روومان ببێتەوە ئهەر تاكێكی دلسۆزی كوردستان وەرە بە دەم داوامان تكایە .

كۆمەلێك كارمەندی بێزار و ماندوو بەرگری شارستانی كۆیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە