پەرەسەندن (بەشی دووەم)

Sunday, 08.30.2020, 19:38

698 بینراوە


پێکھاتەی لەیەکچوو

ئێسکەپەیکەری کیسەڵ و ئەسپ و مرۆڤ و باڵندە وشەمشەمەکوێرە بە شێوەیەکی نایاب لە یەکتری ئەچن، سەرەڕایی ئەو جیاوازیانەی کە لە شێوەی ژیان و ژینگەی ئەم جۆرانە دا ھەیە، گونجاوی ئێسکەکانیان ئەتوانیت بە ئاسانی ببینیت نەک تەنھا ھەر لە پەل و پۆیان دا بەڵکو لە تەواوی بەشەکانی دیکەی لەشیان دا بەدی ئەکرێن، ئەگەر لە ڕوانگەی پڕاکتیکەوە سەیری بکەین، کیسەڵێک تێنەگەیەنراوە کە ئەبێت مەلە بکات، ئەسپێک ئەتوانی ڕابکات، مرۆڤێک بتوانێت شت بنوسێت. باڵندەیەک یاخود شەمشەمەکوێرەیەک کە پێکھاتەی پێشیان ھەیە و لە ھەمان ئێسک دروستبوون، ھەر ئەندازیارێک ئەتوانێت باشتر لە ئەوان دروست بکات لە ھەر بارێک دا بێت بەڵام ئەگەر قبوڵ بکرێت کە ئەم ئێسکانە لە باوانی پێشتری ھاوبەشیانەوە ھاتووە، وە ناشگۆڕدرێ جگە لەو کاتەی کە توانای خۆگونجانی ھەیە لە ژیانی جیاواز دا، للە یەک چووەکانیش پێکھاتەی مانا دروست ئەکەن.
توێکاری بەراوردکاری لە هاوڕەگەزەکان، یان لە هاوشێوەکانی بۆماوەیی ئەکۆڵێتەەوە، لە نێوان زیندەوەرەکانی پێکهاتەی ئێسک و بەشەکانی دیکەی لەشدا. گونجاوی پێکهاتەکان بەشێوەیەکی ئاسایی لە نێوان هەندێک زیندەوەردا زۆر لە یەکتریەوە نزیکن، جیاوازی باڵندەی songbirds بۆ نموونە، بەڵام کەمتر ئەبێت بۆیە ئەو زیندەوەرانەی بەراورد دەکرێت کەمتر پەیوەندییان بە ڕابردووی و مێژووی پەرەسەندنەوە هەیە، لەیەکچوون لە نێوان شیردەرەکان و باڵندەکان کەمترە بەبەراورد بە ھەر زیندەوەرێکی تر، تەنانەت کەمتریشە لە لەیەکچووی نێوان شیردەرەکان و ماسیەکانیش، پاشانیش لەیەکچووەکان بە تەنھا یارمەتی شکڵی پەرەسەندن نادەن، بەڵکو یارمەتی دوبارە تێگەیشتنیشمان ئەدەن بۆ ئەو زیندەوەرانەی پێشتر زیندوو بوون، لە مێژووی پەرەسەندن دا. بەراوردکاری ئاناتۆمیش ئەوە بۆ دەرئەخات کە بۆچی زۆربەی زۆر پێکھاتە ئۆرگانیکەکان کامڵ نیین.وەکو ئێسکی دەستی کیسەڵ و ئەسپ و مرۆڤ و باڵندە و شەمشەمەکوێرەکان. ھەر پارچەیەکی ئۆرگانیزمیش لە لەشیان دا کەمتر کامڵن بۆ خۆگونجاندن بەھۆی ئەوەی کە ئەوان پێکھاتەیان ئەگۆڕێن نەک لە پێکھاتەی تەواو بەڵکو بۆ ماددەیەکی خاو لەگەڵ ئەوەش دا ناتەواوی لە پێکھاتەکان دا بەلگەیە بۆ پەرەسەندن و دژی ئەو قسانەی کە لەلایەن باوەڕدارانی دیزاینی زیرەکەوە ئەکرێت.

گەشەسەندنی کۆرپەلە و شوێنەوار

داروین و شوێنکەوتوانی بەڵگەی پشتگیریان دۆزیەوە بۆ پەرەسەندن لە کۆرپەلەناسی دا. ئەو زانستی کە لێکۆڵینەوە لە گەشەکردنی کۆرپەلە ئەکات لە پیتاندنیەوە ھەتا لەدایکبوونی، پەرەسەندنی بڕبڕەدارەکان، لە ماسیەوە بۆ مرۆڤ. بەو شێوەیەیی کە گەشە ئەکات لە قۆناغەکانی سەرەتایی دا زۆر ھاوشێوەن. بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی پێگەیشتن کۆرپەلەکان زیاتر و زیاتر جیاوازی یان زیاتردەبێت هاوشێوەکان زیاتر بەردەوام دەبن لەنێوان ئەو زیندەوەرانەی کە زیاتر لە نزیکەوە پەیوەندییان هەیە ( بۆ نمونە مرۆڤ و مەیمون ) لەو نێوانە کەمتر پەیوەندی بە ( مرۆڤ و قرش ) ەوە هەبێت. شێوازی گەشەسەندنی هاوبەش ڕەنگدانەوەی خزمایەتی یە لە پەرەسەندندایە مارمێلکە کان و مرۆڤ لە شێوەی گەشەدا هاوبەشن کە لە باووباپیرانی باوی دوورەوە بۆیان دەمێنێتەوە، شێوەی میراتی هەر یەکێک تەنها وەک ئەوەی کە هێڵی نەوەی جیا لە ئاراستە جیاوازەکاندا گەشەی کرد، دەستکاری کرا. قۆناغی کۆرپەلەیی باوی ئەو دوو بوونەوەرە ڕەنگدانەوەی ئەو کۆت و بەندانەن کە بەو میراتە باوە سەپێنراون ، کە ڕێگرە لە گۆڕانکاریەکان کە بە ژینگە و ڕێگا کانی ژیان و ژینگە داڕماوەکانیان پێویست نین.

جوگرافیایی زیندەوەری

لە ڕوانگەی داروینەوە کە تەئکیدی لە دابەشبوونی جوگرافی ڕووەک و زیندەوەران ئەکردەوە، دواتر دووپاتی تێبینیەکانی خۆی کردەوە بۆ نمونە: مێش ھەنگەکانی درۆسۆفیا ١٥٠٠ جۆری ھەیە لە جیھان دا. نزیکەی یەک لەسەر سێی لە ھاوای ئەژین و لە ھیچ شوێنێکی تر ناژین، لەگەڵ ئەوەی کە کۆی ڕووبەری archipelago کەمترە لە ڕووبەری ئەڵمانیا یاخود کالیفۆڕنیا. ھەروەھا لە ھاوای زیاتر لە ١٠٠٠جۆری ھێلکە شەیتانی بونیان ھەیە کە لە ھیچ شوێنێکی تر بونیان نییە. ئەم ھەمەجۆریە نائاساییە لەلایەن پەرەسەندنەوە بە ئاسانی ڕوون ئەکرێنەوە، دورگەکانی ھاوای دابڕاویەکی زۆری ھەبووە لەگەڵ جیھان دا و داگیرکاریەکی کەمی تێدابووە. ئەو ئاژەڵ و ڕووەکانەی کە گەیشتونەتە ئەو شوێنە بە زووی نیشتیمانێکیان بۆ خۆیان دامەزراند کە ژینگەیەکی بۆ دەستکاری کراو و دوور لە ھەر داگیرکاریەکیش و نەبوونی ڕاوکەریش فاکتەرێکی سەرەکی بووە بۆ وەچە خستنەوە و زۆربوونیان. ئەم جۆاوجۆر بوون و زۆربوون و گەشەکردنە و پڕکردنەوەی نیچەکانی ژینگەیی پێی دەوترێت "تیشکدانەوەی گونجاندن".
ھەر یەکێک لە کیشوەرەکانی جیھان کۆکراوەی کۆمەڵێک ئاژەڵن بۆ نمونە لە ئەفریقیا کەرکەدەن،شێر.زەڕافە.کەرەکێوی.مەیمونیش بە لوتێکی تەسک و کلکێکی ناپریۆنۆمی.لەگەڵ شامپانزی و گۆرێلاش. لەگەڵ ئەوەی کە ئەمریکای باشور بە ھەمان ھێڵی ئەفریقیاوە درێژ ئەبێتەوە بەڵام ھیچ کام لەم ئاژەڵانی تێدا نییە لەبری ئەوانە جاگوار و پوما و تاپیر و لاما و ڕاکۆن و ئۆپۆسوم و ئارمادیلۆ و مەیمونێکی هەیە کە لووتی فراوان و کلکی گەورەی پێش بەهەنسکەی هەیە.
ئەم ھەواڵانەی بایگۆگرافی تەنیا بۆ گونجاوی ژینگە جیاوازەکان نییە، ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەوەی باوەڕ بەوە بکەین کە ئاژەڵەکانی ئەمریکای باشور ناتوانن لە ئەفریقیا نیشتەجێ بن و بە ھەمان شێوەش ئاژەڵەکانی ئەفریقیا لە ئەمریکای باشور بژین. دورگەکانی ھاوایش لە دورگەکانی دیکەی زەریایی ھێمن زۆر باشتر نیین بۆ ژیانی مێش ھەنگەکان. لە ڕاستیشدا زۆرینەی ئەو ئاژەڵە ڕەسەنانەی لە دورگەکانی ھاوایی ئەژیان زۆربەیان بونیان نەماوە. لە جێگەی ئەوان بەراز و بزن نیشتەجێ بوون ئەویش دوای ئاشنا بوونی مرۆڤ بەم شوێنە. کە لە ئێستادا ئەو دو جۆرە ئاژەڵە وەکو ئاژەڵێکی کێوی چەن بەرامبەر زیادیان کردووە. نەبوونی ەی چەندین جۆر لە ژینگەیەکی میوان نشینەوە کە تێیدا جۆرەها جۆری نائاسایی. لە جۆرەکانی تر گەشە دەکات، دەکرێت بە تیۆری پەرەسەندن ڕوون بکرێتەوە کە ئەمەش ئەوە پیشان ئەدات کە ڕەگەزەکان ئەتوانن بوونیان هەبێت و گەشە بکەن لەو ناوچە جوگرافیایانەی کە لە لایەن باوباپیرانیانەوە دامەزراون و ئامادەکراون.

بایۆلۆجی گەردیلەی

بواری بایۆلۆجی گەردیلەیی وردترین و قەناعەت پێکەرترین بەڵگە ئەخاتە ڕوو کە بۆ پەرەسەندنی بایۆلۆجی بوونی هەیە . لە ئاشکراکردنی سروشتی DNA و کارکردنی زیندەوەران لە ئاستی ئەنزیمەکان و گەردیلەکانی تری پرۆتین دا ، دەرکەوتووە کە ئەو گەردیلانە زانیاری لەسەر ھەر ئۆرگانیزمێک هەڵئەگرن . ئەمە وای کردووە کە مومکین بێت دووبارە ڕووداوە گەشەکردوەکان بنیات بنێتەوە کە پێشتر نەناسراو بوون و بۆ پشتڕاستکردنەوە و هەموارکردنی دیمەنی ڕووداوەکان کە پێشتر ناسراو بوون. ئەو وردەکاریەیی کە وای کردووە دووبارە ئەم ڕوداوانە ڕوبدەنەوە بریتیە لەوەی یەکێک لە ھۆکارەکان ئەوەیە کە بەڵگەکانی بایۆلۆجیا بە ڕادەی زۆر قەناعەتپێکەرن. یەکێکی تریش لە ھۆکارەکان ئەوەیە کە پەرەسەندنی گەردیلەی لەناو ھەموو زیندەوەران دا بە ڕوونی دیارە. لە بەکتریایەکەوە ھەتاوەکو مرۆڤێک. تاوەکو پەیوەست بێت بە ڕەچەڵکی پێش خۆی و رەچەڵەکی باپیرانیەوە.
چوونیەکیەکی بەرچاو لە گەردیلەی زیندەوەرەکان دا ھەیە. سرووشتی پێکھاتەکان و ئەو ڕێگایانەی کە کۆبونەتەوە و بەکاریشھاتوون. لەناو ھەموو بەکتریا و ڕووەک و مرۆڤ و ئاژەڵان دا. DNA لە کۆمەڵێکی جیاواز لە چوار پێکهاتەی نوکلیۆتید(nucleotides) پێک دێت. وە هەموو پرۆتینە جۆراوجۆرەکان لە پێکهاتە جیاوازەکان و زنجیرەی هەمان 20 ترشە ئەمینە دروست کراون. ھەرچەنە زیاتر لە ١٠٠ترشی ئەمینی تر بونیان ھەیە.
کۆدی بۆماوەیی کە ئەو زانیاریانەی لە DNA ی ناوکەخانەی خانەدا هەیە ، بە پرۆتین دا تێپەڕ دەبێت ، لە ڕاستیدا لە هەموو شوێنێک وەک یەکن. ڕێگای مێتابۆلی هاوشێوە—زنجیرەی کاردانەوەی بایۆکیمیاییلەلایەن هەمەچەشنترین زیندەوەرەوە بەکار دەهێنرێ بۆ بەرهەمهێنانی وزە و دروستکردنی پێکهاتەکانی خانە.
ئەم یەکگرتوویە بەردەوامیە جینیە ڕەچەڵەکی ھاوبەشی ھەموو بونەوەرەکان ئاشکرا ئەکات. ھیچ ڕێگایەکی تری ھۆشمەندی نییە کە ڕێکخراوەیی گەردیلەیمان ڕوون بکاتەوە. کۆدی بۆماوەیی وەک نمونەیەک. لەناو ھەر سێ nucleotides ی DNAی دا کار ئەکات بۆ بەرھەمھێنانی ترشە ئەمینیەک لە ناو ھەموو زیندەوەران دا. ئەمە پێویست تر نییە لەوەی کە زمانێک تێکەڵەی تایبەتی پیتەکان بەکاربێنیت بۆ ئەوەی سەرچاوەیەکی دیاریکراو پیشان بدات.

مێژووی تیۆری پەرەسەندن و بیرۆکە سەرەتایەکان.

ھەموو کلتوور و مرۆڤەکان خاوەنی بیرۆکە و تەفسیری خۆیانن بۆ پەیدابوونی جیھان. نەریتی یەھودی و مەسیحیەکان بۆ سرووشت و لێکدانەوەیان بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ ژینگەکانیان ڕوون ئەکەنەوە و تەواوی دەوروبەریان بە دەستکردی خواکانی خۆیان ئەبینن. فەیلەسووفەکانی یۆنانی کۆنیش ئەفسانەی دروست بوونی خۆیان هەبوو . ئەناکسیماندەر پێی وابوو کە ئاژەڵەکان لە جۆرێکەوە بگۆڕدرین بۆ جۆرێکی تر، و ئێمپیدۆکلس پێشبینی ئەوەی ئەکرد کە سرووشت و زیندەوەران لە پێکهاتەی جۆراوجۆر لە بەشەکانی پێش ئێستا پێکهاتوون.
ئەو بیرۆکەیەی کە زیندەوەرەکان ڕەنگە بە پرۆسە سروشتییەکان بگۆڕێن وەک بابەتی بایۆلۆجی لەلایەن ئاینزانی مەسیحیەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە ، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر جار بەڕێکەوت لەلایەن زۆر کەسەوە بەئەگەرێک دادەنرا ، لەوانە ئەلبێرتوس ماگنۆس و خوێندکارەکەی تۆماس ئەکویناس . ئەکویناس دوای گفتوگۆیەکی ورد گەیشتە ئەنجام ، کە پێشکەوتنی بوونەوەرە زیندووەکانی وەک ماگۆت و مێش لە ماددە نازیندووەکانی وەک داڕزانی گۆشت لەگەڵ باوەڕ و فەلسەفەی مەسیحیدا ناگونجێت . بەڵام بۆ ئەوانی تری بەجێهێشت تا بزانرێت ئایا ئەمە لە ڕاستیدا ڕوویداوە! بیرۆکەی پێشکەوتن ، بەتایبەتی باوەڕ بەپێشکەوتنی بێ سنوور بۆ مرۆڤ ، سەرچاوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ڕووناکبیرانی سەدەی هەژدەهەم ، بەتایبەتی لەفەرەنسا دا لەناو فەیلەسوفانی وەک مارکیز دی کۆندۆرست و دێنیس دیدرۆت (marquis de Condorcet — Denis Diderot)و زانایانی وەکو جۆرج لویس لێکلیرک (Georges-Louis Leclerc). بەڵام باوەڕ بە پێشکەوتن مەرج نەبوو ببێتە هۆی پەرەسەندنی تیۆرییەکی پەرەسەندن پیەر لویس مۆریا و دو ماوپێرتوس پێشنیاری نەوەی خۆڕسک و نەمانی زیندەوەرەکانی کرد وەک بەشێک لە تیۆری ڕەچەڵەکی چەشن (theory of origins). بەڵام هیچ بیردۆزێکی لە پەرەسەندندا نەکردەوە، یانی گۆڕینی ڕەگەزێک بۆ جۆرێکی تر لە ڕێگای هۆکاری سروشتی و بە شێوەیەکی باش بوفۆن کە یەکێکە لە سروشتناسانی ئەو کاتە، بە ڕاشکاوی ڕەتکرایەوە، کە ڕەچەڵەکی چەند ڕەگەزێک لە باوباپیرانی هاوبەشەوە. ئەو ئەوەی بڵاو کردبووەوە کە زیندەوەرەکان لە گەردیلە ئەندامییەکان بە نەوە یەک لە دوای یەکەکان دروست دەبێت ، بۆ ئەوەی چەند جۆر گیانلەبەر و ڕووەکی تێدا بێت وەک ئەوەی کە تێکەڵەی گونجاوی گەردیلە ئەندامییەکان دا هەیە.
پزیشکی ئینگلیزی یۆرامۆس داروین. کە ئەکاتە باپیری چاڕلس داروین. لە کتێبی زۆنۆمیا- یاخود یاساکانی ڕەچەڵەکی چەشن بۆ ژیان Zoonomia; or, The Laws of Organic Life (1794–96). ھەندێک پێشبینی کرد بۆ پەرەسەندن. بەڵام ھیچ پێشکەوتنێک و گەشەکردنێکیان تیادا نەبوو بگرە کاریگەریشیان نەبوو بۆ سەر تیۆریەکانی داھاتوو. ڕووەکناسی سویدی کارۆلیست لینایۆسی، سیستەمی هەرەمی پۆلێنکردنی ڕووەک و ئاژەڵی داهێنا، کە هێشتا لە دنیایی مۆدێرندا کاری پێ ئەکرێت هەرچەندە پێداگری لەسەر جێگیرکردنی جۆرەکانی ئەکرد، بەڵام دواجار سیستمی پۆلێنکردنەکەی بەشداری کرد لە پەسەندکردنی چەمکی ڕەچەڵەکی هاوبەش.

چاڕلس داروین

دامەزرێنەری تیۆری پەرەسەندنی مۆدێرن چاڕلس داروین بوو. نەوەی باوانێکی پزیشک. وەکو قوتابیەک لە کۆلێجی ئێدنبێرگ لە بەشی پزیشکی خۆی نووسی(لەسەر داوای باوکی). پاش ٢ ساڵ لە خوێندنی پزیشکی زانکۆی کامبریدجی بەجێھێشت و خۆی تەرخانکرد بۆ ئەوەی ببێت بە پیاوێکی ئاینی. خوێندکارێکی ئاسایی نەبوو.بەڵام ئەو زۆر حەزی لە مێژووی سروشتی بوو لە 27 ی کانونی یەکەمی 1831 دا ، پاش چەند مانگێک دوای دەرچوونی لە کامبریدج ، وەک سروشتناسێک لە سەر کەشتیی HMS Beagle بە گەشتێکی دەوری لە جیهاندا کە تا ئۆکتۆبەری 1836 بەردەوام بوو ، بە کەشتییەکی سروشتی دا بە کەشتیدا دەچو . داروین زۆر جار توانی بووی بۆ گەشتی درێژکراوە ی کەنار دەریا کە نموونەی سروشتی کۆبکاتەوە.
دۆزینەوەی پاشماوە ئێسکی بەردین لە ڕووداوی لەناوچونە گەورەکە لە ئەرجەنتین و چاودێری و وردبونەوەی لە چەندەھا جۆری finches لە دورگەکانی گالاپیکۆس لەو ڕوداوانە بوون کە ئەزمونێکی زیاتریان بە داروین دا لە چۆنیەتی پێکھاتن و پەیدابوونی جۆرەکان. لە ساڵی ١٨٥٩ کتێبی ڕەچەڵەکی چەشن (Origin of Species)ی لەسەر ھەڵبژاردنی سرووشتی چاپکرد. ئەم نوسینەش بە دامەزراندنی ڕوانگە و تیۆری پەرەسەندن دا ئەنرێت. گرینگتر لەمەش. ڕۆڵی هەڵبژاردنی سروشتییە لە دیاریکردنی کۆرسەکەی هەروەها چەندین کتێبی تری چاپ کردووە، وەکو ڕەچەڵەکی مرۆڤ و هەڵبژاردن لە پەیوەندی بە سێکس (1871) کە تیۆری هەڵبژاردنی سروشتی بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ درێژ دەکاتەوە.

دەبێت داروین وەک شۆڕشگێڕێکی ڕۆشنبیری گەورە ببینرێت کە سەردەمێکی نوێی لەمێژووی کەلتووری مرۆڤایەتیدا دەست پێکرد ، سەردەمێک کە قۆناغی دووەم و کۆتایی شۆڕشی کۆپێرنیکان بوو کە لەسەدەکانی 16 و 17 دا بەڕابەرایەتی پیاوانی وەک نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس و گالیلۆ و ئیسحاق نیوتن دەستی پێکردبوو . شۆڕشی کۆپێرانیکان سەرەتاکانی زانستی هاوچەرخی دیاری کرد.دۆزینەوەکانی گەردوونناسی و فیزیا یی چەمکە تەقلیدییەکانی گەردوونیان هەڵدایەوە زەوی چیتر وەک ناوەندی گەردوون نەبینرا بوو، بەڵکو وەک هەسارەیەکی بچووک لە دەوری یەکێک لە ئەستێرەکانی بێ گیان دەسوڕێتەوە، وەرزەکان و بارانەکان کە بەروبووم گەشە دەکەن، هەروەها زریانی وێرانکەر و هەڵامە و هەڵاوەکانی دیکەی کەش و هەوا، وەک لایەنەکانی پرۆسە سروشتییەکان تێگەیشتن.
گرنگی ئەمانە و دۆزینەوەکانی تر ئەوە بوو کە بوون بە هۆی ئەوەی کە جیهان وەک سیستەمێکی ماددە لە جوڵەدا بە یاساکانی سروشت بەڕێوە بچێ ئیتر پێویستی بە کاری گەردون نییە کە بتوانرێت بدرێتەوە بۆ دەرەوەی سرووشت، بەڵکو هێنرانە ناو جیهانی زانستەوە، بەڵکو لە ڕێگەی یاسا سروشتییەکانەوە ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو فینۆمینە درا. لە ئێستادا دەکرێت پێشبینی ئەو دیاریدە فیزیکیانە بکرێت وەک هەڵکشان و داکشانی و شوێنو شوێنی هەسارەکان لە هەر کاتێکدا کە بە پێی پێویست هۆیەکان زانراوبوون. داروین بەڵگەی زۆرێ ئاشکراکرد کە دەریخستووە کە پەرەسەندن ڕوویداوە، کە زیندەوەرە جۆراوجۆرەکان باو باپیرانی هاوبەشن، هەروەها زیندووەکان گۆڕانکارییەکی زۆر گەورەیان بەسەردا هاتووە بەسەر ئەو خولەی مێژووی زەویدا بەڵام لەوە گرنگتر بیرۆکەی سروشتی وەک سیستمی ماددە لە جوڵەدا کە بە یاسا سروشتییەکان بەڕێوەدەبرێن، بۆ جیهانی زیندوو درێژ کردەوە.
داروین ڕاستیی خۆگونجاندنی قبوڵ کرد، دەستەکان بۆ گرتن، چاو بۆ بینین، سیەکان بۆ هەناسەدان. بەڵام ئەوەی نیشاندا کە فرەبوونی ڕووەک و ئاژەڵ ، بە خۆگونجاندنی زۆرو هەمەلایەنیان ، دەکرێت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی سروشتی ، بەبێ سەروو سرووشتی ، ڕوون بکرێنەوە . ئەم دەستکەوتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لێکەوتەکانی فیکری و ڕۆشنبیری زیاتر قوڵ و هەمیشەیی بێت لە بەڵگەی فرەوانی کە قەناعەتی بە هاوچەرخانی ڕاستی پەرەسەندن کردووە.

سەرچاوە: 


https://www.britannica.com/science/evolution-scientific-theory/History-of-evolutionary-theory



(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)