31 ی ئاب رۆژی خیانەت

Monday, 31/08/2020, 21:31

3801 بینراوە


ئەو رۆژەی ئیتر من بڕیارمدا کە کوردستان ئەو جێگەیە نیە بتوانی ژیانت وەک گەنجێک تیایدا بەردەوام بێت، دەبێت تا زوو لێی دەربچیت.
ساڵ بەر لە ئێستە مەسعود بارزانی و پارتی ئەوەیان کرد، کە وەک خۆیان ئەڵێن کەس بە خەیاڵیدا ناچێت...! 24
وەک سەرۆک پارتی هەمیشە نەیارەکانی بەو ڕستەیە تەهدید دەکات،
" کارێک دەکا لە دەرەوەی عەقڵ و توانای هەمووانە" !
هەر وەک چۆن پێش هاتنی داعش بەرەو موسڵ، هەڕەشە و تەهیدی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراقی پێ کرد، کە ووتی کارێک دەکەین کە هەرگیز دەسەڵاتدارانی بەغداو سەرۆک وەزیرانەکەی کە نوری مالیکیە قەت بیریان نەچووبێت بەلایدا، تووشی شۆکان بکات و هەرگیز تەوەقعیان نەکردێت...!
بەڵێ کردی هەر دوای ماوەیەکی کورت لەم هەڕەشەیە بینیمان داعش چۆن لایەیەک لە عێراقی داگیر کرد و بوو بە هەڕەشە نەک بۆ بەغدا، دواجار بۆ سەر دەسەڵاتەکەی بارزانی و کوردستانتیش بووە هەڕەشە،
گەر تورکیا ئیشارەی سەوزیان بە داعش بدایە لە ماوەی 24 کاژێردا سەر ڕەشەکەی بارززانیش دەکەوتە دەستی داعش. بەڵام تورکیا لەبەر ئەوەی هێشتا پێویستیان بە مانەوەی بارزانی و پارتیە لە گۆڕەپانەکەدا بە داعشیان ووت بووەستە تا ئێرەو بەس...
کاتێک لە سلێمانی هێزە مغاویریەکانی حزبی بەعسم بینی لەسەر شەقامی مەولەوی شان بەشانی هێزیکی جامانە سووری سەری ڕەش، ئیتر پێم و وابوو ئەو بڕوانامەیەی پاش چەندین ساڵی شەو نخونی و ماندوو بوون، بە هەژاری و ترس و لەرز بە چنگم هیناوە، لەم خاک و نیشتمانەدا یەک پوولی قەڵب ناهینێت و دەبێت هەر زوو بریار بدەم سەرزەمینیکی تر بدۆزمەوە بۆ ژیان و گوزەران.
بۆیە هەر دوای ئەوەی پارتی و ماڵی بارزانی بەعسیەکانیان بۆ تەواو کوردستان هێنایەوە، منیش بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆمم دا. دوا ئەو مێژووە بەیەکجاری کوردستانم بەجێهێشت.
وەک زۆرێک لەوانەی پەشیمانی و گریان و ئاخ بۆ ووڵات هەڵدەکێشن من بە پێچەوانەوەم، بۆ یەک ساتیش لێی پەشیمان نیم
لە هەندێک موناسەبەی تایبەتدا نەبێت قەت بیری سەفەرم بۆ خاک و ووڵاتش نەکردۆتەوە، زۆربەی گەڕانەوەکانم بۆ کوردستان سەفەری ناچار بووە...
قەت تامەزرۆی ئەوە نەبووم، جارێکی تر ڕووبەڕوو ئەو هێزە پر لە خیانەت و خاکفرۆش و گەندەڵ و بێ ئابڕووە ببینم کە سەردەمی 31 ئابی 1996 بینیمن.
هەوڵی زۆریشم داوە کە گەنج ژیان و تەمەنی خۆی لە خاکیکدا بە فیڕۆ نەدات، کە خیانەت و دزی و تاڵانی و خاک فۆشتن و نۆکەری بۆ دوژمن لای سەردارەکانی ووڵات شانازی و هونەری پڕ گەوهەر بێت!
ئەو ڕۆژەی کە من سلێمانیم بینی لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکی شارەوە ، کۆمەڵێک بە چەپڵە و بەشارەتەوە پێشوازیان لە هێزەکانی بەعس و پارتی دیموکرات بە جامانەی سوورەوە کردەوە.

نانەواخانە بێ مۆڕاڵەکەم بینی جامانەیەکی سووری لە مل کردبوو، نانەکانی بە ڕەنگی زەرد ڕازاندبۆوە و ئەیدا بە هێزە تاڵآنچیەیەکی بارزانی کە بە پشتیوانی بەعسیەکان شاریان داگیر کردبوو...!
کەبابخانە بی مۆڕاڵەکەم بینی بە سینی گەورە کەباب و نانی گەرمی وەک دیاری ناردبوو بۆ بارەگا زەردەکانی پارتی لە شاردا...!
هەندێ خەڵکی کینە لە دڵی پارتیم بینی لە ژنان نەعلی سەوزیان لە پێ دەکرد و جامانەی سووریان لە مل دەکرد...!

هەندیکم بینی بەعس ئاسا دەچوونە سەر ئەو ماڵانەی کە بە حساب لایەنگری ینک بوون و ئێستە ڕایان کردووە و خانوو ماڵەکانیان جۆڵ کردووە...!
هێزی جامانە سوورەکانم دەبینی بە رۆژی ڕووناک هەڵیاندەکووتایە سەر وەک خۆیان دەڵێن ماڵە جەلالیە جۆڵکراوەکان، بەعس ئاسا بە قۆناگە تفەنگ دەرگاکانیان دەشکاندن...!!
هێزێکی جامانە سوورم بینی چوونە سەر ئەو ماڵەی بەرامبەر ماڵی ئێمە بوون و ڕایان کردبووە ، تاوانی ئەم ماڵەی دارو پەنجەرەیان هەموو شکاندن هەر ەئوە بوو باوکیان وەک شۆفێرێک لە لە یەکێک لە فەرمانگەکاندا دامەزرابوو...!
کاتیک بیستمە مەوە لەو کاتەی هێزەکانی پارتی دەچنە سەر ئەو ماڵانەی کە شاریان جۆڵ کردووە، دراسێکەی ئیمە کە لە تریس ئەنفال لە لادێ وە هاتنە ناو شار ، ئێمە ئەو پەڕی هاوکاریمان دەکردنو ڕێزمان لی گرتن کە وەک لیقەوماوێک پێناسەمان دەکردن و هەقی ڕێزن، بەڵام ئەوان پێجەوانە بە هێزە جامانە سوورەکەی پارتیان ووتبوو ، ئەو ماڵەش لایەنگری جەلالیەکانن!
جا بەداخەوە ئەم ماڵە دێهاتیە هەر بە هاتنیان بۆ ناوشار، کوڕەکانیان بوون بە جاش و خەفیفەو، جاشایەتی و کارو واجباتیان لە لە مۆڵگەکانی جاشدا وەک پیشەی لێ هاتبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوە کە ڕاپەڕین کرا، ئیمە وەک رێزیکی و دراوسێ فرزەنی بی دەگیمان لێ کردن و هەر وەک جاران رێزمان دەگرتن ، نەک کەسانی ڕاپەڕیوی کوردستان دژیان هان بدەین.
کاتێک کەسێکی خزمی نزیکم بەس لەبەرهۆکاری ئەوەی کوڕیکی لە هەولێرەو سەر بەجامانە سوورەکانە، ئیتر کوێرانەو کەرانە باسی ئەو هێزەی دەکرد کە شاریان داگیر کردووە...!
کابرا ڕێشی سپی بەتەمەن، سویند و قورئانی دەخوار ئەیگووت: بەوەندە سویندو قورئانە کوڕەکەم ئەڵی؛ هەموو ئەو دەبابە و ناقیلەو مودەرەعانەی بەرەو سلێمانی هاتوون هەموو هی پارتی خۆیەتی، بەس مەبەستی نەبووە کاتی خۆی بەکاری بهێنێت...!
جا بۆ ئەو هێزەی بەعسیش کە بە عەرەبی گوێمان لێ بوو قسەیان دەکرد، زۆر بێ ئابڕوانە ئەیگووت ئەوانە خەڵکی دهۆک و زاخۆن، لەبەر ئەوەی خەڵک لێیان تێنەگات بە عەرەبی قسە دەکەن، ئەگیان هێز و پێشمەرگەی پارتی خۆیانن.
ئیتر پیم وابوو؛
هێشتا لەم نیشتمانەی ئێمەدا دەستەو تاقمێک هەن باکیان بە جوانیەکانی ووڵات نیە، باکیان بە سەرشۆڕی نیە، باکیان بە خیانەت نیە، باکیان بە جاشایەتی و نۆکەری دوژمنان نیە، باکیان بە زۆرینەی کەس و خزم و دۆستەکانیان نیە کە ئاوەرەی سەر سنوورەکان بوون لە ترسی گەڕانەوەی دەزگا جاسووسیەکانی بەعس......
نەک باک بگرە پێیان شکۆۆمەندی و شانازیە هیزی پۆستاڵ ڕەشەکانی بەعس لەگەڵ سەرۆکە جامانە سوورەکەیاندا دەستی تێکەڵ کردووە. بگرە لای زۆرینەیان سیاسەت و هونەری سیاسەتکردن دەبێت ئەمە بێت کە سەرۆک بارزانی دەیکا...
لەو خیانەتە گەورەیەدا تاکە یەک بەرپرسی پارتیم یا ئەندامێکیم نەبینی بێتە دەنگ و دەست لە کاری سیاسی بکێشێتەوە، ئیتر تێگەێشتم خەڵک تەنها بە دوای بەرژەوەندی تایبەتی خۆیەوەیەتی، مەسەلەی کوردایەتی و شۆڕش و خەبات ناوێکی پووچەڵە کە دەیان ساڵە ئیمەی پێ گێل کراوە...
ئاخر لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان کاتێک دەرمانێک بەهەڵە دەخرێتە بازاڕاوە، یا گەنجیک بە هەڵە دەکوژرێت، یا بالەخانەیەک بەهۆکاریکی فەنی گڕ دەگرێ، نەک وەزیر، بگرە سەرۆک وەزیران لە دەسەڵات دووردەخرێتەوە، هەندی جار بە دەست لەکارکێشانەوە خەڵک سووکنایی دڵی نایەت، دەدرێتە دادگا و، چەندین ساڵ زیندانی دەکرێ و قەرەبووی زیان لێ کەوتوانیش دەبێت بدات.
کەچی لای خۆمان بارزانی نەک دادگایی نەکرا، بگرە بووە ڕەمزی ووڵات و خاک و نەتەوە ، هەوڵی ئەوە درا بیکەن بە پادشای کورددتان و سیستەمی شاهەنشایی بۆ بنیات بنێن...!
پێیان وابوو بارزانی ئەو سەرۆکەیە کە لە حاڵەتی نائیحتیمالیدا، ئیحتیمال ئەخولقێنێ،
پییان وابوو سەرۆک بارزانی ئەو سەرکردەیەیە کە لە نەبووندا، بوون بنیاد دەنێت،
ئەو سەرکردەیە کە شکستدا، هەستانەوە ئەخولقێنێ...،
خەڵکی گێل یا بەرژەوەندی خواز، بێ ئاگا لەوەی بارزانی گەر لە ڕێگەی خیانەتەوە نەبێت بۆ یەک هەفتەش ناتوانێت نەک حوکمڕانی کوردستان بێت و ڕەمزی کوردایەتی بێت، بگرە لە ناو عەشیرەتە هەزار پیاوەکەی، وەک خۆی باسی دەکا ناتوانێت ببێتە دەمڕاستی هەموویان...
ئێستەش زۆرێک لە بارزانیەکیان وەک ڕەمزی خیانەت و بێ ئابڕووی پێناسەی بارزانی و دارودەستەکەی دەکەن....
پارتی و بارزانی گەر هێزی و پشتیوانی سۆرانیەکان نەبێت، دەمێکە لەناو بارزانیەکان و عەشیرەتەکانی ناوچەی دهۆک و زاخۆدا وەک ڕەمزی خیانەت و نۆکەرایەتی ناسراون...
خەڵکی دهۆک و زاخۆ ، زۆرینەیان دژی حوکمڕانی و دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانن، جگە لەو سەرۆک جاش و بەعسیانە نەبێت ، زۆرینەی ناوچەی بەهدینان کەیفیان بە مەسعود و دارودەستەکەی نایەت.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە