هه‌موو رۆژێك 31 ئابه‌

Monday, 08.31.2020, 23:55

7516 بینراوە


ئه‌گه‌ر تۆ پێت وابێت یه‌كێتی له‌پارتی باشتر و نیشتمان په‌روه‌رتره‌، ئه‌وا گومانت له‌كه‌رێتی خۆت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر لات وابێت 31 ئاب خیانه‌ته‌ و 16 ئۆكتۆبه‌ر روداوێكی نه‌خوازراوه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر راسته‌. ئه‌وا تاوانه‌ جه‌نابت له‌ریزی مرۆڤدا ئه‌ژمار بكرێت، ئه‌گه‌ر دڵت خۆش بێت هێشتا یه‌كێتی تۆزێك هه‌ڵوێستی نیشتمانی تێدا ماوه‌ و ،پارتی خه‌ریكی خیانه‌ت و ناپاكی یه‌، ئه‌وا بێ دوو دڵی و شك و گومان تۆ یه‌كێكی له‌ چوار پێ و وڵاخه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌وه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یت حزبه‌كان له‌ئاخوڕ و ته‌ویله‌دا جێگه‌ت بكه‌نه‌وه‌. 
رۆژانه‌ له‌م وڵاته‌دا خیانه‌ت ده‌كرێت، ئاو وخاك و قیه‌م و ئه‌خلاق و به‌های نیشتمانی وپیرۆزییه‌كان تاڵان فرۆش ده‌كرێت، ره‌نجی هه‌ژاران، فرمێسكی دایكان،خوێنی شه‌هیدان به‌با ده‌درێت،هه‌ریه‌كه‌ له‌و دوو حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ به‌ چاوساغی و رێنمایی گه‌وره‌و ئاغاكانیان ده‌نگی هه‌ق و راستی ،شۆڕشی باكور و رۆژهه‌ڵاتم ئه‌تك ده‌كه‌ن به‌رده‌وام رۆژانه‌ نرخی پێشمه‌رگه‌ و شۆڕشگێر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست ،چه‌شنی تمه‌نی ئێرانی سووك و ریسوا ده‌بێت. له‌هه‌ردوو زۆنه‌كه‌ له‌سه‌ر ماف و داواكاری وخۆپیشاندان و مانگرتن و پێداویستی رۆژانه‌، خه‌ڵك له‌ زیندان ده‌كرێت: سوكایه‌تی به‌ هه‌ست و كه‌رامه‌تی ده‌كرێت. رۆژ نی یه‌ سه‌رانی حیزبه‌ دۆڕاوه‌كان خیانه‌ت له‌ قووتی خه‌ڵكی نه‌كه‌ن و مووچه‌ و هاوكاری و یان نه‌دزن، رۆژ نی یه‌ سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ هێنانی خۆراك و شمه‌كی رۆژانه‌ و پێداویستی و خیانه‌ت نه‌كه‌ن و كه‌لو په‌لی خراپ و ژه‌هراوی و ماوه‌به‌سه‌رچوو نه‌هێنن. به‌رده‌وام پارتی و یه‌كێتی باری سه‌رشانی خه‌ڵك قورس ده‌كه‌ن و هه‌ر رۆژه‌ی باجێك وسه‌رانه‌یه‌كی لێ ده‌ستێنن. هه‌موو ده‌م به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی كه‌خاوه‌نی چه‌نده‌ها نه‌خۆشخانه‌ن گیرفانی خه‌ڵك درووتێنه‌وه‌، سی دانه‌ ساڵه‌ له‌م هه‌رێمه‌ كاول بووه‌، یه‌ك پڕۆژه‌ ،یه‌ك نه‌خۆشخانه‌، یه‌ك رێگاوبان ،یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریمان نه‌دی. بۆساتێك نه‌ماندی خه‌ڵك به‌ سه‌ربه‌ستی و ئازادی داوای سه‌ره‌تاترین مافی خۆی بكات. ، هه‌میشه‌ ئاسایش و ده‌زگاكانی پاراستن وزانیاری له‌ خزمه‌تی سه‌ركوتكردنمان بوون، سی دانه‌ ساڵه‌ ناوێرم به‌ ئاشكرا و بێ ترس بچمه‌ شاری هه‌ولێر و هه‌ناسه‌یه‌كی تیا هه‌ڵمژم. ده‌یان ساڵه‌ له‌ترسی سیخور و پیاوكوژه‌كانی (سه‌رده‌شت و كاوه‌ گه‌رمیانی و ویداد و. .. . ) بومه‌ته‌ سه‌ربازی ون،به‌قه‌ده‌ر هه‌موو دونیا حه‌ز ده‌كه‌م به‌ناوی ته‌واوی خۆم و وێنه‌ی خۆمه‌وه‌ نووسین و بابه‌ت بڵاو بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام له‌ترسی غه‌زه‌بی مافیاكانی ده‌سه‌ڵات ئه‌و مافه‌ سه‌ره‌تایه‌شم نی یه‌. 
ئیدی تێناگه‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆ ئه‌وه‌نه‌ گه‌مژه‌و خۆش خه‌یاڵ و وڕ و مه‌سته‌ و، ساڵانه‌ ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و ناپاكیه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كرێَت، یاری به‌ناموس و كه‌رامه‌تی ده‌كرێت، لای ئاسایی یه‌ و دركی پێ ناكات، لای ئه‌و ته‌نها و ته‌نها هه‌ر 31 ئاب خیانه‌ته‌ ،له‌كاتێكدا رۆژانه‌و به‌رده‌وام ئێمه‌ له‌ناو خیانه‌تی گه‌وره‌تر له‌ 31 و ئاب و 16 ئۆكتۆبه‌ر ته‌راتێن ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌نده‌ ساویلكه‌ وده‌سته‌مۆی حزبین، پاش چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ ئه‌نجامدانی جۆره‌ها خیانه‌ت ،تازه‌ به‌تازه‌ له‌روومان دێت باسی 31 ئاب بكه‌ین. گریمان وا باسمان كرد، وا ته‌علیقمان دا و ئیدانه‌ و سه‌رزه‌نشتمان كرد، ئه‌وان چ باكیان هه‌یه‌؟چاره‌ی چ ده‌ردێك ده‌كات. ئه‌وان خیانه‌ت چۆته‌ خوێنیانه‌وه‌ ، خیانه‌ت لایان بۆته‌ نان و ئاو، گه‌ر خیانه‌ت و ناپاكی نه‌بێت ناتوانن بۆ رۆژێكیش له‌سه‌ر پێی خۆیان راوه‌ستن. بۆیه‌ ئه‌زیزم واز له‌و نه‌ریته‌ كۆن و سواو وبێزراوه‌ بێنه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی خۆمان به‌وه‌ وسه‌رقاڵ بكه‌ین،باشتره‌ به‌دوای ره‌گو ریشه‌ی خیانه‌ت و ناپاكیدا بچین، له‌بنه‌وه‌ و شاده‌ماری خیانه‌ت ده‌ر بێنین،گه‌رنا هه‌رئه‌بێت ساڵانه‌ هه‌مان قه‌وانی سواو ولێده‌ینه‌وه‌ و هه‌مان وێنه‌ بڵاو بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌مان ودروشم بڵێَینه‌وه‌ (پارتی وا یكرد ،واهات ،وا ده‌بابه‌ی هێنا، وا یه‌كێتی راونا و هه‌ولێری لێ سه‌نده‌وه‌). تاكه‌ رێگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خیانه‌ت بنبڕ بكه‌ین و نه‌هێڵین جارێكی تر خیانه‌ته‌كان چه‌ند باره‌ ببنه‌وه‌،تاكه‌ رێگه‌ و چاره‌سه‌ر له‌گۆڕنانی هه‌ردوو حزبی خیانه‌تكار و ده‌سه‌ڵاتداره‌. جودای ئه‌وه‌ هیچ ئه‌لته‌رناتیفێك نی یه‌و نابینم.




(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 4.5/5)