ئایا ئەوانە رزگاریدەرن؟

Sunday, 30/08/2020, 19:54

3894 بینراوە


پێشەکی:

دایبنێن کە پاڕتی دێمۆکڕاتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی و یەکێتی نیشتمانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی، دێمۆکڕاتەکان، کۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، خرمخردە کانی حیزبە ئیسلامییەکان، خاوەنی رێكوپێکترین بەرنامە و ئەساسنامەی و پەیرەو و پڕۆگڕامی حیزبیی و رێکخراوەییی بن وای دابنێین کە دێمۆکڕاسی و دادپەروەریی لە ناو جەوهەریی حیزبەکانیاندا دەچؤڕێتەوە و باوەڕیان بە دێمۆکڕاسیەکی راستە و راست هەبێ لە سەر کاغەزی حیزبیی، وای دانێن ئامانجەکانیان بەرز و پیرۆزن.
بۆ کەس پێم ناڵێ، ئەرێ وڵات بەو دز و جەردە و ئەو چەتە سیاسیانە بەرێوە دەچێ، ئامانجەکان لە ناو کەمپەکاندا بە دی دێن؟ بەو خۆفرۆشآنە بەرێوە دەچێ؟ ئەو رێگرانە هێـمای نیشتمانیشیان وەها سووتاندوە کە خەڵكی وەزاڵەهاتو و خۆزگە بۆ سەردەمی سەددام دەخوازێ و دەڵێ: چاک نییە ئەو سەردەم کەس برسی نەبوو! هەر چەند ئەو هەڵویستە چەوتە بەڵام هەڵگریی رقێکی پیرۆزە بەرانبەر بە ٢٨ ساڵ دەسەڵاتی مافیای کورد لە باشووری کوردستان.
من پێموایە، بەڵگەکان یان زارەکی و جێگای متمانەن، یان بەڵگەی مۆرداریی سەرکاغەزن، یان کەسێکی باوەڕپێکراو وەک شآهید وەک بەڵگە بە حیساب دێن. زۆر جاریش نووسینی کتێبێک وەک بەڵگە بڵاو دەکرێتەوە. بەڵام لە دونیای پێشکەوتووی سەردەمدا جوابی بەڵگە بە بەڵگە دەدرێتەوە. زۆر جار بێ دەنگیی لایەن یان کەسانێک متمانەی بەڵگەکان دەسەلمێنێ. جار نا جار بەڵگەکان بە مەبەستی تایبەت لەلایان دامودەزگای تایبەتی دەسەڵات یان دەوڵەتێک لە ئاڕشیوی تایبەت دەردەهێنرێن و بڵاو دەبنەوە. دوا رووخانی دەسەڵاتی پادشآیی لە ئێڕان زۆر بەڵگەی کتێبی لە لایان ساواک بڵاو کرایەوە و ناوی کەسانێکی کوردی تیدابوو کە کەس باوەڕی نەدەکرد ئەو کەسانە کاتی خۆی هاوکاریان دەگەڵ ساواک کردبێ! داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی ئەو بارودۆخەی کە حیزبەکانی ئەو بەشە لە کەمپەکانی باشووری کوردستان تووشی بون، سەت قات خراتر دەبێ لە باشووری کوردستان. ساڵی خۆش لە بەهاری ڕا دیارە. ئەوانە وەها نێوئاخنی کەمپەکان کراون تاقەتی هیچ جووڵەیەکی نیزامی و سیاسیان نییە، تەنانەت لە ناوخۆشیان وەک لێفەی مەلا نەسرەددینیان بەسەرهاتووە هەر لەتە حیزبێک دەدەست کەسانێک دایە کە خاوەنی رابووردوویەکی روونی سیاسی نین.

ناوەندی پێداچوونەوەی بەڵگە مێژووییەکان:

نیو سەدە جاسووسیی مەلا عەوڵای حەسەن زادە/ حەیاکی / بۆ ساواک و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و وەزاڕيتی ئیتلاعات و زانیاری.

مەلاعەوڵای حەیاکی کاتی خۆی بەو جۆرە لە سەر قاسملووی نووسیوە:
قاسملوو بە جۆرێک نیگەرانی ئەوە بوو کە دەستی رووبکرێ و ئاشکرا ببێ لە لای حیزبەکانی کوردستانی عێڕاق و رووداوەکانی لایەنە کوردیەکان ئێرانی. بۆیە حەولی دەدا بە بیانووی خوێندن لە وڵات بچێتە دەرێ. بەڵام دوای شۆڕشی عێڕاق دەستی کرد بە دروستکردنی رووداوەکانی هاوتەریب بە دژی کوردەکانی ئەوێ کە لە کۆتاییدا دژایەتی پەیداکرد دەگەڵ عەبدوڵڵا ئیسحاقی / دەبیری یەکەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان /.
بۆیە ئیسحاقی گووتنێکی دیرۆکیی هەیە بەرانبەر بە قاسملو و کە بەشێک لە راستیەکان دەردەخا و دەڵێ:تۆ / قاسملوو / هەتا ئێستا ئیـمەت وەدووی حیزبی توودە دەخست و دەگەڵ ساواکیش هاوکاریت دەکرد! تەواوی سازمانی ئێمەت لە ئێڕان رادەستی پۆلیس کرد! ئەوڕؤکەش لە عێڕآق بوویە هاوپەیمانی سازمانە ئەمنییەتەکان!
هەروەها مەلا عەوڵا دەڵێ:هاوکات یەکێک لە رۆژنامە ناوچەییەکان کوردستان لایەنگریی خۆیان بابەتی دەنووسی کە قاسملوو ئەندامی پێشووی رێبەرایەتی بە هۆی لاوازیی ئیرادە و خۆرادەستکردن بە پۆلیسی عێڕاق و پێدانی کام لە ئێمە فکرمان نەدەکردوە کە لە داهاتوودا دووبارە ببێتەوە بە دەبیریی یەکەمی حیزب، تەنانەت لە خەویشدائەوەمان نەدەدیت!

سەرنج: 

مەلاعەوڵا حەسەنزادە / حەیاکی / لە سەردەمی فەقێیدا رووی لە بازاڕی سیاسەت کردوە پاش ئەوەی وەک ئەندام لە حیزبی دێمۆکڕاتدا وەرگیراتوانی لەو ڕیگایەوە خۆی بە خەڵک بناسێنێ.تا قاسملوو زیندوو بوو بەو شێوەیە نەی دەتوانی وەک ئێستا بە کەیفی خۆی ئەو حیزبە بەرەو ئامانجەکانی خۆی و دەور و بەریی خۆی رابکێشی.کاتێک قاسملوو تڕۆرکرا، ئەو جارجورئەتی بەخۆیدا کە بڵێ: قاسملوو کەسێکی سەرەڕۆ بووە. جگە لەوانەش لە وتووێژێکدا بەڕاشکاوی باسی سامان و پارە حیزبیی دەکا و دەڵێ: پیش تڕۆری قاسملوو، بۆ خۆی بێ ئاگاداری حیزب پارە و سامانیی حیزبیی بەناوی خێزانی کردبوو.! بۆیە بە زەحمەت توانیمان بڕێک لە پارەی حیزبی لە خێزانی وەرگرینەوە و بیدەینەوە خزێنەی حیزبیی!
ئەو مەلایە یەكێکە لەوکەسانەی کە بۆتە هۆی زۆرترین ناکۆکی و دووبەرەکی لە ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان و پێی وایە کە دونیا بە ئاخر نەگەیشتووە کە دوو حیزبی دێمۆکڕات هەیە.قسە و گووتن لە سەر ئەو مەلایە زۆرە بە تایبەت لە ئاست ترۆرکردنی دەیان تێکۆشەریی حیزبی لە کاتی خۆیدا لە باشووری کوردستان.کە تا ئێستیش کەیسەکانیان روون نەبۆتەوە. سەرجەم دەتوانین بڵێن: مرۆڤێکی دووڕو و مونافیقە و بە نرخی رۆژ نان دەخوا.هەروەها ئەو کەچە مەلایە یەکەم کەس بووە کە کاتی خۆی لە بەر بیروباوەڕی جودا دەگەڵ مامۆستا هێمنی کوردپەروەرپێی دەگووت: سەرقافڵەی جاشآن یان پێی دەگووت: جاشە پیرە!هەتا ئەوڕۆش کوردی نیشتمانپەروەر قسەی زار پیسێکی وەک ئەو مەلایەی لە بیر نەچۆتەوە. ئەو بەڵایە بۆ کورد لە حوجرەی فەقێیان بۆ کورد نازڵ بووە، هەروەها بەداخەوە لەناو حیزبەکەیدا کەسانی وەک خۆی زۆرن کە بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک خۆرە دەچن. ئەوانە بگەرێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو بەشە لە وڵات بە سێ چەپە بە قوڕ دەگرن.
بە تەنیا لە خۆم ڕادەبینم باشترین و پێشکەوتووترین بەرنامە و ئەساسنامەی حیزبیی بنووسمەوە. ئەوە کارێکی زۆر دژوار نییە. گرینگ ئەوەیە کەسانێک ئەرکەکان وەئەستۆ بگرن کە شارەزانی سیاسەت و دونیای دەرەوەی کوردستان و ناوخۆی وڵات بن. حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستانم وەک مافیا و دوکان و بازاڕیی بێ هەوسار دێتە بەرچاو کە هەر کەسیان لە فکری بەرژەوەندیی و کورسی وپلە و پایەی حیزبییدا خۆیان وەک تێکۆشەر و کورد پێناسە دەکەن.
سەرچآوەی بابەت پەیوەندیی بە مەلا عەوڵا حەیاکی دا: لە فەیسبوکی بەرێز حەسەن ئەیوب زادە وەرگێراوە.
وەرگێڕآنەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە