که‌ی بۆمبی دیمۆگرافی ئه ته‌ قێته‌ وه‌؟

Sunday, 30/08/2020, 16:56

3790 بینراوە


له‌ گه‌ڵ مه‌شغوڵ بوونی هه مووکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان له‌ماوه‌ی ئه‌م 6 ساڵه‌ی ڕابڕدودا، وه‌ته‌ له‌ 2۰۱٤ وه‌ به‌ قه‌ یرانی دارایی ونه‌بوونی مووچه‌وه‌ که‌ تا ئێستاش به‌ رده‌وامه‌ ، ده‌یان هه زار وه‌ هه تا زیانریش یه‌ که‌ی نیشته‌ جێ بوون له‌ کوردوستان به‌ بیگانه‌ فرۆشراوه‌ .بۆیه‌ پێوسته‌ بپرسرێ به‌ کام یاسا ئه‌ م کاره‌ کراوه‌، ئه‌ گه‌ربه‌ یاسایه‌ ، کێ وه‌ به‌چ ها نده‌ریک ئه م یاسایه‌ی پیشنیارکردوه‌؟.
فرۆشتنی خاک ومڵکی کوردوستان بۆهه ندێ پاره‌ هیچ پاکانه‌یه‌ک هه ڵ ناگرێ جگه‌ له‌ جێ به‌ جێ کردنی پلانی دوژمنان وه‌ نه‌بونی هه ستی به‌ رپرسیاریه‌تی‌ به‌رامبه‌ر ژیان وداهاتووی گه‌ل و وه‌ڵات له‌ کاتی له‌م ره‌وشه‌ی که‌ کوردوستان پیا تئ ئه په‌ڕی که‌خه‌ڵکی هه مووناوچه‌ دابڕاوکان له‌ ژێرهه ڕه‌ شه‌ی ده‌رکردنان‌ وه‌هه تا له‌ ژێرهه ڕه‌ شه‌ی کۆمه‌ڵ کوژیشدان، ئه‌م رووداوانه‌ی دوایی که‌ له توزخورما تو روویان دا به هه وڵ دان به‌ داگیر کردنی زه‌وی ومڵکی کورد تا دیمۆگرافیای توزخورما توبۆهه میشه‌ بگۆرن نمونه‌یه‌ بۆبه‌ رنامه‌ی گۆرینی دیمۆگرافی کوردوستانی ده‌روه‌ی هه رێم،. ‌هه‌ ریه‌که‌ له‌م یه‌که‌ نییشته‌ جێ بووانه‌ که‌ فرۆشراون وه ئه‌ فرۆشرێن به‌ بیگانه‌ له‌ هه رێمی کوردوستان ،له‌ داهاتوودا ئه‌بنه‌ مین وبۆمب له‌‌ به‌رده‌م نه‌وه‌کانی داهاتوو .
بۆیه‌ پێویسته‌ که‌سانی دڵسۆزو خه‌م خۆری ئاینده‌ی وه‌ڵات ونه‌ ته‌ وه‌ له‌ سه‌رهه موو ئاسته‌کان هه وڵه‌کانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆسنوردار کردنی هه موو ئه‌م هه وڵانه‌ بۆ گۆڕینی دیموۆگرافیانی کودروستان ،وه ڕێگه‌ نه‌درێ هه ندێ ده‌روون نزم بۆ پاره‌ ودڵ خۆشکردنی دوژمنانی کوردو بازرگانی و قوماربه‌ ژیان وئاینده‌ی نه‌ته‌ وه‌وه بکه‌ن وه‌ ئاسایش وئاشتی نه‌وه‌کانی داهاتوو له‌ ئێستاوه‌ وێران بکه‌ن و بکه‌نه‌ دۆزه‌خ.
ئه‌ م بابه‌ته‌ پیش زیاترله‌ ٥ ساڵ نوسراوه‌، که‌له‌ به‌رگرنگی بابه‌ت وه‌ زۆربوونی هه وڵه‌کان بۆ گۆڕینی دیمۆگرا‌ فی کوردوستان به‌زیانی گه لی کوردوستان به‌ پێویستم زانی دوباره‌ بڵاو‌ی بکه‌مه‌وه‌ .
دیمۆگرافی(Demography) لەبنەرەتدا وشەیەكی یۆنانیە كەماناكەی ژماردن/ ئاماركردنی خەڵكە بەڵام وەك زانست بریتیە لە زانستی كۆمەڵ/ جمعیەت (Population) كە مەبەستی تێگەیشتنە لە دینامیكی كۆمەڵ/ جمعیەت (Population dynamics ) بە لێكۆڵینەوە لەسەر سێ قۆناغی دیمۆگرافی، لەدایك بوون ، كۆچ كردن وە تەمەن كە (مردنیش) ئەگرێتەوە.
دیمۆگرافی ئەتوانرێ لەزۆر بواری تری كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری هەتا جغرافیا بەكاربهێنرێت بۆ نمونە بۆ زانینی ڕەگەزەكان لەبواری خوێندن، بۆزانینی چەند كەس لەناو كۆمەڵ یان وڵاتداپەیڕەوی كام ئاین دەكەن یان بنچینەی نەتەوەییان چییە و لە كام گروپی نەتەوەیین (groupEthnic)
لەبواری ئابوری دا دیمۆگرافی بەكاردێ بۆ دراسەكردنی قەوارە، گەشە ، چڕی ، دابەشبون ، هەتا بۆ زانینی چالاكی گروپی نەتەوەیی یان ئاینی لە وڵاتێكدا، بۆ نمونە لە فلیپین چینیەكان 3% دانیشتوانن بەڵام 53% ئابوری فلیپینیان بەدەستەوەیە.
دیمۆگرافی بەشێوەیەكی ئاشكرا لەلایەن دامەزراوە دەوڵەتی و ئەكادیمیەكان یان نهێنی لەلایەن دەزگا هەواڵگریەكانەوە باس و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێ بە مەبەستی زانستی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی،،نەتەوەیی ، نیشتمانی ،ئابوری وە پێشبینی كردنی ئایندەی ناوچەیەك یان وڵات و میللەتێك لەرووی ئابوری كۆمەڵایەتی،سیاسی وە پاراستنی قەورەی نەتەوەیی.
لەڕۆژگاری نوێ دا،دیمۆگرافی بۆتە بابەتێكی گرنگی سیاسی، ئابوری ، نیشتیمانی ، نەتەوەیی وە كۆمەڵایەتی لە بچوكترین ئاستدا تا باڵاترین ئاست ،ئەمیش بەهۆی زۆربونی دانیشتوان و جوڵان و گواستنەوەی خەڵك و گروپە جیاجیاكان لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر بەهۆی پێویستیە ئابوریەكان وەك سەرچاوەی یان هۆكاری سەرەكی.
لەسەر ئاستی بچوك ،ئێمە ئێستا لەهەر گەرەكێ بژین یان لە هەر دامەزراوەیەك كار بكەین هەتا ئەگەر هەمومان خەڵكی یەك وڵات و لەیەك نەتەوەو ڕەنگ و ئاینیش بین، دەپرسین یان ئەڵێین ئەمە، یان ئەو ماڵە یان كەسانە خەڵكی فڵان شوێنی ترن یان باس دەكەین چەند كەس لەم شوێنەوە بە هەر هۆكارئك بئ هاتونەتە ئێرە ،وەكو هەمیشە ئەم باسانە هەتا ئەگەر ئاسایی باس بكرێ بەلام لەگەڵ خۆیدا گومانێك یان چەندەها گومان هەڵدەگرێ تا تەواو بەو كەسانە یان ماڵ و خێزانانە ئاشنائەبین كە تازەن لەم دەوروبەرەی تیا ئەژین،یان لە هەر دامەزراوەیەك كە كاری تیا دەكرێ وە هەتا لە سەر ئاستی نیشتیمانی وە جیهان ئامار دەكرێ كە چەند مێ یان نێر بەشدارن لە شوێنی كار و تەمەنیان چەندە بە مەبەستی زانینی ئاستی رۆلی جیندەر لە بواری بازاری كارو ئابوری یان هەر بوارێكی تری ژیان .لە سەر ئاستی فراوان تر ، واتە لەسەر ئاستی وڵات ، میللەت، هەتا كیشوەر بونی كەسانی تر لەنەتەوەی جیاواز، ڕەنگی جیاواز یان ئاینی جیاواز هەمیشە جێگە ی گومان و خۆپارێزی بوون لە لایەن خاوەن ولات یان دامەزراوەوەز.
زۆر لەوانەی كە ناتوانن جیاوازی قبوڵ بكەن وە تئ گەیشتنیان بۆ رووداو جیاوازیەكان كەمە یا هەر نیە،بوونی كەمینەی نەتەوەیی جیاواز، ئاین ،ڕەنگوەفەرهەنگ و شارستانیەتی جیاواز بەهەرەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوە وڵات و دەوروبەری خۆیان ئەزانن،وە تۆمەت باریان ئەكەن بۆ دروست بوونی هەر قەیران و دیاردەیەكی ناشئ كە لە ولاتا سەر هەل بدات.
ئەگەر سەیرێكی خێرای مێژوی جەنگەكانی جیهان بكەین هەمیشە گروپێكی نەتەوەیی یان ئاینی جیاواز بۆتە قوربانی یان هەتا كۆمەڵ كوژ كراون لە لایەن جەنگ خوازانەوە بۆ نمونەلەسەرئاستینەتەوەییبوون جولەكە، ئەرمەنی وە كورد ،لەسەرئاستیئاینیش موسوڵمانان،یەزیدیەكان، مەسیحیەكان وە مەزهەبە جیاوازەكان.
دروست بونی گروپی جیاواز لەناو هەر وڵاتێك یان نەتەوەیەك هەمیشە بونی هەبووە بە ئەندازەو پلەی جیاواز بەڵام لە جیهانی ئەمرۆی Globalization دا بە هۆكاری زیا تر ئاسان بوونی ڕێگاكانی گواستنەوە ، زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوان ، پئویستی ئابوری وە ئە مجار شەرو ترۆر،دیاردەی كۆچ كردن لە لادئ بۆ شار ، لە شارئ بۆ شارئ تر، لە وەلاتئ بۆ ولاتئ تر وە لە كشوەرئكەوە بۆ كشوەرئ تر بۆتە كئشەیەكی جیهانی وە گۆران كاری مئژویی و بئ وێنەی لە دیمۆگرافیادا دروست كردوە لە سەر ئاستی هەم وەلاتان هەم جیهان وە ئەم حالە ئیتر بەردەوام ئەبئ مەگەر بە معجزە گۆرانی گەورە لە جیهانی سئ رووبدا لە رووی سستەمی ئابووری، سیاسی وە فەرهەنگیەوە .لە وەلاتانی خاوەن سستەمی دیمكرات و مسئول هەمیشە ماملەی دادپەروەرانە لە گەل كۆچبەرو كەمایەتیەكانا ئەكرئ وە وەكو سامانِێكی مرۆیی سەیرییا ئەكرئ وە لە رێگەی دامەزراوەی پەروەردەیی ، فێر كردن، فەرهەنگی وە ئابوریەوە هەولئەدرئ تكاملیان integration))پئ بكرئ لە ناو كۆمەلا بە شێوەیەكی تەندروست تا بە سوود بن بۆ خۆیان و ئەم كۆمەلگا یەی تیا جِێگیر بوون .
لەم 20 ساڵەی كۆتاییدا بەهۆی كێشەكان و جەنگەكانەوە و كۆچی بەكۆمەڵی گەلان و نەتەوەكان بۆ ئەم شوێنانەی ئارامیان لێیە بۆتە باسێكی گرنگی دیمۆگرافی لەسەر ئاستی جیهان،بەپێی دوا راپۆڕتی (UN) لە 19-6-2015 لە مەر ژمارەی كۆچ بەران لە جیهان لەساڵی 2014 تا 2015 واتە لەماوەی یەك ساڵدا زیتر لە 60 ملیۆن كەس بووە كە بەشی زۆری ئەم 60 ملیۆنە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە لەوانە عێراق و سوریا كە ئێمەی كورد راستەوخۆ لەگەڵ ئەم كێشەیەدا لە هەموو رویەكەوە لەروبەروبونەوەداین.
دروستبونی داعش وە شەڕی داعش لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و كورد و لەگەڵ لایەنەكانی تر لە سوریا و عێراق بەشێوەیەكی كتوپڕ لەماوەیەكی كورتدا بە ملیۆنان خەڵك بەهۆی جەنگ شوێنەكانی خۆیان بەجێ هێشت و پەنایان بۆ شوێنە ئارام و نیمچە ئارامەكان هێنا.
هەروەكوئەمڕۆ لە كوردستان ئەبینین كەم شوێن هەیە ئاوارەی عەرەبی سوننەی تیا نەبێ لەترسی هێرشی سەربازی و میلیشیا شیعەكان ،وە بەهۆی نزیكی مەزهەبی كورد لەگەڵ عەرەبی سوننە، عەرەبەكان لە فەلوجەو رومادیەوە روو ئەكەنە نەك هەر سلێمانی و هەولێر و دهۆك بەڵكو گوندو شوێنە دورەكانی سنوریش بەڵام ناتوانن بچن بۆ كەربەلا یان شارە شیعەكان هەم لە ترسان هەم دامەزراوە شیعەكان ڕێگەیان پێ نادەن وەكو بینیمان ڕێگە لە خەڵكی رومادی گیرا كە بچنە ناو بەغداد ، لەبەرئەوەی شیعەكان لەرووی دیمۆگرافی ئاینی و مەزهەبیەوە گومانیان لەسەر سوننە هەیە بۆ سەر ئاسایشی داهاتویان لە كاتێكدا كە هەر دوكیشیان لەیەك نەتەوەن واتە عەرەبن.
زۆربەی ئاوارەكان بەهۆی خراپی ژیانی ئابوریان و نەبونی قوتابخانەو فێرگە ناتوانن مناڵەكانیان بخەنە بەر خوێندن، ئەمەش وائەكا لە داهاتودا زۆربەی ئەم مناڵانە كە گەورە دەبن بەهۆی نەبوون و نەچوونیان بۆ قوتابخانە و فێرگەكان نەخوێندەوار دەرئەچن جگە لەوەش بەهۆی دژواری ژیانیان ناتوانن پەروەردەیەكی كۆمەڵایەتی باشیان هەبێت و فەرهەنگێكی باش وەربگرن كە ئەمەش بۆ خۆی هەرەشەیە لە داهاتوو بۆ ئەم دەوروبەرەی لێی ئەژین.
لەپێش هەموو شتێكدا دەبێ ئەوە بڵێم كە باسی مەترسی تەقینەوەی بۆمبی دیمۆگرافی دەكەم مەبەستم ئەوەنیە خودا نەكردە كە ئەم عەرەبە ئاوارانەی رویان كردۆتە كوردستان مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا بكرێ ،بە پێچەوانەوە پێویستە بەهەموو جۆرێك هاوكاری مرۆیی و مامەڵەی مرۆییان لەگەڵ بكرێ چونكە ئەمانە واتە عەرەبی سوننە بە حوكمی جوگرافیا دراوسیی ئەبەدی (هەمیشەیی ) ئێمەن، جگە لەمەش ئەمانەیناچار ئەبن بچنە هەتا گوندو شوێنە دوور دەستەكانیش خەڵكی هەژارو زەحمەت كێشی عەرەبی سوننەن واتە هەم لەرووی مەزهەبی و هەم لەرووی چینایەتیەوە هەرەشەو فشاریان لەسەر، چونكە عارەبە سەرمایەدارەكانیان لەدەرەوەی عێراقن یان لە كوردستان لە خۆشترین شوێنن وە لە گەل میلشیا ئابوریەكانی كوردوستان خەریكی كاری بێزنزی ناشەرعین هەر لە ناردنی كاڵا بۆ داعش تا كرین و فرۆشتنی زەویو عقاراتی كوردوستان بۆ نیشتەجئ كردنی ئەم عارەبانەی توانای كرینی شوققەو فیللاو عماراتیان هەیە . ئەو شوێن و وڵاتانەی كە ئیستا كۆچی زۆری تیا روو ئەدا وەك ئەمەیئەمڕۆ لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەبینرئ(وە ئەشئ لە ئاسیا ی ناوەراست وە هەتا لە ایرانیش بە تایبەت بەشی رۆژ هەلاتی روو بدا بە هۆی داعشەوە) لە داهاتودا نا هاوسەنگیەكی دیمۆگرافی تیا دروست دەبێ ،ئەگەر زانستیانە مرۆییانە و بەرپرسانە بە ئامرازو شێوازی تەندروست مامەڵەنەكرێ ئەوا نا هاوسەنگی دیمۆگرافیئەبئتە بۆمبێك كە لە هەر ساتێكدا بۆی هەیە بتەقێتەوە كە كاریگەریەكانی وە تراجیدیاكانی كەم تر نابێ لەم هۆكارانەی كە بونەتە دروستبونی گۆڕان لە دیمۆگرافیا جا دیمۆگرافیای نەتەوەیی ،ئاینی یان مەزهەبی هەبێ.
نەبونی هیچ دامەزراوەیەكی دەوڵەتی و حكومی كارا ،هەژاری لە فكر،ئیدارە، وە نەبوونی پەروەردەو فەرهەنگی انسانی و TOLERANCE یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی هەریەك لەم گۆڕانە دیمۆگرافیانە ببێتە بۆمبێكی تەوقیت كراو وە هەر كاتێ بتەقێتەوە وە هەرەشە لە ئاشتی گشتی ئئستاو و ئایند بكات،چونكە زەمینەی سیاسی ،ئابوری ، دوا كەوتویی كۆمەلایەتی، فكری،وە فەرهەنگی لە هە موو ئەم هەرێمانە هەیە كە توشی نا هاوسەنگی دیمۆگرافی بوون بە هۆی دەسەلات دار بوونی باندو میلشیای جۆرا جۆری تاوان و مرتەزیقە كە ئامادەن بۆ بچوك ترین بەرژەوەندیو دەست كەوت بئ گوئ دان بە هەر بەهاو شعورئكی انسانی بۆمبی دیمۆگرافی بتەقئنەوە.پرسیاری ئەمەیە ،ئەگەرئاشتیەكیگشتگیرلەهەمووناوچەئالۆزەكاننەیەتە كایەوە(بەداخەوەئەم ئاشتیە گریمانەیەكیدوورەو خەونە لانی كەم بۆ كاتی ئئستا) چۆن ڕێگە لەمتە قینەوە بگیرێ كە تەنها لە سەر كات وەستاوەئەمە بابەتێكی ترە كە هیوادارم خەڵكانی خاوەن فكرو زانست وعەقلی دروست بەشداری بكەن بۆ وەڵامی وە رێگر بن لە هەر هەولئ بۆ تە قینەوەی بۆمبی دیمۆگرافی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە