ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

پۆزشەکەی مەلابەختیار بۆ گوندی خەمزەی ملکەڵ

Sunday, 08.30.2020, 16:41

2590 بینراوە


یەک حەقیقەت هەیە هیچ ئەولادێکی خاوەن پۆستەباڵاکانی هەرێم جا لە حیزبدابن یان حکومەت، کوڕەکانیان بێت یان کیژەکانیان، تەنانەت ئەوانە بۆیان نییە، کە بە بێ فەرمانی باوکیان  بۆکڕینی یەک لوولەگوڵەبەڕۆژە بچنە دەرەوەی ماڵ، ئەمەش لەبەریەک هۆ، ئەویش ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان ڕۆژانانە منداڵە حەرامزادەکانی ئەو بەرپرسانە دەبینن، کە چۆن بە ئاخرمۆدیلی ئۆتۆمۆبیل بە شەقامەکانی ووڵاتدا دەسوڕێنەوە و میزاجی ئەو گەنجانانە دەوروژێێن پارەی یەک دەبە ئاوی دوسەد  وپێنج دیناریان پێنیە و ڕەنگە زەبری کوشندەیان لێبدەن.
کاتێک ئەولادی بەرپرسە دزەکان بیانەوێت بچنە دەرەوە، دەبێت پرسی باوکیان بکەن، کاتێکیش باوکە دزەکانیان مۆڵەتیان پێدەدەن، دەبێت بە مەفرەزەی پاسەوانە کۆیلەکانەوە بڕۆن،  لەکۆتادا دەبێت مەفرەزەی بەرپرسەکان مۆڵەت لە باوکی ئەولادە دزەکان وەربگرن.
لێرەوە دەگەیەنە ئەو ڕاستییەی، کە مەلابەختیار زانیویەتی کوڕەکەی بەرەوگوندی خەمزە ڕۆیشتووە؟
بۆچی کورەکەی ڕۆیشتوە بۆگوندی خەمزە؟  بۆڕاوەکەو یاخود ڕاوە ماسی!؟
ئێ خۆگوندی خەمزە وەک چەمێکی وەک کونەماسی و دۆڵبێشکی تێدانیە تاڕاوەماسی تیا بکات، گەر بۆ ڕاوە کەویش چوبێت دەبوو لە نیوەی شەوەوە لە تاریکیدا سەنگەری لێدابێت.
مەلابەختیار ڕقی ئەستووری هەیە بەرامبەر یەک بە یەکی گوندەکانی کوردستان، چونکە بۆخۆی نەیدەزانێ لە کام گوند لەدایک بووە و لەکۆتاشدا ساڵی١٩٨٦ لە گوندی یاخسەمەردا لەزیندان ئەوەی بەو کرا بەجاشێکی خەفیفەی سەردەمی بەعس نەکرا.
وەک پێشتر ئامەژەم پێکرد کوڕە هەورامیەکەی مەلا بە ئەمری باوکی چۆتە دەرەوە بۆگوندی خەمزە! دەی باشە دەبێت بۆچی مەفرەزەی پاسەوانەکانی مەلا فیشەکی گڕدرایان پێ بووبێت؟ جاران ئێمەی پێشمەرگەی سەردەمی شاخ چەند فیشەکێکی گڕدار و تەنکی بڕیان پێدەداین بۆئەوەی لەکاتی هێرشەکانماندا بۆسەر ڕەبایە و مۆڵگاکانی بەعس ئاگر لەسەرسەریان داگیرسێنین.
بالێرەدا یەک نووسینم لە کوردستانپۆست بهێنمەوە میوانتانان.
ناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٧ بوو مەلا بەختیارمان بە سجنی دەبرد بەرەو دەشتی کۆیە لە گوندی قەمچوغە ماینەوە، هاشمی سکرتاریەتی جەلال تالەبانی کۆبونەوەیەکی پێکردین ووتی ئەمشەو بەرەو گوندی تەلان دەپەڕێینەوە گەرلەسەر جادەی نێوان دوکان و سلێمانی هەر دیاردەیەکی ناجۆرتان بینی یەکسەر (مەلا بەختیار بکوژن).
لە تەنیشت پڕۆژەی گەیاندنی ئەوەی ئاوتەسفەیە دەکات لە دوکانەوە بۆ سلێمانی پەڕینەوە گەیشتینە نیوەی شاخەکە بەرەوگوندی تەلان، پاتەیەکی لاستیکی ئێرانیان لە پێی مەلا بەختیار کردبوو کە دوو ژمارە لەقیاسی پێی خۆی بچووکتر بوو، کە گەیشتینە نیوەی قەدپاڵەکە بەرەو گوندی تەلان، مەلا بەختیار دەستی کرد بەگریان، ووتی بمکوژن باشترە لەو پێڵاوە تەسکەی لە پێتان کردووم و پێستی بنی پێم هەمووی بۆتە بڵق لەناو قەدی چیاکە بە کاک هاشمم ووت با پێلاوەکانی من لە پێ بکات و گیرنەخۆین هاشمی سکرتاریەت پێی ووتم ئەوە فەرمانی مام جەلالە و دەبێت بڕبکات تا دەیگەنینە شوێنی خۆی.
هەموو گوندەکانی کوردستان رقیان زۆر لە مەلابەختیار دەبووەوە، ، هەرلەو کاتی دیارییکراودا گەیشتینە گوندی بۆگدەی دەشتی کۆیە کاک هاشم منیشی لەگەڵ خۆیدا لەماڵی گوندنشێکدا لەگەڵ مەلابەختیاردامەزراند. بۆ نانی نیوەڕۆ. پیاوی ماڵەکە لەماڵ نەبوو خێزانەکەی بەوپەڕی ڕێزەوە پێشوازی لێکردین.
پاش نانخواردن شێرەژنەکە لەکاتی چاخواردنەوەدا بەتووڕەییەکی زۆرەوە پێی ووتین ئەوەی لەگەڵتانە مەلا بەختیارە؟  کاک هاشم ووتی نەخێر! بەڵام ژنەمێرەکە ووتی گەر دەمزانی ئەوە مەلابەختیارە، یەک کولێرەشم پێنەدەدان، چونکە ئەو مەلابەختیارە ساڵی ١٩٨٠ بەهێزێکی زۆرەوە هاتن و کۆمەڵێک پێشمەرگەی حیزبی شیوعیان لەم سنوورە شەهید کرد، کە یەکێکیان براکەی من بوو، من وەک خۆم نانەکەم لێبوو بە قوزەڵقورت.
گوندی خەمزە واتە پانتایی شۆرش واتە ئەو لینکەی نێوان ئەوانەی شار و شاخ، واتە گەر گوندنیشانی خەمزەو کۆی گوندەکانی تر نەبوایە شۆرشیش بوونی نەدەبوو.
یەک گووند نیە لە کوردستان مەلابەختیار ڕقی لێی نەبێت بۆیە (مازن) ی کوڕی وەک هەڵگری هەمان خەسڵەتی باوکی ڕەز و پاوان و باخی خەمزەی سوتاند.
دوور نیە مەلا گرینۆک لە داهاتوودا ڕەز و باخو لەوەڕگای گوندی یاخسەمەر نەکات بەقەرەبرووت، چونکە ساڵانێک لەو گوندەدا وەک زیندانی کەرامەتی سیاسی خۆی تیادا دۆڕاند.
--------------------------

دەقی روونکردنەوەکەی مەلا بەختیار..

داوای لێبوردن لە خزمانی خەمزە
مەلا بەختیار
ھەفتەی ڕابوردو، ھەروەکو پەیتا پەیتا، لە پاوان و شاخەکانی کوردستان، بە ھەر ھۆیەکەوە بوبێ، ئاگر دەکەوێتەوە، ئاگر لە پاوان و ھەندێک ڕەز و باخی خەڵکی دڵسۆزی خەمزە کەوتوەتەوە، خزمانی خەمزە، جەخت دەکەنەوە کە مەفرەزەیەکی ئێمە چەکی تاقی کردوەتەوە و ھۆکاری ڕوداوەکەیە. ناوی کوڕی منیش خراوەتە ناوانەوە.
من.. دەڵێم: کوڕەکەی من و مەفرزەکەی منیش ھۆکار نەبوبن لە ڕوداوەکە، منیش ھەر بە خەتای ئەوانی دەزانم، خەڵکی خەمزە مافی خۆیانە بەرگریی لە موڵک و حاڵی خۆیان بکەن. بەندە لەو کەسانەم باش باش دەزانم کە خەڵکی خەمزە و دەوروبەری چەند جوامێر و دڵسۆزی شۆڕش بون و ھەن.
داوای لێبوردنیان لێ دەکەم.. ڕاگەیاندنی نەیار و کینەلەدڵەکانیش با تێبگەن، ئەم کێشەیە بە نەخشە و پیلان نەبوە.. قەتیش لە مناڵ و مەفرەزەی من نەوەشاوەتەوە، بۆ ڕاو، یان ڕاو و ڕوت، کاری ناپەسەندیان کردبێ. ئەمە ھەڵەیەکە و چارەسەرکردنی، ھەرچییەکی پێویست بێ ئامادەم.. بەڵام ئەو کینەلەدڵانەی کێشەکەیان گەورە کرد.. با سەیری خۆیان بکەن.. لە گەندەڵی.. لە زەوی داگیرکردن.. لە زوڵم و ستەمکردن لە خەڵک، لە بێسەروشوێنکردنی کەسانی بێ گوناح.. لەوپەڕی ڕەفتاری ناشرینی.. چی دەکەن و چییان بە خەڵک کردوە.. ئینجا قسە لەسەر کێشەی وا بکەن.. کوردستان تاڵان کراوە. کوردستان کراوەتە گەندەڵستان.. بەھەزار پۆلیسی دارستانەکان، ناتوانن ڕێگە لە بەرپرسە ڕاوچییەکان بگرن.. ڕەوە ئاسک و ڕەوە حەیوانە کێوی و ڕەوە کەروێشک و پۆلە کەو.. قەڵاچۆ نەکەن.. سەدان ھەزار دۆنمی دارستان و لەوەڕستان و کێوەکانیش بەتاڵان براون.. بەداخەوە.. نەیار و کینەلەدڵەکان لە دارستاندا.. درەختێک دەبینن سوتاوە، بەڵام تاڵانکردنی دارستانی کوردستان نابینن.
ئەوەی بۆ من مایەی نیگەرانییە.. تەنھا ئەوەیە.. خەڵکی خەمزە.. دڵگران بون.. چونکە خەڵکەکەی جارانی خەمزە باش دەزانن، ئەوپەڕی ھەوڵم داوە لە ژیانی پێشمەرگایەتی و مەدەنیدا.. مەفرەزەکەمان و مناڵەکانم.. لە خزمەتی خەڵکدا بن.. لەگەڵ ڕێزم.
دیسان داوای لێبوردن لە خەڵکی خەمزەی بەشەرەف دەکەم، پشتیوانیشیان لێ دەکەم ھەر داخوازییەکیان لە حکومەت ھەبێ.. یان لە خۆم..




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4/5)