کوڕەکەی مەلا بەختیار ، گوندی خەمزەی شارباژێر ئەسوتێنێ

Sunday, 30/08/2020, 16:28

6682 بینراوە


مازن و مارین کوڕ وکچی مەلا بەختیار ، بێکەڵکترین گەنجن ، لە قوتابخانەی شۆیفاتدانران و دەرکران، پاشان بردیاننە قوتابخانەی میدیای ئەمریکی ، لەوێش لەبەر تەمەڵی دەکران .
پاشان برانە قوتابخانەی بەریتانی سەر بە کۆمپانیای قەیوان لە بەرزاییەکانی شار .
سیستمی قوتابخانەی قەیوان کەوتن و راسببوون نەبوو ، بۆیە لەوێ مانەوە .
هەردوکیان لە مەکتەبەکە بە تەمەڵ و پۆزلێدان بەناوبانگ بوون.

مازن ، ڕۆژی ٢١/٨/٢٠٢٠ لەگەڵ مەفرەزەی حئمایەی باوکی ئەچن بۆ گوندی خەمزە .
پاش سەرخۆشبوون نیشانە لەسەر پوشی ووشک دائەکەن و فیشەکی گڕدار ئەتەقێنن .
لەئەنجامدا پوشەکە گڕ ئەگرێت و ئەمان خێرا شوێنەکە بەجێ دێڵن و ڕائەکەن .
خەڵکی گوندی خەمزە تەلەفون بۆ سەیتەرەی ئەزمەڕ ئەکەن ، ئەڵین لێگزز و وەنەشە و مین زەمینیەک تەقەیان کردوە و ئەو شاخە گڕی گرتوە .
سەیتەرەکە ، ئەیانگرن ، بەڵام بە تەلەفونێکی مەلا بەختیار بەرئەدرێن .
چەند جار خەڵکی گوندی خەمزە پەیوەندی بە مەلا بەختیار و قایم قامی سیتەکەوە ئەکەن وەڵامیان نادانەوە .
پاشان خەڵکی گوند ، دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگ ئەکەنو لێدوان ئەدەن ، ئینجا مەلا بەختیار تەنها داوای لێبوردن ئەکات .
لە داوای لێبوردنەکە ئەڵێ کۆمەڵی خەڵک ئەیانەوێت کوڕی من و حیمایەکانم لەکەدار بکەن.
ئەمە لەکاتێکدا ، بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیاد لە ٢٠٠٠ دۆنم پاوەنی گوندەکانی خەمزە ، سیرەمێرگ تا قەیوانی گەورە وقەیوانی بچوک سوتاوە .
ئەگەر مەلا بەختیار یەک گەرد کەرامەتری هەبوایە و بڕوای بە دیموکراتی و یاسا هەبوایە ، ئەبوایە کوڕەکەی ئێشتا لە بەندیخانە بێت و پاشان دادگایی بکرێت .
بەلڵام لەسایەی دیموکراتیە فشە و سۆشیاندیموکراتی یەکیتی و ئەستێرە سورەکەی کاسکێتە فشەکای جارانی مەلا بەختیار ، ئەبێ هەموو مازنەکان ببن بە کەلەگا و خاک بسوتێنن و دزی بکەن و پۆز لێبدەن و پاشان ئەبنە کاربەدەستی ووڵات .
گوندی خەمزە لە تەمی دا ،لەسەر شۆڕش و پێشمەرگە ٤ جار سوتاوە و ئەمجارەش یەکێتی کردی بە پێنج جار.
گوندی خەمزە ٥ کلم لە سلێمنایەوە دورە ، خەڵکەکەی دوای ٢٩ ساڵ داوایان ئەکرد جادە گڵەکەی زەمانی سەدامیان بە قیر بۆ رەش بکەنەوە ، کەچی یەکیتی باخ و پاوەن و ڕەزەکانی بۆ ڕەش کردنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە