بۆچی (كه‌ریمه شه‌ل) باسی بوون به جاشی خۆی و رەفتارەکانی ناكات لە شار؟
ساڵی 1986 بۆ1987 من ماڵمان له‌گه‌ڕه‌كی كارێزه ووشك بوو‌و، خوێندكاربووم له ئاماده‌یی كاژاو، له مه‌جید بەگ و لای زیله سووتاوكه، كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئه‌و ناوه بووبوونه، براده‌رم، پاش ده‌وام ته‌واو بوون، پێكه‌وه یاری تۆپی پێمان ده‌كرد، یان تاوڵه‌و دۆمینه‌وه ئه‌زنیف، جارجاریش، بۆ سه‌یری كچان ده‌چوینه به‌رده‌م ناوهندییهك كه ئێستا ناوهیهكهم له‌بیر نه‌ماوه، ئه‌و ناوه‌ندی یه به‌رامبه‌ر مقه‌ڕه‌كه‌ی عومه‌ره عه‌ره‌ب بوو، سه‌رو مزگه‌وتی عوسمان ئاغا و نانه‌واخانه‌ی بێدارانی شه‌وی ئێستا، هه‌ر له‌و ناوهندیهشدا برایه‌كی عومه‌ره عه‌ره‌ب به‌ناوی عوسمان كوژرا. جا وه‌ك وتم جارجار بۆسه‌یری كچان ده‌چووینه ئه‌و ناوه، تا جارێكیان شه‌هاب (كه‌ریمه شه‌ل) به‌خۆی و ده‌ستێك جلی كوردی تازه و ده‌مانچه له كه‌مه‌ردا رێگه‌ی پێگرتین و داوای ناسنامه‌ی لێكردین، كتێب و ده‌فته‌ره‌كانی پشكنین، ئێمه‌ش قوتابی بووین شتێكی وامان نه‌بوو لێی بترسین، به‌خه‌یاڵی خۆی فیرار و تهنزیمین، هیچی لێمان نەدۆزییەوە، تا بیانوومان پێ بگرێت و بمان گرێت، ئیدی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وی لێكردین كه جارێكی تر بێینه‌وه به‌و ناوه‌دا چاومان به رووناكی ناكه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌بوو سه‌رو شه‌قازله و شه‌قیشی لێداین، ئێمه‌ش به سه‌ركزی ئه‌و ناوه‌مان به‌جێهێشت. من له‌مناڵییه‌وه به‌كر و سه‌رداری برای عومه‌ره عه‌ره‌ب ده‌ناسم، له كۆڵان چه‌ندین جار پێكه‌وه یاریمان كردوه (هه‌ڵبه‌ت به دزیی مام حه‌سه‌نی باوكیانه‌وه، چونكه پیاوێكی زۆر كه‌م ته‌حه‌مول بوو، رێگه‌ی نه‌ئه‌دا كوڕه‌كانی یاری بكه‌ن، هه‌میشه ئه‌بوایه له چایخانه‌كه‌یدا وه‌ك شاگرد و به‌رده‌ست كاریان بكردایه) ئه‌وه‌بوو ئه‌و به‌سه‌ر هاته‌ی كه‌ریمه شه‌لم بۆ براکانی گێڕایه‌وه، ئه‌وانیش بانگیان كرد و پێیان وت كه ئه‌و كوڕه براده‌ری خۆمانه بێره‌دا هاتوچۆ یۆ قوتابخانه ده‌كات، هه‌قت نه‌بێت به‌سه‌رییه‌وه، ئیتر به‌و چه‌شنه له شه‌ق و زلله‌و ئیهانه‌ی شه‌هابی مه‌فره‌زه خاسه رزگارم بوو.
دوا وته
من له بری مه‌لا به‌ختیار هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری و روو زه‌ردی ده‌كه‌م، ئافه‌رین ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ستیت كه‌سێكی جاش و خۆفرۆش بدۆزیتەوە و بیهێنیت و رووداو یاده‌وه‌ری پێ بنووسیته‌وه، ده‌ریایه‌ك درۆ و چه‌واشه‌كاری و بوختان و ناراِستی ریز بكه‌یت، كتێبی بۆچاپ بكه‌یت و پاداشتی بكه‌یت.ئه‌مه‌ش ئه‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و راستیه‌ی كه بەرپرسەکان هیچ به ته‌نگ ناو و سومعه و رابردوویانه‌وه نین، بۆشكاندنی یه‌كتر و خۆبردنه پێشه‌وه، په‌نا بۆ جاش و خۆفرۆش و بێ ره‌وشتیش ده‌به‌ن.لایان ئاساییه مێژوو به‌چ ئاقارێكدا چه‌واشه بكه‌ن.خه‌ڵك له‌خشته بەرن، به‌س به‌مه‌رجێك ناو و ناوبانگ و پێگه‌ی خۆیان درزی تێنه‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی كه شه‌هاب ناوی ناوه شۆڕش و باسی ده‌كات، ده‌ریایه‌ك پۆخڵه‌وات و تاوان و داوێنپیسی و شه‌رمه‌زاری تێدایه، گه‌ر نه‌مرین و بمێنین ورده ورده ته‌كه‌توله‌كان له‌دژی یه‌كتر ئه‌وه‌ی ژێر به‌ڕه ده‌خه‌نه سه‌ر به‌ڕه.ئه‌وجا ده‌زانین كه ئه‌و به‌ناو شۆڕشه، چ كهربازاڕ و ناوه‌رۆك بۆش و بێ به‌رنامه و دیسپلین و رێكخستن بووە، بۆیه حاڵمان به‌م رۆژه گه‌یشتووه، كه جاش و مه‌فره‌زه خاسه یادوەرییان بۆ دەنووسنەوە و خۆیانمان لێدهكەنه فس فس پاڵه‌وان.هه‌قه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ئه‌و سوكایه‌تی وبێ رێزییه قبوڵ نه‌كه‌ن، ئه‌و جاش قه‌ڵه‌م و مه‌فره‌زه خاسه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌لا بەختیار ریسوا و شه‌رمه‌زار بكه‌ن.كه له‌بری جه‌مالی عه‌لی باپیر و ئازاد هه‌ورامی و سه‌لاحی موهه‌ندیس و حاكم كه‌مال مه‌رگه‌ی ئه‌و ببێته ده‌مڕاست و قاره‌مان و له سه‌ر شۆڕش و چالاكی بنووسێت.
دوا پرسیاریشم بۆ شه‌هاب ئه‌وه‌یه ئه‌و له كتێبه سه‌یر و سهمهرهكهیدا باسی رووداوه‌كانی ساڵانی 1979 تا 1991 ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و له ساڵی 1986 ته‌سلیم بۆته‌وه بۆته جاش، هیچ ئاگا و زانیارییه‌كی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و چالاكی و جموجوڵی نه‌بووه، ئه‌و پێنج ساڵه، كه ئه‌و له شار بووه، راوی پێشمه‌رگه‌ی كردوه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بازگه‌ی دا ئه‌نا و سه‌رانه‌ی له خه‌ڵك دەسهند، له‌و دیو شهستییهكهوه بۆسه‌ی بۆ پێشمه‌رگه دا ده‌نا.تۆ بڵێت یه‌كێتییه‌كه‌ی شه‌هاب و داڵده‌ده‌ری جاش و ئه‌من و ئیستخبارات ئه‌و ماوه‌یه‌شیان به‌خزمه‌تی پێشمهركایهتی بۆ حساب نه‌كردبێت؟